لە ڕاستیدا، ئەوە بەیانێکی ڕوون و ئاشکرایە پێش (١٢) ساڵ، من بەو ڕستەیە دەستم پێکرد دەستم کرد بە بابەتێک دەربارەی ئەو وڵاتانەی کە لە پەرەسەندندان بەڵام هەر یەکێک لە ئێوە دانیشتوی سوچێکی ئەم جیهانەن جا ئەگەر بیر لە نەخشەیەکی ووڵاتەکەتان بکەنەوە وابزانم بۆتان دەردەکەوێت کە بۆ هەموو ووڵاتێک لەسەر زەوی دەتوانیت بازنەی بچوک بچوک بکێشیت بۆ ئەوەی بڵێی ئەمە ئەو شوێنانەن کە مامۆستا باشەکان نایانەوێت بڕۆن بۆی لەسەروو ئەوە وە ئەمە ئەو شوێنانەن کە سەرچاوەی دروست بونی کێشەکانن کەواتە کێشەیەکی دوو ڕوومان هەیە مامۆستا باشەکان نایانەوێت بڕۆن تەنها بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بەوانە لە ساڵی (١٩٩٩) دەستم کرد بەوەی بە تاقیکردنەوەیەک چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزمەوە کە تاقیکردنەوەیەکی زۆر سادە بوو لە نیو دەلهی لە سەرەتادا کۆمپیوتەرێکم چەسپاند بە دیواری کۆڵانێکی هەژار نشین لە نیو دەلهی ڕێژەیەکی کەمی منداڵان دەچوون بۆ قوتابخانە، ئەوان هیچ ئینگلیزیان نەدەزانی ئەوان پێشتر کۆمپیوتەریان بەکار نەهێنابوو نەیان دەزانی ئینتەرنێت چیە هێڵی ئینتەرنێتەکەم لێبەست، سێ پێ بەرز بوو لەزەویەوە خستمە کارو لەوێ بەجێم هێشت پاش ئەمە ئێمە تێبینی دوو شتی سەرنجڕاکێشمان کرد، کە دواتر دەیبینن بەڵام لەهەموو هیندستاندا من ئەمەم دوبارە کردەوە وە دواتریش بە ناو بەشێکی فراوانی زەویدا ئەوە تێبینی کرا کە منداڵان ئەو شتانە فێر دەبن کە پێویست دەکات بۆ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر ئەمە یەکەم تاقیکردنەوە بوو کە کردمان کوڕێکی تەمەن هەشت ساڵ لە لای ڕاست قوتابیەکەی خۆی فێر دەکات کە کچێکی شەش ساڵان بوو کوڕەکە فێری دەکرد چۆن بەدوای زانیاریدا بگەڕێت ئەم کوڕە لێرە لە ناوجەرگەی هیندستان ئەمە لادێ ی ڕاجاستانە ئەو شوێنەی کە منداڵەکان گۆرانیەکانی خۆیانیان لێ تۆمار دەکرد وە لەدوایشدا دووبارە گۆرانیەکانیان بۆ یەکتر لێ ئەدایەوە لە پڕۆسەکەدا ئەوان بۆ خۆیان کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد هەموو ئەمانەیان کرد لە چوار کاتژمێردا کە تەنها چوار کاتژمێر بوو کە کۆمپیوتەریان بینی بوو لە لادێیەکی دیکەی باشوری هیندستان ئەم کوڕانە پارچەکانی کامێرایەکیان پێکەوە نا وە هەوڵیاندا بۆ ئەوەی وێنەی کورەیەکی هەنگ بگرن ئەوان لە لە سایتی دیسنی ئەوەیان دابەزاند یان یەکێک لەم سایتانە لە دوای چواردە ڕۆژ لە دانانی کۆمپیوتەر لە لادێکەیاندا و لە کۆتایدا ئێمە بۆمان دەرکەوت منداڵان بە گروپ گروپ دەتوانن فێر بن کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بەکاربهێنن بە بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەوان کێن و لە کوێ بوون لەم خاڵەدا، کەمێک چاوچنۆک بووم بڕیارمدا بۆ ئەوەی بزانم