ئەمانە کەلوپەلی سادەن. کاتژمێر، کلیل، شانە، چاویلکە. ئەو شتانەن کە قوربانی قڕکردنن لە بۆسنیا بۆ کۆتا گەشتیان لەگەڵ خۆیان بردبوویان. هەموومان بەو شتە دنیاییانە ئاشناین، کەلوپەلەکانی ڕۆژانە. ڕاستییەک قوربانییەکان هەڵیان گرت ماددە تایبەتییەکان وەکو هەویری ددان و فڵچەی ددان ئەوە ڕوونە کە بیرۆکەیان نەبووە کە خەریکە چیان بەسەردا دێت. ئاساییانە، ئەوان دەیانگوت کە ئاڵوگۆڕیان پێکراوە بۆ بەندکراوەکانی جەنگەکە. ئەو کەلوپەلانەی دۆزراونەتەوە لە ژمارەیەکی زۆر گۆڕی بەکۆمەل لە سەرانسەری نیشتیمانەکەم، و هەروەک قسەمان کرد، دادگاییەکان لاشەکان هەڵدەدەنەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵە تازە دۆزراوەکاندا، ٢٠ ساڵ دوای جەنگەکە. و ئەوە گەورەترین دۆزراوەی تەواو گونجاوە. لە ماوەی ٤ ساڵی پێکداداندا کە نەتەوەی بۆسنیانیان وێران کرد لە سەرەتای ٩٠ەکان، نزیکەی ٣٠،٠٠٠ هاوڵاتی، بەتایبەت شارییەکان، دیار نەمان، وا دانرا کوژراون، و ١٠٠،٠٠٠ەکەی تریش کوژران لە ماوەی کردارە بەرەنگارییەکاندا. زۆربەیان کوژران یان لە ڕۆژە سەرەتاکانی جەنگەکە یان بەرەو کۆتایی کوشتارەکە، کاتێک ناوچە پارێزراوەکانی یو ئێن وەکو سریبرێنیکا کەوتە دەست سوپای سێربیا. مینبەری تاوانباری نێودەوڵەتی ژمارەیەک زیندانیی پێگەیشت بۆ تاوان دژی مرۆڤایەتی و قڕ کردن. قڕ کردن بەرنامە بۆ داڕێژراو و بە ئەنقەست وێرانکاری خۆ ویستانەی، سیاسی، ئایینی یان کۆمەڵی نەتەوەییە. سەرەڕای ئەوەی قڕکردن دەربارەی کوشتنە. هەروەها دەربارەی وێرانکردنی سامانیان، میراتی کلتورییان، و لە کۆتاییدا ئەو بیرەوەرییە زۆرەش کە هەیانبوو. قڕ کردن تەنها دەربارەی کوشتن نییە، بەڵکو دەربارەی ناسنامەی دانپێدانەنراویشە هەمیشە شوێنەوارەکان هەن- شتێکی وەکو تاوانێکی تەواو نا. هەمیشە پاشماوەی مردووەکان هەیە کە لە لاشە شکستەکانیان خۆگرترن و هەڵبژاردەمان و لە دەست دانی یادەوەرییان. ئەم کەلوپەلانە دۆزراونەتەوە لە زۆر گۆڕی بەکۆمەڵدا، و ئامانجی سەرەکی لە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان پرۆسەیەکی بێهاوتای ناساندنی ئەو کەسانەیە لە کوشتارەکەدا دیار نەمان، یەکەم کرداری قڕکردن لەسەر خاکی ئەوروپییەکان لە کاتی هۆڵۆکاوستەوە. نابێت تاکە لاشەیەک بەنەدۆزراوەیی بمێنێتەوە یان بە نەناسراوی. کە دۆزرانەوە، ئەو کەلوپەلانەی قوربانییەکان لەگەڵ خۆیان هەڵیان گرتووە لە ڕێگەیاندا بۆ گەشتەکەیان بە وریایی پاک کراونەتەوە، شی کراونەتەوە، کەتەلۆگ کراوە و هەڵگیراوە. هەزاران هونەری دەستکرد لە جانتایەکی پلاستیکی سپیدا پێچراوەتەوە هەروەکو ئەوەی لە سی ئێس ئای دەیبینیت. ئەم کەلوپەلانە وەکو ئامێرێکی دادگایی بەکار هێنرا لە ناسینەوەی بینراوی قوربانییەکان بەڵام وەکو بەڵگەیەکی بەنرخی دادگاییش بەکار هاتن لە شوێن پێکانی تاوان وجەنگە بەردەوامەکان. جاروبار پێیان دەوترێت ماوەکان هەوڵ بدەیت فیزیاییانە پێناسەی ئەم کەلوپەلانە بکەیت، بەڵام گەڕانی فیزیایی بەتەواوی قورسە، پرۆسەیەکی ناکاریگەر وبە ئازارە. هەرجارێک دادگاییەکان و پزیشکەکان و یاساناسەکان بەم کەلوپەلانە دەیانکەن، دەبن بە هەتیوی چیرۆکخوان. هەندێک لەوان وێرانبوون، باوەر بکەیت یان نا، یان بە سادەیی خراونەتە سەر ڕەفە، لە دەرەوەی دیمەن و مێشک. چەند ساڵێک لەمەو پێش بڕیارمدا کە وێنەی هەر کەرەستەیەکی لە گۆڕ هەڵدراوە بگرم بۆ ئەوەی ئەرشیفێکی بینراو دروست بکەم تا ئەوانەی ماون بتوانن بگەڕێن. وەکو چیرۆکخوانێک، پێم خۆشە بیدەمەوە بە کۆمەڵگاکەم. حەز دەکەم لە پشت بەرزکردنەوەی ئاگادارییەکانەوە بجوڵێم. و لەم بارودۆخەدا، هەندێک کەس لەوانەیە ئەم کەلوپەلانە بناسێتەوە یان بە لایەنی کەمەوە وێنەکانیان دەمێنێتەوە وەک بیرهێنەرەوەیەکی هەمیشەیی، بێلایەن و دروستی ئەوەی چی ڕویداوە. وێنەگرتن دەرباریەی هاودەردی، و ئاشنابوون بەو کەرەستانە پشتڕاستکردنەوەی هاودەردییە. لەم بارودۆخەدا، من تەنها ئامێرێکم، ئەگەر حەز دەکەن، دادگاییەک، و ئەنجامەکە وێنەگرتنە کە کە هەتا بگونجێت نزیکە لە بوون بە بەڵگەنامە. هەرکە هەموو کەسە دیارنەماوەکان ناسێندران، تەنها لاشە بۆگەنەکانیان لە گۆڕەکانیان و ئەم کەرەستەی ڕۆژانەیە دەمێنێتەوە لە هەمو سادەییەکانیاندا، ئەم کەرەستانە دواهەمین ڕاسپاردەیانە بۆ ناسنامەی قوربانییەکان، کۆتا بیرهێنەرەوەی هەمیشەیی کە ئەم خەڵکە هەیانبووە. زۆر سوپاستان دەکەم (چەپلە)