پێم خۆشه که گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م که من گه‌مژه‌ترین کوڕی ناو ئه‌م هۆڵهم جونکه نه‌متوانی قوتابخانه ته‌واو بکه‌م.من زۆرانبازیم له‌گه‌ل خوێندن ده‌کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر که له مناڵیه‌وه ئه‌مزانی ئه‌وه‌بوو که زۆرم حه‌ز له پاره و بازرگانی بوو وه حه‌زم له کاری بازرگانی بوو به‌وشێوه‌یه‌ش په‌روه‌رده کرام که ببمه بازرگان ئه‌وشته‌ی که له‌وسه‌رده‌مه‌وه حه‌زم لێی بوو شتێکه که تاکو ئێستا باسم نه‌کردووه که‌واته ئه‌مه شتێکه که تاکو ئێستا که‌س گوێی لێ نه‌بووه ،جگه له ژنه‌که‌م ، که سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆم باسکرد چونکه ئه‌و پرسی "به‌نیازی باسی چی بکه‌یت" ، منیش پێم ووت که وا هه‌ست ده‌که‌م خه‌ریکه هه‌لێک له ده‌ست ده‌ده‌ین له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مندڵانه‌ی که توانای بوون به بازرگانیان تێدایه تاکو تێ‌یان بگه‌یه‌نین که بوون به بازرگان له راستیدا شتێکی زۆر باشه بازرگانی شتێک نیه که خراپ بێت و بۆ خەڵهتاندنی خه‌ڵک بێت که پێ ده‌چێت له زۆر کۆمه‌ڵگادا به‌و شێوه‌یه بێت منداڵان ، کاتێک که گه‌وره ده‌بن خه‌ونیان هه‌یه سۆز و بینینی جیاوازمان بۆ شتەکان هه‌یه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ، تیاماندا نامێنێت هه‌میشه پێمان وتراوه که زیاتر خۆمان به خوێندنه‌وه ماندوو بکه‌ین یاخود زیاتر ورد ببینه‌وه یان مامۆستای تایبه‌ت بگرین دایک و باوکم مامۆستای فه‌ره‌نسیان بۆ گرتم وه تا ئێستاش له فه‌ره‌نسیدا خراپم تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایه‌ک بووم خاوه‌نی به‌رز ترین پله بووم له وتنه‌وه‌ی وانه‌ی بازرگانی به خوێندکارانی ماسته‌ر له (میت) بووم که ئه‌وه‌ش قسه کردنه له‌به‌رده‌م چه‌ندین گروپی بازرگانی له جیهاندا کاتێک که له قۆناغی دووه‌م بووم ، هه‌ڵبژێردرام به باشترین قسه‌که‌ری سیتی-واید به‌ڵام هه‌رگیز که‌سێک نه‌یگوت هێی ، ئه‌م کوره قسه‌که‌رێکی باشە ئه‌و ناتوانێت له شته‌کان ورد ببێته‌وه به‌ڵام ئه‌و حه‌ز به جوڵه ده‌کات و ده‌توانێت هێز بداته خه‌ڵک که‌س نه‌یگوت ، "مامۆستایه‌کی قسه کردنی بۆ بگره به‌ڵکو ده‌یانگوت ، "مامۆستای ئه‌و ده‌رسه‌م بۆ بگره که خراپم تیایدا که‌واته کاتێک که منداڵان ئه‌و هێمایانه‌یان تیادا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بیت بۆ ئه‌و هێمایانه بگه‌رێین و بایه‌خیان پێ بده‌ین واهه‌ستده‌که‌م که ده‌بێت منداڵ وا گه‌وره بکرێت که ببنه بازرگان له جیاتی ئه‌وەی که ببنه پارێزه‌ر به‌داخه‌وه سیسته‌می قوتابخانه‌کان وا له جیهان ده‌که‌ن که بڵێن ، "هێی ، با ببین به پارێزه‌ر یان دکتۆر ئێمه ئه‌و هه‌لانه‌مان له ده‌ست ده‌چێت ، چونکه که‌سێک هه‌رگیز ناڵێت ، هێی ، ببه به بازرگان بازرگان ئه‌و که‌سانه‌ن - چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر بازرگان له‌م هۆڵه‌دا ئاماده‌ن ئه‌و که‌سانه‌ن که بیرۆکه‌یان هه‌یه ، سۆزیان هه‌یه ،هه‌روه‌ها ده‌زانن جیهان پێویستی به چی یه وه بریار ده‌ده‌ین که هه‌ستین و پێداویستیه‌کان جێبه‌چێ بکه‌ین هه‌موو هه‌وڵێکیشمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ تاوه‌کو سه‌رکه‌وتوو ده‌بین ئێمه توانای ئه‌وه‌مان تێدایه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خه‌ونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه بیهێنه دی و هاوکاریان بکه‌ین وا هه‌سته‌که‌م ئه‌گه‌ر توانیمان منداڵانیش بهێنین ده‌توانین ئه‌و بیرۆکه‌یه به‌درۆ بخه‌ینه‌وه که ده‌ڵێت: بازرگانی ده‌بێت له ته‌مه‌نی لاوێتیدا بێت ئه‌وکاته ده‌توانین هه‌موو ئه‌وشتانه بگۆڕین که ئێستا کێشه‌ن له جیهاندا هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت ، که‌سێک چاره‌سه‌ری لایه بۆیه منداڵانیش ، هه‌رگیز ناڵێن ئەمە مەحاڵە چونکه زۆر له‌وه گه‌مژه ترن که هه‌ست به‌وه بکه‌ن که ناتوانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن وابزانم ئێمه وه‌ک دایک و باوک و کۆمەڵگه ، ئه‌رکێکمان له‌سه‌ره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که منداڵان فێری ڕاوه ماسی بکه‌ین له‌بری ئه‌وه‌ی ماسیان بده‌ینێ په‌ندێکی کۆن هه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ماسیه‌ک بده‌یته پیاوێک ، خواردنی ڕۆژێکی دابین ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر فێری ڕاوه ماسی بکه‌یت ، خواردنی هه‌موو ژیانی دابین ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر بتوانین منداڵه‌کانمان فێربکه‌ین ببنه بازرگان مه‌به‌ستم ئه‌و منداڵانه‌یه که هێمای بون به بازرگانیان پێوه دیاره هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و منداڵانه فێر ده‌که‌ین که به‌هره‌ی زانستیان تێدایه ، بچنه بواری زانسته‌کانه‌وه ئه‌ی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه‌مان بینی که هێمای بون به بازرگانیان تێدایه فێریان بکه‌ین که ببنه بازرگان ؟ ئه‌وکاته ئه‌و هه‌موو منداڵانه‌مان ده‌بێت کە بتوانن تەشەنە بە بازرگانی بکەن له‌بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی حکومه‌ت بین که کارمان بداتێ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه که داده‌نیشین و ئه‌وه فێری منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین که نابێ بیکه‌ن له‌که‌س مه‌یه ؛ گاز مه‌گره ؛ سوێند مه‌خۆ ئێسته ئێمه ئه‌وه فێری منداڵه‌کانمان ده‌که‌ین که دوای ئیشی زۆر باش بکه‌ون ده‌زانن، سیسته‌می قوتابخانه‌ش فێری ئه‌وه‌یان ده‌کات که : ببنه پزیشک و ببنه پارێزه‌ر یاخود ببنه ژمێریار و پزیشکی ددان یان مامۆستا و فڕۆکه‌وان ڕاگه‌یاندنه‌کانیش ده‌ڵێن شتێکی زۆر باشه ئه‌گه‌ر ببنه مۆدێل یان گۆرانی بێژ یاخود ببنه پاڵه‌وانی وه‌رزش وه‌کو: لۆونگۆ کرۆسبی پڕۆگرامی خوێندنی ماسته‌ری ئێمه فێری منداڵان ناکه‌ن که ببنه بازرگان هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که من نه‌چومه خوێندنی ماسته‌ر یاخود ڕاستیه‌که‌ی بڵێم که من نه‌متوانی بچم چونکه نمره‌ی کۆتای خوێندنی ئاماده‌یم ته‌نها 61 بوو ٦١-م هێنا لەو له‌و تاکه خوێندنگایه‌ی (که‌نه‌دا) که منی وه‌رگرتبوو، کاڕڵتۆن.. به‌ڵام پڕۆگرامی خوێندنی ماستهرەکەمان منداڵان فێر ناکه‌ن که ببنه بازرگان ئه‌وان فێریان ده‌که‌ن که بچن کار له کۆمپانیادا بکه‌ن که‌واته کێ ئه‌م هه‌موو کۆمپانیایه داده‌مه‌زرێنێت ؟ ته‌نها ئه‌و ژماره که‌مه خه‌ڵکه‌ن ته‌نانه‌ت له‌و ئه‌ده‌به به‌ناوبانگه‌ش که هه‌مانه ، تاکه کتێبێک که به‌لامه‌وه باش بێت وه ده‌بێت هه‌مووتان بیخه‌نه لیستی ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه تاکه کتێبێک که تا ئێستا بینیبێتم که باس له بازرگانێک بکات وه‌ک پاڵه‌وانێک ، کتێبی (ئه‌تڵه‌س شرێگد)ه هه‌رچی شتی تری جیهانه وا ته‌ماشای بازرگان ده‌که‌ن که ئێمه که‌سانێکی خراپ نین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ته‌ماشای خێزانه‌که‌م بکه‌م هه‌ردوو باوهگهورهکانم و باوکیشم بازرگان بوون هه‌ر دوو براکه‌م، هه‌روه‌ها خوشکه‌که‌شم، هه‌رسێکمان کۆمپانیای تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌یه ئێمه بڕیارمان دا که ده‌ست بکه‌ین به‌م کارانه چونکه به ڕاستی ئه‌وه تاکه شوێنێکه که به ته‌واوی جێگه‌ی ئێمه بێت ئێمه بۆ ئیشی ئاسایی نه‌ده‌گونجاین. نه‌مانده‌توانی بۆ که‌سی تر ئیش بکه‌ین چونکه ئێمه زۆر که‌له ڕه‌قین و چه‌ندین سیفاتی ئاوهامان هه‌یه به‌ڵام منداڵانیش ده‌توانن ببنه بازرگان من به‌شێکی گه‌وره‌ی چه‌ند ڕێخراوێکی جیهانیم که ناوی (رێخراوی بازرگانی و سه‌رکرده لاوه‌کان)ه من ئه‌وه‌نده نابێت له قسه‌کردن له به‌رشه‌لۆنه گه‌ڕاومه‌ته‌وه له کۆنفرانسی جیهانی؛ وای - پی - ئۆو به هه‌رکه‌سێک گه‌یشتم له‌وێ ئه‌وانه‌ی که بازرگان بوون که‌سیان له خوێندن باش نه‌بوون من 18 هێما له 19 هێماکه‌ی که‌می توانای وردبونهوهم تێدایه بۆیه ئه‌م شته ته‌واو من ده‌ترسێنێت (پێکه‌نین) له‌وانه‌یه هی ئه‌وه‌بێت که که‌مێک سور هه‌ڵگه‌ڕاوم به هۆی ئه‌و هه‌موو کافین و شه‌کره‌ی که خواردومه‌ته‌وه که شتێکی ترسناکه بۆ که‌سێکی بازرگان توشبوون به نه‌خۆشی بێئاگایی ، وه ئاژاوه‌ی دوو لایه‌نی ئایا ده‌زانن که توشبوون به نه‌خؤشی بێئاگایی نازناوه‌که‌ی' سی ئی ئۆ' یه ؟ تێد تێرنه‌ر توشبووه ، ستیڤ جۆبس توشبووه وه هه‌رسێ داهێنه‌ره‌که‌ی (نێت سکایپ) ئه‌م نهخؤشییهیان هه‌یه . ده‌توانم که چه‌ند نمونه‌یه‌کی تریش بڵێم منداڵان --- ئێوە ده‌توانن ئه‌و هێمایانه له منداڵاندا ببینن ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه که ته‌نها پێیان ده‌ڵێین لاسایی بازرگانه‌کان مه‌که‌ره‌وه بچۆرە ناو سیسته‌مێکی تره‌وه و ببه به خوێندکار به‌داخه‌وه ، بازرگانه‌کان خوێندکار نین ئێمه وریاین و زوو له گه‌مه‌که تێده‌گه‌ین من چه‌ندین نوسینم دزیوه ، له تاقیکردنه‌وه‌کانیشدا غه‌شم کردووه مووچه‌م ده‌دایه که‌سانی تر تاوه‌کو ئه‌رکه ژمێریاریه‌کانی زانکۆم بۆ بکه‌ن بۆ 13 ئه‌رکی یه‌ک له دوای یه‌ک به‌ڵام بازرگان هه‌رگیز ئه‌رکی ژمێریاری بۆخۆی ناکات ، به‌ڵکو که‌سانی تر ئه‌گرێت به کرێ که‌واته من زووتر له‌مه تێگه‌یشتوم (پێکه‌نین) (چه‌پڵه ) لانی که‌م من دان به‌وه‌دا ده‌نێم که له تاقیکردنه‌وه‌کاندا غه‌شم کردووه هەروەها منیش وەک ئەوان خوێندنم تەواو کرد، وه به‌و که‌سه‌شم وت که کتێبه‌که‌ی نوسیوه من ئێستا ناوم هه‌یه له هه‌مان کتێبی ئه‌و زانکۆیه‌دا له هه‌موو زانکۆیه‌کی که‌نه‌دی و کۆلێژی فێربووندا له به‌رێوه بردنی زانستی ژمێریاریدا ، من هه‌شته‌م به‌شم ده‌چمه سه‌ر به‌شی هه‌شته‌م که باس له دابه‌ش کردنی بودجه ده‌کات دوای ئەوەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردم، بە نوسەری کتێبەکەم گووت کە من غەشم کردووە ئەویش دەیگوت. ئەوە زۆر کارێکی پێکەنیناویە ئەگەر لە بارەی ئەو غەشەی منەوە شت نەنوسێت به‌ڵام منداڵان، ئێوه ده‌توانن ئه‌و هێمایانه له‌واندا به دی بکه‌ن پێناسه‌ی بازرگان ئه‌وه‌یه که "یاساکانی کارکردن ده‌زانێت وه مه‌ترسیه‌کانی سه‌ره‌ڕۆیی بازرگانی له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که پێویسته بڕۆیت بۆ خوێندنی ماسته‌ر له به‌رێوه بردنی کاردا وه مانای ئه‌وه‌ش نیه که پێویسته خوێندن ته‌واو بکه‌یت واته ئه‌بێت هه‌ست به بوونی ئه‌و به‌هرانه بکه‌ین له ناخماندا وه ئه‌وه‌شمان بیستوه که ئه‌و به‌هرانه له‌گه‌ل مرۆڤه‌کاندا له‌دایک ده‌بێت ، وانیه ؟ به‌ڵام مرۆڤ ئاوا له‌دایک ئه‌بێت ؟ یان فێر ده‌کرێت که وا بێت ؟ کامیانه ؟ به‌هه‌رحاڵ ، من وا هه‌ست ناکه‌م بە ته‌نها یه‌کێکیان بێت ، له‌وانه‌یه هه‌ردووکیان بێت . من گونجاوبوم بۆ کاری بازرگانی کاتێک که گه‌وره‌بووم ... هیچ هه‌ڵبژاردنێکم له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو چونکه زۆر زوو فێر کرام ، له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا که کاتێک باوکم زانی که گونجاو نیم بۆ ئه‌وه که بخوێنم له قوتابخانه و بۆ زۆر کاری تر هه‌ر زوو له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا فێری کردم ببمه بازرگان ئێمه‌ی فێر کرد ... هه‌رسێکمان که ڕقمان له‌وه بێت کار بۆ خه‌ڵکی تر بکه‌ین وه ئه‌و ڕاستیه‌مان خۆشبوێت که ده‌توانین کۆمپانیا دروست بکه‌ین و خه‌ڵک دابمه‌زرێنین یه‌که‌مین و بچوکترین کاری سهرهڕۆیم ئه‌وه بوو که ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵ بوو له (وینیپێگ) بووم پاڵکه‌وتبوم له ژوری نوستنه‌که‌م که گوریسێکی دوور درێژیشی تێدا بوو وه ته‌له‌فونم بۆ هه‌موو ئه‌و دوکانی جل شتنانه کرد که له (وێنیپێگ) بوون بۆئه‌وه‌ی که بزانم چه‌ندێک پاره‌م ده‌ده‌نێ بۆ عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسین . وه دایکم هاته ژوره‌وه و وتی ئه‌م هه‌موو عه‌لاگانه له کوێ په‌یداده‌که‌یت ؟ که به‌ته‌مایت بیانفرۆشیت ؟ منیش وتم : بابچین سه‌یری ژێر زه‌مینه‌که بکه‌ین وه چوینه خواره‌وه بۆ ژێر زه‌مینه‌که و دۆڵابێکم کرده‌وه وه هه‌زاره‌ها عه‌لاگه‌ی جل ههڵواسینم پیشاندا که کۆم کردبونه‌وه چونکه ، کاتێک که پێم ئه‌وت ئه‌چمه ده‌ره‌وه بۆ یاری کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا ئه‌چوم ده‌رگا به ده‌رگای ماڵه دراوسێکان ئه‌گه‌رام بۆ کۆکردنه‌وه‌ی عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین بۆئه‌وه‌ی له ژێر زه‌مینه‌که کۆیانبکه‌مه‌وه بۆ فرۆشتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه بینیم که که‌سێک دوو سه‌نتی ده‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ر عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسین منیش سه‌رسام بوم ، وه هه‌موو جۆره عه‌لاگه‌یه‌کی جل هه‌ڵواسینی لێ‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رمهێنان و کۆمکردنه‌وه وه زانیم ئه‌گه‌ر به دایکم بڵێم ناهێڵێت ئه‌و کاره بکه‌م ،به‌ڵام هه‌ر کردم وه زانیم که چۆن ده‌توانیت په‌یوه‌ندی دروست بکه‌یت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ئه‌و که‌سه سێ سه‌نتی ده‌دامێ و منیش پێم به‌رز کرده‌وه بۆ سێ سه‌نت و نیو له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا بوم ئه‌وه‌م ده‌زانی که ده‌توانم به‌شێکی که‌م له ڕێژه‌ی سه‌دی سەنتێک به‌ده‌ست بهێنم وه خه‌ڵک ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌دا چونکه دووقات زیادی ده‌کرد وه منیش له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاندا بوم که ده‌متوانی هه‌زاره‌ها عه‌لاگه‌ی جل هه‌ڵواسین بفرۆشم به سێ سه‌نت و نیو وه دواتر ده‌ستم کرد به فرۆشتنی تابلۆی ژماره‌ی سه‌یاره‌ی رێگه پێدراو له ڕاستیدا