منداڵان دەتوانن بە کۆمپیوتەر چی تر بکەن ئێمە بە تاقیکردنەوەیەک دەستمان پێکرد لە هیدریئاباد لە هیندستان ئەو شوێنەی کە کۆمەڵە منداڵێکی لێبوو ئەوان بە دیالێکتێکی زۆر قورس قسەیان دەکرد کە ناوی (تیلیگو) بوو کۆمپیوتەرێکم دایە ئەو منداڵانە کە لێم نوسی بوو ئێستا تۆ دەتوانیت ویندۆزەکەت بە خۆڕایی بە کاربهێنیت وە داوام لێکردن لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەدا قسە بکەن کاتێک کە قسەیان کرد کۆمپیوتەرەکە قسەی بێمانای دەنووسی جا ئەوان ووتیان، کۆمپیوتەرەکە لە هیچ قسەیەکی ئێمە تێناگات وتم باشە، بۆ ماوەی دوو مانگ لێرە بەجێی دەهێڵم وا لە خۆت بکە کە کۆمپیوتەرەکە لێت تێبگات لە منداڵەکان وتیان: چۆن ئێمە ئەوە بکەین؟ وتم لە ڕاستیدا نازانم پێکەنین ڕۆشتم پێکەنین دوو مانگ دواتر ئێستا ئەمە بەبەڵگەوە سەلمێندراوە لە بەشی زانیاری تەکنەلۆژیان لە ڕۆژنامەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کە زمانەوانی گۆڕاوە تاڕادەیەکی زۆر نزیک بوو لە دیالێکتی (ئاسایی) بەریتانی کە تیایدا من ڕاهێنانم لە سەر گۆڕینی قسە بۆ دەق کردوە بە مانایەکی تر هەموویان وەک و (جەیمس تولی) قسەیان دەکرد پێکەنین کەواتە ئەوان خۆیان دەتوانن بیکەن پاش ئەوە، دەستم کرد بە تاقیکردنەوە بە شتی جیاوازی تر کە لەوانەیە ئەوان فێری ببن کە چۆن خۆیان بتوانن بیکەن جارێک پەیوەندیەکی تەلەفونی سەیرم بۆ هات لە کۆڵۆمبیەوە لە لایەن خوالێخۆش بوو ئارسەر س. کلارک ئەو وتی، ئەمەوێت بزانم چی ڕوودەدات ئەو نەیدەتوانی گەش بکات، لەبەرئەوەی خۆم ڕۆشتم بۆ لای ئەو دوو شتی سەرنج ڕاکێشی وت یەکەمیان: مامۆستایەک کە ئامێرێک بتوانێت جێی بگرێتەوە، با جێی بگرێتەوە پێکەنین دوهەمین شت کە وتی ئەوە بوو ئەگەر منداڵان حەزیان هەبێت ڕۆشنبیری سەرهەڵدەدا من خۆشم هەر ئەوەم دەکرد جا هەموو کاتێک سەیری دەکەم بیر لەو دەکەمەوە ئارسەر س. کلارک: ئەوان بەدڵنیاییەوە دەتوانن کە یارمەتی خەڵک بدەن لەبەرئەوەی منداڵەکان بە خێرایی فێر دەبن کە بگەڕێن بە ناو ئینتەرنێتدا و ئەو شتانە بدۆزنەوە کە بەلایانەوە سەرنج ڕاکێشە ئەو کاتەی حەز بۆ فێربون هەیە، ڕۆشنبیریش هەیە سوگاتا میترا: تاقیکردنەوەکەم برد بۆ باشوری ئەفەریقا ئەمە کوڕێکی تەمەن پانزە ساڵە کوڕ: تەنها ناوی هێناوە، من یاری دەکەم وەکو ئاژەڵەکان گوێشم لە مۆسیقا دەگرت سوگاتا میترا: لێم پرسی، ئیمەیڵ دەنێریت؟ کوڕەکە وتی: بەڵێ، ئیمەیڵەکان بازیان بەسەر زەریاکەدا داوە ئەمە لە کامبۆدیایە دێهاتە نزیکەکانی شار لە نزیک کامبۆدیا یاریەکی تاڕادەیەک بێسود و بیرکاریانەیە کە هیچ منداڵێک نە لەماڵەوە و نە لە پۆلدا ئەو یاریە ناکات ئەوان دەیکەن، وەک دەزانن ئەوە دەدەنەوە بە ڕووتدا ئەوان دەڵێن، ئەمە زۆر بێزارکەرە ئەگەر تۆ لەسەر شۆستەکان جێی بهێڵیت وە ئەگەر هەموو هەرزەکارەکان دوور