0:00:00.986,0:00:05.178 ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە،[br]فێر ئەبم چۆن بمرم. 0:00:05.178,0:00:07.102 پێیان ئەڵێم ڕۆژەکانی کۆتاییم. 0:00:07.102,0:00:09.936 فێرناندای هاوسەرم[br]دەستەواژەکەی بەدڵ نییە، 0:00:09.936,0:00:14.738 بەڵام چەندین کەسێکی خێزانەکەم[br]بە شێرپەنجەی خاڵی ڕەش مردوون و 0:00:14.738,0:00:17.373 دایکم و باوکم و نەنکم و باپیریشم[br]نەخۆشییەکەیان هەبووە. 0:00:17.373,0:00:20.657 مینش هەر بیرم ئەکردەوە، ڕۆژێک یەت منیش[br]لەبەردەمی پزیشکێکا دانیشم 0:00:20.657,0:00:22.779 سەیری پشکنینەکانم بکات و بڵێت، 0:00:22.779,0:00:25.094 "ریکاردۆ، شتەکان زۆر لە باش ناچن. 0:00:25.094,0:00:27.773 شەش مانگ یان ساڵێکت ماوە لە ژیانا." 0:00:27.773,0:00:31.019 تۆش دەست ئەکەیت بە بیرکردنەوە لەوەی[br]لەم کاتەیا کە ماوتە چی ئەکەیت. و 0:00:31.034,0:00:33.814 ئەڵێیت، "کاتی زیاتر بەسەر ئەبەم[br]لەگەڵ مناڵەکانما. 0:00:33.839,0:00:35.396 سەردانی ئەم شوێنانە ئەکەم، 0:00:35.423,0:00:37.878 بەسەر شاخەکانا یەم و ئەچم و 0:00:37.916,0:00:41.702 ئەچم هەموو ئەو شتانە ئەکەم کە پێشتر[br]کاتم نەبووە بیانکەم." 0:00:41.806,0:00:43.639 بەڵام بێگومان، هەموومان ئەزانین 0:00:43.639,0:00:46.623 ئەمانە یادەوەرییەکان ئەبن[br]کە تاڵ و شیرینیش ئەبن. 0:00:46.623,0:00:47.946 کردنی زۆر قورس ئەبێت. 0:00:47.946,0:00:51.599 لەوانەیە بەشێکی باشی کاتەکە[br]لە گریانا بەسەر بەریت. 0:00:51.599,0:00:53.986 بۆیە وتم، من شتێکی تر ئەکەم. 0:00:53.986,0:00:58.825 هەموو دووشەممەیەک و پێنج شەممەیەک،[br]ڕۆژەکانی کۆتاییم بەکارئەهێنم. 0:00:58.825,0:01:01.194 لە ماوەی ئەم ڕۆژانەیا، ئەو شتانە ئەکەم، 0:01:01.194,0:01:04.721 کە ئەگەر ئەو هەواڵە ناخۆشەی نەخۆشییەکەم[br]پێبگەشتایە ئەمکرد. 0:01:04.721,0:01:06.094 (پێکەنین) 0:01:06.094,0:01:08.128 کە بیری لێئەکەیتەوە -- 0:01:08.128,0:01:12.293 (چەپڵەلێدان) 0:01:12.293,0:01:14.770 کاتێک بیر لە پێچەوانەی کارکردن ئەکەیتەوە، 0:01:14.770,0:01:17.247 هەندێک جار وا بیر ئەکەینەوە[br]کاتی پشوودان بێت. 0:01:17.247,0:01:20.314 ئینجا ئەڵێیت، ئاه، پێویستم[br]بە هەندێک کاتە بۆخۆم، و بەو شێوەیە. 0:01:20.314,0:01:23.851 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە،[br]کە کاتی پشوودان زۆر سەرقاڵیت. 0:01:23.851,0:01:26.250 ئەچیت گۆڵف و تێنس ئەکەیت، و[br]چاوت بە خەڵک ئەکەوێت، و 0:01:26.250,0:01:29.360 ئەچیت بۆ نانی نیوەڕۆ، و[br]دوا ئەکەویت بۆ فلیمەکان. 