WEBVTT 00:00:01.000 --> 00:00:03.000 ئەگەر ژیانت کتێبێک بوایە و 00:00:03.000 --> 00:00:07.000 خۆت نوسەرەکەی بویتایە، 00:00:07.000 --> 00:00:10.000 ئەتویست چیرۆکەکەت چۆن بوایە؟ 00:00:10.573 --> 00:00:15.002 ئەوە ئەو پرسیارەیە کە بە تەواوەتی ژیانی منی گۆڕی. 00:00:15.002 --> 00:00:18.000 بەهۆی گەورەبوونم لە بیابانە گەرمەکەی لاس ڤێگاس، 00:00:18.000 --> 00:00:20.992 هەموو ئەوەی ئەمویست ئەوەبوو کە ئازاد بم. 00:00:21.000 --> 00:00:25.000 شەو و ڕۆژ خەوم ئەبینی بەوەی هەموو جیهان بگەڕێم، 00:00:25.000 --> 00:00:28.000 لەو شوێنانە بژیم کە بەفری تیا ئەبارێت، و 00:00:28.000 --> 00:00:31.000 وێنەی هەموو ئەو چیرۆکانە بگرم 00:00:31.000 --> 00:00:34.000 کە دەمویست بیانگیڕمەوە. 00:00:34.000 --> 00:00:36.000 لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، 00:00:36.000 --> 00:00:39.000 ئەو ڕۆژەی خوێندنی دواناوەندیم تەواوکرد، 00:00:39.000 --> 00:00:42.000 ماڵم گواستەوە بۆ شوێنێک کە بەفری لێ ئەباری و 00:00:42.000 --> 00:00:44.000 بووم بە چارەسەرکار بە شێلان. 00:00:44.000 --> 00:00:47.000 بۆ ئەم ئیشەم هەموو ئەوەی ئەمویست دەستەکانم بوون و 00:00:47.000 --> 00:00:50.000 لەگەڵ مێزی شێلانەکەم لە تەنیشتمەوە و 00:00:50.000 --> 00:00:53.240 ئەمتوانی بۆ کوێم بوێ بچم. 00:00:53.245 --> 00:00:56.000 بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا، 00:00:56.000 --> 00:00:59.530 هەستم بە ئازادی کرد، بە سەربەخۆیی و 00:00:59.530 --> 00:01:04.574 کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ژیانمدا. 00:01:04.574 --> 00:01:10.010 ئەوەش، هەتا ئەوکاتەی ژیانم ئاڕاستەی خۆی گۆڕی. 00:01:10.010 --> 00:01:12.000 ڕۆژێکیان زوو گەڕامەوە ماڵەوە لە دوای کارەکەمەوە 00:01:12.000 --> 00:01:14.820 نەخۆشییەکم هەبوو وام ئەزانی هەڵامەتە، و 00:01:14.820 --> 00:01:17.988 کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دواتر 00:01:18.000 --> 00:01:20.000 لە نەخۆشخانە بووم 00:01:20.000 --> 00:01:22.000 بەهۆی ئامێرێکەوە لە ژیانا بووم و 00:01:22.000 --> 00:01:25.010 ئەگەری ژیانم لەسەدا دوو کەمتر بوو. 00:01:25.010 --> 00:01:27.520 هەتا چەند ڕۆژێک دواتر 00:01:27.520 --> 00:01:30.000 کاتێک من هەر بێهۆش بووم 00:01:30.000 --> 00:01:32.000 پزیشکەکان نەخۆشییەکەیان دیاریکرد 00:01:32.000 --> 00:01:35.000 وەک هەوکردنی بەکتریایی پەردەکانی مێشک، 00:01:35.000 --> 00:01:39.560 هەوکردنێکی خوێنی کە بە کوتان ڕێگەی لێدەگیرێت. 00:01:39.563 --> 00:01:41.978 بە درێژایی دوو مانگ و نیو 00:01:41.978 --> 00:01:45.670 سپڵم لەدەستدا، و دواتر گورچیلەکانم، 00:01:45.670 --> 00:01:48.000 ئینجا بیستنی گوێی چەپم و 00:01:48.000 --> 00:01:53.000 هەردوو قاچم لە خوار ئەژنۆمەوە. 