1 00:00:00,000 --> 00:00:03,000 ئەمەوێ ئەمڕۆ باسی پارە و دڵخۆشی بکەم 2 00:00:03,000 --> 00:00:05,000 کە دو شتن 3 00:00:05,000 --> 00:00:07,000 کە زۆربەمان کاتێکی زۆر بیر لەوە دەکەینەوە 4 00:00:07,000 --> 00:00:10,000 کە هەوڵ بدەین بەدەستیان بهێنین یان زیادیان بکەین 5 00:00:10,000 --> 00:00:12,000 و زۆرێک لە ئێمە بەم شێوەیە پاساوی بۆ دەهێنینەوە 6 00:00:12,000 --> 00:00:14,000 ئەمە لە کتێبە ئایینی و خۆفێرکەرییەکاندا دەبینین 7 00:00:14,000 --> 00:00:16,000 کە پارە ناتوانێ دڵخۆشی بکڕێت. 8 00:00:16,000 --> 00:00:19,000 ئەمەوێ ئەمڕۆ ئەوە بڵێم کە لە راستیدا ئەمە هەڵەیە. 9 00:00:19,000 --> 00:00:21,000 -پێکەنین 10 00:00:21,000 --> 00:00:23,000 من لە بەشی بازرگانیم، ئیشمان ئەمەیە. 11 00:00:23,000 --> 00:00:26,000 ئەوە هەڵەیە، لە راستیدا ئەگەر وا دەزانیت 12 00:00:26,000 --> 00:00:28,000 هی ئەوەیە کە بە هەڵە خەرجی دەکەیت. 13 00:00:28,000 --> 00:00:30,000 کەواتە ئەگەر لە بری ئەوەی بەو شێوازەی ئێستات پارەکە خەرج بکەیت 14 00:00:30,000 --> 00:00:32,000 رەنگە ئەگەر بە شێوەیەکی تر خەرجی بکەیت 15 00:00:32,000 --> 00:00:34,000 رەنگە تۆزێک باشتر بێت. 16 00:00:34,000 --> 00:00:37,000 پێش ئەوەی چەند رێگەیەکتان پێ بڵێم کە بەهۆیەوە پارە خەرج کردن دڵخۆشترتان دەکات 17 00:00:37,000 --> 00:00:39,000 با باسی ئەو رێگە باوانە بکەین کە پارەی پێ خەرج دەکەین 18 00:00:39,000 --> 00:00:41,000 کە لە راستیدا دڵخۆشترمان ناکەن. 19 00:00:41,000 --> 00:00:43,000 ئێمە تاقیکردنەوەیەکی سروشتیی بچوکمان ئەنجام دا 20 00:00:43,000 --> 00:00:46,000 سی ئێن ئێن ماوەی پێشو ئەم وتارە سەرنجڕاکێشەی بڵاو کردەوە 21 00:00:46,000 --> 00:00:49,000 سەبارەت بەوەی کاتێ خەڵک یانسیبی بۆ دەردەچێت چی لێ بەسەر دێت. 22 00:00:49,000 --> 00:00:52,000 وا دەردەکەوێ کە کاتێ خەڵک یانسیبیان بۆ دەردەچێ وا دەزانن ژیانیان زۆر خۆش دەبێت 23 00:00:52,000 --> 00:00:54,000 ئەم وتارە باسی ئەوە دەکات کە چۆن ژیانیان وێران دەبێت. 24 00:00:54,000 --> 00:00:56,000 کەواتە کاتێ خەڵک یانسیبیان بۆ دەردەچێت 25 00:00:56,000 --> 00:00:59,000 بە پلەی یەکەم هەمو پارەکە خەرج دەکەن و دەکەونە قەرزەوە 26 00:00:59,000 --> 00:01:02,000 بە پلەی دووەمیش، هەمو هاوڕێکانیان و هەمو ئەو کەسانەی کە رۆژێک لە رۆژان بینیویانە 27 00:01:02,000 --> 00:01:04,000 دێن بۆ لایان و داوای پارەیان لێ دەکەن 28 00:01:04,000 --> 00:01:06,000 و لە راستیدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لەناو دەبات 29 00:01:06,000 --> 00:01:08,000 کەواتە قەرزەکانیان زیاتر دەبێت و هاوڕێیەتییەکانیان خراپتر دەبێت 30 00:01:08,000 --> 00:01:10,000 لەچاو ئەو کاتەی پێش دەرچونی یانسیبەکە. 31 00:01:10,000 --> 00:01:12,000 خاڵی سەرنجڕاکێش لەم وتارەدا 32 00:01:12,000 --> 00:01:15,000 ئەوەیە خوێنەرەکان لێدوانیان لەبارەی ئەم وتارەوە نوسیوە. 33 00:01:15,000 --> 00:01:17,000 لە بری ئەوەی باسی ئەوە بکەن 34 00:01:17,000 --> 00:01:19,000 کە چۆن ئەم بەسەرهاتە وای لێ کردون بزانن پارە بەرەو دڵخۆشییمان نابات 35 00:01:19,000 --> 00:01:21,000 هەموان دەستبەجێ وتویانە 36 00:01:21,000 --> 00:01:23,000 "ئەزانی ئەگەر من یانسیبم بۆ دەرچێت چی ئەکەم...؟" 