0:01:29.362,0:01:31.410 ئەو کاتانە زۆر سەرقاڵین[br]بە چەندین شتەوە. 0:01:31.410,0:01:35.530 پێچەوانەی کارکردن بێکارییە. 0:01:35.530,0:01:37.945 بەڵام کەم لە ئێمە ئەزانین[br]لە بێکارییا چی بکەین. 0:01:37.945,0:01:42.002 کاتێک سەیر ئەکەیت بەشێوەیەکی گشتی[br]ژیانی خۆمان چۆن دابەشکردووە، 0:01:42.007,0:01:46.561 درک بەوە ئەکەیت لەو کاتانەیا[br]کە پارەیەکی زۆرمان هەیە، 0:01:46.561,0:01:48.558 کاتێکی کەممان هەیە. 0:01:48.558,0:01:53.585 کاتێکیش دواجار کاتمان ئەبێت[br]نە پارەمان پێئەبێت نە تەندروستی. 0:01:53.585,0:01:58.205 بۆیە ئەم ٣٠ ساڵەی پێشوو دەستمانکرد[br]بە بیرکردنەوە لەوە وەک کۆمپانیایەک. 0:01:58.205,0:02:01.376 ئەمە کۆمپانیایەکی ئاڵۆزە و[br]هەزارەها کارمەندی هەیە، 0:02:01.376,0:02:03.736 کار بە سەدان ملیۆن دۆلارەوە ئەکات 0:02:03.736,0:02:10.289 کە سیستمی پاڵپێوەنانی مووشەک درووست ئەکات[br]چوار هەزار ئامێری ئەی تی ئێمی بەڕازیل بەڕێوە ئەبات، 0:02:10.289,0:02:13.646 ئامادەکاری باجی داهات[br]بۆ دەیان هەزار ئەکات. 0:02:13.646,0:02:17.258 کەواتە ئەمە کارێکی سادە نییە. 0:02:17.258,0:02:19.386 سەیرمان کرد و وتمان، 0:02:19.386,0:02:24.254 با گۆڕانکاری دروستکەین بۆ ئەم کەسانە،[br]با کۆمپانیایەک بەین پێیان 0:02:24.254,0:02:26.634 چیتر لەو قوتابخانە توندانە نەچێت[br]کە تیایا ئەمێنیتەوە، 0:02:26.634,0:02:29.023 لەوانەش پێت بڵێن ئەبێت[br]ئەم جلانە لەبەرکەیت، 0:02:29.023,0:02:31.585 ئەبێ ئاوا بچیت بۆ کۆبوونەوە،[br]ئەبێ ئەمە بڵێیت، 0:02:31.585,0:02:32.906 نابێ ئەمە بڵێیت، و 0:02:32.906,0:02:34.412 با بزانین چی ماوەتەوە. 0:02:34.412,0:02:36.242 کەواتە نزیکەی ٣٠ ساڵ [br]لەمەوبەر دەستمان پێکرد، و 0:02:36.242,0:02:38.767 دەستمان کرد بە مامەڵەکردن[br]لەگەڵ ئەم پرسە خۆیدا. و 0:02:38.767,0:02:40.964 بۆیە وتمان سەیرکە،[br]خانەنشین بوون، 0:02:40.964,0:02:44.106 تەواوی پرسەکەمان کە چۆن[br]هێڵکاری ژیان دابەش ئەکەین. 0:02:44.106,0:02:47.263 لەجیاتی ئەوەی لە ٨٢ ساڵیدا[br]بچیت بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخا، 0:02:47.263,0:02:49.436 بۆچی هەفتەی داهاتوو ناچیت؟ 0:02:49.436,0:02:50.791 بەم شێوەیەش ئەیکەین، 0:02:50.791,0:02:55.187 چوارشەممانەکانی خۆتان پێئەفرۆشینەوە[br]بە لەسەدا ١٠ی مووچەکانتان. 