0:00:02.602,0:00:05.365 بیهێنە پێش چاوت 0:00:05.365,0:00:08.300 کە لەسەر جێگای مردنەکەتیت 0:00:09.498,0:00:11.811 وە لە دەورووبەری جێگایەکەت 0:00:11.811,0:00:14.994 ئەو خەونانەی کە ژیان پێتی بەخشیبوون 0:00:16.504,0:00:20.019 ئەو بیرۆکانەی کە هەرگیز نەتکردنە کردار 0:00:20.742,0:00:25.877 ئەو بەهرە و توانا و دیاریانەی کە هەرگیز بەکارت نەهێنان 0:00:26.734,0:00:30.152 وە لەوێدا، لە دەورووبەری جێگایەکەت ڕاوەستاون 0:00:30.255,0:00:32.772 بە چاوی گەورە و تووڕەوە لێت دەڕوانن و دەڵێن 0:00:32.772,0:00:35.029 ئێمە بەرەو تۆ هاتین 0:00:36.057,0:00:38.715 وە تەنها تۆ دەتتوانی ژێانمان پێ ببەخشیت 0:00:38.715,0:00:42.503 وە ئێستا، دەبێت بۆ هەمیشە لەگەڵ تۆدا بمرین 0:00:43.803,0:00:45.731 وە پرسیارەکە ئەوەیە 0:00:45.731,0:00:47.129 ئەگەر بمریت 0:00:47.129,0:00:48.679 ڕێک لەم ساتەدا 0:00:48.679,0:00:50.279 چی شتێک لەگەڵتدا دەمرێت؟ 0:00:50.279,0:00:54.241 چ خەونێک؟ چ بیرۆکەیەک؟ چ بەهرەیەک؟ 0:00:54.241,0:00:57.903 چ گەورەیی و مەزنییەک کە تۆ ئامادەبوویت بەدەستی بهێنیت؟ 0:00:58.069,0:00:59.764 ڕێگا مەدە 0:00:59.764,0:01:02.464 ترس لە شکستهێنان 0:01:02.464,0:01:05.511 وە باشییەکانی ژیانکردن بە شێوەیەکی بێمەترسی 0:01:05.511,0:01:07.395 فریوت بدەن 0:01:08.785,0:01:10.260 ناتوانیت بە زیندوویی ژیان جێبهێڵیت 0:01:10.260,0:01:13.110 بۆ دەرچوون لێرە دەبێت بمریت 0:01:14.260,0:01:16.075 تۆ شتێکی تایبەتت هەیە 0:01:16.159,0:01:18.429 تۆ مەزنی لە ناختدایە 0:01:18.509,0:01:20.258 تۆ بە ناوازەیی لەدایکبوویت 0:01:20.258,0:01:21.508 گوێم بۆ بگرە 0:01:21.508,0:01:25.469 تۆ لە ڕاستیدا بە ناوازەیی لەدایکبوویت 0:01:26.255,0:01:29.943 پێنج ملیۆن ئەڵبژاردە لەنێو منداڵداندا هەیە 0:01:29.943,0:01:33.681 باس لە تەنها یەک خانەی سپێرم و هێلکەیەک ناکەین 0:01:33.691,0:01:38.237 پێنج ملیۆن هەڵبژاردە هەیە وە لەنێوان پێنج ملیۆن هەڵبژاردەدا تۆ سەرکەوتووبوویت 0:01:38.237,0:01:40.541 خانەی سپێرمەکان دەبێت بەنێو 0:01:40.541,0:01:42.755 زنجیرەیەک ژینگەی ئاڵۆزدا تێبپەڕن 0:01:42.755,0:01:45.981 وەک و جەنگ وایە، جەنگە 0:01:45.991,0:01:51.480 لە کاتی لەدایکبوونتەوە، لە کاتی لەدایکبوونتەوە هەموو شتێک دەربارەی تۆ مەزنە، هەموو شتێک دەربارەی تۆ ناوازەیە 0:01:51.480,0:01:56.066 بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تۆ بە ئەنقەست ئەوەت هەڵبژاردووە کە کەسێکی مامناوەند بیت 0:01:56.066,0:01:59.916 تۆ لە قوتابخانە مامناوەندیت، لە شوێنی کارەکەت کەسێکی مامناوەندیت 0:01:59.916,0:02:05.286 هەر شتێک کە دەیکەیت مامناوەندە، نەک لەبەر ئەوەی کە خۆی وایە بەڵکو لەبەر ئەوەی کە تۆ بڕیارێکتداوە 0:02:05.286,0:02:09.132 تۆ مامناوەندبوونت هەڵبژاردووە، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی خەڵکانی دەوروبەرت مامناوەندن 0:02:09.132,0:02:12.816 یاخود پێدەچێت لە ژینگەیەکی مامناوەنددا گەورەبووبیت، یاخود لە قوتابخانەیەکی مامناوەندبوویت 0:02:12.816,0:02:16.010 یاخود بۆ کۆمپانیایەکی مامناوەند کارت کردووە، بۆیە بڕیارتدا 0:02:16.740,0:02:20.200 بڕیارتدا کە پێچەوانەی سرووشت و کەسایەتی خۆتبیت 0:02:21.440,0:02:24.180 بڕیارتدا کە پێچەوانەی سرووشت و کەسایەتی خۆتبیت 0:02:24.940,0:02:27.291 هەر لەبەر ئەوەیە کە دەچیت بۆ سەیرکردنی یاری تۆپی پێ 0:02:27.291,0:02:30.431 لەبەر ئەوە چەنەدان کاتژمێر لە سەیرکردنی ئەو وەرزشوانەدا بەسەردەبەیت کە پێی سەرسامیت 0:02:30.431,0:02:34.745 لەبەر ئەوەی کاتێک کە سەیریان دەکەیت شتێکی تایبەتیان تێدایە کە 0:02:34.745,0:02:37.345 هاوشێوەی ئەو مەزنیەیە کە لە تۆدا هەیە 0:02:37.345,0:02:41.955 هەر لەبەر ئەوەیە کە بیستۆکەکەت(سەماعە) لەگوێدەکەیت، وە هەموو دونیا وەلا دەنێیت 0:02:41.955,0:02:46.555 وە گوێ لەو هونەرمەندە ڕادەگریت کە پێی سەرسامیت، یاخود گوێ لە گۆرانی ڕاپ رادەگریت 0:02:46.555,0:02:51.585 وە لەقووڵایی ناختەوە ئازارت پێ دەگات چونکە ئەوە دەبێت تۆبیت 0:02:52.596,0:02:57.196 تۆ بە مەزنی و ناوازەیی سەرسامیت چونکە ناوازەیی لە ناختدایە 0:03:01.210,0:03:07.642 بەڵام ئاسانترە کە لە مەزنی و ناوازەیی بڕوانیت، وەک لەوەی کە کات تەرخانبکەیت 0:03:07.642,0:03:13.222 وزە تەرخان بکەیت و مەشق بەخۆت بکەیت، قوربانی بدەیت - ئاسانرە 0:03:13.222,0:03:16.373 وە هەر لەبەر ئەوەیە کە تۆ مامناوەندیت، لەبەر ئەوەیە کە ماندوو و بێهیوایت 0:03:16.373,0:03:18.306 (چونکە بەو شێوەیە ناژیت کە دەبێت بژیت (شایستەتە 0:03:18.306,0:03:22.036 نەخێر - ئەو شتانەت نیە کە دەبێت هەتبێت، ئەو کەسە نیت کە دەبێت ببیت 0:03:22.036,0:03:26.496 رقم لەوە دەبێتەوە کە بژیم و بمرم 0:03:26.496,0:03:29.066 وە هەرگیز نەزانم کە چی دەبێت 0:03:29.066,0:03:32.505 ئەگەرخۆم تەرخان نەکەم بۆ هیچ شتێک 0:03:32.505,0:03:35.680 بەڵام تۆ هەرگیز نەتبینیوە کە دەتوانیت چیت لێ دەربچێت 0:03:35.680,0:03:39.790 ئەگەر هەموو توانای خۆت بەکاربهێنیت 0:03:39.790,0:03:41.710 لە خەونەکاندا 0:03:41.723,0:03:44.573 کاتی ئەوەیە کە لە ناخی خۆت بڕوانیت 0:03:44.573,0:03:49.074 وە بڕیاربدەیت و بڵێیت کە خۆم بڕیاردەری چارەنووسی خۆمم 0:03:49.074,0:03:51.097 خۆم چارەنووسی خۆمم بەدەستە 0:03:51.097,0:03:54.457 وە کاتێک کە ئەو بڕیارە دەدەیت و دەڵێیت، من ئەنجامیدەدەم 0:03:54.457,0:03:57.291 گەردوون خۆی بۆ تۆ بەدەستەوەدەدات 0:03:57.291,0:04:01.515 وە ژیان هەرگیز وەک پێشتر نابێت 0:04:01.645,0:04:02.971 خەونەکەت بکەرە ڕاستی 0:04:02.971,0:04:04.501 خواوەند لەگەڵ مرۆڤدایە 0:04:04.501,0:04:06.618 مرۆڤێک و کۆمەڵە مرۆڤێک نا 0:04:06.618,0:04:10.359 بەڵکو لەگەڵ هەموو مرۆڤایەتیدایە، لەگەڵ ئێوەدا، ئێوە خەڵکینە تواناتان هەیە 0:04:10.359,0:04:13.359 توانای دروستکردنی ئامێر، توانای بونیادنانی خۆشبەختی 0:04:13.359,0:04:17.095 ئێوە خەڵکینە تواناتان هەیە تاکو ئەم ژیانە جوان و ئازاد بکەن 0:04:17.095,0:04:20.351 تاوەکو ئەم ژیانە بکەنە سەرکێشییەکی قەشەنگ 0:04:20.351,0:04:25.808 وە ئەگەر تۆ بڕیاربدەیت کە ژیانت شایستەی گەشەپێدانتە، و ئەمەش باباشی دەکەیت 0:04:25.808,0:04:31.548 وە ببیتە باشترین تێیدا و شارەزای خۆت ببت، وە ئەوە ببینیت کە لە ناختدایە 0:04:31.808,0:04:35.318 گەرەنتی ئەوە دەکەم کە هەرگیز شکست ناهێنیت 0:04:35.498,0:04:37.528 من پیت دەڵێم مەزنی لێرەدایە 0:04:37.528,0:04:41.238 مەزنی لەگەڵتدایە و وا باشترە بەدەستی بهێنیت 0:04:42.672,0:04:45.480 وەرگێران: هاوکار کامەران & مینا ئەحمەد