00:01:53.000 --> 00:01:55.824 کاتێک دایک و باوکم بە عەرەبانەیەک لە نەخۆشخانە بردیانمە دەرەوە 00:01:55.824 --> 00:01:58.682 هەستم ئەکرد پارچە پارچە لەشم بەستراوەتەوە پێکەوە 00:01:58.682 --> 00:02:02.008 وەک بووکەڵەیەکی لاستیک. 00:02:02.008 --> 00:02:04.000 وامزانی خراپترینەکە تەواو بوو 00:02:04.607 --> 00:02:07.000 هەتا چەند هەفتەیەک دواتر 00:02:07.000 --> 00:02:09.000 قاچە نوێیەکانم بینی بۆ یەکەمجار. 00:02:09.000 --> 00:02:13.790 پوزەکانی پارچەی ڕەقی کانزا بوون و 00:02:13.792 --> 00:02:17.530 بۆرییەکان پێکەوە نوسێنرابوون بۆ قولەی پێکەوە و 00:02:17.530 --> 00:02:20.011 پێیەکی زەردی لاستیکی پێوەبوو 00:02:20.011 --> 00:02:23.971 بە هێڵێکی لاستیکی بەرزبووەوە لە پەنجەوە بۆ قولەی پێ 00:02:23.971 --> 00:02:26.000 بۆ ئەوەی لە خوێنهێنەر بچێت. 00:02:26.000 --> 00:02:29.000 نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم، 00:02:29.000 --> 00:02:32.000 بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبووم. 00:02:32.000 --> 00:02:35.000 ئەوکاتەی دایکم لە تەنیشتمەوە بوو و 00:02:35.000 --> 00:02:40.716 فرمێسک بە دەموچاومانا ئەهاتە خوارەوە، 00:02:40.716 --> 00:02:44.000 لەسەر ئەم پێیە ڕەقانە وەستام و 00:02:44.000 --> 00:02:46.997 هەستامە سەر پێ. 00:02:47.000 --> 00:02:51.280 زۆر ئازاربەخش و زۆر تەنگ بوون 00:02:51.280 --> 00:02:54.010 هەموو ئەوەی بیرم لێئەکردەوە ئەوەبوو، 00:02:54.010 --> 00:02:56.710 چۆن بتوانم جیهان بگەڕێم 00:02:56.710 --> 00:02:58.000 بەم شتانەوە؟ 00:02:58.000 --> 00:03:00.000 چۆن بتوانم ئەو ژیانە پڕ لە 00:03:00.000 --> 00:03:02.728 سەرکێشی و چیرۆکانە بژیم 00:03:02.728 --> 00:03:05.000 کە هەمیشە ئەمویست؟ 00:03:05.000 --> 00:03:09.844 ئەی چۆن جارێکی تر خلیسکێنەی سەر بەفر بکەم؟ 00:03:09.844 --> 00:03:13.000 ئەو ڕۆژە، چوومەوە ماڵەوە، چومە سەر جێگەکەی خۆم و 00:03:13.000 --> 00:03:15.000 ژیانم لەمە ئەچوو 00:03:15.000 --> 00:03:17.440 بۆ چەند مانگی داهاتوو: 00:03:17.441 --> 00:03:21.640 لەهۆش خۆم چووبووم، لەدەست ڕاستی ڕامئەکرد، 00:03:21.640 --> 00:03:26.013 قاچەکانم بەتەنیشتمەوە بوون. 00:03:26.013 --> 00:03:34.290 بە تەواوەتی لەڕووی جەستەیی و هەستییەوە تێکشکابووم. 00:03:34.290 --> 00:03:38.000 بەڵام ئەمزانی بۆ ئەوەی بتوانم بەرەوپێش بچم، 00:03:38.000 --> 00:03:43.230 ئەبوو ئەیمییە کۆنەکە لەبیر بکەم و 00:03:43.230 --> 00:03:49.020 فێربم لەگەڵ ئەیمییە نوێکە بژیم. و 00:03:49.020 --> 00:03:52.350 ئەوکاتەش بوو کە بیرم کردەوە 00:03:52.350 --> 00:03:56.080 پێویست ناکات چیتر پێنج پێ و نیو بم. 00:03:56.080 --> 00:03:59.000 ئەتوانم چەندێک بمەوێت باڵام بەرز بێت! 00:03:59.000 --> 00:04:04.680 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 00:04:04.680 --> 00:04:08.011 یان چەندێک بمەوێت کورت بم، بەپێی ئەوەی ژوانی لەگەڵ ئەکەم. 