37 00:01:23,000 --> 00:01:25,000 و خەیاڵ پڵاوییان لەبارەوە کردووە. 38 00:01:25,000 --> 00:01:28,000 تەنیا دو دانەیان زۆر سەرنجڕاکێشە کە بیریان لێ بکەیتەوە 39 00:01:28,000 --> 00:01:31,000 کەسێک نوسیوێتی: "ئەگەر من یانسیب ببەمەوە، چیایەکی بچوک بۆ خۆم دەکڕم 40 00:01:31,000 --> 00:01:33,000 و خانویەکی بچوک لەسەر لوتکەکەی دروست دەکەم." 41 00:01:33,000 --> 00:01:35,000 -پێکەنین 42 00:01:35,000 --> 00:01:38,000 کەسێکی تریش نوسیوێتی "بانیۆیەکی حەمام پڕ دەکەم لە پارە 43 00:01:38,000 --> 00:01:40,000 و سیگارێکی گەورەی ئەستور دەکێشم و دەچمە ناو بانیۆکەوە 44 00:01:40,000 --> 00:01:42,000 و پەرداخێک شەمپانیاش دەگرم بە دەستەوە." 45 00:01:42,000 --> 00:01:44,000 لەوەش خراپتر: "ئینجا وێنەیەکی خۆم دەگرم 46 00:01:44,000 --> 00:01:46,000 و ژمارەیەکی زۆری لەبەر دەگرمەوە 47 00:01:46,000 --> 00:01:48,000 هەر کەسێک داوای پارەم لێ بکات یان بیەوێت سەرانەم لێ بسەنێت 48 00:01:48,000 --> 00:01:51,000 تەنیا کۆپییەکی وێنەکەی دەدەمێ و هیچی تر." 49 00:01:51,000 --> 00:01:54,000 -پێکەنین 50 00:01:54,000 --> 00:01:56,000 زۆربەی لێدوانەکان رێک لەم جۆرە بون 51 00:01:56,000 --> 00:01:58,000 کاتێ خەڵک پارەی دەست دەکەوێت 52 00:01:58,000 --> 00:02:00,000 لە راستیدا دەیانکات بە مرۆڤی دژ بە کۆمەڵ 53 00:02:00,000 --> 00:02:03,000 پێم وتن ئەمە ژیانی خەڵک وێران دەکات و هاوڕێکانیان بێزاریان دەکەن 54 00:02:03,000 --> 00:02:05,000 هەروەها پارە زۆر جار دەمانکاتە مرۆڤی زۆر خۆپەرست 55 00:02:05,000 --> 00:02:07,000 و شت تەنیا بۆ خۆمان دەکەین 56 00:02:07,000 --> 00:02:09,000 رەنگە هۆکاری ئەوەی کە پارە دڵخۆشمان ناکات 57 00:02:09,000 --> 00:02:11,000 ئەوە بێت کە هەمیشە پارەکە لە شتی هەڵەدا خەرج دەکەین 58 00:02:11,000 --> 00:02:14,000 بەتایبەتی، پارەکە لە خۆماندا خەرج دەکەین. 59 00:02:14,000 --> 00:02:16,000 ئێمە بیرمان کردۆتەوە، کە چی رو دەدات 60 00:02:16,000 --> 00:02:18,000 ئەگەر وا بکەین خەڵک بڕێکی زۆری پارەکەیان لە خەڵکی تردا خەرج بکەن. 61 00:02:18,000 --> 00:02:21,000 کەواتە لە بری ئەوەی بە پارەکەمان دژە کۆمەڵایەتی بین 62 00:02:21,000 --> 00:02:23,000 چی دەبێت ئەگەر بە پارەکەت زیاتر لایەنگری کۆمەڵایەتی بیت 63 00:02:23,000 --> 00:02:25,000 بیرمان کردەوە وتمان با وا بکەین خەڵک ئەم کارە بکات بزانین چی رو دەدات 64 00:02:25,000 --> 00:02:27,000 کەواتە با هەندێ خەڵک ئەو شتە بکەن کە هەمیشە دەیکەن 65 00:02:27,000 --> 00:02:29,000 و پارە لە خۆیاندا خەرج بکەن 66 00:02:29,000 --> 00:02:31,000 و با وا بکەین خەڵک پارەکە خەرج کەن 67 00:02:31,000 --> 00:02:34,000 و دڵخۆشییەکەیان بپێوین بزانن ئایا بە راستی دڵخۆشتر بون 68 00:02:34,000 --> 00:02:36,000 یەکەم رێگە کە ئەمەمان ئەنجام دا 69 00:02:36,000 --> 00:02:38,000 لە بەیانییەکی ڤانکوڤەردا، چوین بۆ کەمپەکەی 70 00:02:38,000 --> 00:02:40,000 زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا 71 00:02:40,000 --> 00:02:42,000 و لە خەڵک نزیک بوینەوە و وتمان "دەتەوێت بەشداری لە تاقیکردنەوەیەکدا بکەیت؟" 