1 00:00:07,369 --> 00:00:09,722 لە چیرۆکی تاوەری بابل کە لە ئینجیلدا باس کراوە 2 00:00:09,722 --> 00:00:12,566 هەموو مرۆڤایەتی ڕۆژێک بووە بە یەک زمان قسەیان کردووە 3 00:00:12,566 --> 00:00:14,818 هەتا لە ناکاو جیابوونەوە بۆ چەندەها کۆمەڵە 4 00:00:14,818 --> 00:00:16,973 کە نەیان دەتوانی لە یەک تێ بگەن. 5 00:00:16,973 --> 00:00:20,526 ئێمە دڵنیا نیین ئەگەر ئەم زمانە هاوبەشە لە ڕاستیدا بوونی هەبوبێت، 6 00:00:20,526 --> 00:00:23,792 بەڵام دەزانین ئەمڕۆ هەزاران زمان بوونیان هەیە 7 00:00:23,792 --> 00:00:27,021 کە ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەند زمانێكی کەم. 8 00:00:27,021 --> 00:00:29,245 کەواتە چۆن ئەم هەموو زمانە هاتنە بوون؟ 9 00:00:29,245 --> 00:00:31,607 لە ڕۆژانی سەرەتای کۆچی مرۆڤایەتیدا، 10 00:00:31,607 --> 00:00:33,652 ژمارەی دانیشتوانی زەوی زۆر کەم بوو. 11 00:00:33,652 --> 00:00:36,621 ئەو کۆمەڵانەی هاوزمان و هاوکلتور بوون 12 00:00:36,621 --> 00:00:38,726 زۆر کات دابەش دەبوون بۆ هۆزی جیاواز، 13 00:00:38,726 --> 00:00:42,166 ڕیگەی جودایان دەگرتە بەر و دەگەڕان بە شوێن نێچیر و زەوی بە پیتدا. 14 00:00:42,166 --> 00:00:44,600 کە کۆچیان کرد و لە شوێنی نوێ جێگیر بوون، 15 00:00:44,600 --> 00:00:46,611 لە یەکتر دابڕان 16 00:00:46,611 --> 00:00:48,652 و گەشەیان کرد بە ڕێگەی جیاواز. 17 00:00:48,652 --> 00:00:50,475 چەندین سەدە ژیان لە دۆخی جیاوازدا، 18 00:00:50,475 --> 00:00:51,719 خواردنی جیاوازیان دەخوارد، 19 00:00:51,719 --> 00:00:53,632 و بەرکەوتنیان دەبوو لەگەڵ دراوسێی جیاواز 20 00:00:53,632 --> 00:00:56,886 بووە هۆی ئەو دایەلێکتانەی کە تەنها لە وشە و خوێندنەوە جیاواز بوو 21 00:00:56,886 --> 00:00:59,197 ببنە دوو زمانی تەواو جیاواز، 22 00:00:59,197 --> 00:01:02,912 ئەم دابەشبونە بەردەوام بوو لەگەل زیادبوونی دانیشتوان و بڵاوبونەوەیان. 23 00:01:02,912 --> 00:01:06,597 وەک بۆماوەزانەکان، زمانناسە نوێیەکان هەوڵ دەدەن ئەم پڕۆسەیە وا نەخشە بکەن 24 00:01:06,597 --> 00:01:09,705 بە گەڕاندنەوەی دوو زمانی جیا هەتا ئەوەندەی دەتوانن 25 00:01:09,705 --> 00:01:12,651 بۆ زمانی باوانی هاوبەشیان، یان کۆنترین زمانیان. 26 00:01:12,651 --> 00:01:16,865 کۆمەڵەیەک لە هەموو زمانەکان کە بەم جۆرە بە یەک دەگەنەوە پێیان دەوترێت خێزانێکی زمان، 27 00:01:16,865 --> 00:01:20,271 کە دەکرێت پێکهاتبێت لە چەندین خێزانی بچوکتری ناسەرەکی. 