WEBVTT 00:00:00.986 --> 00:00:05.178 ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە، فێر ئەبم چۆن بمرم. 00:00:05.178 --> 00:00:07.102 پێیان ئەڵێم ڕۆژەکانی کۆتاییم. 00:00:07.102 --> 00:00:09.936 فێرناندای هاوسەرم دەستەواژەکەی بەدڵ نییە، 00:00:09.936 --> 00:00:14.738 بەڵام چەندین کەسێکی خێزانەکەم بە شێرپەنجەی خاڵی ڕەش مردوون و 00:00:14.738 --> 00:00:17.373 دایکم و باوکم و نەنکم و باپیریشم نەخۆشییەکەیان هەبووە. 00:00:17.373 --> 00:00:20.657 مینش هەر بیرم ئەکردەوە، ڕۆژێک یەت منیش لەبەردەمی پزیشکێکا دانیشم 00:00:20.657 --> 00:00:22.779 سەیری پشکنینەکانم بکات و بڵێت، 00:00:22.779 --> 00:00:25.094 "ریکاردۆ، شتەکان زۆر لە باش ناچن. 00:00:25.094 --> 00:00:27.773 شەش مانگ یان ساڵێکت ماوە لە ژیانا." 00:00:27.773 --> 00:00:31.019 تۆش دەست ئەکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی لەم کاتەیا کە ماوتە چی ئەکەیت. و 00:00:31.034 --> 00:00:33.814 ئەڵێیت، "کاتی زیاتر بەسەر ئەبەم لەگەڵ مناڵەکانما. 00:00:33.839 --> 00:00:35.396 سەردانی ئەم شوێنانە ئەکەم، 00:00:35.423 --> 00:00:37.878 بەسەر شاخەکانا یەم و ئەچم و 00:00:37.916 --> 00:00:41.702 ئەچم هەموو ئەو شتانە ئەکەم کە پێشتر کاتم نەبووە بیانکەم." 00:00:41.806 --> 00:00:43.639 بەڵام بێگومان، هەموومان ئەزانین 00:00:43.639 --> 00:00:46.623 ئەمانە یادەوەرییەکان ئەبن کە تاڵ و شیرینیش ئەبن. 00:00:46.623 --> 00:00:47.946 کردنی زۆر قورس ئەبێت. 00:00:47.946 --> 00:00:51.599 لەوانەیە بەشێکی باشی کاتەکە لە گریانا بەسەر بەریت. 00:00:51.599 --> 00:00:53.986 بۆیە وتم، من شتێکی تر ئەکەم. 00:00:53.986 --> 00:00:58.825 هەموو دووشەممەیەک و پێنج شەممەیەک، ڕۆژەکانی کۆتاییم بەکارئەهێنم. 00:00:58.825 --> 00:01:01.194 لە ماوەی ئەم ڕۆژانەیا، ئەو شتانە ئەکەم، 00:01:01.194 --> 00:01:04.721 کە ئەگەر ئەو هەواڵە ناخۆشەی نەخۆشییەکەم پێبگەشتایە ئەمکرد. 00:01:04.721 --> 00:01:06.094 (پێکەنین) 00:01:06.094 --> 00:01:08.128 کە بیری لێئەکەیتەوە -- 00:01:08.128 --> 00:01:12.293 (چەپڵەلێدان) 00:01:12.293 --> 00:01:14.770 کاتێک بیر لە پێچەوانەی کارکردن ئەکەیتەوە، 00:01:14.770 --> 00:01:17.247 هەندێک جار وا بیر ئەکەینەوە کاتی پشوودان بێت. 00:01:17.247 --> 00:01:20.314 ئینجا ئەڵێیت، ئاه، پێویستم بە هەندێک کاتە بۆخۆم، و بەو شێوەیە. 00:01:20.314 --> 00:01:23.851 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، کە کاتی پشوودان زۆر سەرقاڵیت. 00:01:23.851 --> 00:01:26.250 ئەچیت گۆڵف و تێنس ئەکەیت، و چاوت بە خەڵک ئەکەوێت، و 00:01:26.250 --> 00:01:29.360 ئەچیت بۆ نانی نیوەڕۆ، و دوا ئەکەویت بۆ فلیمەکان. 00:01:29.362 --> 00:01:31.410 ئەو کاتانە زۆر سەرقاڵین بە چەندین شتەوە. 00:01:31.410 --> 00:01:35.530 پێچەوانەی کارکردن بێکارییە. 00:01:35.530 --> 00:01:37.945 بەڵام کەم لە ئێمە ئەزانین لە بێکارییا چی بکەین. 00:01:37.945 --> 00:01:42.002 کاتێک سەیر ئەکەیت بەشێوەیەکی گشتی ژیانی خۆمان چۆن دابەشکردووە، 00:01:42.007 --> 00:01:46.561 درک بەوە ئەکەیت لەو کاتانەیا کە پارەیەکی زۆرمان هەیە، 00:01:46.561 --> 00:01:48.558 کاتێکی کەممان هەیە. 00:01:48.558 --> 00:01:53.585 کاتێکیش دواجار کاتمان ئەبێت نە پارەمان پێئەبێت نە تەندروستی. 00:01:53.585 --> 00:01:58.205 بۆیە ئەم ٣٠ ساڵەی پێشوو دەستمانکرد بە بیرکردنەوە لەوە وەک کۆمپانیایەک. 00:01:58.205 --> 00:02:01.376 ئەمە کۆمپانیایەکی ئاڵۆزە و هەزارەها کارمەندی هەیە، 00:02:01.376 --> 00:02:03.736 کار بە سەدان ملیۆن دۆلارەوە ئەکات 00:02:03.736 --> 00:02:10.289 کە سیستمی پاڵپێوەنانی مووشەک درووست ئەکات چوار هەزار ئامێری ئەی تی ئێمی بەڕازیل بەڕێوە ئەبات، 00:02:10.289 --> 00:02:13.646 ئامادەکاری باجی داهات بۆ دەیان هەزار ئەکات. 00:02:13.646 --> 00:02:17.258 کەواتە ئەمە کارێکی سادە نییە. 00:02:17.258 --> 00:02:19.386 سەیرمان کرد و وتمان، 00:02:19.386 --> 00:02:24.254 با گۆڕانکاری دروستکەین بۆ ئەم کەسانە، با کۆمپانیایەک بەین پێیان 00:02:24.254 --> 00:02:26.634 چیتر لەو قوتابخانە توندانە نەچێت کە تیایا ئەمێنیتەوە، 00:02:26.634 --> 00:02:29.023 لەوانەش پێت بڵێن ئەبێت ئەم جلانە لەبەرکەیت، 00:02:29.023 --> 00:02:31.585 ئەبێ ئاوا بچیت بۆ کۆبوونەوە، ئەبێ ئەمە بڵێیت، 00:02:31.585 --> 00:02:32.906 نابێ ئەمە بڵێیت، و 00:02:32.906 --> 00:02:34.412 با بزانین چی ماوەتەوە. 