لە چیرۆکی تاوەری بابل کە لە
ئینجیلدا باس کراوە
هەموو مرۆڤایەتی ڕۆژێک بووە بە
یەک زمان قسەیان کردووە
هەتا لە ناکاو جیابوونەوە بۆ
چەندەها کۆمەڵە
کە نەیان دەتوانی لە یەک تێ بگەن.
ئێمە دڵنیا نیین ئەگەر ئەم زمانە هاوبەشە
لە ڕاستیدا بوونی هەبوبێت،
بەڵام دەزانین ئەمڕۆ هەزاران زمان
بوونیان هەیە
کە ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ
چەند زمانێكی کەم.
کەواتە چۆن ئەم هەموو زمانە هاتنە بوون؟
لە ڕۆژانی سەرەتای کۆچی مرۆڤایەتیدا،
ژمارەی دانیشتوانی زەوی زۆر کەم بوو.
ئەو کۆمەڵانەی هاوزمان و هاوکلتور بوون
زۆر کات دابەش دەبوون بۆ هۆزی جیاواز،
ڕیگەی جودایان دەگرتە بەر و دەگەڕان بە شوێن
نێچیر و زەوی بە پیتدا.
کە کۆچیان کرد و لە شوێنی نوێ جێگیر بوون،
لە یەکتر دابڕان
و گەشەیان کرد بە ڕێگەی جیاواز.
چەندین سەدە ژیان
لە دۆخی جیاوازدا،
خواردنی جیاوازیان دەخوارد،
و بەرکەوتنیان دەبوو لەگەڵ دراوسێی جیاواز
بووە هۆی ئەو دایەلێکتانەی کە
تەنها لە وشە و خوێندنەوە جیاواز بوو
ببنە دوو زمانی تەواو جیاواز،
ئەم دابەشبونە بەردەوام بوو لەگەل زیادبوونی
دانیشتوان و بڵاوبونەوەیان.
وەک بۆماوەزانەکان، زمانناسە نوێیەکان هەوڵ
دەدەن ئەم پڕۆسەیە وا نەخشە بکەن
بە گەڕاندنەوەی دوو زمانی جیا
هەتا ئەوەندەی دەتوانن
بۆ زمانی باوانی هاوبەشیان،
یان کۆنترین زمانیان.
کۆمەڵەیەک لە هەموو زمانەکان کە بەم جۆرە بە
یەک دەگەنەوە پێیان دەوترێت خێزانێکی زمان،
کە دەکرێت پێکهاتبێت لە چەندین
خێزانی بچوکتری ناسەرەکی.
کەواتە پێش هەموو شتێک چۆن بڕیار دەدەین
کە دوو زمان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە؟
وشەی نزیک لە یەک زۆر یارمەتیدەر نییە.
دەکرێت نەژادێکی هەڵەی هەبێت
یان وشەی خوازراو بن
نەک هەمان سەرچاوەیان هەبێت.
ڕێزمان و سینتاکس زیاتر دەکرێت
پشتیان پێ ببەسترێت،
لەگەڵ وشە سەرەتاییەکان،
وەک جێناوەکان، ژمارەکان و
چەمکەکانی خزمایەتی،
کە کەمتر گومانی خوازراو بوونیان لێ دەکرێت.
بە بەراورد کردنی ئەم تایبەتمەندیانە
و گەڕان بۆ گۆڕانە دەنگییەکان و
لێکچوونی نێوان دوو زمانەکە،
زمانناسەکان دەتوانن پەیوەندی
نێوانیان دیاری بکەن،
و هەنگاوەکانی پەرەسەندنیان بدۆزنەوە
و تەنانەت زمانە کۆنەکان دروست بکەنەوە بێ
ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نوسراوی زمانەکە هەبێت،
زمانناسەکان دەتوانن ڕاستی تری
مێژوویی ئاشکرا بکەن،
وەک ئەو جوگرافیایەی تیای ژیاون یان
شێوازی ژیانی خەڵکی کۆن
لەسەر بنەمای ئەوەی کام وشانەیان ڕەسەنن،
و کام وشانەیان خوازراون.
ئەمە دوو کێشەی سەرەکی زمانناسەکانە
لە کاتی درووست کردنی
درەختی ئەم زمانانە.
یەکەم هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بڕیار دان
کە دەبێت لقەکانی ئەم زمانە لەکوێدا
کۆتایی پێ بێت،
و کام لەم دایەلێکتانە بە زمانی
جیاواز ئەژمار بکرێن و بە پێچەوانەوە.
چین پۆلێن کراوە وەک یەک زمان،
بەڵام شێوەزارەکانی بە ڕادەیەک جیاوازە
کە ناتوانن لە یەکتر تێ بگەن،
لە کاتێکدا قسەکەرانی ئیسپانی و پرتوگالی
زۆر کات لە یەکتر تێ دەگەن.
لە ڕاستیدا ئەو زمانانەی خەڵکی قسەی پێدەکەن
بوونیان نییە لە زمانێکی تردا،
بەڵام خودکارانە بڵاو دەبنەوە،
و سنوورەکان و پۆلێنەکان دەشكێنن.
زۆر کات جیاوازی نێوان زمان و شێوەزارەکان
بەهۆی گۆڕانە لە کێشە سیاسی و
نەتەوەییەکانە،
نەوەک بەهۆی هیچ تایبەتمەندنی زمانەوانی.
لەبەر ئەمەیە وەڵامەکە بۆ ئەم پرسیارە،
"چەند زمان بوونی هەیە؟"
بریتییە لە نێوان ٣ بۆ ٨ هەزار زمان.
بە پشت بەستن بەوەی کێ دەیژمێرێت.
و کێشەی دووەم ئەوەیە تا زیاتر بگەڕێینەوە
بۆ مێژوو
بەرەو بەشی سەرەوەی درەختەکەمان،
بەڵگەکانمان کەم دەبنەوە لەسەر
بوونی زمان لەوێدا.
دابەشبوونی ئێستای خێزانەکانی زمان
سنورداری پەیوەندی نێوان زمانەکانمان
نیشان دەدات
بە بەڵگەی دڵنیا کەرەوەوە،
بەو مانایەی زمانەکانی
خێزانە جیاوازەکان
لەسەر هیچ ئاستێک پەیوەندییان
نییە بە یەکەوە.
بەڵام ئەمە لەوانەیە بگۆڕێت.
هەرچەندە زۆرێک پێشنیار بۆ
هەبوونی پەیوەندی لە نێوان
خێزانە گەورەکان -- بێ بەڵگەن،
بەڵام زۆربەیان دانیان پێدا نراوە
و ئەوانی تریش لەبەر چاو گیراون،
بە تایبەت بۆ ئەو زمانانەی کە
قسەکەرێکی کەمیان هەیە
و توێژینەوەی قوڵیان لێ نەکراوە.
لەوانەیە قەت ئێمە نەزانین
زمان چۆن درووست بووە،
یاخود ئایا هەموو زمانەکان یەک
زمانی باوانی هاوبەشیان هەبووە
و بڵاو بۆتەوە بەهۆێ کۆچکردنەوە.
بەڵام جاری دواتر کە گوێت لە زمانێکی بیانی
بوو، تەرکیز بخە سەری.
لەوانەیە لە ڕاستییدا زمانەکە بیانیی نەبێت.