28 00:01:20,271 --> 00:01:24,416 کەواتە پێش هەموو شتێک چۆن بڕیار دەدەین کە دوو زمان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە؟ 29 00:01:24,416 --> 00:01:26,570 وشەی نزیک لە یەک زۆر یارمەتیدەر نییە. 30 00:01:26,570 --> 00:01:29,862 دەکرێت نەژادێکی هەڵەی هەبێت یان وشەی خوازراو بن 31 00:01:29,862 --> 00:01:32,382 نەک هەمان سەرچاوەیان هەبێت. 32 00:01:32,382 --> 00:01:34,756 ڕێزمان و سینتاکس زیاتر دەکرێت پشتیان پێ ببەسترێت، 33 00:01:34,756 --> 00:01:36,463 لەگەڵ وشە سەرەتاییەکان، 34 00:01:36,463 --> 00:01:39,146 وەک جێناوەکان، ژمارەکان و چەمکەکانی خزمایەتی، 35 00:01:39,146 --> 00:01:41,504 کە کەمتر گومانی خوازراو بوونیان لێ دەکرێت. 36 00:01:41,504 --> 00:01:43,790 بە بەراورد کردنی ئەم تایبەتمەندیانە 37 00:01:43,790 --> 00:01:46,346 و گەڕان بۆ گۆڕانە دەنگییەکان و 38 00:01:46,346 --> 00:01:48,556 لێکچوونی نێوان دوو زمانەکە، 39 00:01:48,556 --> 00:01:50,931 زمانناسەکان دەتوانن پەیوەندی نێوانیان دیاری بکەن، 40 00:01:50,931 --> 00:01:52,718 و هەنگاوەکانی پەرەسەندنیان بدۆزنەوە 41 00:01:52,718 --> 00:01:56,723 و تەنانەت زمانە کۆنەکان دروست بکەنەوە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نوسراوی زمانەکە هەبێت، 42 00:01:56,723 --> 00:02:00,744 زمانناسەکان دەتوانن ڕاستی تری مێژوویی ئاشکرا بکەن، 43 00:02:00,744 --> 00:02:04,683 وەک ئەو جوگرافیایەی تیای ژیاون یان شێوازی ژیانی خەڵکی کۆن 44 00:02:04,683 --> 00:02:06,542 لەسەر بنەمای ئەوەی کام وشانەیان ڕەسەنن، 45 00:02:06,542 --> 00:02:08,761 و کام وشانەیان خوازراون. 46 00:02:08,761 --> 00:02:10,724 ئەمە دوو کێشەی سەرەکی زمانناسەکانە 47 00:02:10,724 --> 00:02:13,049 لە کاتی درووست کردنی درەختی ئەم زمانانە. 48 00:02:13,049 --> 00:02:15,642 یەکەم هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بڕیار دان 49 00:02:15,642 --> 00:02:17,935 کە دەبێت لقەکانی ئەم زمانە لەکوێدا کۆتایی پێ بێت، 50 00:02:17,935 --> 00:02:22,755 و کام لەم دایەلێکتانە بە زمانی جیاواز ئەژمار بکرێن و بە پێچەوانەوە. 51 00:02:22,755 --> 00:02:25,248 چین پۆلێن کراوە وەک یەک زمان، 52 00:02:25,248 --> 00:02:29,052 بەڵام شێوەزارەکانی بە ڕادەیەک جیاوازە کە ناتوانن لە یەکتر تێ بگەن، 53 00:02:29,052 --> 00:02:31,017 لە کاتێکدا قسەکەرانی ئیسپانی و پرتوگالی 54 00:02:31,017 --> 00:02:32,885 زۆر کات لە یەکتر تێ دەگەن. 