00:02:34.412 --> 00:02:36.242 کەواتە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر دەستمان پێکرد، و 00:02:36.242 --> 00:02:38.767 دەستمان کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە خۆیدا. و 00:02:38.767 --> 00:02:40.964 بۆیە وتمان سەیرکە، خانەنشین بوون، 00:02:40.964 --> 00:02:44.106 تەواوی پرسەکەمان کە چۆن هێڵکاری ژیان دابەش ئەکەین. 00:02:44.106 --> 00:02:47.263 لەجیاتی ئەوەی لە ٨٢ ساڵیدا بچیت بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخا، 00:02:47.263 --> 00:02:49.436 بۆچی هەفتەی داهاتوو ناچیت؟ 00:02:49.436 --> 00:02:50.791 بەم شێوەیەش ئەیکەین، 00:02:50.791 --> 00:02:55.187 چوارشەممانەکانی خۆتان پێئەفرۆشینەوە بە لەسەدا ١٠ی مووچەکانتان. 00:02:55.187 --> 00:02:59.440 کەواتە ئێستا، ئەگەر ویستبێتت ببیت بە کەمانژەن، کە لەوانەیە نەتتوانیبێت، 00:02:59.440 --> 00:03:01.594 ئەچیت و چوار شەممان ئەوە ئەکەیت. و 00:03:01.594 --> 00:03:02.941 ئەوەی دۆزیمانەوە ئەوەبوو -- 00:03:02.941 --> 00:03:05.478 وامانزانی، ئەوانەی بەتەمەنترن 00:03:05.478 --> 00:03:08.077 بایەخێکی زۆر ئەیەن بەم پرۆگرامە. و 00:03:08.077 --> 00:03:10.531 تێکڕای تەمەنی یەکەمین کەسەکانی بەشداربوون 00:03:10.531 --> 00:03:11.979 بێگومان، ٢٩ ساڵا بوو. 00:03:11.979 --> 00:03:13.337 بۆیە دەستمان کرد بە سەیرکردن، و 00:03:13.337 --> 00:03:15.837 وتمان، پێویستە شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز بکەین. 00:03:15.837 --> 00:03:17.608 بۆیە دەستمان کرد بە وتنی هەندێک شتی وەک، 00:03:17.608 --> 00:03:19.982 بۆچی ئەمانەوێ بزانین چ کاتێک هاتوویت بۆ کار، 00:03:19.982 --> 00:03:21.233 چ کاتێک ڕۆشتوویت، هتد.؟ 00:03:21.233 --> 00:03:23.587 ناتوانین ئەمە ئاڵوگۆڕکەین بۆ گرێبەستێک 00:03:23.587 --> 00:03:27.049 بۆ کڕینی شتێک لێت، جۆرێک کار؟ 00:03:27.049 --> 00:03:29.070 بۆچی ئەم بارەگایانە درووست ئەکەین؟ 00:03:29.070 --> 00:03:31.838 مەسەلە لەخۆبایبوون نییە کە ئەمانەوێت ڕەق و 00:03:31.838 --> 00:03:33.717 گەورە و گرنگ دەرکەوین؟ 00:03:33.717 --> 00:03:37.001 بەڵام بەهۆیەوە دوو کاتژمێر بەناو شارەکەیا ئەتبەین؟ 00:03:37.001 --> 00:03:40.532 بۆیە دەستمان کرد بە یەک یەک پرسیارکردن. 00:03:40.532 --> 00:03:41.925 بەم شێوەیە ئەمانوت: 00:03:41.925 --> 00:03:44.207 یەکەم: چۆن خەڵک بدۆزینەوە؟ 00:03:44.207 --> 00:03:47.390 ئەچوینە دەر و هەوڵمان ئەیا و خەڵکمان وەرئەگرت و ئەمانوت، 00:03:47.390 --> 00:03:48.943 سەیرکە، کاتێک یەیت بۆلامان، 00:03:48.943 --> 00:03:51.165 دوو یان سێ چاوپێکەوتنمان نابێت و 00:03:51.165 --> 00:03:53.577 دوای ئەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە ببەسترێیتەوە پێمانەوە. 00:03:53.577 --> 00:03:55.727 بەو شێوەیە ئەوەی ماومانە لە ژیانمان تەواو ناکەین. 00:03:55.727 --> 00:03:57.832 بۆیە وەرن چاوپێکەوتنەکانتان بکەن. 00:03:57.832 --> 00:04:01.268 هەرکەسێک کە گرنگی ئەیات بە چاوپێکەوتن، هەر دەرئەکەوێت. و 00:04:01.268 --> 00:04:05.261 ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چی ڕووئەیات دەرئەنجامی تیژبینییەکانی لەوەوە سەرهەڵئەیات، 00:04:05.261 --> 00:04:09.303 لەجیاتی تەنیا پڕکردنەوەی شتە بچووکەکانی کە ئایا کەسێکی ڕاستیت. 00:04:09.303 --> 00:04:11.420 ئینجا، بگەڕێرەوە، 00:04:11.420 --> 00:04:14.481 دواینیوەڕۆیەک، ڕۆژێکی تەواو بەسەربەرە، قسە لەگەڵ هەرکەسێکا بکە کە بتەوێت. 00:04:14.481 --> 00:04:17.542 دڵنیابە لەوەی ئێمە بووکەکە بین کە بیرت لێکردبێتەوە و 00:04:17.542 --> 00:04:20.605 نەک قسە پڕوپووچەکانی خستبێتمانە سەر ریکلامەکانمان. 00:04:20.605 --> 00:04:22.681 (پێکەنین) 00:04:22.681 --> 00:04:26.377 بەهێواشی چووینە سەر پرۆسەیەکی وتنی هەندێک شتی وەک، 00:04:26.377 --> 00:04:29.138 نامانەوێت کەس سەرکردەبێت لە کۆمپانیاکەیا 00:04:29.138 --> 00:04:31.281 ئەگەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نەکرابێت و ڕەزامەندیان پێنەدرابێت 00:04:31.281 --> 00:04:34.132 لەلایەن بەردەستەکانی داهاتووییانەوە. 00:04:34.132 --> 00:04:39.009 هەموو شەش مانگێک، هەمووان هەڵئەسەنگێنرێن بەشێوەیەکی بێناو، وەک سەرکردەیەک. 00:04:39.588 --> 00:04:43.620 ئەمەش دیاری ئەکات ئایا ئەبێت بەردەوام بن لەسەر پێگەی سەرکردایەتیکردنەکە، 00:04:43.620 --> 00:04:46.410 کە زۆربەی جارەکان بەپێی بارودۆخەکەیە، وەک ئەزانن. 00:04:46.410 --> 00:04:52.464 وە ئەگەر لەسەدا ٧٠ بۆ ٨٠ی نمرەکەیان نەبێت، ئەوا نامێننەوە، 00:04:52.464 --> 00:04:56.803 لەبەر ئەو هۆکارەشە زیاتر لە ١٠ ساڵە کاری بەڕێوەبردنم نەکردووە. و 00:04:56.803 --> 00:05:00.699 بە تێپەڕبوونی کات، دەستمان کرد بە کردنی پرسیاری تر. 00:05:00.699 --> 00:05:02.215 هەندێک شتمان ئەوت وەک، 00:05:02.215 --> 00:05:05.544 بۆچی خەڵک ناتوانن موچەی خۆیان دیاریکەن؟ 