1 00:00:00,965 --> 00:00:03,507 قەت لەو باوەڕەدا نەبووم 2 00:00:03,531 --> 00:00:07,483 کە خۆتەقێنەرەوەیەکی خۆکوژی ١٩ ساڵان 3 00:00:07,507 --> 00:00:11,188 بتوانێت فێری وانەیەکی ئەوەندە بەنرخم بکات. 4 00:00:12,640 --> 00:00:13,807 بەڵام توانی. 5 00:00:14,640 --> 00:00:18,549 فێری کردم هیچ تێڕوانینێک 6 00:00:18,553 --> 00:00:21,693 بۆ هیچ کەسێک دانەنێم کە نایناسم. 7 00:00:24,414 --> 00:00:28,543 بەیانییەکی پێنج شەممەی تەمموزی ٢٠٠٥، 8 00:00:28,567 --> 00:00:31,625 من و خۆتەقێنەرەوەکە، بێئاگایانە، 9 00:00:31,649 --> 00:00:36,196 سواری هەڵگرێکی هەمان شەمەندەفەر بووین لە هەمان کاتدا، 10 00:00:36,220 --> 00:00:40,683 تەنیا، چەند پێیەک لە یەکترەوە دووربووین، 11 00:00:42,345 --> 00:00:43,495 من نەمبینی. 12 00:00:44,185 --> 00:00:45,976 ڕاستییەکەی، کەسم نەبینی. 13 00:00:46,000 --> 00:00:48,587 وەک ئەزانن زۆربەی کات سەیری کەس ناکەیت. 14 00:00:48,611 --> 00:00:51,912 بەڵام پێموابێت ئەو منی بینی. 15 00:00:52,916 --> 00:00:55,957 پێموابێت سەیری هەموومانی کرد، 16 00:00:56,687 --> 00:01:00,901 کاتێک دەستی ئەهێنا بەسەر سویچی خۆتەقاندنەوەکەدا. 17 00:01:02,439 --> 00:01:06,884 زۆرجار بیرم ئەکردەوە: ئەبێ بیری لەچی کردبێتەوە؟ 18 00:01:06,908 --> 00:01:10,265 بەتایبەتی لەو دوایین چرکانەدا. 19 00:01:12,765 --> 00:01:14,574 ئەزانم شتێکی کەسی نەبووە بەرامبەرمان. 20 00:01:14,977 --> 00:01:18,994 بۆ ئەوە نەهاتووە تا من، جیڵ هیکس بکوژێت. 21 00:01:19,018 --> 00:01:20,771 مەبەستم ئەوەیە -- ئەو منی نەئەناسی. 22 00:01:21,758 --> 00:01:22,932 نەخێر. 23 00:01:23,666 --> 00:01:26,612 له‌بری ئه‌وه، نیشانه‌و دیاریکردنێکی 24 00:01:26,636 --> 00:01:31,241 نایاسایی و نه‌خوازراوی پێدام. 25 00:01:32,272 --> 00:01:35,652 من بووم بە دووژمنەکە. 26 00:01:37,390 --> 00:01:40,816 بۆ ئەو، من "ئه‌وی دیکه" بووم، 27 00:01:40,816 --> 00:01:43,513 ئه‌وان"، که به‌رامبه‌ر" به "ئێمه" داده‌نرا. 28 00:01:45,581 --> 00:01:50,855 "نیشانه‌کردنی ئێمه وه‌کو "دوژمن" وای لێکرد ئێمه به مرۆڤ دانه‌نێت. 29 00:01:51,674 --> 00:01:54,101 ڕێگەی پێدا پەنجە بنێت بە دووگمەکەدا. 30 00:01:55,339 --> 00:01:57,506 بە دیاریکراویش کەسی نەکردە ئامانج. 31 00:01:58,875 --> 00:02:04,058 بیست و شەش ژیانی بەنرخ بەتەنیا لەسەر هەڵگرەکەی من کۆتاییان پێهێنرا، 32 00:02:05,042 --> 00:02:06,970 منیش خەریکبوو ببم بە یەکێک لەوان. 33 00:02:08,855 --> 00:02:11,596 لەو کاتە کورتەدا کە پێویستە بۆ هەناسەهەڵکێشان، 34 00:02:11,620 --> 00:02:15,290 هەموومان نووقم کراینە ناو تاریکییەکی زۆر قووڵەوە 35 00:02:15,314 --> 00:02:17,836 کە ئەوەندەی نەمابوو هەستی پێێبکرێت و دەستی لێبدرێت؛ 36 00:02:17,836 --> 00:02:22,079 ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌که‌مه‌وه وه‌کو ڕۆشتن به‌ناو قیردا وابوو. 37 00:02:23,398 --> 00:02:25,448 نەمان ئەزانی کە ئێمە دووژمنی کەسێکین. 38 00:02:26,321 --> 00:02:30,379 ،ته‌نها کۆمه‌ڵه ڕێبوارێک بووین چەند خوولەکێک پێش ئەوە، 39 00:02:30,403 --> 00:02:32,887 ئەتەکیەتی ناو شەمەندەفەرمان پەیڕەو دەکرد: 40 00:02:32,911 --> 00:02:35,117 پەیوەندی ڕاستەوخۆی چاو درووست مەکە، 41 00:02:35,141 --> 00:02:36,291 قسەکردن نییە و 42 00:02:36,894 --> 00:02:39,766 هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت. 43 00:02:41,948 --> 00:02:44,901 ،بەڵام لە بەرپابوونی تاریکییەکەدا، 44 00:02:45,776 --> 00:02:47,401 خۆمان دەگەیاندە یەکتری. 45 00:02:48,179 --> 00:02:49,691 یارمەتی یەکترمان دەدا. 46 00:02:50,808 --> 00:02:53,269 ناوەکانی خۆمانمان دەوت، 47 00:02:53,293 --> 00:02:55,444 که‌مێک وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی ناوی لیستێک، 48 00:02:56,389 --> 00:02:58,666 چاوەڕێی وەڵامدانەوە بووین. 49 00:03:00,559 --> 00:03:03,222 "من جیڵم. ئەوەتام لێرەم. 50 00:03:05,111 --> 00:03:06,421 زیندووم. 51 00:03:08,279 --> 00:03:09,468 باشە." 52 00:03:11,697 --> 00:03:12,883 "من جیڵم 53 00:03:13,679 --> 00:03:14,875 لێرەم. 54 00:03:16,318 --> 00:03:17,627 زیندووم. 55 00:03:19,329 --> 00:03:20,524 باشە." 56 00:03:23,096 --> 00:03:25,637 ئالیسنم نەئەناسی. 57 00:03:26,399 --> 00:03:30,641 بەڵام هەموو چەند خوولەکێک گوێم لە بانگکردنەکانی دەگرت. 58 00:03:31,340 --> 00:03:32,958 ریچاردم نەدەناسی. 59 00:03:33,839 --> 00:03:36,728 بەڵام ئەوە گرنگ بوو بەلامەوە کە ڕزگاری بووە. 60 00:03:38,752 --> 00:03:40,546 هەموو ئەوەی هاوبەشم ئەکرد لەگەڵیان 61 00:03:40,570 --> 00:03:42,053 ناوی یەکەمی خۆم بوو. 62 00:03:43,013 --> 00:03:44,164 نەیاندەزانی 63 00:03:44,188 --> 00:03:47,711 کە من سەرۆکی بەش بووم لە ئەنجوومەنی نەخشەدانان. 64 00:03:49,185 --> 00:03:52,742 و ئەمەش جانتا خۆشەویستەکەمە، 65 00:03:52,766 --> 00:03:55,217 ئەویش ئەو بەیانییە ڕزگاری بوو. 66 00:03:56,479 --> 00:04:00,445 نەیاندەزانی کە جۆرناڵی تەلارسازی و نەخشەسازی بڵاودەکەمەوە، 67 00:04:00,469 --> 00:04:03,785 كه‌ هاوڕێی کۆمەڵگای شاهانەی هوونەرەکان بووم، 68 00:04:03,809 --> 00:04:05,274 ڕەشپۆش بووم-- 69 00:04:06,695 --> 00:04:07,861 ئێستاش وام-- 70 00:04:08,566 --> 00:04:11,122 هەروەها چرووتم دەکێشا، 71 00:04:11,888 --> 00:04:14,191 بەس چیتر چرووت ناکێشم. 72 00:04:14,215 --> 00:04:18,399 بەدیار سەیرکردنی قسەکردنەکانی تێدەوە جینم دەخواردەوە، 73 00:04:18,423 --> 00:04:24,629 بێگومان، قەتیش لەو باوەڕەیا نەبووم ڕۆژێک بێت لێرەیا بووەستم، 74 00:04:25,593 --> 00:04:28,488 خۆم لەسەر قاچی دەستکرد ڕاگرم، 75 00:04:28,512 --> 00:04:29,669 قسە بکەم. 76 00:04:30,651 --> 00:04:36,295 ژنێکی ئوسترالی گەنج بووم کە کاری نائاساییم دەکرد لە لەندەن. 77 00:04:36,319 --> 00:04:39,152 ئامادەنەبووم بۆ کۆتایی هەموو ئەو شتانە. 78 00:04:40,882 --> 00:04:44,040 ئەوەنە سووربووم لەسەر مانەوە 79 00:04:44,064 --> 00:04:49,266 کە ملپێچەکەی خۆمم وەک تۆرنیکا بەکارهێنا بۆ بەستنی سەری قاچەکانم و 80 00:04:49,290 --> 00:04:54,623 هەموو شتێکم داخست بەڕووی خۆما و هەموو کەسێکم لەبیرکرد، 81 00:04:55,345 --> 00:04:58,605 بۆ ئەوەی تەرکیز بکەم، بۆ ئەوەی گوێ لەخۆم بگرم، 82 00:04:58,629 --> 00:05:01,763 بەتەنیا نه‌ژادی خۆم بتوانێت ڕێبەریم بکات. 83 00:05:03,085 --> 00:05:05,179 ڕێژەی هەناسەدانی خۆمم نزمکردەوە. 84 00:05:05,847 --> 00:05:07,627 هەردوو ڕانمم بەرزکردەوە. 85 00:05:07,651 --> 00:05:09,319 بە ڕێکی وەستام و خۆم ڕاگرت و 86 00:05:09,343 --> 00:05:13,013 بەرەنگاری ویستی ناخی خۆم دەبوومەوە بۆ چاوداخستن. 87 00:05:14,681 --> 00:05:18,013 بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بەرگەم گرت، 88 00:05:19,030 --> 00:05:23,411 کاتژمێرێک تێڕوانین و بیرکردنەوە لە تەواوی ژیانم 89 00:05:23,435 --> 00:05:25,231 هەتا ئەم ساتە. 90 00:05:27,199 --> 00:05:30,278 لەوانەبوو پێویستی بکردایە زیاتر بکەم. 91 00:05:31,223 --> 00:05:34,427 لەوانەبوو بمتوانیایە زیاتر بژیم، شتی زیاتر ببینم. 92 00:05:34,451 --> 00:05:38,865 لەوانەبوو گرنگتر بێت زیاتر بچوومایە بۆ ڕاکردن، بۆ سەماکردن، بۆ یۆگا. 93 00:05:40,317 --> 00:05:45,255 بەڵام گرنگترین شت لام و ئەوەی دایمە خەیاڵم لایبوو کارەکەم بوو. 94 00:05:45,279 --> 00:05:47,180 بۆ ئەوە دەژیام ئیش بکەم. 95 00:05:47,730 --> 00:05:50,537 گرنگ بوو بەلامەوە کێم 96 00:05:50,561 --> 00:05:51,831 لەسەر كاتی ئیشه‌كه‌م. 97 00:05:53,688 --> 00:05:57,298 بەڵام لەو تونێلەیا ئەوە هیچ گرنگ نەبوو. 98 00:05:59,226 --> 00:06:03,696 ئەوکاتەی هەستم بە یەکەم بەرکەوتن کرد 99 00:06:03,720 --> 00:06:05,860 لەلایەن یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمەوە، 100 00:06:06,472 --> 00:06:08,589 نەم ئەتوانی قسە بکەم، 101 00:06:08,613 --> 00:06:13,592 نەم ئەتوانی تەنانەت وشەیەکی بچووکیش بڵێم، وەک "جیڵ." 102 00:06:15,183 --> 00:06:17,918 لەشی خۆم بەدەستەوە یا بۆیان. 103 00:06:17,942 --> 00:06:20,815 هەموو ئەوەم کرد کە لە تواناما بوو، و 104 00:06:20,839 --> 00:06:24,535 ئیتر لەدەستی ئەواندا بووم. 105 00:06:27,091 --> 00:06:28,479 تێگەیشتم 106 00:06:29,283 --> 00:06:35,481 کە مرۆڤایەتی کێیە و چییە، 107 00:06:35,972 --> 00:06:39,171 کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو باجی ناسنامەیەم بینی 108 00:06:39,195 --> 00:06:42,454 کە درابوو پێم کاتێک داخڵ کرام بۆ نەخۆشخانە. 109 00:06:42,478 --> 00:06:43,652 لەسەری نووسرابوو: 110 00:06:44,218 --> 00:06:49,488 "نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت" 111 00:06:51,162 --> 00:06:55,377 نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت. 112 00:06:57,004 --> 00:06:59,951 ئەو چوار وشەیە دیاری بوون بۆم. 113 00:07:01,125 --> 00:07:03,872 ئەوەی بە ڕوونی پێیان وتم 114 00:07:03,896 --> 00:07:06,601 ئەوە بوو کە ژیانم ڕزگار کراوە، 115 00:07:06,625 --> 00:07:09,769 تەنیا لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێکم. 116 00:07:10,610 --> 00:07:14,794 هیچ جۆرە جیاوازییەک گرنگ نەبوو 117 00:07:14,818 --> 00:07:19,375 بۆ ئەو قووربانیەی ڕزگارکەرەکان ئامادەبوون بییەن بۆ ئەوەی بێن و 118 00:07:20,129 --> 00:07:21,669 ژیانی من ڕزگارکەن، 119 00:07:22,458 --> 00:07:25,181 بۆ ئەوەی زۆرترین کەسی نەناسراو ڕزگارکەن، 120 00:07:25,205 --> 00:07:27,537 و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە. 121 00:07:28,405 --> 00:07:32,576 بۆ ئەوان گرنگ نەبوو، دەوڵەمەند بووبێتم یان هەژار، 122 00:07:33,298 --> 00:07:35,439 گرنگ نەبوو ڕەنگی پێستم چۆنە، 123 00:07:35,463 --> 00:07:37,025 گرنگ نەبوو ژنم یان پیاو، 124 00:07:37,049 --> 00:07:38,946 ئارەزووی سێکسیم چۆنە، 125 00:07:39,613 --> 00:07:41,216 دەنگم بە کێ یاوە، 126 00:07:41,240 --> 00:07:42,758 خوێندنم تەواو کردوە، 127 00:07:42,782 --> 00:07:46,471 باوەڕدارم یان بێباوەڕم. 128 00:07:47,409 --> 00:07:49,353 هیچ شتێک گرنگ نەبوو بەلایانەوە 129 00:07:49,377 --> 00:07:54,020 جگە لەوەی کە ژیانێکی بە نرخم. 130 00:07:55,881 --> 00:07:59,361 خۆم وەک ڕاستییەکی زیندووی ئەوە ئەبینم. 131 00:08:00,223 --> 00:08:02,252 من بەڵگەم 132 00:08:02,276 --> 00:08:09,004 لەسەر ئەوەی ڕێز و خۆشەویستی بێمەرج نەک دەکرێت ژیانەکان ڕزگار بکات، 133 00:08:09,028 --> 00:08:12,069 بەڵکو دەتوانێت ژیانەکانیش بگۆڕێت. 134 00:08:13,226 --> 00:08:17,694 ئەمە وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری من و یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمە، ئاندی، 135 00:08:17,718 --> 00:08:19,590 ساڵی پار پێکەوە گرتمان. 136 00:08:20,080 --> 00:08:22,641 دە ساڵ دوای ڕووداوەکە، و 137 00:08:22,665 --> 00:08:25,009 ئێستاش لێرەیاین، باوەشمان کردووە بەیەکدا. 138 00:08:27,559 --> 00:08:29,677 لە ناو ئەو هەرایەدا، 139 00:08:29,701 --> 00:08:32,541 دەستم زۆر بە تووندی گیرابوو. 140 00:08:33,200 --> 00:08:36,073 بە نەرمی دەست هێنرا بە دەم و چاومدا. 141 00:08:37,161 --> 00:08:38,573 هەستم بە چی کرد؟ 142 00:08:39,541 --> 00:08:40,763 هەستم بە خۆشەویستی کرد. 143 00:08:41,685 --> 00:08:46,502 ئەوەی ڕێگری کرد لەوەی دڵم پڕبێت لە ڕق و ویستی تۆڵەسەندنەوە، 144 00:08:46,526 --> 00:08:49,515 ئەوەی وایلێکردم بوێرانە بڵێم: 145 00:08:49,539 --> 00:08:52,419 ئەوەی کۆتایی بەمە دەهێنێت بۆم 146 00:08:54,006 --> 00:08:55,197 .خۆشەویستییە 147 00:08:56,585 --> 00:08:58,583 منیان خۆشەویست. 148 00:09:01,234 --> 00:09:07,499 لەو باوەڕەدام کە توانای شاردراوە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی فراوان 149 00:09:07,523 --> 00:09:09,103 لە ڕادە بەدەر گەورەیە 150 00:09:09,127 --> 00:09:12,031 چونکە ئەزانم کە چی لە تواناماندایە. 151 00:09:12,055 --> 00:09:15,252 من جوانی مرۆڤایەتی باش ئەناسم. 152 00:09:15,930 --> 00:09:19,840 بۆیە ئەمە چەند شتێکی زۆر گەورەم بۆ بەجێدەهێڵێت بیری لێکەمەوە و 153 00:09:19,864 --> 00:09:23,266 چەند پرسیارێک بۆ هەموومان کە لەبەرچای بگرین: 154 00:09:24,512 --> 00:09:30,385 ئەوەی یەکمان دەخات زۆر لەوە گەورەتر نییە کە دابەشمان دەکات؟ 155 00:09:31,663 --> 00:09:35,453 پێویست ئەکات تراژیدیایەک یان کارەساتێک ڕوو بدات 156 00:09:35,477 --> 00:09:39,973 تا هەموومان لە ناخەوە هەست بکەین ،کە وەک جۆرە بوونەوەرێک پێکەوە بەستراوین، 157 00:09:40,902 --> 00:09:42,761 وەک مرۆڤ؟ 158 00:09:43,755 --> 00:09:48,961 ئەی کەی ژیری سەردەمی خۆمان لە باوەش دەگرین 159 00:09:49,764 --> 00:09:53,134 بۆ بەرزبوونەوە بۆ سەروو بەرگەگرتن و 160 00:09:53,931 --> 00:09:56,868 گەشتن بەرەو یەکتر قبووڵکردن 161 00:09:56,892 --> 00:10:02,225 بۆ هەموو ئەوانەی تەنیا نیشانەکراوێکن تا ئەیان ناسین؟ 162 00:10:03,550 --> 00:10:04,710 سوپاس. 163 00:10:04,734 --> 00:10:11,532 (چەپڵەلێدان)