بکەونەوە لە دواییدا هەمویان خۆیان بەسەر یەکدا فش دەکەنەوە دەربارەی ئەوەی کە لە توانایاندایە چیبکەن ئەمانە ئەو شتانەن کە منداڵەکان دەتوانن بیکەن ئەوان لە هەوڵی پەرە پێدانان، وابزانم لە هەموو هیندستان لە کۆتایی دا، کە دوو ساڵێکی خایاند منداڵەکان دەبێت لە (گوگڵدا) بەدوای ئەرکەکانی ماڵەوەیاندا دەگەڕان لە ئەنجامی ئەوەدا ، مامۆستاکانیان دەیانگوت کە ئینگلیزیەکەیان زۆر باش بوە پێکەنین پەرەسەندنێکی خێرا لەهەموو شتەکاندا ئەوان وتیان: ئەم منداڵانە بونەتە بیرمەندی زۆر باش پێکەنین ڕاست دەکەن مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر شت هەبێت لە گوگڵ چ پێویست دەکات شت لەبەر بکەی؟ لە کۆتایی چوار ساڵی داهاتودا بڕیارمدا کە منداڵان دەتوانن بە نێو ئینتەرنێتدا بگەڕێن تاکو خۆیان پێداویستیە ڕۆشنبیریەکانیان بەدەست بهێنن لەو کاتەدا، بڕێکی زۆری پارە هێنرا بۆ زانکۆی نیوکاسڵ بۆ پەرە پێدانی پەروەردەی قوتابخانە لە هیندستان زانکۆی نیوکاسڵ پەیوەندیان پێوە کردم، وتم من لە نیودەلهیەوە دەست پێدەکەم وتیان، بەهیچ شێوەیەک تۆ ناتوانی بەهای یەک ملیۆن پاوەند لە پارەی زانکۆ لە دەلهی سەرف بکەیت هەر بۆیە لە ساڵی (٢٠٠٦) دا قاپوتێکی ئەستورم بۆ بۆ خۆ،م کڕی و ڕۆشتم بۆ زانکۆی نیوکاسڵ ویستم سنوری سیستەمەکان تاقی بکەمەوە یەکەمین تاقیکردنەوەم لەدەرەوەی زانکۆی نیوکاسڵ لەهیندستان بە ئەنجام گەیاند خۆم بۆ ئامانجێکی مەحاڵ ئامادەکرد، لە بارەی ئایا (تامیل) دەتوانێت قسە لەگەڵ منداڵی (١٢) ساڵاندا بکات لە دێهاتەکانی باشوری ئەفەریقا کە خۆیان، خۆیان فێری بەکارهێنانی (بایۆ تەکنەلۆژی) تەکنەلۆژیای ژیان بکەن بە زمانی ئینگلیزی و بە هەوڵی خۆیان؟ من وامزانی، تاقیان دەکەمەوە هەموویان سفر دەهێنن کەرەستەکانیان دەدەمێ و دەگەڕێمەوە تاکو تاقیان بکەمەوە ئەو کاتە سفرێکی تر دەهێنن دەگەڕێمەوە و دەڵێم بەڵێ، ئێمە مامۆستامان بۆ چەند شتێکی تایبەت دەوێت بیست و شەش منداڵم بانگ کرد هەموویان هاتن بۆ ئەوێ و پێم وتن هەندێک شتی قورس لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە هەیە سەسام نابم ئەگەر هیچ شتێکی لێ تێنەگەشتن هەمووی بە ئینگلیزیەوە منیش دەڕۆم پێکەنین بۆیە ئەوابن لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەدا بەجێهێشت دوای دوو مانگ گەڕامەوە (٢٦) منداڵەکە زۆر زۆر بە بێدەنگی سەیریان دەکردم وتم، باشە، سەیری هیچ شتێکتان کرد؟ ئەوان وتیان، بەڵێ، سەیەمان کردوە هیچ شتێک تێگەشتن؟ نا، هیچ شتێک جا وتم باشە، بۆ ماوەی چەند ڕاهێنتان لەسەری کرد پێش ئەوەی بڕیار بدەن ئێوە هیچ شتێک تێنەگەشتون؟ ئەوان وتیان، ئێمە هەموو ڕۆژێک سەیرمان دەکرد وتم، بۆ ماوەی دوو مانگ، ئێوە سەیری شتەکەتان کرد و تێنەگەشتن؟ کچێکی تەمەن (١٢) ساڵ دەستی بەرز کردەوە و بە لەبەر وتی جگە لەو ڕاستیەی کە دروست بوونەوەی هەڵەی خانە دەماریەکانی DNA دەبێتە هۆی توشبونی نەخۆشی بۆ ماوەیی هیچ شتێکی تێنەگەشتووین پێکەنین چەپڵە پێکەنین سێ ساڵم پێچو تا ئەوەم بڵاو کردەوە ئەوە تەنها لە ڕۆژنامەی فێرکاری تەکنەلۆژیا لە بەریتانیا بڵاو کراوەتەوە یەکێک لەو بڕیاردەرانەی کە بڕیاردەری ڕۆژنامکە بوو، وتی زۆر باشە ئەگەر ڕاست بێت ئەمەش کۆمێنتێکی زۆر جوان نەبوو زۆر باشە، یەکێک لە کچەکان خۆی فێر کردبوو کە ببێت بە مامۆستا ئەوە ئەو کچەیە لە بیرتان بێت، ئەوان ئینگلیزی ناخوێنن لە کۆتایدا پرسیم، دەمارەخانەی مێشک لە کوێدایە؟ کچەکە وتی، دەماری خانەی مێشک؟ دەماری خانەی مێشک لە داویدا سەیری کرد و وەڵامی دامەوە وەڵامەکەی هەر چیەک بێت جوان نەبوو نمرەکانیان لە سفرەوە بەرز بۆوە بۆ لە %٣٠ لە وەها بارودۆخێکدا ئەمە لەبواری پەروەردەدا بەڵام لە %٣٠ دەرچون نیە بۆ دەرکەوت کە ئەوان هاوڕێیەکیان هەیە کچێکی گەنجە، کە کاری ژمێریاری ناوخۆیی دەکات ئەوان یاری دووگۆڵیشیان لەگەڵ دەکرد منیش لەو کچەم پرسی : ئایا هێندەی پێویست بابەتی تەکنەلۆژیای ژیانی فێری ئەوانی تر دەکەیت کە دەربچن ؟ ئەویش وتی : من چۆن ئەوە بکەم، من ئەو بابەتە نازانم منیش پێم وت : نا، تۆش ڕێگەی داپیرە بەکار بهێنە وتی : ئەو ڕێگەیە چی یە ؟ پێم وت : لە ڕاستیدا، ئەوەی کە تۆ لەسەرتە بیکەیت ئەوەیە کە لە پشتیانەوە بوەستیت هەمیشە هانیان بدەیت تەنها پێیان بڵێ : ئافەرین، ئەوە زۆر باشە ئەوە چی یە ؟ دەتوانیت جارێکی تر دووبارەی کەیتەوە ؟ دەتوانیت شتی ترم نیشان بدەیت ؟ ئەو کچەش بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەوە بەردەوام بوو ڕیژەی فێر بووەکان گەیشتە پەنجا کەس کە هەمان ڕیژەی فێربووی قوتابخانە بەناوبانگەکانی نیو دەلهی بوو لەژێر دەستی مامۆستای مەشق پێکراوی تەکنەلۆژیای ژیانی منیش هاتمەوە بۆ نیو کاسڵ بەم کۆمەڵە ئەنجامەوە بڕیارمدا کە لەوێ شتێک ڕوو دەدات کە بەدڵنیاییەوە زۆر گرنگە دوای ئەم هەمو شوێنە دوورەی کە تاقیکردنەوەم تێدا کردن چوومە دوورترین شوێن کە هەر بیریشم لێ نەکردبۆوە پێکەنین بە نزیکەیی، لە دووری ٥٠٠٠ میل لە نیو دەلهی شوێنێک هەیە ناوی گەیت شید-ە لە (گەیت شێد) ، ٣٢ منداڵم هێنا کەمێک میتۆدەکەم نەرم و نیانتر کرد دابەشم کردن بۆ گرووپی چوار کەسی پێم وتن : خۆتان گروپی چوار کەسی بۆ خۆتان هەڵبژێرن هەر گروپێکی چوار کەسی دەتوانن یەک کۆمپیوتەر بەکار نەک چوار دانە بیرتانە، هەر وەک پڕۆژەی : کونێک لە دیوارەکەدا پێم وتن، دەتوانن گروپەکانتان بگۆڕن دەتانن بەناو گروپەکەتان جێ بهێڵن ئەگەر گروپەکەتانتان بە دڵ نەبوو دەتوانن بچنە لای گروپێکی تر، سەر بکەنە سەر شانیان ، تەماشایان بکەن تا بزانن ئەوان چی دەکەن بگەڕێنەوە بۆ گروپەکەی خۆتان و وا خۆتان نیشان بدەن کە خۆتان ئەو کارەتان کردووە وە بۆشم ڕوون کردنەوە کە چەندین لێکوڵینەوەی زانستی بەم ڕیگەیە ئەنجام دراوە پێکەنین چەپڵە منداڵەکان بە گڕ و تینێکی زۆرەوە دوام کەوتن و وتیان ئێستا تۆ دەتەوێت ئێمە چی بکەین ؟ منیش شەش پرسیاری کۆتایی ساڵی خوێندنی ناوەندیم دانێ گرووپی یەکەم کە باشترین گرووپ بوون لە ماوەی ٢٠ خولەکدا وەڵامی هەموویان دایەوە خراپترین گرووپیش ماوەی ٤٥ خولەکیان پێ چوو هەرچییەکیان دەزانی بەکاریان دەهێنا گروپە نوێیەکان، گوگڵ، ویکیپێدیا ئاسک جێڤێز، و چەند شتێکی تریش مامۆستاکان وتیان: ئەمە فێربونێکی باشەو بیریان ناچیتەوە ؟ وتم: با تاقی بکەینەوە دوو مانگی تر دەگەڕێمەوە ئەوکاتە تاقی کردنەوەیەکی سەر وەرەقەیان دەکەین کۆمپیوتەریان نادەینێ، ناهێڵین پێکەوە قسە بکەن، هتد ڕیژەی دەرچونی ئەوکاتەی کە کۆمپیوتەر و گروپمان بەکارهێنا بریتی بوو لە ٪ ٧٦ ی منداڵەکان دواتریش کە تاقیکردنەوەی سەر وەرەقەم کردن لە دوای دوو مانگ، ڕێژەکە هەر بریتی بوو لە ٪ ٧٦ ی منداڵەکان بیرکردنەوەیەکی فۆتۆگرافی هەبوو لە ناخی منداڵەکاندا بۆیە وا هەست دەکەم چونکە ئەوان موناقەشەی بابەتەکەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد منداڵێک بە تەنها لەسەر یەک کۆمپیوتەر ناتوانێت ئەوە بکات ئەنجامی تریشم هەیە کە زۆر سەرسوڕهێنەرن ئەو ئەنجامانەش لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەرزتر دەبنەوە چونکە مامۆستاکانیان دەڵێن کە دوای تەواو بوونی وانەکان خوێندکارەکان زیاتر بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن لە گوگڵدا لێرە لە بەریتانیا، من پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم کرد بۆ داپیرە بەریتانییەکان دوای ئەم لێکۆڵینەوەیەم زۆر باشە، ئێوە دەزانن ئەو داپیرانە کەسانی زۆر بەهێز و خۆ ڕاگرن دەم و دەست ٢٠٠ کەس لەوانە ئامادەبوون کە خۆبەخشانە کارمان لەگەڵدا بکەن پێکەنین ڕیکەوتنەکەمان بەم جۆرە بوو ئەوان ڕێگە بدەن کاتژمێرێک لە ژیانی ئەوان لە ڕێگەی کامێراوە نیشانی من بدرێت کاتێک کە لە ماڵەکەی خۆیاندا دانیشتوون تەنها لە هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ بۆیە ئەوانیش ڕازی بوون بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو زیاد لە ٦٠٠ کاتژمێڕ وانە لە " سکایپ" پێشکەش کرا بە بەکارهێنانی ئەو شتەی کە خوێندکارەکانم پێیان دەگوت داپیرە هەورییەکان داپیرە هەورییەکان لەوێدا دانیشتبوون دەمتوانی بە هەر خوێندنگەیەکەوە بیانبەستمەوە کە خۆم دەمەوێت مامۆستا: ناتوانیت بمگریت بیڵێنەوە ناتوانیت بمگریت منداڵان: ناتوانیت بمگریت مامۆستا: من فرۆشیاری نانی زەنجەفیلم منداڵان: من فرۆشیاری نانی زەنجەفیلم مامۆستا : ئافەرین. زۆر باشە سوگاتا میترا : با بگەڕێینەوە بۆ گەیت شێد کچێکی تەمەن دەساڵان چووە ناو دڵی ئاینی هیندۆسەکانەوە تەنها لەماوەی ١٥ خولەکدا