00:04:08.011 --> 00:04:10.000 (پێکەنین) 00:04:10.000 --> 00:04:12.570 ئەگەر خلیسکێنەی سەر بەفریش بکەم، 00:04:12.570 --> 00:04:14.430 قاچەکانم سەرمایان نابێت. 00:04:14.430 --> 00:04:16.214 (پێکەنین) 00:04:16.214 --> 00:04:18.450 لەهەمووشی باشتر، بیرم کردەوە، 00:04:18.450 --> 00:04:22.176 ئەتوانم قەبارەی قاچم بگۆڕم بۆ قەبارەی هەموو پێڵاوەکانی 00:04:22.176 --> 00:04:24.675 کە داشکاندنیان بۆ ئەکرێت. (پێکەنین) 00:04:24.676 --> 00:04:26.590 هەر واشم کرد! 00:04:26.590 --> 00:04:29.000 کەواتە لێرەدا سوودی خۆی هەبوو. 00:04:29.000 --> 00:04:31.665 ئەم ساتە بوو کە پرسیارەکەم لەخۆم کرد 00:04:31.665 --> 00:04:34.590 ئەم پرسیارەی ژیانمی دیاریکرد: 00:04:34.592 --> 00:04:36.932 ئەگەر ژیانم کتێبێک بوایە و 00:04:36.932 --> 00:04:40.150 خۆم نوسەرەکەی بوومایە، 00:04:40.150 --> 00:04:42.960 ئەمویست چیرۆکەکەی چۆن بێت؟ 00:04:42.960 --> 00:04:45.450 دیسان خەونم بینییەوە. 00:04:45.450 --> 00:04:48.240 وەک ئەو کاتەی کچێکی بچووک بووم بەڕۆژ خەونم ئەبینی و 00:04:48.240 --> 00:04:51.000 ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم 00:04:51.000 --> 00:04:54.000 چۆن بە نەرمی ڕێئەکەم، 00:04:54.000 --> 00:04:56.441 یارمەتی خەڵکی تر ئەیەم بەدرێژایی گەشتەکەم و 00:04:56.441 --> 00:04:59.000 دووبارە خلیسکێنەی سەر بەفر ئەکەم. 00:04:59.000 --> 00:05:01.000 بەتەنیا خۆشمم نەبینی 00:05:01.000 --> 00:05:03.000 بڕۆمە خوار بە چیایەکی پڕ بەفردا، 00:05:03.000 --> 00:05:06.000 ڕاستییەکەی هەستیشم پێدەکرد. 00:05:06.000 --> 00:05:09.000 هەستم بە هەواکە دەکرد کە ئەیدا بە دەموچاوما و 00:05:09.000 --> 00:05:12.000 لێدانە خێراکەی دڵم 00:05:12.000 --> 00:05:17.010 وەک ئەوەی لەو ساتەدا ڕووبدات. 00:05:17.010 --> 00:05:23.400 لەوێشدا بوو بەشێکی نوێی ژیانم دەستیپێکرد. 00:05:23.400 --> 00:05:26.830 چوار مانگ دواتر چوومەوە سەر خلیسکێنەی سەر بەفر، 00:05:26.830 --> 00:05:29.420 هەرچەندە شتەکان بەو شێوەیە نەبوون کە خۆم چاوەڕێم ئەکرد: 00:05:29.420 --> 00:05:32.000 ئەژنۆکانم و پێکانم نەئەنوشتانەوە و 00:05:32.000 --> 00:05:36.710 جارێکیان ئازارم بە هەموو ئەوانەی تری سەر کورسی گواستنەوەکە گەیاند 00:05:36.710 --> 00:05:41.070 کاتێک کەوتم و هێشتا قاچەکانم، 00:05:41.070 --> 00:05:43.000 بەسترابوونەوە بە بۆردی خلیسکێنەکەوە -- 00:05:43.000 --> 00:05:47.000 (پێکەنین) -- 00:05:47.000 --> 00:05:50.000 کەوتمە خوارەوە بەسەر چیاکەیا، و 00:05:50.000 --> 00:05:53.000 هێشتا بەسەر چیاکەوە بووم. 00:05:53.000 --> 00:05:55.000 زۆر تاسام بەوە، 00:05:55.000 --> 00:05:59.308 وەک هەموو ئەوانەی تر تاسابووم، و زۆریش سارد بوومەوە، 00:05:59.308 --> 00:06:03.000 بەڵام ئەمزانی ئەگەر بتوانم جوتێکی باش پێ بۆ خۆم بدۆزمەوە 00:06:03.000 --> 00:06:05.000 ئەتوانم جارێکی تر ئەمە بکەمەوە. 00:06:05.000 --> 00:06:08.000 لێرەشدا بوو فێری ئەوە بووم کە سنوورەکانیشمان و 00:06:08.000 --> 00:06:12.028 بەربەستەکانیشمان تەنیا دەتوانن دوو شت بکەن: 00:06:12.028 --> 00:06:15.000 یەک، لەسەر ڕێگای خۆمان بمانوەستێنن 00:06:15.000 --> 00:06:19.190 یان دوو، زۆرمان لێبکەن داهێنەر بین. 00:06:19.190 --> 00:06:21.600 ساڵێکی تەواو گەڕام، و هەر نەمتوانی بە تەواوی بزانم 00:06:21.600 --> 00:06:23.000 چ جۆرە پێیەک بەکاربێنم، 00:06:23.000 --> 00:06:25.287 هیچ سەرچاوەیەکم پێنەدۆزرایەوە بتوانێت یارمەتیم بدات. 00:06:25.287 --> 00:06:28.580 بۆیە بڕیارم یا خۆم جوتێک دروستکەم. 00:06:28.580 --> 00:06:31.637 قاچ دروستکەرەکە و خۆم هەڕەمەکییانە پارچەمان یەک ئەخست و 00:06:31.637 --> 00:06:34.902 جوتێک پێم دروست کرد کە بتوانم لەسەری خلیسکێنە بکەم. 00:06:34.902 --> 00:06:37.000 وەک ئەبینن، 00:06:37.000 --> 00:06:44.000 شیشی ژەنگ گرتوو، لاستیک، شریتی لەزگەی داری و نیۆنی پەمەیی. 00:06:44.000 --> 00:06:47.000 و بەڵێ، ئەتوانم پۆڵیشی نینۆکی پەنجەی قاچم بگۆڕم. 00:06:47.000 --> 00:06:49.000 ئەمە ئەو قاچانە بوون و 00:06:49.000 --> 00:06:52.965 باشترین دیاری بۆ ٢١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونم کە وەری بگرم -- 00:06:52.965 --> 00:06:55.452 گورچیلەیەکی نوێ بوو لەلایەن باوکمەوە -- 00:06:55.452 --> 00:06:58.000 یارمەتیدام دووبارە شوێن خەونەکانم بکەوم. 00:06:58.000 --> 00:07:00.000 دەستمکردەوە بە خلیسکێنەی سەر بەفر، 00:07:00.000 --> 00:07:02.916 ئینجا چوومەوە سەر ئیش، چوومەوە بۆ قوتابخانە. 00:07:02.916 --> 00:07:06.605 ئینجا ساڵی ٢٠٠٥ هاوکاربووم لە دامەزراندنی ڕێکخراوێک 00:07:06.605 --> 00:07:08.852 بۆ گەنجەکانی لەڕووی جەستەییەوە پەککەوتوو بوون 00:07:08.852 --> 00:07:12.480 بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن وەرزش بکەن. 00:07:12.480 --> 00:07:16.060 لەوێوە، دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە بچم بۆ ئەفریقای باشوور، 00:07:16.060 --> 00:07:19.255 کە یارمەتیدەر بووم لە دابینکردنی پێڵاو بۆ هەزارەها منداڵ لەوێ 00:07:19.255 --> 00:07:21.461 بۆ ئەوەی بتوانن بچن بۆ قوتابخانە. 00:07:21.461 --> 00:07:23.670 هەر ئەم شوباتەی پێشووش، 00:07:23.670 --> 00:07:28.360 دوو مەدالیای ئاڵتونی جامی جیهانیم بردەوە -- 00:07:28.360 --> 00:07:33.392 (چەپڵەلێدان) --- 00:07:37.156 --> 00:07:38.750 کە ئەوەش وایکرد 00:07:38.750 --> 00:07:42.113 ببم بە پلەبەرزترین خانمە یاریزانی خلیسکێنەی سەر بەفر 00:07:42.113 --> 00:07:43.740 لە جیهاندا. 