0:02:55.187,0:02:59.440 کەواتە ئێستا، ئەگەر ویستبێتت ببیت[br]بە کەمانژەن، کە لەوانەیە نەتتوانیبێت، 0:02:59.440,0:03:01.594 ئەچیت و چوار شەممان ئەوە ئەکەیت. و 0:03:01.594,0:03:02.941 ئەوەی دۆزیمانەوە ئەوەبوو -- 0:03:02.941,0:03:05.478 وامانزانی، ئەوانەی بەتەمەنترن 0:03:05.478,0:03:08.077 بایەخێکی زۆر ئەیەن بەم پرۆگرامە. و 0:03:08.077,0:03:10.531 تێکڕای تەمەنی یەکەمین[br]کەسەکانی بەشداربوون 0:03:10.531,0:03:11.979 بێگومان، ٢٩ ساڵا بوو. 0:03:11.979,0:03:13.337 بۆیە دەستمان کرد بە سەیرکردن، و 0:03:13.337,0:03:15.837 وتمان، پێویستە شتەکان[br]بەشێوەیەکی جیاواز بکەین. 0:03:15.837,0:03:17.608 بۆیە دەستمان کرد بە وتنی[br]هەندێک شتی وەک، 0:03:17.608,0:03:19.982 بۆچی ئەمانەوێ بزانین[br]چ کاتێک هاتوویت بۆ کار، 0:03:19.982,0:03:21.233 چ کاتێک ڕۆشتوویت، هتد.؟ 0:03:21.233,0:03:23.587 ناتوانین ئەمە ئاڵوگۆڕکەین[br]بۆ گرێبەستێک 0:03:23.587,0:03:27.049 بۆ کڕینی شتێک لێت،[br]جۆرێک کار؟ 0:03:27.049,0:03:29.070 بۆچی ئەم بارەگایانە درووست ئەکەین؟ 0:03:29.070,0:03:31.838 مەسەلە لەخۆبایبوون نییە[br]کە ئەمانەوێت ڕەق و 0:03:31.838,0:03:33.717 گەورە و گرنگ دەرکەوین؟ 0:03:33.717,0:03:37.001 بەڵام بەهۆیەوە دوو کاتژمێر[br]بەناو شارەکەیا ئەتبەین؟ 0:03:37.001,0:03:40.532 بۆیە دەستمان کرد بە[br]یەک یەک پرسیارکردن. 0:03:40.532,0:03:41.925 بەم شێوەیە ئەمانوت: 0:03:41.925,0:03:44.207 یەکەم: چۆن خەڵک بدۆزینەوە؟ 0:03:44.207,0:03:47.390 ئەچوینە دەر و هەوڵمان ئەیا و[br]خەڵکمان وەرئەگرت و ئەمانوت، 0:03:47.390,0:03:48.943 سەیرکە، کاتێک یەیت بۆلامان، 0:03:48.943,0:03:51.165 دوو یان سێ چاوپێکەوتنمان نابێت و 0:03:51.165,0:03:53.577 دوای ئەوە ئیتر بۆ هەتا هەتایە[br]ببەسترێیتەوە پێمانەوە. 0:03:53.577,0:03:55.727 بەو شێوەیە ئەوەی ماومانە[br]لە ژیانمان تەواو ناکەین. 0:03:55.727,0:03:57.832 بۆیە وەرن چاوپێکەوتنەکانتان بکەن. 0:03:57.832,0:04:01.268 هەرکەسێک کە گرنگی ئەیات[br]بە چاوپێکەوتن، هەر دەرئەکەوێت. و 0:04:01.268,0:04:05.261 ئینجا سەیر ئەکەین بزانین چی ڕووئەیات[br]دەرئەنجامی تیژبینییەکانی لەوەوە سەرهەڵئەیات، 0:04:05.261,0:04:09.303 لەجیاتی تەنیا پڕکردنەوەی شتە بچووکەکانی[br]کە ئایا کەسێکی ڕاستیت. 0:04:09.303,0:04:11.420 ئینجا، بگەڕێرەوە، 0:04:11.420,0:04:14.481 دواینیوەڕۆیەک، ڕۆژێکی تەواو بەسەربەرە،[br]قسە لەگەڵ هەرکەسێکا بکە کە بتەوێت. 0:04:14.481,0:04:17.542 دڵنیابە لەوەی ئێمە بووکەکە بین[br]کە بیرت لێکردبێتەوە و 0:04:17.542,0:04:20.605 نەک قسە پڕوپووچەکانی[br]خستبێتمانە سەر ریکلامەکانمان. 0:04:20.605,0:04:22.681 (پێکەنین) 0:04:22.681,0:04:26.377 بەهێواشی چووینە سەر پرۆسەیەکی[br]وتنی هەندێک شتی وەک، 0:04:26.377,0:04:29.138 نامانەوێت کەس[br]سەرکردەبێت لە کۆمپانیاکەیا 0:04:29.138,0:04:31.281 ئەگەر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نەکرابێت و[br]ڕەزامەندیان پێنەدرابێت 0:04:31.281,0:04:34.132 لەلایەن بەردەستەکانی داهاتووییانەوە. 0:04:34.132,0:04:39.009 هەموو شەش مانگێک، هەمووان هەڵئەسەنگێنرێن[br]بەشێوەیەکی بێناو، وەک سەرکردەیەک. 0:04:39.588,0:04:43.620 ئەمەش دیاری ئەکات ئایا ئەبێت[br]بەردەوام بن لەسەر پێگەی سەرکردایەتیکردنەکە، 0:04:43.620,0:04:46.410 کە زۆربەی جارەکان[br]بەپێی بارودۆخەکەیە، وەک ئەزانن. 0:04:46.410,0:04:52.464 وە ئەگەر لەسەدا ٧٠ بۆ ٨٠ی نمرەکەیان نەبێت،[br]ئەوا نامێننەوە، 0:04:52.464,0:04:56.803 لەبەر ئەو هۆکارەشە زیاتر لە ١٠ ساڵە[br]کاری بەڕێوەبردنم نەکردووە. و 0:04:56.803,0:05:00.699 بە تێپەڕبوونی کات، دەستمان کرد[br]بە کردنی پرسیاری تر. 0:05:00.699,0:05:02.215 هەندێک شتمان ئەوت وەک، 0:05:02.215,0:05:05.544 بۆچی خەڵک ناتوانن موچەی خۆیان دیاریکەن؟ 0:05:05.544,0:05:07.120 پێویستە چی بزانن؟ 0:05:07.120,0:05:09.183 تەنیا سێ شت هەیە[br]پێویستە بیزانیت: 0:05:09.183,0:05:11.518 خەڵکی تری ناو کۆمپانیاکە[br]چەندیان دەست ئەکەوێت، 0:05:11.518,0:05:14.387 خەڵکی تری ناو کاری هاوشێوە[br]چەندیان دەستئەکەوێت و 0:05:14.387,0:05:17.679 بە گشتی ئێمە چەندمان دەست ئەکەوێت[br]هەتا بزانین پێمان ئەدرێت. 0:05:17.679,0:05:20.264 کەواتە با ئەم سێ پارچە زانیارییە[br]بیەین بە خەڵک. 0:05:20.264,0:05:22.272 بۆیە چوینە کافتریاکە، 0:05:22.272,0:05:24.773 چوینە سەر کۆمپیتەرێک کە ئەتتوانیت[br]بچیتە سەری و بپرسیت 0:05:24.773,0:05:26.970 کەسێک چی سەرف کردووە،[br]کەسێک چەندی دەست ئەکەوێت، 0:05:26.970,0:05:29.450 چەندێک قازانج ئەکەن،[br]کۆمپانیاکە چەندی دەست ئەکەوێت، 0:05:29.450,0:05:31.760 لێوارەکان چین و بەم شێوەیە. 0:05:31.760,0:05:34.522 ئەمەش ٢٥ ساڵ لەمەوبەرە. 0:05:35.452,0:05:38.187 کاتێک ئەم زانیارییانە[br]ئەهات بۆ خەڵک، 0:05:38.187,0:05:41.296 هەندێک شتمان ئەوت وەک، نامانەوێت[br]ڕاپۆرتی خەرجیتان ببینین، 0:05:41.296,0:05:43.868 نامانەوێت بزانین[br]چەند ڕۆژی پشوو وەرئەگرن، 0:05:43.892,0:05:45.780 نامانەوێ بزانین لەکوێ کار ئەکەن. 0:05:45.780,0:05:48.756 لە خاڵێکدا، ١٤ نوسینگەی[br]جیاجیامان هەبوو لە شارەکەدا، و 0:05:48.756,0:05:52.150 ئەمانوت بڕۆ بۆ ئەو دانەیەی[br]نزیکترینە لە ماڵەکەتەوە، 0:05:52.150,0:05:54.651 بۆلای کڕیارەکەی کە ئەمڕۆ[br]سەردانی ئەکەیت. 0:05:54.651,0:05:56.770 پێمان مەڵێ لەکوێیت. 0:05:56.770,0:06:00.895 لەوەش زیاتر، تەنانەت کاتێکیش[br]هەزارەها کەسمان هەبوو، ٥ هەزار کەس، 0:06:00.895,0:06:04.273 دوو کەسمان هەبوو لە بەشی[br]سەرچاوە مرۆییەکان، و 0:06:04.273,0:06:06.671 سوپاسگوزارانە یەکێکیان وازیهێنا. 0:06:06.671,0:06:08.630 (پێکەنین) 0:06:08.630,0:06:12.384 پرسیارەکەشی ئەمانکرد ئەوەبوو،[br]چۆن ئەتوانین بایەخ بە خەڵک بەین؟ 0:06:12.384,0:06:14.187 خەڵک تەنیا شتە هەمانبێت. 0:06:14.187,0:06:17.625 ناکرێت بەشێکمان هەبێت کە خەڵکەکە[br]بەڕێوە ئەبات و ئاگاشی لێیان ئەبێت. 0:06:17.625,0:06:23.006 بۆیە بۆمان دەرکەوت ئەمە سوودی هەیە، و[br]ئەمانوت، ئەگەڕێین بۆ -- 0:06:23.006,0:06:25.701 ئەمەش پێموابێت شتە سەرەکییەکەیە[br]کە بۆی ئەگەڕام 0:06:25.701,0:06:27.744 لە ڕۆژەکانی کۆتایی و لە کۆمپانیاکەیا، 0:06:27.744,0:06:31.313 کە بەو شێوەیە هەوڵ بۆ دانایی ئەیەیت؟ 0:06:31.313,0:06:35.989 لە سەردەمی شۆڕشەوە هاتوین،[br]شۆڕشی پیشەسازی، 0:06:35.989,0:06:38.672 سەردەمی زانیاری،[br]سەردەمی زانین، 0:06:38.672,0:06:41.284 بەڵام هیچ نزیکتر نین لە سەردەمی داناییەوە. 0:06:41.284,0:06:44.611 چۆن نەخشە ئەکێشین، چۆن ڕێکخستن ئەکەین،[br]بۆ دانایی زیاتر؟ 0:06:44.611,0:06:46.154 بۆیە بۆ نموونە، زۆر جار، 0:06:46.154,0:06:50.501 زیرەکانەترین بڕیار ئەوە نییە[br]کە وا دەرئەکەوێت. 0:06:50.501,0:06:52.883 هەندێک شت ئەڵێین وەک، 0:06:52.883,0:06:56.890 بە بڵێین هەفتەی ٥٧ بەرنامە ئەفرۆشیت. 0:06:56.890,0:07:00.563 ئەگەر هەتا چوارشەممە بیانفرۆشیت،[br]تکایە بڕۆ بۆ کەنار دەریاکە. 0:07:00.563,0:07:04.274 کێشە درووست مەکە بۆمان،[br]بۆ درووستکردن، بۆ بەکارهێنان، 0:07:04.274,0:07:07.377 ئەوکاتە ئەبێ کۆمپانیای نوێ بکڕینەوە،[br]پێویستە ڕکابەرەکانمان بکڕینەوە، 0:07:07.377,0:07:10.599 پێویستە هەموو ئەو جۆرە شتانە بکەین[br]چونکە بەرنامەی زۆرت فرۆشتووە. 0:07:10.599,0:07:12.835 بۆیە بڕۆ بۆ کەنار ئاوەکە و[br]دوو شەممە دەستپێکەرەوە. 0:07:12.835,0:07:15.271 (چەپڵەلێدان)(پێکەنین) 0:07:15.271,0:07:18.610 کەواتە پرۆسەکە گەڕانە بۆ دانایی. و 0:07:18.610,0:07:22.150 بێگومان لە پرۆسەکەدا،[br]ئەمانویست خەڵک هەموو شتێک بزانن، و 0:07:22.150,0:07:25.519 ئەمانویست بەڕاستی دیموکراسییانە بین[br]دەربارەی بەڕێوەبردنی شتەکان. 0:07:25.519,0:07:31.210 بۆیە لیژنەکەمان دوو جێگەی کراوەی هەبوو[br]بە هەمان مافەکانی دەنگدانەوە 0:07:31.210,0:07:33.328 بۆ یەکەمین دوو کەسی کە ئەهاتن. 0:07:33.328,0:07:34.896 (پێکەنین) 0:07:34.896,0:07:40.132 بۆیە خانمی پاکەرەوەمان هەبوو[br]لە کۆبوونەوەی لینژنەیا دەنگی ئەیا، 0:07:40.132,0:07:43.228 کە لەسەر هەمان مێز چەندین کەسی تری[br]گرنگی لێبوو بە قات و بۆینباخەوە. 0:07:43.228,0:07:46.857 ڕاستییەکەش ئەوەیە کە ئێمەیان[br]بە ڕاستگۆیی هێشتۆتەوە. 0:07:46.857,0:07:50.606 ئەم پرۆسەیە، کاتێک دەستمان کرد[br]بە سەیرکردنی ئەوانەی ئەهاتن بۆلامان، 0:07:50.606,0:07:52.184 ئەمانوت، ئێستا کەمێک بۆستە، 0:07:52.184,0:07:55.067 خەڵک یەن بۆلامان و پێمان ئەڵێن،[br]ئەبێ لەکوێیا دانیشم؟ 0:07:55.067,0:07:58.307 ئەبێ چۆن کار بکەم؟ [br]پێنج ساڵی تر لە کوێ ئەبم؟ 0:07:58.308,0:08:01.386 سەیری ئەوەمان کرد و وتمان،[br]ئەبێ زۆر زووتر دەستپێکەین. 0:08:01.386,0:08:02.409 لەکوێوە دەستپێکەین؟ 0:08:02.409,0:08:04.924 ئەمانوت، ئاه، باخچەی ساوایان[br]لە شوێنێکی باش ئەچێت. 0:08:04.924,0:08:09.581 بۆیە بناغەیەکمان دانا، کە ئێستا[br]یانزە ساڵە، سێ قوتابخانەی هەیە، 0:08:09.581,0:08:11.883 کە لەوێ هەمان پرسیارمان ئەکردەوە، 0:08:11.883,0:08:14.795 چۆن نەخشەی قوتابخانە ئەکێشیتەوە[br]بۆ هەبوونی دانایی؟ 0:08:14.795,0:08:17.724 شتێکی ترە بڵێیت،[br]پێویستە مامۆستاکان ریسایکڵکەینەوە، 0:08:17.724,0:08:19.398 پێویستە بەڕێوبەرەکان زیاتر بکەن. 0:08:19.401,0:08:25.333 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەوەی ئەیکەین[br]بە فێربوون تەواو کۆنە. 0:08:25.333,0:08:27.831 ڕۆڵی مامۆستایان تەواو کۆنە. 0:08:27.831,0:08:33.478 ڕۆشتن لە وانەی بیرکاری، بۆ زیندەوەرزانی،[br]بۆ فەڕەنسای سەدەی چواردەهەم زۆر نابەجێیە. 0:08:33.482,0:08:38.184 (چەپڵەلێدان) 0:08:38.184,0:08:40.913 بۆیە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە،[br]کە ئەبێ لە چی بچێت؟ 0:08:40.913,0:08:44.482 خەڵکیشمان کۆکردەوە،[br]بەوانەشەوە کە حەزیان لە فێربوونە، 0:08:44.482,0:08:49.917 خەڵکی وەک پاوڵۆ فریری، و[br]دوو وەزیری پەروەردەی بەرازیل و 0:08:49.917,0:08:52.586 وتمان، ئەگەر لە بناغەوە[br]نەخشەی قوتابخانەیەک بکێشینەوە، 0:08:52.586,0:08:54.013 ئەبێ لە چی بچێت؟ 0:08:54.013,0:08:57.746 بۆیە ئەم قوتابخانەیەمان درووستکرد،[br]کە پێی ئەوترێت لومیار، و 0:08:57.746,0:08:59.898 لومیار کە یەکێکیان[br]قوتابخانەیەکی گشتییە، و 0:08:59.898,0:09:01.704 لومیار ئەمەی وت: 0:09:01.704,0:09:05.881 با ئەم ڕۆڵەی مامۆستا[br]دابەشکەین بۆ دوو. 0:09:05.881,0:09:08.242 یەکێکیان، پێی بڵێین توتۆر (چاودێر( 0:09:08.242,0:09:13.217 توتۆر، بە واتا یۆنانییە کۆنەکەی[br]"پایدیا": ئاگات لە مناڵەکە بێت. 0:09:13.217,0:09:17.047 ئەوەی ڕووئەیات لە ماڵەوەیان،[br]ساتەکەیان چییە لە ژیانا، هتد... 0:09:17.047,0:09:18.387 تکایە کاری فێرکردن مەکە، 0:09:18.387,0:09:21.797 چونکە ئەو تۆزەی ئەیزانیت بەراورد[br]بە گوگڵ، شتێکە نامانەوێ بیزانین. 0:09:21.797,0:09:22.949 ئەوە بۆخۆت هەڵگرە. 0:09:22.949,0:09:24.297 (پێکەنین) 0:09:24.297,0:09:28.250 ئێستا، ئەو کەسانە ئەهێنین[br]کە دوو شتیان هەیە: 0:09:28.250,0:09:32.617 حەز و ئەزموون، و لەوانەیە[br]کاری خۆیان بێت و لەوانەشە هی خۆیان نەبێت. 0:09:32.617,0:09:34.534 دانیشتووانە بەتەمەنەکەش بەکارئەهێنین، 0:09:34.534,0:09:38.887 کە لەسەدا ٣٥ی دانیشتووانەکەن بە داناییەکەوە[br]کە چیتر کەس نایەوێت. 0:09:38.887,0:09:41.494 بۆیە ئەیانهێنین بۆ قوتابخانە و ئەڵێین، 0:09:41.494,0:09:45.330 ئەوە فێری مناڵەکان بکەن[br]کە خۆتان باوەڕتان پێی هەیە. 0:09:45.330,0:09:47.946 کەمانچەژەنمان هەیە وانەی[br]بیرکاری ئەڵێتەوە. 0:09:47.946,0:09:50.511 هەموو جۆرە شتەکانمان هەیە کە ئەڵێین، 0:09:50.511,0:09:53.492 چیتر خەمی پێکهاتەکانی[br]کۆرسەکەت نەبێت. 0:09:53.492,0:09:58.456 نزیکەی ١٠ بابەتی گرنگمان هەیە[br]کە لە ٢وەوە بۆ ١٧یە. 0:09:58.456,0:10:02.846 شتی وەک، چۆن خۆمان ئەپێوین[br]وەک مرۆڤێک؟ 0:10:02.846,0:10:06.472 بۆیە شوێنی بیرکاری و فیزیا و[br]ئەو جۆرە شتانە هەیە. 0:10:06.472,0:10:08.336 چۆن خۆمان دەربڕین؟ 0:10:08.336,0:10:10.741 کەواتە شوێن هەیە بۆ[br]موزیک و وێژە، هتد.، 0:10:10.741,0:10:12.385 بەڵام بۆ ڕێزمانیش. 0:10:12.385,0:10:15.042 ئینجا ئەو شتانەشمان هەیە[br]کە هەمووان لەبیریان کردووە، 0:10:15.042,0:10:17.611 کە لەوانەیە گرنگترین شت بن لە ژیانا. 0:10:17.611,0:10:21.309 گرنگترین ئەو شتانەی[br]هیچ نازانین لەسەریان. 0:10:21.309,0:10:23.549 هیچ نازانین لەسەر خۆشەویستی، 0:10:23.549,0:10:25.641 هیچ نازانین لەسەر مردن، 0:10:25.641,0:10:27.718 هیچ نازانین لەسەر ئەوەی بۆچی لێرەین. 0:10:27.718,0:10:32.252 کەواتە بابەتێکمان ئەوێت لە قوتابخانە[br]باسی هەموو ئەو شتانە بکات کە نایزانین. 0:10:32.252,0:10:34.356 کەواتە ئەوە بەشێکی گەورەی[br]ئەوەیە کە ئەیکەین. 0:10:34.356,0:10:39.951 (چەپڵەلێدان) 0:10:39.951,0:10:42.869 بۆیە بەدرێژایی ساڵەکان، دەست ئەکەین[br]بە چوون بۆناو شتەکانی تر. 0:10:42.869,0:10:45.031 ئەڵێین، بۆچی ئەبێت[br]سەرزەنشتی مناڵەکان بکەین و 0:10:45.031,0:10:47.822 بڵێین، دانیشە و وەرە بۆ ئێرە و[br]ئەوە بکە، و بەم شێوەیە. 0:10:47.822,0:10:51.137 ئەمانوت، با وا لە مناