بەخێر بێیت بۆ
گەشتی سەرەتایی پێگەی TED-ed.
من لۆگان سماڵێیم،
من بەدرهان سینەرم،
من جۆردان ریڤزم،
و من ستیفانی لوم.
ئێمە نوێنەرایەتی تیمی
TED-Ed دەکەین.
ئێمە پێت دەڵێین دەربارەی ئەوەی
کە جۆن پێگەکە ڕێکخراوە،
دەربارەی وانەکانی دەوری
هەر ڤیدیۆیەک،
چۆن دەتوانی وانەکانت بەش بەش
بکەی یان هەڵیبگەڕێنیەوە،
و چۆن کاریگەری وانەکان هەڵدەسەنگێنیت
لە پۆلەکەتدا یان لە جیهان.
بەرەو کۆتایی گەشتەکە،
ئێمە نیشانەیەکی سەرەکی ترتان بۆ دەردەخەین
کە ڕاستەوخۆ کارییگەری لەسەر
هەر کەسێکە ئەو ڤیدیۆیە دەبینێت.
با لە پەڕەی سەرەکیەوە دەست پێ بکەین.
لە لاپەڕەی سەرەکی، ڤیدیۆ ئۆرجیناڵەکانی
TED-Ed دەدۆزیتەوە.
هەر یەکەیان وانەیەکیی تۆمار کراوە
لە لایەن مامۆستای ڕاستەقینە
کە لە لایەن چالاکوانی شارەزاوە بینراوە.
دەتوانی ناوی مامۆستا و چالاکوانەکان ببەیت
لە بەشی "بەشداربە"ی سایتەکە.
کتێبخانەی TED-ed دەتوانرێت لە دوو
هاوێنەی جیاوازەوە چاوی پێدا بخشێنرێت.
فێرخوازەکان دەتوانن"زنجیرە"بەکار بهێنن
بۆ بینینی ڤیدیۆ بە شێوەیی بیرکاریانە
بە پێی ئارەزوی خۆیان.
و مامۆستاکان دەتوانن گەڕان
بەکار بهێنن بەهۆی"بابەت"
بۆ دۆزینەوەی کورتە ڤیدیۆیەکی باش بۆ
بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە.
هەر ڤیدۆییەک لە TED-Ed
بە وانەیەک هاوپێچ کراوە،
ئەو وانانە جێگەی وانە
وتنەوێکی باش ناگرنەوە،
بەڵام دەتوانن سەرچاوەیەکی ناسەرەکی بن
بۆ خوێندکا رو
مامۆستا لە هەموو جیهان.
با سەیری ئەوە بکەین،
لە لایەن مامۆستایەکی ئەمریکی و
چالاکوانێک لە بەریتانیا دروست کراوە،
کاتێک گەیشتیە لاپەڕەی وانەکان،
بەسادەیی کرتە بکە:
ڤیدیۆیەکە ئیش دەکات
کاتێک بەاو ڤیدیۆکانی دەوروبەری دەگەڕێت.
لە بەشی "کورتە پرسیار"،
پرسیاری هەڵبژاردەکان دەدۆزیتەوە
کە دەگەڕێ بۆ تێگەشتنی بنچینەیی ڤیدیۆکە.
لەهەمان کاتدا
وەڵامەکانت دەستدەکەوێت
و ئەگەر لە یەکێکدا هەڵەت کرد،
دەتوانی ڤیدۆی فێرکاری بەکاربێنیت.
پرسیاری دووبارە
لە بەشی "بیربکەرەوە" دەدۆزیتەوە .
و لە بەشی"قووڵ هەڵبکەنە"،
سەرچاوەی زیادە دەدۆزیەوە
بۆ دۆزینەوەی سەرە بابەت.
دەتوانی بە بێ ناو وانەکان تەواو بکەیت،
بەڵام کە بچیتە ژوورەوە، دەتوانی لە
سایتەکەدا بۆ انەکەی خۆت بگەڕێیت.
تەنها سەردانی"چالاکیەکانی ئێستا"بکە،
ئەو وەڵامانە دەدۆزیتەوە
کە پاشەکەوتت کردون
بۆ ئەو وانانەی دەستت
پێ کردوون یان تەواوت کردوون.
ئێستا بەهێزترین
لایەنی وێبسایتی TED-Ed؛
دروست کردنی وانە.
دروست کردنی وانەی تایبەت ڕێگە دەدات
بە دەسکاری کردنی بەشەکانی وانەکان.
دەتوانی دەسکاری ناونیشان بکەی
کە پەیوەندی بە پۆلەکەتەوە هەیە.
دەتوانی بەشی"با دەست پێ بکەین"بەکار بهێنیت
بۆ پێدانی ڕێنمایی یان بوار بۆ وانەکە.
دەتوانی بەشی"کورتە پرسیار" دیاری
بکەیت یان دیاری نەکەیت.
لە بەشی"بیر بکەوە"،
دەتوانی پرسیارە
کراوەکانت زیاد بکەیت.
و لە بەشی"قووڵ هەڵبکەنە"،
دەتوانی سەرچاوە دانراوەکان
بەکار بهێنیت یان هی خۆت زیاد بکەیت.
کاتێک دروست کردنی
وانەکەت تەواو کرد،
بۆ شوێنی سەرچاوەی ڕەسمی نوێو
بێ هاوتا بڵاو دەبێتەوە.
لەبەر ئەوەی بەستەرەکە بێهاوتایە،
دەتوانێت بەرەو پێش چوونی فێرخوازەکانت
بپێوێت کە بۆت ناردوون.
دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ
زانینی بەشداری کردن
و وردی وەڵامی هەر یەک لە خوێندکارەکان.
ئەوە ئەوەیە کە چۆن تۆ
ڤیدیۆکانی TED-Ed دروست دەکەیت،
یەک وتاری تری بنچینەییمان
ماوە کە پێت بڵێین.
بەکارهێنانی سەکۆی TED-ed،
دەتوانیت دەستکاری هەر ڤیدیۆیەکی
یوتیوب بکەی.
واتە دەتوانی وانە دروست بکەیت بۆ هەر
وتارێکی TEDیان TEDx،
و هەریەک لەو هەزاران ڤیدیۆ
فێرکاریانەی یوتیوب،
لە یەکێکیان خۆت دەتوانی ڤیدیۆ بکەیت،
دایبەزێنی و دەسکاری بکەی.
بەهۆی دەسکاری کردنی ئەو وانانە،
بە یەکەوە کتێبخانەیەکی سەربەست
و بەرچاو دروست دەکەین
بۆ ئەو وانانەی کە گرنگە بڵاو بکرێنەوە.