00:05:05.544 --> 00:05:07.120 پێویستە چی بزانن؟ 00:05:07.120 --> 00:05:09.183 تەنیا سێ شت هەیە پێویستە بیزانیت: 00:05:09.183 --> 00:05:11.518 خەڵکی تری ناو کۆمپانیاکە چەندیان دەست ئەکەوێت، 00:05:11.518 --> 00:05:14.387 خەڵکی تری ناو کاری هاوشێوە چەندیان دەستئەکەوێت و 00:05:14.387 --> 00:05:17.679 بە گشتی ئێمە چەندمان دەست ئەکەوێت هەتا بزانین پێمان ئەدرێت. 00:05:17.679 --> 00:05:20.264 کەواتە با ئەم سێ پارچە زانیارییە بیەین بە خەڵک. 00:05:20.264 --> 00:05:22.272 بۆیە چوینە کافتریاکە، 00:05:22.272 --> 00:05:24.773 چوینە سەر کۆمپیتەرێک کە ئەتتوانیت بچیتە سەری و بپرسیت 00:05:24.773 --> 00:05:26.970 کەسێک چی سەرف کردووە، کەسێک چەندی دەست ئەکەوێت، 00:05:26.970 --> 00:05:29.450 چەندێک قازانج ئەکەن، کۆمپانیاکە چەندی دەست ئەکەوێت، 00:05:29.450 --> 00:05:31.760 لێوارەکان چین و بەم شێوەیە. 00:05:31.760 --> 00:05:34.522 ئەمەش ٢٥ ساڵ لەمەوبەرە. 00:05:35.452 --> 00:05:38.187 کاتێک ئەم زانیارییانە ئەهات بۆ خەڵک، 00:05:38.187 --> 00:05:41.296 هەندێک شتمان ئەوت وەک، نامانەوێت ڕاپۆرتی خەرجیتان ببینین، 00:05:41.296 --> 00:05:43.868 نامانەوێت بزانین چەند ڕۆژی پشوو وەرئەگرن، 00:05:43.892 --> 00:05:45.780 نامانەوێ بزانین لەکوێ کار ئەکەن. 00:05:45.780 --> 00:05:48.756 لە خاڵێکدا، ١٤ نوسینگەی جیاجیامان هەبوو لە شارەکەدا، و 00:05:48.756 --> 00:05:52.150 ئەمانوت بڕۆ بۆ ئەو دانەیەی نزیکترینە لە ماڵەکەتەوە، 00:05:52.150 --> 00:05:54.651 بۆلای کڕیارەکەی کە ئەمڕۆ سەردانی ئەکەیت. 00:05:54.651 --> 00:05:56.770 پێمان مەڵێ لەکوێیت. 00:05:56.770 --> 00:06:00.895 لەوەش زیاتر، تەنانەت کاتێکیش هەزارەها کەسمان هەبوو، ٥ هەزار کەس، 00:06:00.895 --> 00:06:04.273 دوو کەسمان هەبوو لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، و 00:06:04.273 --> 00:06:06.671 سوپاسگوزارانە یەکێکیان وازیهێنا. 00:06:06.671 --> 00:06:08.630 (پێکەنین) 00:06:08.630 --> 00:06:12.384 پرسیارەکەشی ئەمانکرد ئەوەبوو، چۆن ئەتوانین بایەخ بە خەڵک بەین؟ 00:06:12.384 --> 00:06:14.187 خەڵک تەنیا شتە هەمانبێت. 00:06:14.187 --> 00:06:17.625 ناکرێت بەشێکمان هەبێت کە خەڵکەکە بەڕێوە ئەبات و ئاگاشی لێیان ئەبێت. 00:06:17.625 --> 00:06:23.006 بۆیە بۆمان دەرکەوت ئەمە سوودی هەیە، و ئەمانوت، ئەگەڕێین بۆ -- 00:06:23.006 --> 00:06:25.701 ئەمەش پێموابێت شتە سەرەکییەکەیە کە بۆی ئەگەڕام 00:06:25.701 --> 00:06:27.744 لە ڕۆژەکانی کۆتایی و لە کۆمپانیاکەیا، 00:06:27.744 --> 00:06:31.313 کە بەو شێوەیە هەوڵ بۆ دانایی ئەیەیت؟ 00:06:31.313 --> 00:06:35.989 لە سەردەمی شۆڕشەوە هاتوین، شۆڕشی پیشەسازی، 00:06:35.989 --> 00:06:38.672 سەردەمی زانیاری، سەردەمی زانین، 00:06:38.672 --> 00:06:41.284 بەڵام هیچ نزیکتر نین لە سەردەمی داناییەوە. 00:06:41.284 --> 00:06:44.611 چۆن نەخشە ئەکێشین، چۆن ڕێکخستن ئەکەین، بۆ دانایی زیاتر؟ 00:06:44.611 --> 00:06:46.154 بۆیە بۆ نموونە، زۆر جار، 00:06:46.154 --> 00:06:50.501 زیرەکانەترین بڕیار ئەوە نییە کە وا دەرئەکەوێت. 00:06:50.501 --> 00:06:52.883 هەندێک شت ئەڵێین وەک، 00:06:52.883 --> 00:06:56.890 بە بڵێین هەفتەی ٥٧ بەرنامە ئەفرۆشیت. 00:06:56.890 --> 00:07:00.563 ئەگەر هەتا چوارشەممە بیانفرۆشیت، تکایە بڕۆ بۆ کەنار دەریاکە. 00:07:00.563 --> 00:07:04.274 کێشە درووست مەکە بۆمان، بۆ درووستکردن، بۆ بەکارهێنان، 00:07:04.274 --> 00:07:07.377 ئەوکاتە ئەبێ کۆمپانیای نوێ بکڕینەوە، پێویستە ڕکابەرەکانمان بکڕینەوە، 00:07:07.377 --> 00:07:10.599 پێویستە هەموو ئەو جۆرە شتانە بکەین چونکە بەرنامەی زۆرت فرۆشتووە. 00:07:10.599 --> 00:07:12.835 بۆیە بڕۆ بۆ کەنار ئاوەکە و دوو شەممە دەستپێکەرەوە. 00:07:12.835 --> 00:07:15.271 (چەپڵەلێدان)(پێکەنین) 00:07:15.271 --> 00:07:18.610 کەواتە پرۆسەکە گەڕانە بۆ دانایی. و 00:07:18.610 --> 00:07:22.150 بێگومان لە پرۆسەکەدا، ئەمانویست خەڵک هەموو شتێک بزانن، و 00:07:22.150 --> 00:07:25.519 ئەمانویست بەڕاستی دیموکراسییانە بین دەربارەی بەڕێوەبردنی شتەکان. 00:07:25.519 --> 00:07:31.210 بۆیە لیژنەکەمان دوو جێگەی کراوەی هەبوو بە هەمان مافەکانی دەنگدانەوە 00:07:31.210 --> 00:07:33.328 بۆ یەکەمین دوو کەسی کە ئەهاتن. 00:07:33.328 --> 00:07:34.896 (پێکەنین) 00:07:34.896 --> 00:07:40.132 بۆیە خانمی پاکەرەوەمان هەبوو لە کۆبوونەوەی لینژنەیا دەنگی ئەیا، 00:07:40.132 --> 00:07:43.228 کە لەسەر هەمان مێز چەندین کەسی تری گرنگی لێبوو بە قات و بۆینباخەوە. 