72 00:02:42,000 --> 00:02:44,000 وتیان "بەڵێ." 73 00:02:44,000 --> 00:02:47,000 لێمان پرسین چەند دڵخۆشن، ئینجا زەرفێکی نامەمان دانێ 74 00:02:47,000 --> 00:02:49,000 یەکێک لە زەرفەکان نامەیەکی تیابو دەیوت 75 00:02:49,000 --> 00:02:52,000 "تا ٥ی ئێوارە ئەم پارەیە لە خۆتدا خەرج بکە." 76 00:02:52,000 --> 00:02:55,000 چەند نمونەیەکیشمان دانێ کە دەتوانن لە چیدا خەرجی بکەن. 77 00:02:55,000 --> 00:02:57,000 ئەو بەیانییە خەڵکت تریش کاغەزێکیان درایە 78 00:02:57,000 --> 00:03:00,000 "تا ٥ی ئێوارە ئەم پارەیە لە کەسێکی تردا خەرج بکە." 79 00:03:00,000 --> 00:03:02,000 هەروەها لە زەرفی نامەکەدا پارەشی تێدا بو 80 00:03:02,000 --> 00:03:04,000 بڕی جیاوازی پارەشمان تیا دانا 81 00:03:04,000 --> 00:03:07,000 هەندێ کەس ٥ دۆلارمان دانێ 82 00:03:07,000 --> 00:03:10,000 هەندێکی تریش ٢٠ دۆلار 83 00:03:10,000 --> 00:03:13,000 ئینجا رێگەمان پێ دان بچن بەلای کارەکانیانەوە و چییان دەوێ ئەنجامی بدەن 84 00:03:13,000 --> 00:03:16,000 بۆمان دەرکەوت بە هەمان ئەو شێوەیە پارەکەیان خەرج کردبو کە داوامان لێ کردبون 85 00:03:16,000 --> 00:03:18,000 ئینجا شەو بانگمان کردنەوە و لێمان پرسین 86 00:03:18,000 --> 00:03:20,000 "لە چیدا پارەکەت خەرج کرد و ئێستا چەند دڵخۆشیت؟" 87 00:03:20,000 --> 00:03:22,000 لە چیدا خەرجیان کردبو؟ 88 00:03:22,000 --> 00:03:24,000 ئەمانە خوێندکاری زانکۆ بون، بۆیە زوربەی ئەو کەسانەی پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو 89 00:03:24,000 --> 00:03:26,000 شتی وەک گوارە و مکیاجیان پێ کڕیبو. 90 00:03:26,000 --> 00:03:29,000 ژنێک وتی ئاژەڵیکی پڕی بۆ خوشکەزاکەی کڕێوە. 91 00:03:29,000 --> 00:03:31,000 خەڵک پارەیان دابو بە کەسانی بێ جێگە 92 00:03:31,000 --> 00:03:34,000 ستاربەکس کاریگەرییەکی زۆری هەیە. 93 00:03:34,000 --> 00:03:36,000 -پێکەنین 94 00:03:36,000 --> 00:03:39,000 ئەگەر پێنج دۆلارییەک بدەیت بە خوێندکارێکی زانکۆ، وەکو قاوە دیتە بەر چاوی 95 00:03:39,000 --> 00:03:42,000 بۆیە بەوپەڕی خێرایی دەچن لە ستاربەکس خەرجی بکەن 96 00:03:42,000 --> 00:03:45,000 بەڵام هەندێ کەس قاوەیەکیان بۆ خۆیان کڕیبو، وەکو جاران دەیانکرد 97 00:03:45,000 --> 00:03:47,000 بەڵام خەڵکی تر هەبو وتیان قاوەیان بۆ کەسێکی تر کڕیوە 98 00:03:47,000 --> 00:03:49,000 کەواتە هەمان كڕین 99 00:03:49,000 --> 00:03:51,000 بەڵام یان بۆ خۆت 100 00:03:51,000 --> 00:03:53,000 یان بۆ کەسێکی تر. 101 00:03:53,000 --> 00:03:55,000 ئێمە کە ئەو رۆژە بانگمان کردنەوە چیمان بۆ دەرکەوت؟ 102 00:03:55,000 --> 00:03:57,000 ئەو کەسانەی پارەکەیان لە خەڵکی تردا خەرج کردبو دڵخۆشتر بون. 103 00:03:57,000 --> 00:03:59,000 ئەو کەسانەی کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو هیچ نەگۆڕابون. 104 00:03:59,000 --> 00:04:02,000 دڵخۆشییەکەی کەمتر نەکردبونەوە، بەڵام سودی زۆری پێ نەگەیاندبون. 105 00:04:02,000 --> 00:04:05,000 ئەو شتەی تر کە بۆمان دەرکەوت ئەوەیە کە بڕی پارەکە زۆر گرنگ نیە 106 00:04:05,000 --> 00:04:08,000 خەڵک وا بیریان دەکردەوە کە ٢٠ دۆلار زۆر لە ٥ دۆلار باشترە 107 00:04:08,000 --> 00:04:11,000 لە راستیدا گرنگ نیە چەند پارە خەرج دەکەیت 108 00:04:11,000 --> 00:04:13,000 ئەوەی گرنگە ئەوەیە لە خەڵکی تردا خەرجی بکەیت 109 00:04:13,000 --> 00:04:15,000 نەک لە خۆتدا. 