باوکم وای فێر کردم که به‌دوای که‌سێکدا بگه‌ڕێم که ئه‌و شتانه‌م به کۆ پێبفرۆشێت . له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا به ناو شاری (ساودبوری)دا ده‌گه‌ڕام ئه‌و تابلۆی ژمارانه‌م ده‌فرۆشت به هه‌موو ئه ماڵانه‌ی که به‌لایاندا ده‌ڕۆیشتم وه زۆر به ئاشکرا ئه‌م موشتهریهم بیره چونکه زۆر شتی ترم کردووه له‌گه‌ل ئه‌م کڕیارهدا . جهریدهم ده‌فرۆشت وه هه‌رگیز جه‌ریده‌یه‌کی له من نه‌کریوه وه باوه‌ڕم وابوو که ده‌توانم تابلۆیه‌کی ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به سه‌یاره‌که‌ی پێ بفرۆشم وتی " باشه ، پێویستمان به یه‌ک دانه نییه " منیش وتم "به‌ڵام تۆ دوو سه‌یاره‌ت هه‌یه " ته‌مه‌نم نۆ ساڵ بوو وتم " تۆ دوو سه‌یاره‌ت هه‌یه و هیج تابلۆیه‌کی سه‌یاره‌ت نیه " ئه‌ویش وتی " ئه‌زانم " وتم " تابلۆی ژماره‌ی ئه‌و سهیارهیهیان زۆر تێکچووه " ئه‌ویش وتی "به‌ڵێ ئه‌مه سه‌یاره‌ی ژنه‌که‌مه" وتم ئه‌ی بۆ دانه‌یه‌ک تاقیناکهیتهوه به‌پێشی سه‌یاره‌ی ژنه‌که‌ته‌وه تابزانین بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر به‌رگه ناگرێت " ده‌مزانی که دوو سه‌یاره‌ی لێیه ... که ده‌توانم چوار تابلۆ بفرۆشم وه به‌خۆمم وت ئه‌گه‌ر نه‌توانم چوار دانه بفرؤشم ، هیچ نه‌بێت با یه‌ک دانه بفرۆشم ئه‌وه فێربووم له ته‌مه‌نێکی زۆر لاوێتیدا . وه ده‌ستم کرد به فرۆشتنی چیرۆکی کارتۆنی کاتێک له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا بووم ، کتێبی کارتۆنیم ده‌فرۆشت له خانویه‌کی یه‌ک نهۆمی له که‌نداوی (جۆرجیا) وه به پاسکیله‌که‌م ده‌ڕۆیشتم بۆ کۆتایی که‌نار ده‌ریاکه تاکو هه‌موو کتێبه کارتۆنیه‌کان بکڕم له منداڵە فه‌قیره‌کان دواتر ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ سەرەتای که‌نار ده‌ریاکه و ده‌مفرۆشته‌وه به منداڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئیشەکە دیار بوو .. به نرخێکی که‌م ده‌مکڕی و به نرخێکی به‌رز ده‌مفرۆشته‌وه داخوازیه‌کی زۆری له‌سه‌ر بوو ، وه پاره‌یه‌کی زۆریش بوو هه‌وڵم نەئەدا که به منداڵه هه‌ژاره‌کانی بفرۆشیت چونکه پاره‌یان پێ نییه ، ته‌نها منداڵه دهوڵهمهندهکهن پێیانبوو ئه‌مه زۆر ئاشکرابوو بۆ من ، وایه ؟ وه‌کو قه‌یرانی ئابوری وایه ، که‌واته ئه‌مه قه‌یرانی ئابورییه هێشتا 13 تریلیۆن دۆلار له پاشه‌که‌وتی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه برۆ هه‌ندێک له‌وه به‌ده‌ست بهێنه ،هه‌ر له ته‌مه‌نێکی منداڵیه‌وه ئه‌وه‌م ده‌زانی هه‌روه‌ها فێریشبووم که سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ست هێنانهکانم ئاشکرا نه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لێدانم خوارد له دوای چوار هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له منداڵا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان زانی که من چۆن ئه‌و چیرۆکانه ده‌کڕم پێی ناخۆش بوو که ئه‌و پاره‌یه‌کی زیاتر ده‌دات ناچار بوم که جه‌ریده دابه‌ش بکه‌م ، ئەو کاتە تەمەنم ١٠ ساڵان بوو لە ڕاستیدا حه‌زم له‌م کاره نه‌بوو باوکم له ده ساڵیدا پێی وتم : ئه‌م کاره کاری دوا ڕۆژم ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر دوو هێڵ کارم ده‌کرد نه‌ک یه‌ک هێڵ وه داوای لێکردم که یه‌کێک بگرم به کرێ و نیوه‌ی جهریدهکانم له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بکات کردم ، دواتر زانیم که کۆکردنه‌وه‌ی به‌خشیش باشترین پاره‌یه که به ده‌ستی ده‌هێنین منیش ده‌ستم کرد به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و بهخشیشانه و موچەم وەردەگرت بۆیە ده‌گه‌ڕام و هه‌موو جهریدهکانم کۆ ده‌کرده‌وه ئه‌ویش ته‌نها جه‌ریده‌کانی دابه‌ش ده‌کرد چونکه زانیم به‌م شێوه‌یه ده‌توانم پاره کۆ بکه‌مه‌وه له‌م خاڵه‌دا ، من نه‌ده‌بوم به کارگوزاری که‌س (پێکه‌نین) باوکم دوکانی چاککردنی پیشه‌سازی هه‌بوو زۆر پارچه‌ی سه‌یاره‌ی به‌کارهاتوی هه‌بوو که له‌ملاولا که‌وتبوون وایه‌ری مسی کۆنی زۆری لێ بوو منیش به باوکمم وت : چی له‌وشتانه ده‌که‌یت ؟ وتی : فرێیان ده‌ده‌م وتم : ئه‌ی که‌سێک نیه ئه‌وانه‌ی پێ بفرۆشیت ؟ وتی : له‌وانه‌یه بیرمه که ده ساڵ بووم ، واتە ٣٤ ساڵ بەر لە ئێستا ئەم شتانەم وەک هەلێک دەهاتە پێش چاو له‌م پاشماوانه‌دا پاره‌م ده‌بینی وه له راستیدا ده‌گه‌ڕام به پاسکیله‌که‌م و ئه‌و وایهرانهم کۆده‌کرده‌وه که له‌و ناوچانه‌دا بوون باوکیشم له ڕۆژی یه‌ک شەمماندا دهیگهیاندم بۆ ئه‌و کارگانه‌ی که دووباره کانزا به‌کار ده‌هێننه‌وه مەبەستم ئەو جێیەیە کە پارەیان پێ دەدام وامده‌زانی کارێکی زۆر خۆشه سەیرە، دوای ٣٠ ساڵ کارگەیەکی تایبەت بەخۆم دادەمەزرێنم کە ئەو شتانە دەکڕمەوە کارگەکە ناوی ١-٨٠٠ گۆت جەنک-ە پارەم بەوەش پەیدا دەکرد هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسم دروست ده‌کرد کاتێک که ته‌مه‌نم 11 ساڵ بو له (کوبس) ئه‌م هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسانهمان دروست ده‌کرد بۆ جه‌ژنی دایکان ئەم ئه‌م هه‌ڵگری ده‌رزی دهمبوسانهمان لە جل گرەی تەختەیی درووست دەکرد ئەم جل گرانەش به‌کارده‌هێنرێن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جلانه‌ی که له ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌واسرێن ئه‌م کورسیانه دروست ده‌که‌ین وه ئه‌م دۆشه‌که بچوکانه‌م پێوه ده‌دورین که ده‌توانیت ئه‌و ده‌رزیه دهمبوسانهی تێبکه‌یت چونکه خه‌ڵک پێویستی بوو بۆ دورین و به ئاسانی ئه‌و ده‌رزیانه بدۆزنه‌وه دواتر بۆمده‌رکه‌وت که پێویسته به دڵی خۆت هه‌ڵیبژێریت بۆیه له ڕاستیدا هه‌ندێکیانم بۆیاخی قاوه‌یی کرد وه کاتێک که ده‌چووم به یه‌کێکم ده‌فرۆشت نهمدهووت - ئه‌ته‌وێت دانه‌یه‌ک بکریت ؟ بەڵکو دەمگوت حه‌زت له چ ڕه‌نگێکه ؟ وه هه‌ستم نه‌ده‌کرد که که‌سێک هه‌بێت بڵێت نامه‌وێت، کاتێک که ته‌مه‌نم ده ساڵ بوو به‌تایبه‌تی کاتێک که دوو هه‌ڵبژاردنت له‌به‌ر ده‌ستدا بێت ، قاوه‌یی یان ساده له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌رسانه هه‌ر زوو فێر بووبوم دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که ئیشی ده‌ست قورس ترین ئیشه وایه ؟ وه‌کو بڕینی گژوگیا ، کارێکی زۆر قورسه چونکه گژوگیای دراوسێکانمانم ده‌بڕی له هاویندا ، وه پاره‌م وه‌رده‌گرت له به‌رامبه‌ردا زانیم که ئه‌مه داهاتێکه و دووباره ده‌بێته‌وه له یه‌ک موشته‌ریدا گرنگه . که کاتێک گژوگیای باخی که‌سێکم ده‌بڕی وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ لای و له به‌رامبه‌ردا پاره‌م وه‌رده‌گرت ئەمە زۆر ئاسانتر بوو وەک لەوەی بچم دەرزی دەمبوس بفرۆشم چونکه نا‌توانیت جارێکی تر پێیان بفرۆشیته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه حه‌زم له‌و داهاته بوو که دووباره ده‌بووه‌وه که له منداڵیه‌وه فێری بووبوم بیرتان بێت که له‌سه‌ر ئه‌مه په‌روه‌رده کرابووم ، رێگه‌م پێنه‌درابوو که کاری تر بکه‌م وه دواتر له یاریگای گۆڵفدا کارم ده‌کرد که یارمه‌تی یاریزانی گۆڵفم ده‌دا زانیم کە ئەو گردەی لێ یە بە درێژایی هەموو یاریگای گۆڵفەکە کە چاڵی ژمارە ١٣ی تیادا بوو، گردێکی بەرز بوو خه‌ڵکیش نه‌یده‌توانی به‌و جانتا قورسانهیانهوه پیایدا سه‌ربکه‌ون له‌به‌رئه‌وه له‌وێ داده‌نیشم له‌سه‌ر کورسهکی بچوک وه چاوه‌ڕێم ده‌کردن بۆئه‌وه‌ی جانتا قورسه‌کانیان بۆ هه‌ڵگرم بۆ ئه‌وانه‌ی که یاریده‌ده‌ریان نه‌بوو جانتای گۆڵفهکهم بۆ هه‌ڵده‌گرتن بۆ سه‌ر گرده به‌رزه‌که و له به‌رامبه‌ردا یه‌ک دۆلاریان ده‌دامێ له کاتێکدا که هاوڕێکانم بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات کاریان ده‌کرد له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ده‌بوون بۆ ئه‌و ماوه‌یه ته‌نها ده دۆلاریان وه‌رده‌گرت به خۆمم ده‌وت که شتێکی بێمێشکانه‌یه که بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات کار بکه‌یت به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه. هیچ مانای تێدا نیه ئه‌مه ، پێویست ده‌کات ڕێگه‌یه‌کی باشتر بدۆزیته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌یه‌کی باشتر وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ده‌چومه دوکانێکی نزیک، ئه‌و تۆپه بچوکانه‌م ده‌کڕی ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ یاریگای گۆڵفه‌که و ده‌مفرۆشت به‌و پێرێژنە ٧٠ ساڵانەی کە یاریان دەکرد ئەوانێش بۆ کاری تر بۆ هەفتەی داهاتوو ڕایان دەسپاردم دواتر ئه‌وه‌ی داوایان ده‌کرد بۆم ده‌هێنان و دووقات پاره‌م وه‌رده‌گرت له‌گه‌ڵ فرۆشیاری تۆپه‌کاندا کارم ده‌کرد به بێ هیچ گرێبه‌ستێک تۆ ته‌نها پێویستت به پیشاندان و داواکاری هه‌بوو له‌و که‌سانه‌ی که له منیان ده‌کڕی ئه‌و ژنانەش ته‌نها له منیان ده‌کڕی ، له که‌سی تریان نه‌ده‌کڕی چونکە دەمزانی منیان خۆشدەوێت کارم ده‌کرد له کۆکردنه‌وه‌ی تۆپی گۆلف له یاریگاکه‌دا هه‌موو که‌سێک ده‌چوو ناو داره‌کان ده‌گه‌ڕا له ساحه لمینه‌کان ده‌گه‌ڕان به خۆمم ده‌وت ، به‌نه‌فره‌ت بێت ، هه‌موو تۆپه‌کان له زهلکاوهکهدان که‌سیش نه‌ده‌چووه ناو ئه‌و زهلکاوانهوه بۆ ئه‌و تۆپانه منیش پێڵاوه‌که‌م داده‌که‌ند و ده‌چوومه ناو زه‌لکاوه‌که‌وه و به په‌نجه‌کانی قاچم ههڵمدهگڕتنهوه به هه‌ردوو قاچم تۆپهکانم ده‌رده‌هێنایه‌وه ناتوانم ئێستا لێره‌دا نیشانتان بده‌م تۆپه‌کان ده‌رده‌هێنیته‌وه و ههڵیاندهدهیته ناو ئه‌و جانتایه‌ی که له نزیکته‌وه‌یه وه کاتێک که ته‌واو ده‌بیت دووسه‌د تۆپت ده‌دۆزیه‌وه به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک ئه‌و تۆپه کۆنانه‌یان نه‌ده‌ویست له‌به‌رئه‌وه دهمپێچانهوه ، منیش 12 ساڵ بووم ، وایه ؟ به سێ شێوه دهمپێچانهوه شێوه‌ی یه‌که‌م پیناسلێس شئوهی دووه‌م دی دی ئێچ ئێس وه شێوه شازه‌کان که هه‌ر یه‌که‌یانم به دوو دۆلار ده‌فرۆشت وه ئه‌و تۆپانه‌ی که وا ده‌رده‌که‌وتن تۆزێک خراپ بوو بوون به نیو دۆلار ده‌مفرۆشت وه ئه‌وانه‌ی که خراپ بوون هه‌ر 50 دانه‌یه‌کم به‌یه‌که‌وه ئه‌فرۆشت وه دواتر یاریزانه‌کان بۆ مه‌شق کردن به‌کاریان ده‌هێنا چاویلکەی هەتاوییم ده‌فرۆشت کاتێک که له قوتابخانه بووم به هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی که له ناوه‌ندی بوون ئه‌م کاره واده‌کات که هه‌مویان ڕقیان لێت بێت چونکه هه‌وڵده‌ده‌یت لەهەموو هاوڕێکانی ترت پاره‌ی زیاتر وه‌ربگریت له هه‌موو کاتێکدا به‌ڵام ئه‌م کاره کرێکانی منی ده‌رده‌هێنایه‌وه لهبهرئەوە ژمارەیەکی زۆرم لە چاویلکە هەتاوییەکان فرۆشت دواتر قوتابخانه ڕایان گرتم له‌م کاره وه دواتر بانگ کرام بۆ ژوری به‌ڕێوه‌به‌ر وه ئاگادار کرامه‌وه که نابێت ئه‌م کاره بکه‌م . لەبەرەئەوە چووم بۆ به‌نزینخانە چاویلکەی زۆرم فرۆشت به به‌نزینخانه‌کان وه ئه‌و به‌نزینخانانه‌ش ده‌یانفرۆشته‌وه به کڕیاره‌کانی خۆیان ئه‌م کاره زۆر باش بوو بۆ من چونکه پاره‌یه‌کی زۆرم لێوه‌ی ده‌ست ده‌که‌وت وابزانم 14 ساڵ بووم پاشان توانیم کرێی خوێندنم دابین بکه‌م بۆ یەکەم ساڵی خوێندنم له زانکۆی کارڵتۆن بە فرۆشتنی مەی لە ڕێگەی دەست گێڕیەوە وەک دەزانن ده‌توانی 40 ئۆقه شوشه لە شه‌راب هەڵبگریت یان دوو قوتوی کۆلای پڕ لە مەی ، وا هه‌ست ناکه‌ن که کارێکی ئاسانه ؟ به‌ڵێ ، به‌ڵام ده‌زانی چۆنه ؟ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیبه‌یته . ناو یاریگایه‌که‌وه و ده‌توانیت بیرهیت دەستبکەوێت بە خۆڕایی زۆربه‌یان ئه‌مه‌یان لێ کڕیم داواکاریه‌کی زۆری له‌سه‌ر بوو وه هەلێکی گه‌وره بوو وه نیشانه‌یه‌کی بازرگانیم لێدابوو بە پێنج قاتی نرخی خۆی ده‌مفرۆشته‌وه وه لۆگۆی زانکۆی خۆمانم لێدابوو ده‌زانن که ئێمه منداڵه‌کانمان فێردەکهین و یارییان بۆ ده‌کڕین به‌ڵام بۆچی یارییه‌کی وه‌هایان بۆ نەکڕین که هانده‌ریان بێت بۆئەوەی ببنه بازرگان کێ دەڵێت؟ لەوانەیە لەو جۆرە بن کە پێویستیان بە مەشق و ڕاهێنان بێت بۆ ئەوەی ببن بە بازرگان؟ بۆچی فێریان ناکه‌ین که پاره به فیڕۆنه‌ده‌ن ؟ بیرمه که پێموترا بگه‌ڕێم له ناوه‌ڕاستی شەقامی بانیف - ئه‌لبێرتا چونکه بنسێکم فڕێداوه‌ته سه‌ر شەقامەکە وه باوکم وتی "بڕۆ به‌دوایدا بگه‌ڕێ" وتی "من زەحمەتی زۆر دەکێشم تاکو پارەکانم دەستدەکەوێت. نامەوێت هەرگیز تۆ ببینم کە بنسێک بەفیڕۆ دەدەیت" هه‌تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌و وانه‌یه‌م له‌بیره پارەی ڕۆژانەکان منداڵەکان فێری خووی خراپیان دەکات پارەی ڕۆژانەکان، بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکان فێری ئەوە دەکات کە بیر لە ئیشێک بکەنەوە به‌ڵام بازرگان ڕازی نابێت به مووچه‌ی مانگانه پارەی ڕۆژانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکان هەر لە تەمەنی گەنجیەوە ڕازی بن بە مووچەی مانگانە بەڵای منەوە ئه‌م کاره هەڵەیە، ئه‌گه‌ر بته‌وێت منداڵێکی بازرگان په‌روه‌رده بکه‌یت وەک ئه‌و کاره‌ی که ئێستا من لەگەڵ منداڵه‌کانمدا ده‌یکه‌م ، دوو منداڵم هەیە که یه‌کێکیان نۆ ساڵه و ئه‌وی تریان حه‌وت ساڵه فێریان ده‌که‌م که بگه‌ڕێن به ناو ماڵ و حەوشەکەدا به دوای شتێکدا بگەڕێن که گرنگ بێت دواتر بێن بۆلای من و پێم بڵێن، ئەمە چیە یان من ده‌چم بۆلایان و پێیان ده‌ڵێم ئەم شتانەی لێرەدایە بۆچی پێویستن دواتر دەزانن بۆچی وادەکەین؟ ڕێکدەکەوین . ئەوان دەڕۆن بۆ ئەو دەوروبەرە وسەیردەکەن تا بزانن ئەوە چیە دواتر ڕێکدەکەوین و پارەی وەردەگرن لە بەرامبەر ئەو ئیشەی کردویانە ئه‌وان پاره‌یه‌کی نه‌قد وه‌رناگرن له به‌رامبه‌ردا به‌ڵام هەلی زیاتریان دەبێت تاکو شتی زیاتر بدۆزنەوە ئەوان فێری کارامەیی و لێزانی دەبن لە ڕێککەوتندا وە فێری ئەوە دەبن کە چۆن هەلەکان بدۆزنەوە بە باشترین شێوە تۆ ده‌بیته هۆکار بۆ ئه‌و کارانه ، هه‌ردو منداڵه‌که‌م حسابی بانقیان هه‌یه له سه‌دا پهنچای ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن که په‌یدای ده‌که‌ن یان به‌ده‌ستی ده‌هێنن وه له سه‌دا په‌نجاشی ده‌چێته سه‌ر حسابی ماڵه‌وه و له سه‌دا په‌نجای بۆ سه‌ر حسابی یاریه‌کانیان. ئه‌و پاره‌یه‌ی که له‌سه‌ر حسابی یاریه‌کانه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌توانن به‌کاری بهێنن یان خه‌رجی بکه‌ن وه ئه‌و له‌سه‌دا په‌نجایه‌ی که له‌سه‌ر حسابی ماڵهوەیە هه‌موو شه‌ش مانگ جارێک ده‌چێته حسابی بانکیه‌وه له‌گه‌ڵ مندا له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، وه له‌کۆتایی هه‌موو ساڵێکدا ئه‌و پاره‌یه ده‌چێت بۆ ده‌ڵاڵه‌کانیان له بانک هه‌ردوو منداڵه حه‌وت ساڵه و نۆ ساڵانه‌که‌م ده‌ڵاڵی بانکییان هه‌یه بەڵام فێریان دەکەم بۆ ئەوەی فێری هەڵگرتنی پارە بن ئه‌وه‌ی که من زۆر توڕه ده‌کات ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هه‌یه ته‌مه‌نی 30 ساڵ زیاتره ده‌ڵێت "لهوانەیە دەستبکهم به کۆکردنه‌وه‌ی پاره" به‌داخه‌وه ، تۆ ٢٥ساڵت به‌فیڕۆداوه پێویسته ئه‌و کاره فێری منداڵه بچوکه‌کان بکه‌یت که جارێ هه‌ست به هیچ ئازارێک ناکه‌ن به‌رله خه‌وتنیان چیرۆکیان بۆ مه‌خوێنه‌ره‌وه هه‌موو شه‌وێک لەوانەیە چوار شه‌و له هه‌فته‌یه‌کدا بۆیان بخوێنه‌ره‌وه باشتره وه له سێ شه‌وه‌که‌ی تردا وایان لێ بکه که ئه‌وان چیرۆکێکت بۆ بخوێننه‌وه . بۆ دانه‌نیشین له‌گه‌ڵیان و چوار پارچه شتیان بهینێ ، وه‌ک ، تیشێتێکی سور ، بۆینباخێکی شین ، که‌نغه‌رێک ، له‌گه‌ڵ لاپتۆپێک وه وازیان لێ بهێنه با باسی ئه‌و چوار شته‌ت بۆ بکه‌ن منداڵه‌کانی من ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌موو کات ئه‌وه فێری فرۆشتنیان ده‌کات ، فێری داهێنانیان ده‌کات فێریاندهکات که پشت به خۆیان ببه‌ستن به‌س بیر له‌وه‌بکه‌ره‌وه و چێژی لی وه‌ربگره . با منداڵه‌کانتان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا هه‌ستن و قسه بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئهوخهڵکانهش هاوڕێکانی خۆشیانبێت با کاری شانۆیی بکه‌ن و قسه بکه‌ن ده‌بێت منداڵه کانمان له‌سه‌ر ئه‌و کارانه فێربکه‌ین .. کاری بازرگانی. نیشانی منداڵەکانتی بدە که کڕیاری خراپ یاخود فەرمانبەری خراپ چۆنە ئەو فەرمانبەرانەیان نیشان بدە کە گلەیی و گازندە دەکەن کاتێک که فه‌رمانبه‌رێکی خراپ ده‌بینیت گلەیی دەکات ئه‌وه نیشانی منداڵه‌کانت بده بڵێ "سه‌یرکه ئه‌و کوڕە فه‌رمانبه‌رێکی خراپه" وه بڵی "ئه‌وه‌ش یەکێکە لە فه‌رمانبه‌رە باشەکان" (پێکه‌نین) ئه‌گه‌ر چویت بۆ رێستۆرانتێک و خزمه‌تگوزاری باش نه‌بوو پێیان بڵێ که کارگوزاری خراپ چۆنه (پێکه‌نین) هه‌موو ئه‌م ده‌رسانه له‌به‌ر ده‌ستماندایه به‌ڵام ئێمه ئه‌و هەلانە ناقۆزینه‌وه، ئێمه منداڵان فێرده‌که‌ین که مامۆستای تایبه‌ت بگرن له‌راستیدا بیهێنه به‌رچاوی خۆت که هه‌موو شته کۆنه‌کان کۆبکه‌یته‌وه له‌ماڵه‌که‌دا هەر ئێستا وه هه‌موو یاریه‌کانی منداڵه‌کان که هی دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه وه پێموتن (بۆ ئه‌مانه نه‌به‌ین له بازاڕی شته‌کۆنه‌کان یان بازاڕی شته به‌کارهاتووه‌کان بیانفرۆشین) له‌راستیدا ده‌توانن بیفرۆشن. وه فێرده‌بن که چۆن که‌سێکی ته‌ڵه‌که‌باز ده‌ناسنه‌وه که کاتێک ئیمهیلی داواکارییان بۆ ده‌نێرێت که ده‌توانن بێنه ناو حسابهکهتهوه یان بێنه ناو حسابی به‌شه‌که‌ته‌وه یه‌ن هه‌رشتێکی تر منداڵه‌کانتان فێربکه‌ن که چۆن نرخ دابنێن یان چۆن نرخ ده‌خه‌مڵێنن وێنەکانیان ڕابكێشن فێریان بکه که چۆن پاره په‌یدابکه‌ن یان چۆن ئه‌و شتانه به‌ده‌ست بهێنن که ده‌فرۆشرێت دواتر نیوه‌ی ئه‌وپاره‌یه‌ی که پهیدایدهکهن نیوه‌ی ده‌چێته سه‌ر حسابی ماڵه‌وه نیوه‌که‌ی تری ده‌چێته سه‌ر حسابی یاریه‌کان منداڵه‌کانی من حه‌زیان له‌م جۆره کارانه‌یه. دەبێت هه‌ندێک له خاسیه‌ته‌کانی بازرگانی فێری منداڵه‌کان بکه‌یت سه‌رکه‌وتن ، ده‌ست بەسەرداگرتن ، رابه‌ریکردن ، دەروون پشکنین، پشت به‌یه‌ک به‌ستن و نرخ. ئه‌مانه هه‌مووی له منداڵه‌کانماندا به‌دی ده‌که‌ین ،وه ده‌توانین راهێنانیان پێ بکه‌ین بگه‌ڕێ به دوای ئه‌و شتانه‌دا . وه دوو شتی تر هه‌یه که لە ئێوەم ده‌مه‌وێت لهبارهیانەوە پرسیار بکەن کەچی ئێمە ئه‌ودوو شته پشت گوێ ده‌خه‌ین ، له سیسته‌می فێرکردنماندا ده‌رمان مه‌ده به‌و منداڵانه‌ی که که‌م ئاگان بێجگە لەوانەی کە بەڕاستی هۆشیان خراپە (چه‌پڵه ) وه هه‌مان هەموو ئەو شتانە له‌گه‌ڵ ئەوانەشدا دەبێت بکرێت کە هیلاک بوون و ڕوخاون جگە لەوانەی نەخۆشی دڕندانەیان هەیە ئاژاوه‌ی دوولایه‌نانه که ناسراوه به نه‌خۆشی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه جی کردن کاتێک (ستیڤ جێرسۆن و جیم کلارک ) وه (جیم بارکسدال ) توش بوون که (نێت سکایپ)یان داهێنا بیهێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌گه‌ر (ریتالین)یان بدایایهتێ ئه‌وکاتە ئەو داهێنانهمان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت ، وایه ؟ (ئال گۆری)یش ئینته‌رنێتی داهێنا (پێکه‌نین) ئه‌م بههرانهیه که پێویسته فێربکرێین له قوتابخانه‌کاندا هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانی تر فێرده‌کرێین من ناڵێم نابێت منداڵان ببن به پارێزه‌ر به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویسته فێریانبکهین ببنه بازرگان بۆ ئەوەی پلەیەکی بەرزیان هەبێت لەگەڵ هەموو شتێکی باش‌دا؟ چونکه هەلێکی گه‌وره هه‌یه له‌وه‌دا ئه‌مه‌وێت به ڤیدیۆیه‌کی کەمی خێرا کۆتایی پێبهێنم ئەمە ڤیدیۆیەکە کە تەواو کراوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کە من ئامۆژگاریم کردوون ئەم کەسانە، گەشبینن ده‌رباره‌ی منداڵانه.. هەروەها ده‌رباره‌ی بازرگانیه هیواخوازم که سودتان له‌وه وه‌رگرتبێت که ئه‌مرۆ باسم لێوه کرد وه یارمه‌تیم دابن که به‌کاری بهێنن وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی جیهان . کوڕه (وا ههستدەکهیت که ده‌توانیت هه‌موو شتێک بکه‌یت ؟) (هێشتا ده‌توانیت) (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی شت که ئێمه به مه‌حاڵی ده‌زانین) (ده‌توانیت بە ئاسانی تەواوی بکه‌یت) (له‌وانه‌یه بێ ئاگا بیت ..ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین) (که تاکه که‌سێک ده‌توانێت جیاوازی دروست بکات) (بۆت بسه‌لمێنم ؟) (تەنها سه‌یری ئه‌وانه بکه ووڵاتەکەمانیان دروست کردووه ) (دایک و باوکمان ، باوباپیرانمان ، مامهکانمان ، پورهکانمان ) ( ئه‌وان گه‌ڕۆک بوون ، تازه هاتوون و ئاماده بوون که جێ ده‌ستی خۆیان به‌جێ بهێڵن ) (له‌وانه‌یه هه‌ندێکیان زۆریان به ده‌ست نه‌هێنابێت) یاخود له‌وانه‌یه پێشبینی هیچ شتێکیان نەکردبێت تا (ببێتە بیرۆکه‌یه‌کی زیره‌کانه ) ( ئه‌م کەسانە بیرۆکەیان هەبوو، داهێنه‌ربوون ) (نوێ خواز بوون ) (تا دواتر ناسراون به ) (بازرگانه‌کان ) ئەوان ئەو شێوازەیان گۆڕی کە ئێمە دەربارەی شتە مەحاڵەکان هەمانە (بیرۆکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و جوانیان هه‌بوو که چۆن ژیان باش بکه‌ن ) (بۆ هه‌موومان ، ته‌نانه‌ت که کاتیش که‌م بوو) (هەر ئێستا ئەوە قورسه بۆ بینین) (چونکه بینینی ئێمه هه‌ڕه‌مه‌کیه و کۆسپی زۆره ) (به‌ڵام شڵه‌ژان ههلەکان دروست ده‌کات) بۆ سه‌رکه‌وتن، دەستکەوتن، وە هانمان دەدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی تازه بۆ بەئەنجامگەیاندنی شتەکان کەواتە هەلەکان چین کە دەبێت دواتر هەنگاوی بۆ بنێین و وە بۆچی؟ (ئه‌گه‌ر تۆ بازرگان بیت ) ئیوە دەزانن کە ئەو مەترسیە خەڵات کردن نیە (نا، خەڵاتەکان ته‌نها جوڵاندنی داهێنانه ) (گۆڕینی ژیانی خه‌ڵکی، و کار دۆزینه‌وه بۆیان ) (بۆ گه‌شه کردنی ژیان له ده‌وروبه‌ریاندا ) وە دروستکردنی جیهانێکی باشتر (بازرگانه‌کان له هه‌موو شوێنێکن ) (ئه‌وانه‌ن دەست دەکەن بە بازرگانی بچووک کە پاڵپشتی ئابوری وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن ) ئه‌وانه‌ن که که‌لوپه‌ل دروست ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئێوە لە ژیانتانا (بۆ مانەوەی پهیوهندیەکانمان لەگەڵ هاوڕێکانمان، خێزانه‌کانمان و ناسیاوه‌کانمان له جیهاندا ) ئەوان ڕێگەی تازە دەدۆزنەوە بۆ یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کێشە کۆنەکانی کۆمەڵگا (ئایا بازرگانێک ده‌ناسیت ؟) هەموو کەسێک دەتوانێت ببێت بە بازرگان ( ته‌نانه‌ت ... تۆش ) (که‌واته ئه‌و هه‌له بقۆزه‌ره‌وه تاوه‌کو ئه‌و کاره به‌ده‌ستی بهێنیت کە هەمیشە دەتویست ) (بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئابوری وڵات بده‌یت ) (گۆڕانێک دروست بکه‌یت ) (کاره‌که‌ت به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر به‌ره ) (به‌ڵام له‌وه گرنگ تر ) (ئەوەت بیربێت کاتێك بوو تەنها منداڵێک بوویت ) (کاتێک که هه‌موو شتێک له‌به‌ر ده‌ستدا بوو ) (دواتر به هێواشی بە خۆت ده‌ڵێیت .. به‌ڵام دەبێت ئەمە نه‌خشه‌ی بۆ دابنرێت ) ( ئه‌وه چاره‌سه‌ره ، نه‌خشه دانان ) زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان .