ئایا هەرگیز کارەبایەکی جێگیرت بینیوە کە پڕیشکی ڕووناکی دروست بکات؟ ئەم پڕیشکە چییە؟ ئەی بروسکە، گڵۆپەکانی باکوور، یان کلکی ئەستێرەی کلکدار؟ هەموو ئەو شتانە و زۆر شتی تر، لە ڕاستیدا ٪٩٩.٩ی گەردون، لە پلازما دروست کراون. پلازما دۆخی ماددەیە بە توندی جیاواز لە شێوە ئاشنایەکە سەهۆڵ بە نمونە وەرگرە. سەهۆڵ، ڕەقی، دەتوێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە ئاو، شلە کە کاتێک گەرم دەکرێت دەبێتە هەڵم، گازێک بەردەوامبە لە گەرمکردنی هەڵم لە پلەی گەرمی یەکی پێویستدا دەبێتە هۆی جیاکردنەوەی گەردیلەکانی ئاو بۆ گەڕانی ئازادانەی هایدرۆجین و ئەتۆمەکانی ئۆکسجین بە کەمێک گەرمی زیاتر پرۆسەی بەئایۆنبوون ڕوودەدات وە ئەلیکترۆنە بارگاوییە نەرێنییەکان لە ئەتۆمەکان دەربازی دەبێت ئایۆنە بەرگە موجەبەکان بەجێدەهێڵێت. ئەمە تێکەڵەیە لە بارگەی سالب و موجەب کە بە ئازادی دەجوڵێتەوە لەناو پلازماکەدا، و لە پلەی گەرمی پێویستدا هەر گازێک بکرێت بە یەک ئەم تەنۆلکە بارگاوییە کە بە ئازادی دەجوڵێت زۆر جیاوازانە کار دەکەن لە چاو تەنۆلکەکانی دیکەی ماددەدا کاتێک دەسکی دەرگا، ڕەق، کارەبای جێگیری لەسەر هەیە وا دەرناکەوێت بە شێوەیەکی جیاواز کاربکات بە جیاوازی لە قیبلەنما یان شتی موگناتیسی تر، ئێمە بە دەگمەن ماددە دەبینین وەڵامی بوارێکی موگناتیسی بداتەوە. بەڵام ئەگەر پلازما لەناو بواری کارەبادا یان بواری موگناتیسی دابنێی، کاردانەوەی زۆر جیاوازت دەست دەکەویت. چونکە پلازماکان بەرگاوی کراوە، کێڵگەی کارەبایی خێرایان دەکات، بوارە موگناتیسیەکان ئاڕاستەیان دەکات لە خولگەی بازنەیی. کاتێک تەنۆلکەکان لەناو پلازماکەدا بەریەکدەکەون، یان خێرا دەکرێن بەهۆی کارەبا یان موگناتیسەوە، ڕووناکی دروست دەبێت، ئێمەش ئەوە دەبینین کاتێک سەیری پلازما دەکەین وەک تیشکی باشوور. پلازماکان تەنها جوان نین، بەڵکو دیاردەیەکی ئاسمانیە. وا دانێ شەشپاڵوویەکی بچووک لە گازی ئاسایی دروست کراوە کە ڤۆڵتی زۆر بەرزی هەیە. بواری کارەبایی بەرهەم هاتوو پاڵ بە هەندێک ئەلکترۆنەوە دەنێت لە ئەتۆمەکان و زۆر خێرایان دەکات دەبێتە هۆی بەیەک بوونی ئەتۆمەکانی تر . ناپوختەیی جۆشخواردوو لە شەش پاڵووی بچووکی گازدا بۆ ئەوەی بەدەست بهێنرێت و بڕێک لە وزەی دیاری کراوی لێدەربچێت لە شێوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی. بەستراوبە هەر شەشپاڵوویەکی بچووکەوە، لەگەڵ مادەی فلۆرسێنت کە ئەدرەوشێتەوە بە ڕەنگێکی دیاریکراو کاتێک ڕووناکی سەروو وەنەوشەیی تەنها بە توندیی ڕاست دەیگاتێ. ئێستا، لاکێشەییەک دروست بکە لە ملیۆنان کەس لەم شەشپاڵوە بچووکانە، هەریەکەیان بە جیا کۆنترۆڵکراون بە ئەلیکترۆنییەکی زۆر ڕەنگە سەیری یەکێکیان بکەیت ئێستا. بەمەش دەوترێت تەلەفزیۆنی پلازما. پلازما کاریگەری هەیە بەسەر لایەنی چاودێری تەندروستی. کیمیاگەرانی پلازما پلازمای زۆر تایبەت دروست دەکەن کە دەتوانین لەناوی ببەین یان ماددەی کیمیایی ئامانجکراوە بگۆڕین، بەو پێیە کوشتنی زیندەوەرە نەخۆشیەکان لەسەر خۆراک یان لە ڕووەکانی نەخۆشخانە. پلازما لە هەموو شوێنێکی دەورەبەرمان هەیە، دەکرێت لە داهاتوودا، پلازما بەکاربهێندرێت لە داهاتوودا دەکرێت پلازما بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی ڕزگارمان بێت پاشەڕۆکانیان، بە کارامەیی ژەهرەکان لابدات لە هەوا و ئاوەکانمانەوە، و بە شێوەیەکی شاراوە سەرچاوەی بێسنوورمان بۆمان دابین بکات لە وزەی پاکەوە.