00:07:43.228 --> 00:07:46.857 ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئێمەیان بە ڕاستگۆیی هێشتۆتەوە. 00:07:46.857 --> 00:07:50.606 ئەم پرۆسەیە، کاتێک دەستمان کرد بە سەیرکردنی ئەوانەی ئەهاتن بۆلامان، 00:07:50.606 --> 00:07:52.184 ئەمانوت، ئێستا کەمێک بۆستە، 00:07:52.184 --> 00:07:55.067 خەڵک یەن بۆلامان و پێمان ئەڵێن، ئەبێ لەکوێیا دانیشم؟ 00:07:55.067 --> 00:07:58.307 ئەبێ چۆن کار بکەم؟ پێنج ساڵی تر لە کوێ ئەبم؟ 00:07:58.308 --> 00:08:01.386 سەیری ئەوەمان کرد و وتمان، ئەبێ زۆر زووتر دەستپێکەین. 00:08:01.386 --> 00:08:02.409 لەکوێوە دەستپێکەین؟ 00:08:02.409 --> 00:08:04.924 ئەمانوت، ئاه، باخچەی ساوایان لە شوێنێکی باش ئەچێت. 00:08:04.924 --> 00:08:09.581 بۆیە بناغەیەکمان دانا، کە ئێستا یانزە ساڵە، سێ قوتابخانەی هەیە، 00:08:09.581 --> 00:08:11.883 کە لەوێ هەمان پرسیارمان ئەکردەوە، 00:08:11.883 --> 00:08:14.795 چۆن نەخشەی قوتابخانە ئەکێشیتەوە بۆ هەبوونی دانایی؟ 00:08:14.795 --> 00:08:17.724 شتێکی ترە بڵێیت، پێویستە مامۆستاکان ریسایکڵکەینەوە، 00:08:17.724 --> 00:08:19.398 پێویستە بەڕێوبەرەکان زیاتر بکەن. 00:08:19.401 --> 00:08:25.333 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەوەی ئەیکەین بە فێربوون تەواو کۆنە. 00:08:25.333 --> 00:08:27.831 ڕۆڵی مامۆستایان تەواو کۆنە. 00:08:27.831 --> 00:08:33.478 ڕۆشتن لە وانەی بیرکاری، بۆ زیندەوەرزانی، بۆ فەڕەنسای سەدەی چواردەهەم زۆر نابەجێیە. 00:08:33.482 --> 00:08:38.184 (چەپڵەلێدان) 00:08:38.184 --> 00:08:40.913 بۆیە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە، کە ئەبێ لە چی بچێت؟ 00:08:40.913 --> 00:08:44.482 خەڵکیشمان کۆکردەوە، بەوانەشەوە کە حەزیان لە فێربوونە، 00:08:44.482 --> 00:08:49.917 خەڵکی وەک پاوڵۆ فریری، و دوو وەزیری پەروەردەی بەرازیل و 00:08:49.917 --> 00:08:52.586 وتمان، ئەگەر لە بناغەوە نەخشەی قوتابخانەیەک بکێشینەوە، 00:08:52.586 --> 00:08:54.013 ئەبێ لە چی بچێت؟ 00:08:54.013 --> 00:08:57.746 بۆیە ئەم قوتابخانەیەمان درووستکرد، کە پێی ئەوترێت لومیار، و 00:08:57.746 --> 00:08:59.898 لومیار کە یەکێکیان قوتابخانەیەکی گشتییە، و 00:08:59.898 --> 00:09:01.704 لومیار ئەمەی وت: 00:09:01.704 --> 00:09:05.881 با ئەم ڕۆڵەی مامۆستا دابەشکەین بۆ دوو. 00:09:05.881 --> 00:09:08.242 یەکێکیان، پێی بڵێین توتۆر (چاودێر( 00:09:08.242 --> 00:09:13.217 توتۆر، بە واتا یۆنانییە کۆنەکەی "پایدیا": ئاگات لە مناڵەکە بێت. 00:09:13.217 --> 00:09:17.047 ئەوەی ڕووئەیات لە ماڵەوەیان، ساتەکەیان چییە لە ژیانا، هتد... 00:09:17.047 --> 00:09:18.387 تکایە کاری فێرکردن مەکە، 00:09:18.387 --> 00:09:21.797 چونکە ئەو تۆزەی ئەیزانیت بەراورد بە گوگڵ، شتێکە نامانەوێ بیزانین. 00:09:21.797 --> 00:09:22.949 ئەوە بۆخۆت هەڵگرە. 00:09:22.949 --> 00:09:24.297 (پێکەنین) 00:09:24.297 --> 00:09:28.250 ئێستا، ئەو کەسانە ئەهێنین کە دوو شتیان هەیە: 00:09:28.250 --> 00:09:32.617 حەز و ئەزموون، و لەوانەیە کاری خۆیان بێت و لەوانەشە هی خۆیان نەبێت. 00:09:32.617 --> 00:09:34.534 دانیشتووانە بەتەمەنەکەش بەکارئەهێنین، 00:09:34.534 --> 00:09:38.887 کە لەسەدا ٣٥ی دانیشتووانەکەن بە داناییەکەوە کە چیتر کەس نایەوێت. 00:09:38.887 --> 00:09:41.494 بۆیە ئەیانهێنین بۆ قوتابخانە و ئەڵێین، 00:09:41.494 --> 00:09:45.330 ئەوە فێری مناڵەکان بکەن کە خۆتان باوەڕتان پێی هەیە. 00:09:45.330 --> 00:09:47.946 کەمانچەژەنمان هەیە وانەی بیرکاری ئەڵێتەوە. 00:09:47.946 --> 00:09:50.511 هەموو جۆرە شتەکانمان هەیە کە ئەڵێین، 00:09:50.511 --> 00:09:53.492 چیتر خەمی پێکهاتەکانی کۆرسەکەت نەبێت. 00:09:53.492 --> 00:09:58.456 نزیکەی ١٠ بابەتی گرنگمان هەیە کە لە ٢وەوە بۆ ١٧یە. 00:09:58.456 --> 00:10:02.846 شتی وەک، چۆن خۆمان ئەپێوین وەک مرۆڤێک؟ 00:10:02.846 --> 00:10:06.472 بۆیە شوێنی بیرکاری و فیزیا و ئەو جۆرە شتانە هەیە. 00:10:06.472 --> 00:10:08.336 چۆن خۆمان دەربڕین؟ 00:10:08.336 --> 00:10:10.741 کەواتە شوێن هەیە بۆ موزیک و وێژە، هتد.، 00:10:10.741 --> 00:10:12.385 بەڵام بۆ ڕێزمانیش. 00:10:12.385 --> 00:10:15.042 ئینجا ئەو شتانەشمان هەیە کە هەمووان لەبیریان کردووە، 00:10:15.042 --> 00:10:17.611 کە لەوانەیە گرنگترین شت بن لە ژیانا. 00:10:17.611 --> 00:10:21.309 گرنگترین ئەو شتانەی هیچ نازانین لەسەریان. 00:10:21.309 --> 00:10:23.549 هیچ نازانین لەسەر خۆشەویستی، 00:10:23.549 --> 00:10:25.641 هیچ نازانین لەسەر مردن، 00:10:25.641 --> 00:10:27.718 هیچ نازانین لەسەر ئەوەی بۆچی لێرەین. 