110 00:04:15,000 --> 00:04:17,000 ئێمە چەندین جار ئەم ئەنجامەمان بەدەست هێناوە 111 00:04:17,000 --> 00:04:20,000 ئەو کاتەی پارە بە خەڵک دەدەین لە کەسانی تردا خەرجی بکەن 112 00:04:20,000 --> 00:04:22,000 بە دڵنیاییەوە، ئەمانە خوێندکارانی زانکۆن لە کەنەدا 113 00:04:22,000 --> 00:04:24,000 ئەمانە نوێنەری زۆربەی جیهان نین. 114 00:04:24,000 --> 00:04:27,000 ئەمانە تا رادەیەک دەوڵەمەندن و پارەدارن و شتی لەم جۆرە. 115 00:04:27,000 --> 00:04:30,000 ئێمە ویستمان بزانین ئایا ئەمە لە هەمو جیهاندا راستە 116 00:04:30,000 --> 00:04:32,000 یان تەنیا لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا وایە. 117 00:04:32,000 --> 00:04:34,000 بۆیە چوین بۆ ئۆگەندا و تاقیکردنەوەیەکی هاوچەشنمان ئەنجامدا 118 00:04:34,000 --> 00:04:36,000 بیهێنە بەر چاوی خۆت، لە بری ئەوەی تەنیا لەسەر خەڵکی کەنەدا ئەنجامی بدەین 119 00:04:36,000 --> 00:04:39,000 وتمان "باسی دواهەمین جار بکە کە پارەت لە خۆتدا یان لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت 120 00:04:39,000 --> 00:04:41,000 باسی بکە. چەند دڵخۆشی کردیت؟" 121 00:04:41,000 --> 00:04:43,000 یان لە ئۆگەندا "باسی دواهەمین جار بکە کە پارەت 122 00:04:43,000 --> 00:04:46,000 لە خۆتدا یان لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت و باسی بکە." 123 00:04:46,000 --> 00:04:48,000 دیسانەوە پرسیارمان لێ کردن تا چەند دڵخۆشن 124 00:04:48,000 --> 00:04:50,000 ئەوەی بۆمان دەرکەوت سەرنجڕاکێش بو 125 00:04:50,000 --> 00:04:52,000 چونکە پارە خەرج کردن لایەنی گەردونیی هەیە 126 00:04:52,000 --> 00:04:55,000 و هەندێ جیاوازیی کلتورییش هەیە لەسەر ئەو شتەی ئەنجامی دەدەیت. 127 00:04:55,000 --> 00:04:57,000 بۆ نمونو 128 00:04:57,000 --> 00:04:59,000 کەسێک لە ئۆگەندا دەڵێت 129 00:04:59,000 --> 00:05:01,000 "تەلەفونم بۆ کچێک کرد کە خۆزگەم دەخواست خۆشم بوێت." 130 00:05:01,000 --> 00:05:03,000 بە راستییەکەی چون بۆ ژوان. 131 00:05:03,000 --> 00:05:06,000 و دەڵێت تا ئێستاش ئەو کچەی بەدەست نەهێناوە. 132 00:05:06,000 --> 00:05:09,000 ئەمەش کەسێکە لە کەنەدا 133 00:05:09,000 --> 00:05:11,000 زۆر لەیەک دەچن. 134 00:05:11,000 --> 00:05:13,000 "هاوڕێ کچەکەمم برد بۆ نانخواردنی دەرەوە 135 00:05:13,000 --> 00:05:15,000 چوین بۆ سینەما، زو گەڕاینەوە 136 00:05:15,000 --> 00:05:19,000 ئینجا چیون بۆ ژوورەکەی بۆ ..." تەنیا کێک، تەنیا قاشێک کێک. 137 00:05:19,000 --> 00:05:21,000 ئەمە شتێکی گەردونیی مرۆڤە، تۆ پارە لە خەڵکی تردا خەرج دەکەیت 138 00:05:21,000 --> 00:05:23,000 تۆ بە جوانی رەفتاریان لەگەڵ دەکەیت 139 00:05:23,000 --> 00:05:25,000 رەنگە شتێکت لە مێشکدا بێت، رەنگە نەبێت. 140 00:05:25,000 --> 00:05:27,000 بەڵام دواتر جیاوازی نائاسایی بەدی دەکەین 141 00:05:27,000 --> 00:05:29,000 تەماشای ئەم دوانە بکە. 142 00:05:29,000 --> 00:05:31,000 ئەمە ژنێکە لە کەنەداوە. 