بەم دواییانە،
هەندێک پیاوانى سپیپێست و هەندێک
ئافرەتانی ڕەشپێست
دروشمى تویتەریان، یان وێنەکانى سەرهێڵیان
ئاڵوگۆر کرد.
ئەوان ناوەڕۆکەکەیان
نەگۆڕى،
وەک جاران لەتویتکردن
بەردەوام بوون،
بەڵام لەناکاو، پیاوە سپىپێستەکان تێبینیان
کرد
بانگ دەکران n ئەوان بەردەوام بەوشەى
و لەڕێگاى سەرهێڵەوە خراپترین جۆرى
سوکایەتیان پێدەکرا،
لەکاتێکدا لەناکاو ئافرەتە ڕەشپێستەکان
تێبینیان کرد شتەکان بۆیان زۆر خۆش بووە.
ئێستا، گەر تۆ له پێنج ساڵى من دابى،
ئینتەرنێتەکەت زۆربەى لەگوجیلەکان و
پەریەکان پێکدێت
جاروبار پەریەکان سوارى گوجیلەکان دەبن.
ئەمە ڕاستیەکەیە. لە گۆگڵ بگەڕێ.
بەڵام زۆربەمان ئەوە دەزانێت کە ئینتەرنێت
دەکرێت شوێنێکى ناشیرین بێت.
من قسە لەسەر گفتوگۆیە ڕەنگاوڕەنگەکان ناکەم
کە بڕوام وایە سودى بۆ تەندروستى
دیموکراسیمان دەبێ.
من قسە لەسەر هێڕشى ناشیرینى کەسایەتیەکان
دەکەم.
ڕەنگە لەگەڵ تۆ ڕوى دابێت، لێ
بەلایەنى کەمەوە
ئەگەرەکە زۆر زیاتر دەبێت، و خراپتر بێت،
گەرتۆ ژنبى، کەسێکى ڕەنگاوڕەنگ،
یا ڕەگەزباز،
یان لەهەمان کاتدا زیاتر لە یەکێکیان بیت.
لەڕاستی دا، لەکاتێکدا ئەم وتارەم دەنوسى،
من هەژمارى تویتەرێکم دۆزیەوە بەناوى
@sallyKohnSuckds.
بیۆکەى دەڵێت کەوا من
"ڕقم لە پیاوە و ڕەگەزخوازم و تاکەشت
لەژیانمدا ئەنجامم دابێت
بڵاوکردنەوەى لاسارى ڕەگەزیە."
کەوا، بەمبۆنەیەوە، تەنها سێیەمى ڕاستە.
(مەبەستم، درۆیەکان! (پێکەنین
بەڵام بەڕاستی، هەموان دەڵێین
ڕقمان لەم پیسییهیە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئامادەیت هەیە بۆ
قوربانیدانی کەسایەتی لە پێناو گۆرینی ئەوە.
مەبەستم وازهێنان لە ئینتەرنیت نیە.
مەبەستم گۆڕینی ڕێگای کلیک کردنەکەتە،
چونکە کلیک کردن کردارێکی گشتیە.
چیتر دۆسیەکە ئەوە نیە
کەوا بژاردەی بەهێزی کەم کۆنترۆڵی هەموو
میدیا دەکات
و ئەوانی ترمان تەنها وەرگری نەرێنیەکانین.
لەڕاستیدا، ئێمە هەموومان میدیاین.
من ڕاهاتبووم وابیربکەمەوە، ئۆی، من جلەکان
لەبەردەکەم،
مکیاژێکی زۆر دەکەم،
دەچمە سەر تیڤی، باسی هەواڵەکان دەکەم.
ئەمە کردارێکی گشتی درووستکردنی میدیایە.
و دواتر دەچمە ماڵەوە چاو بە وێبەکەدا
دەخشێنم
و تویتەکان دەخوێنمەوە،
ئەمە کردارێکی تایبەتی بەکارهێنانی میدیایە.
مەبەستم ئەوەیە، بە دڵنیایەوە.
من بە جلی خەوم.
هەڵەیە.
