زیاتر له 100000 ته‌نی مه‌تری له
كافایین
ساڵانه له سه‌رانسه‌ری جیهان
به‌كارده‌هێنرێت.
كه یه‌كسانه به كێشی 14 بورجی ئایفڵ.
زۆربه‌ی ئه‌و كافایینه له
قاوه و چا به‌كارده‌برێت،
هه‌روه‌ها له هه‌ندێك جۆری سۆده،
چوكڵێت،
حه‌بی كافایین،
ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه بێ كافایینهكانیش.
كافایین یارمه‌تیمان ده‌دات هه‌ست به
ئاگایی، جهختكردوویی، دڵخۆشیی، وبهتوانایی
بكه‌ین ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌پێی پێویست
نه‌خه‌وتبووین.
ده‌شكرێت په‌ستانی خوێنمان به‌رزبكاته‌وه
و هه‌ستی نیگه‌رانییمان لا دروست بكات.
زۆرترین ده‌رمانی به‌كارهێنراوه
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان.
كه‌وایه چۆن به وریایی ده‌مانهێڵێته‌وه؟
كافایین له ڕووه‌ك گه‌شه‌ده‌كات كه
بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كاردێت.
به ژه‌می زۆر، له گه‌ڵا و تۆی چه‌ند
چه‌شنێكی دیاریكراو دۆزاروه‌ته‌وه،
بۆ مێرووه‌كان ژه‌هراوییه.
به‌ڵام كه بڕێكی كه‌می لێ به‌كارده‌به‌ن،
وه‌كو له شیله‌ی گوڵ،
یارمه‌تییان ده‌دات له وه‌بیرهاتنه‌وه
و سه‌ردانیكردنه‌وه‌ی گوڵه‌كان.
له لاشه‌ی مرۆڤ، كافایین وه‌كو وریاكهره-
وه‌ی سیستمی ده‌ماری ناوه‌ندی ڕه‌فتارده‌كات
به‌ئاگایی ده‌مانهێڵێته‌وه له‌ڕێی گرتنی
یه‌ك له گه‌رده بنچینه‌ییانه‌ی خه‌و دێنێت
ماده‌یه‌كه پێی ده‌گوترێت ئه‌دێنۆسین.
جه‌سته‌ت پێویستی به سه‌رچاوه‌یه‌كی
به‌رده‌وامی وزه هه‌یه،
كه له‌ڕێی پارچه‌بوونی گه‌ردێكی وزه به‌رز
به‌ده‌ستی ده‌هێنێت پێی ده‌ڵێن ATP.
له‌م پڕۆسه‌یه،
ئه‌دێنۆسین ڕزگارده‌كات،
بڕبڕه‌ی پشته كیمیاییه‌كه‌ی ATP.
ده‌ماره‌خانه‌كانی مێشكت وه‌رگریان هه‌یه
به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ ئه‌م گهررده
دیزاینكراوه. كاتێك ئه‌دێنۆسین
به‌و وه‌رگرانه‌وه ده‌نووسێت،
زنجیره‌یه‌ك له كاردانه‌وه‌ی بیۆكیمیایی
چاڵاك ده‌كات
كه ده‌بێته هۆی گڕگرتنی ده‌ماره خانه
به خاوییه‌كی زیاتر
و دواخستنی به‌ره‌ڵاكردنی گه‌رده‌كانی
ئاماژه مێشكییه گرنگه‌كان.
به‌مانایه‌كی تر، خه‌وت دێت.
كافایین بریتییه له دوژمنی ئه‌وه‌ی پێی
ده‌ڵێن وه‌رگری ئه‌دێنۆسین.
به‌مانای پرۆسه‌ی خاوكردنه‌وه‌ی
ده‌ماره خانه‌كان له‌كارده‌خات
به ڕێگرتنی وه‌رگری ئه‌دێنۆسین.
كافایین و ئه‌دێنۆسین پێكهاته‌ی
گه‌ردیی هاوشێوه‌یان هه‌یه،
ئه‌ونده نزیكن كه كافایین ده‌توانێت خۆی
بپهستێته ناو وه‌رگری ئه‌دێنۆسینه‌كان،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده نزیكیش نا كه بتوانن
چاڵاكیان بكه‌ن.
به پوختی، ئه‌دێنۆسینه‌كان
ڕێ له ده‌ماره خانه‌كان ده‌گرن.
كافایین ڕێ له ڕێگره‌كان ده‌گرێت،
بۆیه هانت ده‌دات.
كافایین ده‌شتوانێت هه‌سته ئه‌رێنییه‌كان
بره‌وپێبدات.