143 00:05:31,000 --> 00:05:33,000 ئێمە دەڵێین "باسی جارێک بکە کە پارەت لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت." 144 00:05:33,000 --> 00:05:35,000 دەڵێت "دیارییەکم بۆ دایکم کڕی. 145 00:05:35,000 --> 00:05:37,000 بە ئوتومبیلەکەم چوم بۆ مۆڵەکە، دیارییەکەم کڕ و دام بە دایکم." 146 00:05:37,000 --> 00:05:39,000 ئەمە بە تەواوی کارێکی جوانە. 147 00:05:39,000 --> 00:05:41,000 شتێکی باشە دیاری بدەی بەو کەسانەی دەیانناسیت. 148 00:05:41,000 --> 00:05:43,000 ئەمە بەراورد بکە بەم ژنە لە ئۆگەندا. 149 00:05:43,000 --> 00:05:45,000 "پیاسەم دەکرد و هاوڕێیەکی کۆنم بینی 150 00:05:45,000 --> 00:05:47,000 کە کوڕەکەی توشی نەخۆشی مەلاریا بوبو 151 00:05:47,000 --> 00:05:50,000 پارەیان نەبو، دەچون بۆ نەخۆشخانە و من پارەکەم دانێ." 152 00:05:50,000 --> 00:05:53,000 ئەمە ١٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی نیە، ئەمە پارەی وڵاتی ئەوانە. 153 00:05:53,000 --> 00:05:55,000 ئەمە لە راستیدا پارەیەکی زۆر کەمە. 154 00:05:55,000 --> 00:05:57,000 بەڵام هاندەرەکان زۆر زۆر جیاوازن. 155 00:05:57,000 --> 00:05:59,000 ئەمە پێداویستییەکی تەندروستییە. 156 00:05:59,000 --> 00:06:01,000 بەڕاستی بەخشینێکە کە ژیان رزگار دەکات. 157 00:06:01,000 --> 00:06:03,000 لە سەرو ئەوەشەوە، ئەمە جۆرێکە لەوە، دیارییەکم بۆ دایکم کڕی. 158 00:06:03,000 --> 00:06:05,000 بەڵام ئەوەی دەیبینیت 159 00:06:05,000 --> 00:06:07,000 ئەوەیە کە رێگەیەکی تایبەتە کە پارە لە خەڵکدا خەرج بکەیت. 160 00:06:07,000 --> 00:06:09,000 ئەوەندە گرنگ نیە 161 00:06:09,000 --> 00:06:11,000 بەقەد ئەوەی کە لە کەسی تردا خەرجە بکەیت 162 00:06:11,000 --> 00:06:13,000 بۆ ئەوەی خۆت دڵخۆش بکەیت 163 00:06:13,000 --> 00:06:15,000 کە ئەوە بەڕاستی زۆر گرنگ 164 00:06:15,000 --> 00:06:18,000 بۆیە پێویست ناکات بە پارەکەت شتی زۆر سەرنجڕاکێش ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت. 165 00:06:18,000 --> 00:06:21,000 دەتوانیت شتی بچوکیی لاوەکی ئەنجام بدەیت بەڵام سودیشی لێ ببینیت 166 00:06:21,000 --> 00:06:23,000 ئەمە تەنیا دو وڵاتە 167 00:06:23,000 --> 00:06:26,000 ئێمە ویستمان کە تاقیکردنەوەکە فراوانتر بکەین و لە هەر وڵاتێک توانیمان تاقیکردنەوەکەمان ئەنجام دا 168 00:06:26,000 --> 00:06:29,000 بۆ ئەوەی بزانین پەیوەندی نێوان پارە و دڵخۆشی چییە 169 00:06:29,000 --> 00:06:31,000 زانیارییەکەمان لە دەزگای گالەپەوە بەدەست هێنا 170 00:06:31,000 --> 00:06:34,000 کە ئێوە بەهۆی هەمو هەڵبژاردنە سیاسییەکانی ئەم دواییەوە دەیناسن 171 00:06:34,000 --> 00:06:36,000 ئەوان لە خەڵک دەپرسن "ئایا تۆ بەم دواییە پارەت لە کاری خێرخوازییدا خەرج کردووە؟" 172 00:06:36,000 --> 00:06:39,000 و لێیان دەپرسن "بە گشتی چەند لە ژیانتدا دڵخۆشیت؟" 173 00:06:39,000 --> 00:06:41,000 دەتوانین پەیوەندی نێوان ئەو دو شتە ببینین 174 00:06:41,000 --> 00:06:44,000 ئایا پەیوەندییەکەیان راستەوانەیە؟ پارە بەخشین دڵخۆشت دەکات. 175 00:06:44,000 --> 00:06:46,000 یان پەیوەندییەکە پێچەوانەیە؟ 176 00:06:46,000 --> 00:06:48,000 لەسەر ئەم نەخشەیە سەوز مانای ئەوەیە کە پەیوەندییەکە راستەوانەیە 177 00:06:48,000 --> 00:06:51,000 و سور مانای وایە پەیوەندییەکە پێچەوانەیە 178 00:06:51,000 --> 00:06:53,000 و دەبینیت کە جیهان بە شێوەیەکی شێتانە سەوز دەچێتەوە 179 00:06:53,000 --> 00:06:55,000 کەواتە بە نزیکەیی لە هەمو وڵاتێکی جیهاندا 180 00:06:55,000 --> 00:06:57,000 کە ئێمە ئەم زانیارییەمان هەیە 181 00:06:57,000 --> 00:06:59,000 ئەو کەسانەی کە پارە دەبەخشن بە کاری خێرخوازی دڵخۆشترن 182 00:06:59,000 --> 00:07:01,000 لەو کەسانەی پارە نابەخشن بە کاری خێرخوازی 183 00:07:01,000 --> 00:07:04,000 ئەزانم هەموتان تەماشای ئەو وڵاتە سورەی ناوەڕاست دەکەن 184 00:07:04,000 --> 00:07:06,000 کارێکی ناشرینە پێتان نەڵێم ئەمە چیە 185 00:07:06,000 --> 00:07:08,000 بەڵام لە راستیدا ئەوە کۆماری ناوەندی ئەفریقایە 186 00:07:08,000 --> 00:07:10,000 دەتوانیت چیرۆکی بۆ دروست بکەیت. رەنگە لەبەر هۆکاری جیاجیا ئەم شوێنە جیاواز بێت. 187 00:07:10,000 --> 00:07:12,000 هەر لە خوار ئەوەوە رواندای لێیە 188 00:07:12,000 --> 00:07:14,000 کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سەوزە. 189 00:07:14,000 --> 00:07:16,000 کەواتە تەماشای هەر شوێنێک بکەین 190 00:07:16,000 --> 00:07:18,000 دەبینین پارە خەرج کردن دڵخۆشترمان دەکات 191 00:07:18,000 --> 00:07:20,000 لەوەی تەنیا بۆ خۆمانی هەڵگرین 192 00:07:20,000 --> 00:07:23,000 ئەی سەبارەت بە ژیانی کارەکەت، کە زوربەی کاتەکانمانی تیا بەسەر دەبەین 193 00:07:23,000 --> 00:07:25,000 کە لەگەڵ ئەو کەسانەدا نین کە دەیانناسین 194 00:07:25,000 --> 00:07:28,000 بڕیارمان دا بچینە ناو چەند کۆمپانیایەکەوە و هەمان شت تاقی بکەینەوە 195 00:07:28,000 --> 00:07:30,000 ئەمە چەند تیمێکی فرۆشتنە لە بولگاریا 196 00:07:30,000 --> 00:07:32,000 ئەمانە بە تیم کار دەکەن، ئەمانە دەچنە دەرەوە و شت بە دکتۆرەکان دەفرۆشن 197 00:07:32,000 --> 00:07:34,000 و هەوڵ دەدەن دکتۆرەکان دەرمانیان لێ بکڕن 198 00:07:34,000 --> 00:07:37,000 دەتوانین بزانین چەند بە باشی شتەکان دەفرۆشن 199 00:07:37,000 --> 00:07:39,000 کە کاری ئەندامانی تیمەکەیە. 200 00:07:39,000 --> 00:07:41,000 هەندێ لە تیمەکان، پارەمان بە هەندێ لە ئەندامانی دا کە بۆ خۆیانی خەرج بکەن 201 00:07:41,000 --> 00:07:43,000 وتمان "لەو شتەدا خەرجی بکە کە دەتەوێ" 202 00:07:43,000 --> 00:07:45,000 رێک وەک چۆن بە خوێندکارەکانی زانکۆمان وت لە کەنەدا. 203 00:07:45,000 --> 00:07:47,000 بەڵام بۆ تیمەکانی تر وتمان "ئەمە ١٥ یۆرۆیە 204 00:07:47,000 --> 00:07:49,000 ئەم هەفتەیە بۆ هاوکارێکی تیمەکەتی خەرج بکە 205 00:07:49,000 --> 00:07:52,000 دیارییەکیان بۆ بکڕە و بیاندەرێ 206 00:07:52,000 --> 00:07:55,000 ئێستا ئەو تیمانەمان هەیە کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو 207 00:07:55,000 --> 00:07:57,000 و ئەو تیمانەمان هەیە کە لایەنگری کۆمەڵایەتیین هەیە 208 00:07:57,000 --> 00:07:59,000 کە ئێمە پارەمان دانێ بۆ ئەوەی تیمەکە کەمێک باشتر بکەن 209 00:07:59,000 --> 00:08:01,000 هۆکاری ئەوەی کە (پیناتا)یەکی بێمانام لەوێ داناوە 210 00:08:01,000 --> 00:08:03,000 ئەوەیە کە یەکێک لە تیمەکان پارەکەیان کۆکۆدەوە و پیناتایەکیان پێ کڕی 211 00:08:03,000 --> 00:08:06,000 هەمویان لە دەوری کۆبونەوە و