تا ئەو جێگەیەی بتوانین
بەدواداچوون بۆ بوونی خۆمان بکەین،
مرۆڤەکان لەلایەن مردن و زیندووبوونەوە
سەرنجیان ڕاکێشراوە.
نزیکەی هەموو ئاینەکانی جیهان
لێکدانەوەیان بۆ مردن و زیندووبوونەوە هەیە،
و لە ئەفسانە هەرکۆنەکانمانەوە
تا نوێترین و بەناوبانگترین فلیمە
سینەماییەکان، مردوو بەردەوام زیندوودەبێتەوە.
بەڵام هەر بەڕاست زیندووبوونەوە بوونی هەیە؟
و جیاوازی ڕاستەقینە نێوان دروستکراوێکی
زیندوو و لاشەیەکی مردوو چییە، بەهەرحاڵ؟
بۆ ئەوەی تێبگەین مردن چییە،
سەرەتا پێویستە تێبگەین ژیان چییە.
تیۆرێکی کۆن کە بیرۆکە بوو
پێیان دەگووت زیندە بەخشیەتی،
کەوا بانگەشەی ئەوەی دەکرد
شتە زیندووەکان بێهاوتان
چونکە زیندووەکان پڕن لە مادە و
وزەی تایبەت،
کەوا کرۆکی ژیان بوونە.
ئەگەر پێیگوترابێت کیو ئای،
خوێن، سەرچاوەی ژیان،
یان گاڵتەوگەپ،
باوڕبوون بە کرۆکێکی وایە
لە هەموو جیهان ئاسایی بوو،
و هێشتاش بەردەوامە لەسەر چیرۆکە
دروستکراوەکان
کەوا هەرچۆنێک بێت دەتوانی کەسێکی زیندوو
لەوانی دیکە ونبکەن،
یاخود هەندێک پێکهاتەی سەرچاوە جادوویەکان
دەتوانن دووبارە کەسە ونبووەکە بگەڕێنەوە.
زیندەی بەخشیەتی لە جیهانی ڕۆژئاوا
دەستی بە پوکانەوە کرد
دوابەدوای شۆڕشی زانستی لە سەدەی ١٧.
ڕێنێ دێیکارتس پەرەی بە بیرۆکەکەی دا
کەوا لاشەی مرۆڤ لە بنەڕەتدا لەگەڵ
هەر ئامێرێکی دیکە هیچ جیاوازیەکی نییە،
بەهۆی ڕۆحێکی دروستکراوی خودایی هاتۆتە ژیان
لە لیکە ڕژێنی لوولەی مێشک جێگیرکراوە.
لە ساڵی ١٩٠٧دا، دکتۆر دەنکن مەکدووگەڵ
بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕۆح کێشی هەیە،
بەخێرایی نەخۆشەکانی دەکێشا
پێش و دوای مردن تا بیسەلمێنێت .
هەرچەندە تاقیکردنەوەکانی گومان لێکراوبوون
هەروەکو تەواوی تاقیکردنەوە زیندەبەخشیەکان.
هێشتا بەدواداچوون بۆ تیۆرەکەی
لە ناو کلتورە باوەکان بوونی هەیە.
بەڵام لە کوێ ئەو هەموو تیۆرە
گومانلێکراوە بە جێمان دەهێڵێت؟
ئێستا ئەوەی ئێمە دەزانین
ئەوەیە کە ژیان
هیچ مادەیەک یاخود
پڕشنگداری جادووی تێدا نییە،
بەڵام پڕۆسەی زیندەوەرزانی بەردەوام لە
جێبەجێکردنی کردارەکانی خۆی.
و بۆ تێگەیشتن لەم کردارانە،
پێویستە سەرنجی ئاستی خانە
تایبەتیەکانمان بدەین.
لە هەریەک لەناو ئەم خانانە،
کاردانەوەکانی کمیایی
بە بەردەوامی ڕوودەدەن،
لەلایەن ئۆکسجین و گلوکۆزەوە
هێزیان پێدەدرێت کەوا لاشەمان
بۆ گەردە هەڵگری وەزە دەگۆڕێت
کە ناسراوە بە"ATP."
خانەکان ئەم وزەیە بۆ هەمووشتێک
بەکاردێنن لە چاکبوونەوە
تا گەشە کردن
تا دووبارە بەرهەم هێنانەوە.
نەک تەنها وزەیەکی زۆری دەوێت
تا گەردەکانی پێویستی دروست بکات،
بەڵکو زیاتری دەوێت تا
بۆ ئەم شوێنەیانەی پێویستە لێیبن بمانبات.
دیاردەی جیهانی ئینترۆپی
واتا گەردەکان هەڕەمەکانە بڵاودەبنەوە،
لە ناوچە چڕیە بەرزەکان بۆ
ناوچە چڕیە نزمەکان دەجوڵێن،
یاخود تەنانەت بۆ گەردی
بچووکتر و ئەتۆم دابەش دەبن.