هەموو ئەو شتانەی کە بڵۆگی دەکەین،
تویتی دەکەی
و هەموو ئەو شتانەى کەکلیکى دەکەین
کردارێکى گشتیە لە دروستکردنى میدیا.
ئێمە سەرنوسەرە نوێیەکانین.
ئێمە بڕیارمانداوە چ شتێ سەرنج
ڕادەکێشێ
لەسەر بنەماى ئەوەى گرینگى بە چ شتێک
دەدەین.
ئێستا ئەمە شێوەى کارى
میدیا.
لەوێ هەموو خواریزمیە شاراوەکانى لێیە کەوا
دیاریدەکات
تۆ چ شتێک زیاتر دەبینى وهەموومان زیاتر چ
دەبینین
لەسەر بنەماى ئەوەى کلیکی سەر چ
دەکەى،
ئەمەش بەڕۆڵى خۆى بەتەواوى ڕۆشنبیریمان
بنیاد دەنێت.
سێ لە پێنجى ئەمریکەکان وابیردەکەنەوە
ئێمە
ئێستا ئێمە بەدەست کێشەى گەورەى بێڕەوشتى
دەناڵێنین،
لێ من واى دادەنێم کە بەلایەنى کەمەوە
سێ لە پێنجى ئەمریکیەکان کلیک لەسەر هەمان
پێگە دەکەن،
کە دەنگۆ پیسەکان بڵاودەکاتەوە و خۆراکى
خراپترین ویستراوى کۆمەڵگاکەمان دەدەن.
لەڕوانگەى میدیاییدا بەشێوەیەکى زۆر ئاژاوە،
بنەماى دروستکردنى ژاوەژاوى زیاترە تاوەکو
ببیسترێ،
و ئەمە زاڵبوونى دەنگە بەرزەکانە
هانى ستەمکارى پیسیەکان دەدا.
نابێ شتەکە بەک شێوەیە بێت.
نابێت.
ئێمە دەتوانین بنەماکە بگۆرین.
پێشەکى، دووشت هەن دەتوانین
بیکەین.
یەکەم، تەنها لەلایەک مەوەستە کاتێک دەبینى
کەسێک ئازار دەدرێت.
گەر یەکێک لەسەرهێڵ جنێوى پێدرا، شتێک بکە.
ببە بەپاڵەوان. ئەمە هەلى تۆیە.
دەنگت بەرزبکەوە. دەنگ هەڵبڕە. ببە بەکەسێکى
باش.
شتە نەرێنیەکان لە ئەرێنیەکان جیا بکەوە.
و دووەمیان، پێویستە ئێمە لەکلیک کردنى
ناوەڕۆکە بێسودەکان بووەستین - بەپێدانى
دوگمەى
لینکبایت.
ئەگەر تۆ ٢٤/٧ بەرنامەکانى کارداشیانت بەدڵ
نییە
هەموو کاتى بەرنامەکردنەکان،
پێویستە تۆ لەکلیککردنى چیرۆکەکانى
بوەستى
دەربارەى سایدبووبى کیم کارداشیان.
(دەزانم تۆ ئەوە دەکەی. ( چەپڵەلێدان
تۆش، ئاشکرایە.
مەبەستم، هەمان نموونە:
ئەگەر تۆ حەزنەکەى سیاسیەکان ناو لەیەکترى
بنێن،
لەکلیک کردنى چیرۆکەکانیان بووەستە
دەربارەى ئەوەى ئەندامى پارتێک باسى
ئەندامى پارتێکی تر کردوە.
بەتەنها کلیککردن لەبەرنامەیەکى
ڕاستی تۆ بەنزینى پێدادەکەین.
خراپتر دەکەى، ئاگرەکە زیاتر
بڵاودەبێتەوە.
تەواوى ڕۆشنبیریمان دەسوتێت.
ئەگەر پێگەیەک بەزۆرترین کلیک براوەبێت،
کەوایە پێویستە ئێمە شێوەى ئەم جیهانە
دروستبکەین کە دەمانەوێت
لەگەڵ کلیکەکانمان،
چونکە کلیک کردن کردارێکى گشتیە.
بۆیە بە بەرپرسیاریتیەوە کلیک بکە. سوپاس.
( چەپڵەلێدان)