00:10:27.718 --> 00:10:32.252 کەواتە بابەتێکمان ئەوێت لە قوتابخانە باسی هەموو ئەو شتانە بکات کە نایزانین. 00:10:32.252 --> 00:10:34.356 کەواتە ئەوە بەشێکی گەورەی ئەوەیە کە ئەیکەین. 00:10:34.356 --> 00:10:39.951 (چەپڵەلێدان) 00:10:39.951 --> 00:10:42.869 بۆیە بەدرێژایی ساڵەکان، دەست ئەکەین بە چوون بۆناو شتەکانی تر. 00:10:42.869 --> 00:10:45.031 ئەڵێین، بۆچی ئەبێت سەرزەنشتی مناڵەکان بکەین و 00:10:45.031 --> 00:10:47.822 بڵێین، دانیشە و وەرە بۆ ئێرە و ئەوە بکە، و بەم شێوەیە. 00:10:47.822 --> 00:10:51.137 ئەمانوت، با وا لە مناڵەکان بکەین شتێک بکەن کە پێی ئەڵێین بازنە، 00:10:51.137 --> 00:10:52.402 کە هەفتەی جارێک یەکتر ببینن. 00:10:52.402 --> 00:10:54.712 ئینجا ئەڵێین، یاساکان پێکەوەنێن و 00:10:54.712 --> 00:10:57.039 ئینجا بڕیار بەن کە ئەتانەوێ چی لێکەن. 00:10:57.039 --> 00:10:59.221 کەواتە ئەتوانن هەمووتان بکێشن بە سەرتانا؟ 00:10:59.221 --> 00:11:01.543 بێگومان، بۆ هەفتەیەک، تاقیکەنەوە. 00:11:01.543 --> 00:11:05.478 هەمان ئەو یاسایانەی ئێمەیان بۆ هات، 00:11:05.478 --> 00:11:06.869 جگە لەوەی هی خۆیان بوو. 00:11:06.869 --> 00:11:09.114 ئینجا، هێزیشیان هەیە، 00:11:09.114 --> 00:11:14.106 واتا، ئەیانتوانی مناڵەکان ڕاگرن لە دەوام یان دەریانکەن 00:11:14.106 --> 00:11:19.504 بۆ ئەوەی تەنیا یاری بە قوتابخانەکە نەکەن، بەڕاستی بڕیاردەر بن. 00:11:19.504 --> 00:11:22.547 ئینجا، لە هەمان ئەم چوارچێوەیەیا، 00:11:22.547 --> 00:11:24.941 وێنەیەکی پارچەپارچەی ژمارەیی ئەهێڵینەوە، 00:11:24.941 --> 00:11:28.572 چونکە ئەمە بونیادخوازی یان مۆنتیسۆری یان شتێکی لەو بابەتە نییە. 00:11:28.572 --> 00:11:32.110 شتێکە کە مەنهەجی خوێندنی بەرازیلیمان پێهێشتۆتەوە 00:11:32.110 --> 00:11:34.778 بە ٦٠٠ پارچەی وێنەکە، 00:11:34.778 --> 00:11:37.915 کە ئەمانەوێ ئەم مناڵانە بخەینە بەری هەتا ئەوکاتەی ئەبن بە ١٧ ساڵ. 00:11:37.915 --> 00:11:40.750 بەردەوامیش لەسەر ئەمە ئەڕۆین و ئەزانین کە چۆنن تیایا و 00:11:40.750 --> 00:11:44.790 ئەڵێین، ئەگەر ئێستا حەزت لەمە نییە باشە با ساڵێک لەسەری بووەستین. و 00:11:44.804 --> 00:11:49.036 مناڵەکان لە چەند گرووپێکا ئەبن کە بەپێی تەمەن پۆڵێن نەکراون، 00:11:49.036 --> 00:11:52.762 هەر بۆیە مناڵە شەش ساڵانەکە کە ئامادەیە بۆ ئەوە لەگەڵ ١١ ساڵانێک، 00:11:52.762 --> 00:11:55.127 کەواتە مناڵێکی شەش ساڵان ئەگەر ئامادەبێت بۆ بابەتێک لەگەڵ ١١ ساڵێک 00:11:55.127 --> 00:11:59.012 ئەوە هەموو گرووپ و کۆمەڵەکان ناهێڵێت و 00:11:59.012 --> 00:12:01.453 ئەو شتانەی بەشێوەیەکی گشتی کە هەمانە لە قوتابخانەکان. 00:12:01.453 --> 00:12:05.254 نمرەدانانیشیان لە سفر بۆ سەدە، 00:12:05.254 --> 00:12:09.689 کە هەموو دوو کاتژمێرێک ئەیکەن بە ئەپێکی لای خۆیان. 00:12:09.689 --> 00:12:14.584 هەتا ئەوکاتەی ئەزانین لەسەدا ٣٧یان هەیە پێمان خۆشە لەسەر ئەم بەرنامەیە بن، 00:12:14.584 --> 00:12:19.827 بۆ ئەوەی بتوانین بیانێرینە دەرەوە بۆ جیهان بزانین کە وەک پێویست ئەزانن لەسەری. 00:12:19.827 --> 00:12:24.098 خەڵکیش ناویان ئەنوسن بۆ کۆرسێکی ٤٥ ڕۆژی لەسەر درووستکردنی پاسکیل. 00:12:24.098 --> 00:12:28.667 ئێستا هەوڵی دروستکردنی پاسکیلبە بێ ئەوەی بزانیت پای یەکسانە بە ٣.١٤١٦. 00:12:28.667 --> 00:12:30.431 ناتوانیت. 00:12:30.431 --> 00:12:34.943 هەر یەکێکیش لە ئێوە، با هەوڵبات، ٣.١٤١٦ بەکاربێنێت بۆ شتێک. 00:12:35.083 --> 00:12:36.589 چیتر نایزانیت. 00:12:36.589 --> 00:12:39.020 کەواتە ئەمە لەدەستچووە و ئێمەش ئەمانەوێ ئەوە بکەین، 00:12:39.020 --> 00:12:41.134 کە گەڕانە بۆ دانایی لەو قوتابخانەیە. 00:12:41.134 --> 00:12:46.694 ئەوەش ئەمانهێنێتەوە سەر ئەم گرافە و ئەم دابەشکردنە بۆ ژیانمان. 00:12:47.090 --> 00:12:49.751 کە بیری لێئەکەمەوە پارەیەکی زۆرم کۆکردەوە. 00:12:49.751 --> 00:12:53.998 کاتێک بیر ئەکەیتەوە و ئەڵێیت ئێستا کاتی ئەوەیە بیگەڕێنیتەوە -- 00:12:53.998 --> 00:12:56.670 ئەویش ئەگەر بیگەڕێنیتەوە، زۆرت بردووە. 00:12:56.670 --> 00:13:03.722 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 00:13:04.822 --> 00:13:07.402 بەردەوام بیر ئەکەمەوە ئەگەر وارێن بوفێت ڕۆژێک لە خەو هەستێت و 00:13:07.402 --> 00:13:10.786 بۆی دەرکەوێت ٣٠ ملیار دۆلار زیاتری هەیە لەوەی کە خۆی بیری لێئەکردەوە. و 00:13:10.786 --> 00:13:13.578 سەیرکات و بڵێت، باشە چی لەمە بکەم؟ 