55 00:02:32,885 --> 00:02:35,626 لە ڕاستیدا ئەو زمانانەی خەڵکی قسەی پێدەکەن 56 00:02:35,626 --> 00:02:38,041 بوونیان نییە لە زمانێکی تردا، 57 00:02:38,041 --> 00:02:40,111 بەڵام خودکارانە بڵاو دەبنەوە، 58 00:02:40,111 --> 00:02:42,621 و سنوورەکان و پۆلێنەکان دەشكێنن. 59 00:02:42,621 --> 00:02:44,900 زۆر کات جیاوازی نێوان زمان و شێوەزارەکان 60 00:02:44,900 --> 00:02:48,011 بەهۆی گۆڕانە لە کێشە سیاسی و نەتەوەییەکانە، 61 00:02:48,011 --> 00:02:50,377 نەوەک بەهۆی هیچ تایبەتمەندنی زمانەوانی. 62 00:02:50,377 --> 00:02:53,287 لەبەر ئەمەیە وەڵامەکە بۆ ئەم پرسیارە، "چەند زمان بوونی هەیە؟" 63 00:02:53,287 --> 00:02:56,026 بریتییە لە نێوان ٣ بۆ ٨ هەزار زمان. 64 00:02:56,026 --> 00:02:58,080 بە پشت بەستن بەوەی کێ دەیژمێرێت. 65 00:02:58,080 --> 00:03:00,654 و کێشەی دووەم ئەوەیە تا زیاتر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو 66 00:03:00,654 --> 00:03:02,149 بەرەو بەشی سەرەوەی درەختەکەمان، 67 00:03:02,149 --> 00:03:05,445 بەڵگەکانمان کەم دەبنەوە لەسەر بوونی زمان لەوێدا. 68 00:03:05,445 --> 00:03:07,499 دابەشبوونی ئێستای خێزانەکانی زمان 69 00:03:07,499 --> 00:03:10,675 سنورداری پەیوەندی نێوان زمانەکانمان نیشان دەدات 70 00:03:10,675 --> 00:03:12,565 بە بەڵگەی دڵنیا کەرەوەوە، 71 00:03:12,565 --> 00:03:14,374 بەو مانایەی زمانەکانی خێزانە جیاوازەکان 72 00:03:14,374 --> 00:03:17,359 لەسەر هیچ ئاستێک پەیوەندییان نییە بە یەکەوە. 73 00:03:17,359 --> 00:03:18,819 بەڵام ئەمە لەوانەیە بگۆڕێت. 74 00:03:18,819 --> 00:03:21,593 هەرچەندە زۆرێک پێشنیار بۆ هەبوونی پەیوەندی لە نێوان 75 00:03:21,593 --> 00:03:23,706 خێزانە گەورەکان -- بێ بەڵگەن، 76 00:03:23,706 --> 00:03:25,436 بەڵام زۆربەیان دانیان پێدا نراوە 77 00:03:25,436 --> 00:03:27,015 و ئەوانی تریش لەبەر چاو گیراون، 78 00:03:27,015 --> 00:03:29,992 بە تایبەت بۆ ئەو زمانانەی کە قسەکەرێکی کەمیان هەیە 79 00:03:29,992 --> 00:03:32,432 و توێژینەوەی قوڵیان لێ نەکراوە. 80 00:03:32,432 --> 00:03:35,293 لەوانەیە قەت ئێمە نەزانین زمان چۆن درووست بووە، 81 00:03:35,293 --> 00:03:38,808 یاخود ئایا هەموو زمانەکان یەک زمانی باوانی هاوبەشیان هەبووە 82 00:03:38,808 --> 00:03:41,276 و بڵاو بۆتەوە بەهۆێ کۆچکردنەوە. 83 00:03:41,276 --> 00:03:44,228 بەڵام جاری دواتر کە گوێت لە زمانێکی بیانی بوو، تەرکیز بخە سەری. 84 00:03:44,228 --> 00:03:46,571 لەوانەیە لە ڕاستییدا زمانەکە بیانیی نەبێت.