00:07:43.759 --> 00:07:47.000 دوانزە ساڵ لەمەوبەر، کاتێک قاچەکانم لەدەستدا، 00:07:47.000 --> 00:07:50.440 نەمدەزانی چاوەڕێی چی بکەم. 00:07:50.449 --> 00:07:52.000 بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ لێم بپرسیت، 00:07:52.000 --> 00:07:54.000 ئەگەر بمەوێت دۆخی خۆم بگۆڕم، 00:07:54.000 --> 00:07:57.000 ئەبێ بڵێم نەخێر. 00:07:57.000 --> 00:07:59.000 چونکە قاچەکانم پەکیان نەخستم، 00:07:59.000 --> 00:08:01.540 بەڵکو زیاتر هانیاندام. 00:08:01.540 --> 00:08:05.000 زۆریان لێکردم پشت ببەستم بە ئەندێشەی خۆم و 00:08:05.000 --> 00:08:08.000 باوەڕم بە ئەگەرەکان هەبێت، و 00:08:08.000 --> 00:08:09.780 لەبەر ئەوەش باوەڕم وایە 00:08:09.780 --> 00:08:12.000 کە ئەندێشەکانمان دەکرێت وەک ئامراز بەکاربهێنرێت 00:08:12.000 --> 00:08:14.000 بۆ شکاندنی بەربەستەکان، 00:08:14.000 --> 00:08:17.000 چونکە لە مێشکماندا، چیمان بوێ دەتوانین بیکەین و 00:08:17.000 --> 00:08:20.000 دەتوانین ببین بەوەی دەمانەوێت. 00:08:20.000 --> 00:08:22.000 باوەڕکردنە بەو خەونانە و 00:08:22.000 --> 00:08:25.000 ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ترسەکانمانە 00:08:25.000 --> 00:08:27.570 کە ڕێگەمان پێدەدات ژیانی خۆمان بژین 00:08:27.570 --> 00:08:30.490 لەسەروو سنوورەکانی خۆمانەوە. 00:08:30.490 --> 00:08:33.860 هەرچەندە لەم سەردەمەدا بێ سنوور داهێنان ئەکرێت، 00:08:33.860 --> 00:08:37.000 ئەبێ بڵێم کە لە ژیانمدا، 00:08:37.000 --> 00:08:39.428 داهێنانەکان بۆیە کراون 00:08:39.428 --> 00:08:42.600 بەهۆی سنورەکانمەوە بووە. 00:08:42.600 --> 00:08:47.005 فێری ئەوەبووم سنوورەکان ئەو شوێنانەن کە تیایدا ڕاستی کۆتایی دێت، 00:08:47.005 --> 00:08:50.000 بەڵام لەوێشدا ئەندێشە و 00:08:50.000 --> 00:08:52.930 چیرۆکەکان دەستپێئەکەن. 00:08:52.930 --> 00:08:55.916 کەواتە بیرکردنەوەکەی کە ئەمەوێت ئەمڕۆ بتانخەمە ململانێوە لەگەڵی 00:08:55.916 --> 00:08:59.994 ئەوەیە کە لەجیاتی سەیرکردنی ململانێکانمان و سنوورەکانمان 00:09:00.000 --> 00:09:03.000 وەک شتێکی نەرێنی یان خراپ، 00:09:03.000 --> 00:09:06.000 ئەتوانین دەستبکەین بە سەیرکردنیان وەک دەرفەتی مەزن، 00:09:06.000 --> 00:09:11.525 دیاری مەزن کە بەکاری بهێنین بۆ داگیرساندنی ئەندێشەکانمان و 00:09:11.525 --> 00:09:17.015 ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دوورتر لەوەی دەمانزانی دەتوانین بچین بۆی. 00:09:17.027 --> 00:09:21.000 دەربارەی شکاندنی سنوورەکان نییە. 00:09:21.000 --> 00:09:24.330 دەربارەی پاڵنانە پێیانەوە و 00:09:24.340 --> 00:09:27.000 سەیرکردنی ئەوەی ئەو شوێنە مەزنانە کوێن 00:09:27.000 --> 00:09:29.000 دەکرێت بمانبەن بۆی. 00:09:29.000 --> 00:09:30.540 زۆر سوپاس.