00:13:13.578 --> 00:13:16.415 ئینجا بڵێت، ئەییەم بە کەسێک کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی. 00:13:16.415 --> 00:13:18.703 ئەییەم بە بیڵ گەیتس. (پێکەنین) 00:13:20.086 --> 00:13:23.236 هاوڕێکەشم، کە ئامۆژگاریکەری داراییمە لە نیو یۆرک، 00:13:23.236 --> 00:13:25.129 ئەڵێت، سیرکە، تۆ کەسێکی سەیریت 00:13:25.129 --> 00:13:28.402 چونکە ئێستا ٤.١ ئەوەنە پارەت زیاتر ئەبوو ئەمڕۆ 00:13:28.402 --> 00:13:32.662 ئەگەر بە پارە پارەت پەیاکردایە لەجیاتی ئەوەی بەم شێوەیەی ئێستات هەر بیبەخشیتەوة. 00:13:32.668 --> 00:13:34.480 بەڵام پێمباشە هەتا زیاتر پەیاکەیت زیاتر ببەخشیت. 00:13:34.480 --> 00:13:37.786 (چەپڵەلێدان) 00:13:37.786 --> 00:13:42.058 ماوەیەک کارگێڕی کارم ئەوتەوە لە زانکۆی ماساچوتس و 00:13:42.058 --> 00:13:44.664 دەرئەنجام ڕۆژێک لە گۆڕستانی ماونت ئۆبێرن خۆم بینییەوە. 00:13:44.664 --> 00:13:46.608 گۆڕستانێکی جوانە لە کامبریدج. و 00:13:46.608 --> 00:13:49.650 بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە. ساڵیادی لەدایکبوونم بوو بیرم ئەکردەوە. 00:13:49.650 --> 00:13:52.044 بۆ یەکەم جار بوو، ئەم کێلی گۆڕانە ببینم و 00:13:52.044 --> 00:13:54.817 ئەم کەسە سەرسوڕهێنەرانە کە کاری مەزنیان کردووە و 00:13:54.817 --> 00:13:58.699 ئینجا بیرم کردەوە، ئەمەوێ خەڵک منیان چۆن بیربێت؟ و 00:13:58.889 --> 00:14:00.485 ئینجا کەمێکی تر گەڕام، و 00:14:00.485 --> 00:14:02.930 دووەم جار، پرسیارێکی تر هات بە مێشکما، 00:14:02.930 --> 00:14:05.233 کە باشتر بوو بۆم، ئەویش، 00:14:05.233 --> 00:14:08.120 بۆچی هەر بمەوێ منیان بیربێت؟ 00:14:08.120 --> 00:14:10.257 (پێکەنین) 00:14:10.257 --> 00:14:13.078 پێشموابێت ئەوە بۆ شوێنی جیاجیای بردووم. 00:14:13.078 --> 00:14:17.326 کە ٥٠ ساڵ بووم، من و فێرناندای هاوسەرم بۆ تەواوی دواینیوەڕۆیەک دانیشتین، 00:14:17.326 --> 00:14:19.508 کورەیەکی گەورەمان هەبوو ئاگری تیابوو، و 00:14:19.508 --> 00:14:23.084 هەموو ئەوەم فڕێ یایە ناو ئەو ئاگرەوە کە کردبووم. 00:14:23.084 --> 00:14:25.471 ئەمە کتێبێکە بە ٣٨ زمان، 00:14:25.471 --> 00:14:29.018 سەدان نوسراو و دی ڤی دی، هەموو شتێکی تیا بوو. 00:14:29.018 --> 00:14:30.438 ئەوەش دوو شتی کرد. 00:14:30.438 --> 00:14:35.363 یەکەمیان، پێنج مناڵەکەمانی ئازاد کرد لەوەی شوێن پێمان بگرنەوە، سێبەرەکانمان -- 00:14:35.363 --> 00:14:37.019 ئەوان نازانن چی بکەن. 00:14:37.019 --> 00:14:38.243 (پێکەنین) 00:14:38.243 --> 00:14:39.552 کە شتێکی باشە. 00:14:39.552 --> 00:14:41.477 ناشیانبەم بۆ شوێنێک و 00:14:41.477 --> 00:14:43.871 بڵێم، ڕۆژێک یەت هەموو ئەمە ئەبێت بە هی خۆت. 00:14:43.871 --> 00:14:45.428 (پێکەنین) 00:14:45.428 --> 00:14:48.960 پێنج مناڵەکە هیچ نازانن، کە شتێکی باشە. 00:14:48.960 --> 00:14:50.641 دووەم شتیش ئەوەیە، 00:14:50.641 --> 00:14:55.339 خۆشم ئازادکرد لەم لەنگەرەی دەستکەوتەکانی ڕابردووم. 00:14:55.339 --> 00:14:59.837 هەموو جارێک ئامادەم بۆ دەستپێکردنی شتێکی نوێ و بڕیار لەسەر شتەکان بەم لە سەرەتاوە 00:14:59.837 --> 00:15:01.958 لە بەشەکانی ئەو ڕۆژە کۆتاییانە. 00:15:01.958 --> 00:15:03.375 هەندێک خەڵکیش ئەڵێن، 00:15:03.375 --> 00:15:05.913 ئاه، کەواتە ئێستا ئەم کاتەت هەیە، ئەم ڕۆژە کۆتاییانە، و 00:15:05.913 --> 00:15:07.771 ئەتوانی بچیتە دەرەوە و چیت ئەوێت بیکەیت. 00:15:07.771 --> 00:15:10.093 نەخێر، چوین بۆ کەناردەرییاکان 00:15:10.093 --> 00:15:12.655 چوین بۆ سامۆوا و ماڵدیڤس و مۆزەمبیقیش، 00:15:12.655 --> 00:15:14.421 ئەوە تەواو بووە. 00:15:14.421 --> 00:15:16.530 بەسەر چیاکانی هیمالایا سەرکەوتووم. 00:15:16.530 --> 00:15:20.401 ٦٠ مەتر چوومەتە ژێر ئاوەوە بۆ بینینی قرشی سەر چەکوش. 00:15:20.401 --> 00:15:24.952 ٥٩ ڕۆژم بەسەر بردووە بە سوار پشتی وشترەوە لە چادەوە بۆ تیمبوکتو. 00:15:24.952 --> 00:15:28.943 بە خلیسکێنەی سەر بەفری سەگ چووم بۆ کیشوەری باکور. 00:15:28.943 --> 00:15:30.719 بۆیە سەرقاڵ بووین. 00:15:30.719 --> 00:15:36.722 ئەوەیە کە پێی ئەڵێم لیستی کارەکانی ئەبوو بیکەم و نەمکردووە. 00:15:36.722 --> 00:15:39.701 (پێکەنین) 00:15:39.701 --> 00:15:43.258 بەم لۆجیکەشەوە، سەیری ئەم ڕۆژانە ئەکەم و بیرئەکەمەوە، 00:15:43.258 --> 00:15:45.777 هێشتا خانەنشین نەبووم. هیچ هەست ناکەم خانەنشین بووبێتم. و 00:15:45.777 --> 00:15:47.918 بۆیە کتێبێکی تازە ئەنووسمەوە. 00:15:47.918 --> 00:15:51.731 لە دوو ساڵی ڕابردوودا سێ کۆمپانیای نوێمان کردۆتەوە. 