بەیانیەکی گەرمی مانگی دە، لە شەمەندەفەرە شەوانەكە هاتمە خوارەوە، لە مەندەلی پایتەختە شاهانە کۆنەکەی بورما، ميانمارى ئێستا. لەسەر شەقامەكە توشى كۆمەڵێک پياوى بەهێز بووم لە تەنیشت دەسگێڕی پاسکیلەکانيان وەستابوون. و یەکێکیان هات و پێشنیاری پیشاندانی دەوروبەری بۆ کردم. ئەو نرخەى ئەو گوتى زۆر نزم بوو. کەمتر بوو لەوەی کە دەمویست بیدەم بۆ پارچەیەک چوکڵاتە لە ماڵەوە. ئینجا سەر گالیسکەکە کەوتم، و دەستی بە ڕۆشتن کرد بە هێواشی بە نێوان کۆشک و پەرستگاکان. و هەر وەک ئەوەی کردی، پێی گوتم چۆن هاتۆتە ئەو شارە لە لادێکەیەوە. بڕوانامەى لە بيركارى بەدەست هێنابوو خەونەکەی ئەوەبوو کە ببێتە مامۆستا. بەڵام بە دڵنیاییەوە ژیان سەختە لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی سەربازی، و تاکو ئێستا، ئەمە تاکە ڕێگە بوو کە بتوانێ بژێوی پەیدا بکات. پێی دەگوتم کە زۆربەی شەوان لە ناو گالیسکەکەی خەوتووە بەو شێوەیە دەیتوانی یەکەم گەشتیار ببات لە شەمەندەفەری شەوانە. و بەزووى بۆمان دەركەوت كە لەچەند ڕوويەكى دياريكراوەوە، ئێمە زۆر شتی لێکچوومان هەبوو هەردووکمان لە تەمەنی بیست ساڵیدا بووین، هەردووکمان سەرسام بووين بە کلتوری بیانیەکان-- ئەوەبوو بانگێشتی کردم بۆ ماڵەوە. و شەقامە پان و قەرەباڵغەکەمان بەجێ هێشت و لاماندا و چوین بۆ کۆڵانە سەختەكان. لە هەموو لایەکەوە کوخی شکاوی لێبوو. کە بەڕاستی نەمدەزانی لە کوێم، و وام هەست کرد کە هەرشتێک دەکرێ بەسەرم بێت ئێستا. دەکرا ببردرابوومایە یان دەرمانخوارد بکرامایە یان خراپتر لەوەش. کەس نەیدەزانی. لە کۆتاییدا، وەستا و منی بردە ناو کوخەکە، کە لە ژوورێکی زۆر بچووک پێک هاتبوو. و دواتر لار بووەوە، و دەستى برد بۆ ژێر جێگەكەی. شتێ لە ناومدا بەستی. چاوەڕێم کرد بزانم چى دێنێتە دەرەوە. و لە کۆتاییدا سندوقێکی دەرهێنا. لە ناويدا تاك بەتاكى ئەو نامانە هەبوون کە تا ئێستا پێی گەشتبوو لە گەشتیارەکانی دەرەوە، و لەسەر هەندێکیان لكاندبووى وێنەى بچوكى ڕەش و سپى هاورڕێ بيانيەكانى. ئەو شەوە کاتێک ماڵئاواییمان کرد، بۆم دەركەوت كە ئەو نهێنى گەشتكردنى نيشانداوم كە ئەويش سەركەشيكردنە، بۆ چوون بە قوڵایی ناوەوەی هەروەها دەرەوەی بۆ ئەو شوێنانەى كە هەرگیز نەدەچووی، بۆ سەرکێشی کردن بەناو گومان، ناڕوونییەکان، تەنانەت ترسیش. لە ماڵەوە زۆر ئاسانە وای دابنێی کە ئێمە لە سەروو هەموو شتێکین. لە دەرەوە لە جيهاندا، هەموو ساتێك وابيردەهێنرێتەوە كە وانيت تەنانەت ناتوانی بگەی بە بنج و بنەوانی. لە هەموو شوێنێک خەڵک دەیەوێ جێگیربێت ڕاف واڵدۆ ئیمێرسن پێمان دەڵێ "بەڵام تەنها بە شێوەیەک کە جێگیر نین ئایە هیچ هیوایەک هەیە بۆ ئێمە؟" لەم کۆنفڕانسەدا زۆر بە بەخت بوین بە بیستنی چەند بیرۆکەیەکی نوێ و دۆزینەوە بەڕاستی لە بارەی هەموو ئەو ڕێیانەی کە زانست بەرەو پێش دەبەن. بەڵام لە هەندێک باردا زانست بڵاو دەبێتەوە. و ئەوە ئەو ساتەیە كە ژیانت يەكلا بووەتەوە: دەکەویە خۆشەویستیەوە؛ هاوڕێ لە دەست دەدەیت؛ ڕووناکیەکان دەکوژێنەوە. و دوای ئەوە، کاتێک کە خۆت ونکرد یان سەختیت بەڕێ کرد ئەو کاتە بۆت دەردەکەوێت تۆ کێیت. باوەڕم بەوە نییە کە نەزانی ئاسوودەیی بێت. زانست بێ گومان ژیانی ئێمەی گەشاوەتر و درێژتر و تەندروستتر کردووە. من تا هەتایە سوپاسگوزاری ئەو مامۆستایانەم کە یاساکانی فیزیایان فێرکردووم و نيشانيان دام کە کە سێ جاران سێ دەکاتە نۆ. دەتوانم لە هەر کاتێک لە شەو و ڕۆژدا بە پەنجەکانم شت بژمێرم. بەڵام کاتێ بیرکارێک دەڵێ سالب سێ جاران سالب سێ دەکاتە نۆ شتێکی لۆژیکییە كە زياتر وەك متمانە پێكردنە. پێچەوانەی زانست، هەمیشە نەزانی نییە. دەکرێ پرسین بێ. یان ناڕوونی. گریمانەیی. و لە ژیانمدا ئەوەم زانی کە ئەو شتانەی نایزانم زیاتر منیان بەرەو پێش بردووە و سەرکەوتوتر بوومە وەک لەو شتانەی کە دەیزانم. هەروەها ئەو شتانەشی کە نایانزانم منیان نزیکتر کردۆتەوە لە هەرکەسێک کە لە دەورمە. لەو ٨ ساڵەی دواییانەدا لە مانگی یانزدەدا هەموو ساڵێک گەشتم دەکرد بۆ یابان لەگەڵ دالای لاما. و تەنیا شتێک کە هەموو ڕۆژێک دەیگوتەوە كە پێدەچوو زياتر دڵنياى و متمانە بە خەڵك بدات نازانم" بوو". چی ڕوودەدات لە تیبێت؟ ئێمە کەی ئاشتەوایی لە جیهان بەدەست دێنین؟ باشترین ڕێگە بۆ بەخێوکردنی منداڵان چییە؟ بە ڕاشكاوانە ئەو پياوە ژيرە دەيگوت: "نازانم". دانیاڵ کانیمانی ئابوریزان کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە شەست ساڵ زیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ کردووە، و دەرەنجامەكەى ئەوەیە ئێمە هەمیشە زۆر لەوە زياتر لەو شتانە دڵنیاین كە پێمان وایە دەيزانين کە پێویستە دڵنیابین. هەروەک ئەوەی کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە توانای بێ سنوور بۆ فەرامۆشکردنی نەزانیمان. دەزانین کە تیمەکەمان براوە دەبێ ئەم هەفتەیە و ئێمە تەنها چەند جارێ ئەوەمان بيردێتەوە كە ڕاستين. زۆربەی کاتەکان لە تاریکیداین. و ئەوە ئەو شوێنەیە كە هاوسۆزى ڕاستەقينەى لێیە. ئایا دەزانی کە خۆشەویستەکەت بەیانی چی دەکات؟ دەتەوێ بزانیت؟ دایک و باوکی هەموومان کە هەندێک خەڵک، پێیان دەڵێن ئادەم و حەوا دەكرا بەنەمرى بمێننەوە هەتا ئەو کاتەی لە داری ژیانیان خواردبا. بەڵام ئەو کاتەی کە دەستیان کرد بە خواردنی بەرهەمی داری زانست لە چاکە و خراپە، ئەو کاتە کەوتنە ناو نەزانییەوە. و ئاوا هەستى نيگەرانى و شەرم و هەست بە خۆکردن گەشەی کرد. و ئەوان زۆر کەم بە درەنگەوە فێربوون کە بە دڵنیاییەوە هەندێک شت هەن پێویستە بیانزانین، بەڵام زۆر زیاتر هەیە کە پێویستە وازیان لێبهێنین. ئێستا، کاتێک کە منداڵ بووم بێگومان هەموو شتێکم دەزانی. بیست ساڵی تەمەنم لە پۆلدا بەسەر بردووە بۆ کۆکردنەوەی زانست و زانیاری و من ڕێک لە بازرگانی زانیاریدا بووم، نوسینی وتار و نوسراو بۆ تایم مەگەزین و یەکەم گەشتم کرد بۆ یابان بۆ دوو هەفتە و نیو و گەڕامەوە لەگەڵ وتارێکی ٤٠ پەڕیی کە هەموو شتێکی تێدا ڕوون کرابووەوە بە وردی سەبارەت بە پەرستگەکانی یابان فاشیۆن و ستایلی، یاری بەیس بۆڵی ڕوحی. بەڵام لە ژێر هەموو ئەوانەدا، شتێک کە نەمدەتوانی تێیبگەم گەیاندمی بە چەند هۆکارێک کە ناتوانم ئێستاش بۆتان ڕون بکەمەوە ئەوەیە بڕیارمدا بچم بۆ یابان و لەوێ بژیم. ئێستا ئەوە ٢٨ ساڵە من لەوێ دەژیم، بەڕاستی ناتوانم زۆر دەربارەی ماڵەکەم قسەتان بۆ بکەم. کە زۆر خۆشە، چونکە ئەمە مانای ئەوەیە کە من هەموو ڕۆژێک شتی نوێ دەدۆزمەوە، و لە پڕۆسەکەدا سەیری دەوروبەر و سوچەکان دەکەم و بە هەزارەها شت دەبینم کە هەرگیز نازانم چین. زانست دیاریەکی گرانبه‌هایه‌، بەڵام خەیاڵی زانست دەكرێ ترسناكتر بێ لە نەزانين بیر بکەیتەوە کە خۆشەویستەکەت دەناسی یان دوژمنەکەت دەناسی دەکرێ زۆر خراپتر بێت لەوەی کە دانبنێی بەوەی کە هەرگیز نایان ناسیت. هەموو بەیانیەک لە یابان کە خۆر لە شوقەکەی ئێمەی دەدا، هەوڵێکی زۆر دەدەم کە سەیری پێشبینی کەش و هەوا نەکەم چونکە ئەگەر بیکەم مێشکم سەرقاڵ و ماندوو دەبێت، تەنانەت ئەگەر ڕۆژەکەش خۆش بێت. ئێستا نووسەرێکی هەمیشەییم بۆ ماوەی ٣٤ ساڵه‌. و تاکە شت کە فێری بوومە گۆڕانکاری کاتێک ڕودەدات کە من بەرپرس نیم کاتێک کە نازانم دواتر چی دەبێت کە ناتوانم وای دابنێم کە لە هەموو ئەو شتانەی دەوروبەرم گەورەترم. و هەمان شت ڕاستە بۆ خۆشەويستى يان كاتى قەيران و سه‌ختى. لەناکاو، ئێمە گەڕاینەوە بۆ گالیسکەکە دووبارە و ئێمە لە شەقامە فراوان و ڕوناككراوەكانين یەکەم یاسای گەشتمان بەیاددێتەوە هەروەها ژیانیشمان بەیاددێنێتەوە: تۆ بەقەد ئامادەباشیت بۆ خۆبەدەستەوەدان بەهێزی. لە کۆتایدا، لەوانەیە، مرۆڤ بوون زۆر گرنگتر بێت لەوەی کە هەموو شتێک بزانیت. سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵە ڕێزان)