دەزانن، هەندێک شت هەن کە من هیچیان لە بارەوە نازانم دوو منداڵ تەماشای ئاخاوتنەکانی "تێد" دەکەن ئەوان پێشتر دەیانویست ببنە یاریزانی تۆپی پێ دوای تەماشاکردنی ئەو ئاخاوتنانە ویستیان ببنە : لیۆناردۆ داڤینشی پێکەنین چەپڵە ئەمانە شتی زۆر سادەن من ئێستا سەرقاڵی درووستکردنی کۆمەڵە شتێكم کە پێیان دەگوترێت "SOLE " واتە ناوەندی خۆ فێرکردن شوێنی دانیشتنەکان وا ڕێکخراون کە منداڵەکان بتوانن لەبەردەم شاشەیەکی گەورەی بەهێزدا دابنیشن لەبەردەم شاشەی ڕاستەوخۆدا، بەڵام بە شێوازی گروپ ئەگەر ویستیان، دەتوانن داپیرە هەورییەکانیان بانگ بکەن ئەمە " SOLE " یە لە نیو کاسڵ دەلیلەکەشمان خەڵکی هیندستان بوو کەواتە، بەم شێوەیە دەگەینە کوێ؟ یەک شتی تر دەڵێم و دەوەستم لە مانگی ٥ دا چووم بۆ تۆرینۆ هەموو مامۆستاکانم لە گروپەکەی خۆم دوور خستەوە کە پێکهاتبوون لە خوێندکاری ١٠ ساڵان من تەنها بە ئینگلیزی دەدوام و ئەوانیش تەنها بە ئیتاڵی کەواتە هیچ ڕێگەیەکی گفتوگۆمان نەبوو دەستم کرد بە نوسینی پرسیاری ئینگلیزی لەسەر تەختە ڕەشەکە منداڵەکانیش تەماشاین کرد و وتیان : چی ؟ منیش وتم : ئەمە بکەن ئەوانیش لە گوگڵدا نوسیان و وەریان گێڕا بو زمانی ئیتاڵی دواتریش چونە سەر گوگڵی ئیتاڵی ...دوای ١٥ خولەک پرسیاری داهاتوو: "کالکوتا " لەکوێیە ن؟ بۆ ئەمەیان تەنها ١٠ خولەکیان پێچوو دواتر پرسیارێکی زۆر قورسم تاقی کردەوە بیساگۆرس کێ یە و چی کردووە ؟ ماوەیەک بێ دەنگ بوون پاش کەمێک پێیان وتم، ناوەکەیت بە هەڵە نووسیوە وشە ڕاستەکە فیساگۆرس-ە دواتر لە ماوەی بیست خولەکدا چەندین سێگۆشەی گۆشە وەستاو لەسەر سکرینەکە دەرکەوت ئەمەش زۆر دڵخۆشی کردم ئەوان تەنها ١٠ ساڵان بوون تێکست: لە ٣٠ خولەکی داهاتوودا دەتوانن بیردۆزی ڕێژەیی بدۆزنەوە، ئەی دواتر؟ پێکەنین چەپڵە سوگاتا میترا: کەواتە دەزانن دواتر چێ ڕوویدا؟ وابزانم هەر ئێستا شتێکمان دۆزییەوە کە پێی دەگوترێت سیستمی خۆ ڕێکخەر سیستمی خۆ ڕێکخەر ئەوەیە کە نمونەیەک درووست دەکات کە هیچ کاریگەرییەکی دەوروبەری لەسەر نی یە سیستمی خۆ ڕێکخستن هەمیشە وەک سیستمی فریا گوزاری خێرایە کە لەو سیستمەدا کۆمەڵە شتێک دەکرێت کە پێشتر هیچ نەخشەسازییەکی بۆ نەکراوە هەر بۆیە ئێوە بەو شێوەیە کاردانەوە دەکەن کە ئێستا دەیکەن چونکە شتە مەحاڵەکانیش دەکەن وابزانم ئێستا دەتوانم پێشبینییەک بکەم پەروەردە سیستمێکی خۆ-ڕێکخەرە کە فێربوون تێیدا بارودۆخێکی لەپڕە سەلماندنی ئەمەش چەند ساڵێکی دەوێت بەڵام هەوڵی بۆ دەدەم لەم کاتەشدا، ڕێگەیەک لە ئارادایە بۆ یەک بلیۆن منداڵ، پێویستمان بە یەک ملیۆن ڕێبەرە زۆر لەو ژمارانە زیاتر ئێستا لە جیهاندا بوونیان هەیە بە ١٠ ملیۆن ڕێکخراوی ئاوهاو بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلار و ١٠ ساڵە دەتوانین جیهان بگۆڕین سوپاس چەپڵە