هەربۆیە بە بەردەوامی خانەکان لەسەر
ئینترۆپی بەردەوامن
بە بەکارهێنانی وزە تا
پارێزگاری لە گەردەکانیان بکەن
لە هەموو پێکهاتە ئاڵۆزەکان
کە پێویستە تا فەرمانە
زیندەوەرییەکان ڕووبدات.
دابەشبوونی ئەم ڕیزکراوانە کاتێکە کە تەواوی
خانە بۆ ئینترۆپی خۆی بە دەستەوە دەدا
کە ئەنجامەکانی کۆتایی مردنە.
ئەمە هۆکارێکە زیندەوەرەکان ناتوانن
بە ئاسانی پڕشنگی ژیانیان بۆ بگەڕێتەوە.
تازە ئەوان مردوون.
دەتوانین دەست لەسەر سینگی کەسێک
دابنێن تا هەناسەی بۆ بگەڕێنینەوە،
بەڵام ئەو باش نابێت
ئەگەر زۆربەی کردارەکانی دیکە
لە سوڕی ئامێری هەناسەکە بەژداریان کردبێت
چیتر کارناکەن.
بەهەمان شێوە، کارەبا لێدانی
ئامێری دیفای بەرلەیتەر
دڵە لە کارکەوتووەکە ناخاتەوە کار.
بەڵام خانەکانی ماسولکە هەماهەنکی دەکەن
لە ئاسایکردنەوەی لێدانی دڵ
هەربۆیە دەنگی لێدنی دڵێکی
ئاسایان دەست دەکەوێتەوە.
ئەمە کەسێک لە مردن ڕزگار دەکات،
بەڵام مردوو زیندوو ناکاتەوە،
یاخود دڕندەیەک دووانە بەیەکەوە
لە لاشەی مردووەکە.
کەواتە وادەردەکەوێت کە هەموو
موعجیزە تەندروستییە هەمەجۆرەکانمان
دەتوانێت مردن دوابخات یان ڕێگری لێبکات
بەڵام ناتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە.
بەڵام بەم شێوەیەش ئاسان نییە
چونکە پێشکەوتنە نەگۆڕەکان
لە تەکنەلۆژیا و تەندروستی
گەیشت بە دیاریکردنی
نەخۆشیەک وەک لە هۆشچوون،
کە باسی مەرجەکانی گەڕانەوە بۆ
ڕەسەنیەت دەکات،
لەسەر خەڵکانێک کە پێشتر
بە مردوو هەژمارکراون.
لە داهاتوودا، خاڵی نەگەرانەوە
لەوانەیە زیاتر باسی لێبکرێت.
هەندێک ئاژەڵ بەوە ناسراون
کە زۆر دەژین
یاخود لە هەلومەرجە سەختەکان ڕزگاریان دەبێت
بە هێواشکردنەوەی کردارە زیندەوەریەکانیان
بۆ خاڵیک کە لە ڕاستیدا وەستاون.
و توێژینەوەی ئینتۆ کراێۆنس
هیوای هەمان دەستکەوت دەخوازێت
کەسە مردووەکان دەبەستن
و دواتر دەیانبوژێنەوە
کاتێک تەکنەلۆژیایی نوێتر دەتوانێت
یارمەتیان بدات.
دەبینن، ئەگەر خانەکان ببەسترێن
تەنها کەمێک لە گەردە بچووکەکان دەجوڵێن،
و بڵاوەپێکردن بە تەواوەتی دەوەستێت.
تەنانەت ئەگەر هەموو کرداری شانە پڕ
لە خانەکانی کەسێک دابەشبووبوون،
لەوانەیە هێشتا بتوانێت بە
کۆمەڵێکی زۆری نانۆبۆت خۆی لە مردن لابدات،
جوڵاندنی هەموو گەردەکان
بۆ شوێنە گونجاوەکانیان،
لە هەمان کاتدا
ATP لە هەموو خانەکان بدات،
بەم هۆکارەی بە ئاسانی لاشەکە
لەم شوێنە بەجێڵدراوە هەڵبگیرێتەوە.
هەربۆیە ئەگەر وابیربکەینەوە ژیان
وەکو تیشکێکی جادووی نییە،
بەڵام دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە،
ڕێکخستنی توانای بەردەوامی خودە،
مردن تەنها کرداری
بەرزکردنەوەی ئینترۆپییە
کەواتە ئەم هاوسەنگییە
ناچالاکە لەناو دەبات.
و لە خاڵێکدا کەوا
بەتەواوەتی کەسێک مردووە
وادەردەکەویت نەگۆڕێکی جێگیر نەبێت،
بەڵام بابەتێکی سادەیە
چەندە لەم ئینترۆپیانەمان پێویستە
تا بتوانین لە ژیاندا بمێنینەوە.