پیناتاکەیان شکاند و نوقوڵەکان رژانە دەرێ و شتی لەو جۆرە. 212 00:08:06,000 --> 00:08:08,000 ئەمە کارێکی زۆر بێمانا و لاوەکییە 213 00:08:08,000 --> 00:08:11,000 بەڵام بیر لە جیاوازییەکە بکە لەگەڵ ئەو تیمەدا کە ئەم کارەی نەکردووە 214 00:08:11,000 --> 00:08:13,000 کە ١٥ یۆرۆی وەرگرت و خستیە گیرفانییەوە 215 00:08:13,000 --> 00:08:15,000 رەنگە قاوەیان بۆ خۆیان پێ کڕیبێت 216 00:08:15,000 --> 00:08:17,000 یان ئەو تیمانەی کە ئەم ئەزمونە لایەنگری کۆمەڵایەتتەیان ئەنجام دا 217 00:08:17,000 --> 00:08:20,000 کە هەمویان کۆبونەوە بۆ ئەوەی شتێک بکڕن و چالاکییەکی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن 218 00:08:20,000 --> 00:08:23,000 ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە ئەو گروپانەی کە لایەنگری کۆمەڵایەتیین شتی زیاتر دەفرۆشن 219 00:08:23,000 --> 00:08:25,000 لە چاو ئەو تیمانەدا کە پارەکە بۆ خۆیان هەڵدەگرن 220 00:08:25,000 --> 00:08:27,000 و رێگەیەک بۆ بیرکردنەوە لەم بابەتە ئەوەیە 221 00:08:27,000 --> 00:08:29,000 کە بەرامبەر هەر ١٥ یۆرۆیەک کە دەیدەیت بە کەسێک بۆ خۆی 222 00:08:29,000 --> 00:08:32,000 و دەیخەنە گیرفانیان، هیچ شتێکی جیاوازی پێ ناکەن لەوەی پێشتر کردویانە 223 00:08:32,000 --> 00:08:34,000 بۆیە هیچ سودێکی لێ نابینیت 224 00:08:34,000 --> 00:08:37,000 لە راستیدا زیان دەکەیت چونکە ئەو پارەیە هانی نەداون باشتر کار بکەن 225 00:08:37,000 --> 00:08:39,000 بەڵام کاتێ ١٥ یۆرۆیان دەدەیتێ لە ئەندامەکانی تری تیمەکەیاندا خەرجی بکەن 226 00:08:39,000 --> 00:08:41,000 لە تیمەکەیاندا کاری باشتر دەکەن 227 00:08:41,000 --> 00:08:44,000 بە راستیش سودێکی زۆر لە وەبەرهێنانی ئەم پارەیەدا بەدەست دەهێنیت 228 00:08:44,000 --> 00:08:46,000 بۆت دەردەکەوێت کە رەنگە لە لای خۆت بڵێیت 229 00:08:46,000 --> 00:08:48,000 ئەمە هەموی باشە 230 00:08:48,000 --> 00:08:50,000 بەڵام بارودۆخێک هەیە کە زۆر گرنگە بۆ سیاسەتی گشتی 231 00:08:50,000 --> 00:08:52,000 و بڕوا ناکەم لەوەدا سەرکەوتو بێت. 232 00:08:52,000 --> 00:08:54,000 و ئەگەر ئەم کەسە نیشانم نەدات کە لەم بوارەدا سەرکەوتووە 233 00:08:54,000 --> 00:08:56,000 ئەوە بڕوا بە هیچ قسەیەکی ناکەم. 234 00:08:56,000 --> 00:08:59,000 و دەزانم هەموتان بیر لە تیپی خۆ لە تۆپ لادان دەکەنەوە 235 00:08:59,000 --> 00:09:01,000 -پێکەنین 236 00:09:01,000 --> 00:09:03,000 ئەمە رەخنەیەکی گەورە بو کە لێمان گیرا 237 00:09:03,000 --> 00:09:06,000 کە وترا ئەگەر نەتوانن ئەمە لەسەر تیپی خۆ لە تۆپ لادان بسەلمێنن، هەمو شتەکەتان بێمانایە. 238 00:09:06,000 --> 00:09:08,000 بۆیە چوین و ئەم تیپی خۆ لە تۆپ دزینەوانەمان دۆزییەوە 239 00:09:08,000 --> 00:09:10,000 و چوینە ناویانەوە 240 00:09:10,000 --> 00:09:12,000 و هەمان شتی پێشومان دوبارە کردەوە 241 00:09:12,000 --> 00:09:15,000 لە هەندێ لە تیپەکاندا پارەمان دا بە کەسەکانی کە لە خۆیاندا خەرجی بکەن 242 00:09:15,000 --> 00:09:17,000 لە تیپەکانی تردا پارەمان دانێ 243 00:09:17,000 --> 00:09:19,000 کە لە ئەندامانی تری تیپەکەیاندا خەرجی بکەن. 244 00:09:19,000 --> 00:09:21,000 ئەو تیپانەی کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو 245 00:09:21,000 --> 00:09:23,000 هەمان ئەو رێژەی بردنەوەیەیان بەدەست هێنا کە پێشتر هەیانبو 246 00:09:23,000 --> 00:09:25,000 ئەو تیپانەش کە پارەمان دانێ بۆ ئەندامەکانی تری خەرج بکەن 247 00:09:25,000 --> 00:09:27,000 بون بە تیپێکی جیاواز 248 00:09:27,000 --> 00:09:29,000 لە راستیدا لە کۆتاییدا خۆلەکەیان بردەوە 249 00:09:29,000 --> 00:09:31,000 لە هەمو ئەم بارودۆخە جیاوازانەوە 250 00:09:31,000 --> 00:09:33,000 لە ژیانی تاکەکەسیتدا، لە ژیانی کارەکەتدا 251 00:09:33,000 --> 00:09:35,000 تەنانەت شتە بێماناکانی وەک وەرزشە بەکۆمەڵەکان 252 00:09:35,000 --> 00:09:37,000 دەبینین کە پارە خەرج کردن لە کەسانی تردا ئەنجامی گەورەتری دەبێت بۆت 253 00:09:37,000 --> 00:09:40,000 وەک لەوەی لە خۆتدا پارەکە خەرج بکەیت 254 00:09:40,000 --> 00:09:42,000 بۆیە تەنیا دەڵێم ئەگەر ئێوە وا دەزانن لە پارە ناتوانێت دڵخۆشی بکڕێت 255 00:09:42,000 --> 00:09:44,000 ئەوا تۆ بە دروستی خەرجی ناکەیت 256 00:09:44,000 --> 00:09:47,000 گرنگ نیە تۆ ئەم بەرهەمە بکڕیت یان ئەو بەرهەمە 257 00:09:47,000 --> 00:09:49,000 ئەوە دڵخۆشترت ناکات 258 00:09:49,000 --> 00:09:51,000 لە راستیدا ئەوەیە کە دەبێت واز لە بیرکردنەوە بهێنیت 259 00:09:51,000 --> 00:09:53,000 سەبارەت بەوەی کە چ بەرهەمێک بۆ خۆت بکڕیت 260 00:09:53,000 --> 00:09:56,000 و هەوڵ بدەیت هەندێ لەو پارەیە بە خەڵکی تر ببەخشیت. 261 00:09:56,000 --> 00:09:59,000 ئێمەش خۆشبەختانە هەلێکمان هەیە بۆتان. 262 00:09:59,000 --> 00:10:01,000 donorschoose.org رێکخراوێکی قازانجنەویستە 263 00:10:01,000 --> 00:10:04,000 کە بەشێوەیەکی سەرەکی بایەخ بە قوتابخانە گشتییە کەمدەرامەتەکان دەدات 264 00:10:04,000 --> 00:10:06,000 پرۆژەکانیان بڵاو دەکەنەوە 265 00:10:06,000 --> 00:10:08,000 دەڵێن "دەمەوێت هەکلبێری فین بە خوێندکارەکانم بڵێمەوە بەڵام کتێبمان نیە" 266 00:10:08,000 --> 00:10:10,000 یان "پێویستم بە وردبینێکە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانم فێری زانست بکەم 267 00:10:10,000 --> 00:10:12,000 بەڵام وردبینمان نیە." 268 00:10:12,000 --> 00:10:14,000 ئێوە و من دەتوانین بچین ئەو شتەیان بۆ بکڕین 269 00:10:14,000 --> 00:10:17,000 مامۆستاکە نامەیەکی سوپاست بۆ دەنوسێت. مناڵەکان نامەی سوپاست بۆ دەنوسن. 270 00:10:17,000 --> 00:10:19,000 هەندێ جار وێنەی خۆیانت بۆ دەنێرن کە وردبینەکە بەکار دەهێنن. 271 00:10:19,000 --> 00:10:21,000 ئەمە شتێکی زۆر نایابە. 272 00:10:21,000 --> 00:10:23,000 بچۆرە سەر پێگە ئەلکترۆنییەکە و دەست بکەرەوە بە 273 00:10:23,000 --> 00:10:26,000 فەرامۆش کردنی ئەوەی "چۆن دەتوانم پارە لە خۆمدا خەرج بکەم؟" 274 00:10:26,000 --> 00:10:29,000 و زیاتر بیر بکەرەوە لەوەی "ئەگەر ٥ دۆلار یان ١٥ دۆلارم هەبێت 275 00:10:29,000 --> 00:10:31,000 دەتوانم چی بکەم بۆ ئەوەی سود بە خەڵک بگەیەنم؟" 276 00:10:31,000 --> 00:10:34,000 چونکە دواجار کاتێ تۆ ئەم کارە دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە سودێکی زۆر زیاتر بە خۆت دەگەیەنیت. 277 00:10:34,000 --> 00:10:36,000 سوپاس 278 00:10:36,000 --> 00:10:38,000 -چەپڵە