00:15:51.731 --> 00:15:56.934 ئێستا کار ئەکەم لەسەر ئەوەی ئەم سیستمی قوتابخانەیە بێ بەرامبەر بەردەستخەم بۆ جیهان، و 00:15:56.934 --> 00:16:00.363 بۆشم دەرکەوت، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، کە کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. و 00:16:00.387 --> 00:16:02.325 بۆیە ماوەی ١٠ ساڵە هەوڵ ئەیەم 00:16:02.325 --> 00:16:05.750 سیستمی گشتی والێکەم ئەم سیستمی قوتابخانەیە بەکاربێنێت، 00:16:05.750 --> 00:16:08.145 قوتابخانە گشتییەکانمان خۆیان 00:16:08.145 --> 00:16:12.842 لە سەد ٤٣ێیان پێئەدرێت لە باشیا، کەچی نمرەی قوتابییەکانی 00:16:12.842 --> 00:16:15.531 ٩١ لە ١٠٠ی تێدایە. 00:16:15.531 --> 00:16:17.964 بەڵام کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. 00:16:17.964 --> 00:16:21.158 بۆیە لەوانەیە دەستکەین بە پارەسەندن بۆی و ئینجا لەوانەیە لەوێوە بگاتە شوێنێک. 00:16:21.158 --> 00:16:24.939 بەڵام خستنە کاری ئەمە یەکێکە لەو شتانەی کە ئەمانەوێ بیکەین. و 00:16:24.939 --> 00:16:28.256 پێموابێت ئەوە وەک نامەیەک بەجێمان ئەهێڵێت بۆ هەمووتان. 00:16:28.256 --> 00:16:30.008 پێموابێت کەمێک بەم شێوەیەیە: 00:16:30.008 --> 00:16:33.165 هەموومان فێری ئەوەی بووین چۆن شەوانی یەک شەممان 00:16:33.165 --> 00:16:35.582 بچینە سەر ئیمێڵ و کارکردن. 00:16:35.582 --> 00:16:37.292 بەڵام زۆر کەم لە ئێمە فێربوون 00:16:37.292 --> 00:16:40.422 دوای نیوەڕوانی دوو شەممان بڕۆین بۆ سەیرکردنی فلیمەکان. و 00:16:40.422 --> 00:16:44.523 ئەگەر بمانەوێ بۆ دانایی بگەڕێین، پێویستە فێربین ئەوەش بکەین. و 00:16:44.523 --> 00:16:48.173 بۆیە ئەوەی ئەم ساڵانە کردوومانە زۆر سادەیە، 00:16:48.173 --> 00:16:51.345 سێ ئامرازە بچووکەکەیە، ئەویش پرسیارکردنی سێ بۆچییەکەیە پێکەوە. 00:16:51.345 --> 00:16:54.106 چونکە یەکەم بۆچی هەموو جارێک وەڵامێکی باشت دەستئەکەوێت بۆی. 00:16:54.106 --> 00:16:56.521 دووەم بۆچی، ئیتر لەوەوە قورستر ئەبێت. 00:16:56.521 --> 00:17:00.460 هەتا سێیەم بۆچی، هەر بەڕاستی نازانیت بۆچی ئەوە ئەکەیت کە ئەیکەیت. 00:17:00.460 --> 00:17:06.688 ئەوەی ئەمەوێ بۆتان بەجێبێڵم تۆوەکەیە و بیرکردنەوەکەیە کە ئەگەر ئەمە بکەیت، 00:17:06.688 --> 00:17:09.444 یەیتە سەر پرسیارەکە، ئەوە بۆچی؟ 00:17:09.444 --> 00:17:10.946 ئەمە بۆ چی ئەکەم؟ 00:17:10.946 --> 00:17:13.827 بەو هیوایەی، دەرئەنجامی ئەوە، و بە تێپەڕبوونی کاتیش، 00:17:13.827 --> 00:17:16.960 هیوادارم کە بەمە، و هیوای ئەوە ئەخوازم، 00:17:16.960 --> 00:17:19.663 داهاتووێکی زۆر دانایانەترتان هەبێت. 00:17:19.663 --> 00:17:21.448 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 00:17:21.448 --> 00:17:28.987 (چەپڵەلێدان) 00:17:33.957 --> 00:17:39.044 ریکاردۆ، تۆ بەجۆرێک شێتیت. 00:17:39.044 --> 00:17:40.869 (پێکەنین) 00:17:40.869 --> 00:17:44.049 بۆ زۆر کەس، ئەمە لە شێتانە ئەچێت. و 00:17:44.049 --> 00:17:47.438 کەچی بە قوڵی دانایانەیە. 00:17:47.438 --> 00:17:50.347 پارچەکانی کە ئەمەوێت پێکیانەوە بنێم ئەمەن: 00:17:50.347 --> 00:17:52.442 بیرۆکەکانت زۆر رادیکاڵن. 00:17:52.442 --> 00:17:57.491 کە چۆن لە بزنسا بۆ نموونە، ئەم بیرۆکانە ماوەیەکە هەیە، 00:17:58.191 --> 00:18:01.401 لەوانەیە بەشێکی بزنسەکان هەندێک لەم بیرۆکانەیان بەکارهێنابێت 00:18:01.401 --> 00:18:03.303 کە هێشتا زۆر کەمن. 00:18:03.303 --> 00:18:06.201 هیچ جارێک ڕوویداوە کە کۆمپانیایەکی گەورە 00:18:06.201 --> 00:18:09.830 یەکێک لە بیرۆکەکانی تۆی وەرگرتبێت و تۆش دڵ خۆشبووبێت؟ 00:18:09.830 --> 00:18:12.627 ڕووئەیات، دوو هەفتە لەمەوبەر ڕوویدا 00:18:12.627 --> 00:18:14.837 لەگەڵ ریچارد برانسن، ئێستا ئەڵێن، 00:18:14.837 --> 00:18:17.369 ئاه، چیتر نامەوێ کۆنترۆڵی ڕۆژەکانی پشووت بکەم، 00:18:17.369 --> 00:18:19.553 یان نێتفلیکس هەتا ڕادەیەک هەنێکی جێبەجێ ئەکات، 00:18:19.553 --> 00:18:21.880 بەڵام پێموانییە زۆر گرنگ بێت. 00:18:21.880 --> 00:18:25.634 حەز ئەکەم زیاتر ببینم ڕووبات زیاتر بەشێوەیەکی پەرۆشی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامێ:، 00:18:25.634 --> 00:18:27.208 بەڵام ئەوە شتێکی زۆر کەسییە. 00:18:27.208 --> 00:18:31.420 ڕاستییەکە ئەوەیە خۆت ئەخەیتە بەر مەترسی ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بەیت. و 00:18:31.420 --> 00:18:34.716 هیچ کەسێکیش نییە لە کۆنترۆڵا بێت ئامادە بێت بیخاتە مەترسییەوە. 00:18:34.716 --> 00:18:37.056 پێویستە لە منداڵەکان و خەڵکی ترەوە بێت 00:18:37.056 --> 00:18:39.298 کە بە شێوەی جیا جیا دەست بە کۆمپانیاکان ئەکەن. 00:18:39.298 --> 00:18:40.806 کەواتە ئەوە شتە سەرەکییەکەیە؟ 