له هه‌ندێك ده‌ماره خانه،
وه‌رگری ئه‌دێنۆسینه‌كان
به وه‌رگری تره‌وه به‌ستراون بۆ گه‌ردی تر
پێیان ده‌ڵێن دۆپامین.
یه‌ك له ڕۆڵه‌كانی دۆپامین له مێشكدا
زیادكردنی هه‌ستی خۆشییه.
كاتێك ئه‌دێنۆسین به یه‌كێك له‌و
جووته وه‌رگرانه ده‌نووسێت،
كه وا ده‌كات زه‌حمه‌تتر بێت بۆ
دۆپامین بۆ جێگیركردنی شوێنه‌كه‌ی،
كاری به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌وه‌س ناهێڵێت.
به‌ڵام كه كافایین شوێنی ئه‌دێنۆسین
ده‌گرێته‌وه، هه‌مان كاریگه‌ری نابێت،
و ئه‌دێنۆسین ده‌توانێت بخزێته ناوی.
به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری
كافایین له‌سه‌ر وه‌رگری ئه‌دێنۆسین و
دۆپامین ده‌كرێت سوودی درێژخایه‌نیشی هه‌بێت
به كه‌مكردنه‌وی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی
وه‌كو له‌رزه شه‌پڵه، ئه‌لزه‌هایمه‌ر،
هه‌نێك جۆری شێرپه‌نجه.
كافایین ده‌شتوانێت توانای جه‌سته بۆ
سووتاندنی چه‌وری زیادبكات.
له‌ڕاستیدا، هه‌ندێك ڕێكخراوی وه‌رزشی
پێیان وایه كه
كافایین سوودێكی نادادپه‌روه‌رانه
ده‌به‌خشێته وه‌رزشوانه‌كان
و چه‌ند مه‌رجێكی داناوه بۆ به‌كاربردنی.
له 1972 تا 2004،
وه‌رزشكاره ئۆڵهمپییهكان ده‌بوایه
له ژێر جه‌ختكردن له كافایینی دیاریكراو
له خوێن بمێننه‌وه بۆ پێشبڕكێ.
بێگومان، هه‌موو كاریگه‌رییه‌كانی
كافایین زۆر هیوابه‌خش نین.
له‌وانه‌یه وات لێبكات هه‌ست به
باشتر بوون و ئاگایی زیاتر بكه‌یت،
به‌ڵام ده‌شتوانێت لێدانی دڵت و په‌ستانی
خوێنت به‌رزبكاته‌وه،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی میزكردن
یاخود سكچوون،
ئه‌مه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئاره‌ق كردنه‌وه
و نیگه‌رانیی.
وزیاتریش، ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی
كه كافایینیان تێدایه
كاریگه‌ریی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر
جه‌سته‌ت كه پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
مێشكت ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ به‌كاربردنی
ڕێك و پێكی كافایین بگونجێنێت.
گه‌ر وه‌رگری ئهدێنۆسینهكانت بۆ
هه‌میشه‌یی دابخرێن،
جه‌سته‌ت كافایینی زیاده بهرهمدێنێت.
به‌و جۆره، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
هه‌بوونی كافایین،
هێشتا ئه‌دێنۆسین ده‌توانێت كاری خۆی
له ئاماژه‌دانی مێشك بۆ ده‌سه‌ڵات بكات.
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ڕه‌نگه وا ده‌بینی
پێویستیت به خواردنی زیاتری كافایین هه‌یه
بۆ هه‌ستكردنی به ئاگایی.
وه‌رگری ئهدێنۆسینی زیاتر و زیاتر هه‌ن
بۆ داخستن.
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه گه‌ر له‌ناكاو
واز له كافایین بێنیت،
ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی پاشه‌كشه‌یه‌كی
ناخۆش ببیته‌وه.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌رگر و
به بێ پێشبڕكێكردن،
ئه‌دێنۆسین ده‌توانێت زیاد له پێویست
كاربكات،
كه ده‌بێته هۆی نیشانه‌كانی وه‌كو
سه‌رئێشه،
ماندوێتی،
و هه‌وه‌سی په‌شێویی.
به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا، وه‌رگری
ئهدێنۆسینه زیاده‌كان نامێنن،
جه‌سته‌ت دووباره خۆی چاڵاك ده‌كاته‌وه،
وه‌كو جاران هه‌ست به ئاگایی ده‌كه‌یت،
ته‌نانه‌ت بێ زیادكردنی باوترین
وریاكه‌ره‌وه‌ی جیهان.