00:18:40.806 --> 00:18:43.005 لە ڕوانگەی تۆوە بەڵگەکە هەیە، 00:18:43.005 --> 00:18:45.001 لە ڕوانگەی بزنسەوە ئەمە کار ئەکات، 00:18:45.001 --> 00:18:47.709 بەڵام خەڵک بوێری ئەوەیان نییە کە بیکەن - 00:18:47.709 --> 00:18:49.831 تەنانەت پاڵنەریشیان هەیە. 00:18:49.831 --> 00:18:52.587 کۆمپانیایەک بەڕێوە ئەبەیت داواکارییەکەی گەشتنە ئامانجە لە ٩٠ ڕۆژدا. 00:18:52.587 --> 00:18:54.466 ڕاپۆرتی چارەکی ساڵ. 00:18:54.466 --> 00:18:56.684 ئەگەر لە ٩٠ ڕۆژدا باش نەبیت، تەواو دەرئەکرێیت. 00:18:56.684 --> 00:19:00.605 تۆش ئەڵێیت، ئەمە پرۆگرامێکی مەزنە، کە لە کەمتر لە نەوەیەکا -- 00:19:00.605 --> 00:19:02.529 یەکسەر پێت بڵێن، "لێرە بڕۆ دەر." 00:19:02.529 --> 00:19:04.420 کەواتە ئەمە کێشەکەیە. 00:19:04.420 --> 00:19:07.335 (پێکەنین) 00:19:07.335 --> 00:19:12.651 ئەوەی ئەتەوێ بیکەیت لە پەروەردەیا بەلای منەوە زۆر کاریگەرە. 00:19:12.651 --> 00:19:17.149 هەمووان بێزارن لە سیستمی پەروەردەی وڵاتەکەیان. 00:19:17.149 --> 00:19:19.922 کەس وا بیرناکاتەوە کە توانیبێتمان بگەینە جۆرە جیهانێک 00:19:19.922 --> 00:19:22.872 کە تیایا گوگڵ و هەموو ئەم هەڵبژاردنە تەکنەلۆجیاییانە هەبن. 00:19:22.872 --> 00:19:26.742 کەواتە بەڵگەتان هەیە لەسەر ئەوەی منأڵەکانی ئەچن سی سیستمەکەی ئێوە، 00:19:26.742 --> 00:19:29.294 باشتربوونێکی بەرچاویان هەیە لە ئاستی زانیارییەکانیان. 00:19:29.294 --> 00:19:31.859 چۆن کارێک بکەین ئەم بیرۆکانە بڕۆنە پێشەوە؟ 00:19:31.859 --> 00:19:35.843 پێموابێت کێشەی بیرۆکەکانە کە کاتی هاتووە. و 00:19:36.750 --> 00:19:40.252 هەرگیز پێشتر ئەوەندە ئینجیلی نەبووم دەربارەی ئەم شتانە. 00:19:40.252 --> 00:19:41.793 خۆمان بەردەستی ئەکەین. 00:19:41.793 --> 00:19:43.238 لەپڕ، کۆمەڵێک خەڵک ئەدۆزیتەوە -- 00:19:43.238 --> 00:19:45.753 کۆمەڵێک هەن لە ژاپۆن، کە زۆر ئەمترسێنن، 00:19:45.753 --> 00:19:48.918 پێیان ئەوترێت سملێریستەکان، و ١٢٠ کۆمپانیایان هەیە. 00:19:48.918 --> 00:19:53.289 بانگێشتیان کردووم. هەمووکات ترساوم لە ڕۆشتن بۆی. و 00:19:53.289 --> 00:19:58.464 گروپێکیش هەیە لە هۆڵەندا کە ٦٠٠ کۆمانپای هۆڵەندی بچووکی هەیە. 00:19:58.464 --> 00:20:01.141 شتێکە کە هەر بۆخۆی زیاتر ئەبووژێتەوە. 00:20:01.141 --> 00:20:03.632 بەشێکی هەڵە ئەبێت، و ئەوەش گرنگ نییە. 00:20:03.632 --> 00:20:05.709 ئەمە شوێنی خۆی ئەدۆزێتەوە. و 00:20:05.709 --> 00:20:08.194 من لەوەی تریان ئەترسم، کە ئەڵێت، 00:20:08.194 --> 00:20:10.126 ئەمە زۆر باشە پێویستە ئەمە بکەیت 00:20:10.126 --> 00:20:12.792 با سیستمێک درووستکەین و پارەیەکی زۆری تێکەین و 00:20:12.792 --> 00:20:15.319 ئیتر هەرچۆنێک بێت خەڵک ئەیکەن 00:20:15.319 --> 00:20:18.563 کەواتە بەدرێژایی ژیانت پرسیاری نائاساییت کردووە. 00:20:18.563 --> 00:20:21.396 پێموابێت ئەوە سووتەمەنییەکەیە کە پاڵنەر بووە بۆ زۆرێک لەمە. 00:20:21.396 --> 00:20:27.265 هیچ پرسیارێکی ترت پێیە بۆمان، بۆ تێد، بۆ ئەم گروپەی ئێرە؟ 00:20:27.265 --> 00:20:31.854 هەموو جارێک ئەگەڕێمەوە سەر هەمەجۆری پرسیارەکەی 00:20:31.854 --> 00:20:35.105 کوڕەکەم کردی کاتێک سێ ساڵ بوو. 00:20:35.105 --> 00:20:39.046 لە جاکوزییەکا دانیشتبووین، و ئەویش وتی، "باوکە، ئێمە بۆ هەین؟" 00:20:39.056 --> 00:20:40.620 هیچ پرسیارێکی تر نییە. 00:20:40.620 --> 00:20:42.134 کەس هیچ پرسیارێکی تری نییە. 00:20:42.134 --> 00:20:46.123 هەمەجۆری ئەم یەک پرسیارەمان هەیە، لە سێ بەدواوە. 00:20:46.123 --> 00:20:51.519 بۆیە کاتێک کات بەسەر ئەبەیت لە کۆمپانیایەک، لە ڕێکخراوێک، بیرۆکراسییەک و 00:20:51.519 --> 00:20:53.142 ئەڵێیت، کوڕە -- 00:20:53.142 --> 00:20:55.859 چەند کەس ئەناسیت کە لە کاتی سەرەمەرگیانا وتویانە، 00:20:55.859 --> 00:20:58.264 کوڕە، خۆزگە کاتی زیاترم بەسەر ئەبرد لەسەر کارەکەم؟ 00:20:58.264 --> 00:21:03.314 کەواتە زۆر گرنگە کە ئێستا ئەو بوێرییەت هەبێت -- 00:21:03.314 --> 00:21:05.222 نەک هەفتەیەکی تر، نەک دوو مانگی تر، 00:21:05.222 --> 00:21:07.516 نەک کاتێک شتێکت بۆ دەرئەکەوێت -- 00:21:07.516 --> 00:21:10.388 ئینجا بڵێیت، نا، باشە من ئەمە بۆ ئەکەم؟ 00:21:10.388 --> 00:21:12.505 هەموو شتێک بووەستێنە. با شتێکی تر بکەم. و 00:21:12.505 --> 00:21:14.070 ئیتر کێشە نامێنێت، 00:21:14.070 --> 00:21:16.341 زۆر باشتر ئەبێت لەوەی ئەیکەیت، 00:21:16.341 --> 00:21:19.449 ئەگەر لە پرۆسەیەکا گیرت خواردبێت. 00:21:19.449 --> 00:21:22.651 کەواتە ئەمەش واملێئەکات بەشێوەیەکی جوان 00:21:22.651 --> 00:21:24.277 کۆتایی بەم ڕۆژە بەسوودەی تێد بێ،م. 00:21:24.277 --> 00:21:25.955 ریکاردۆ سێملەر، زۆر سوپاس بۆتۆ. 00:21:25.955 --> 00:21:27.532 زۆر سوپاس. 00:21:27.532 --> 00:21:29.184 (چەپڵەلێدان)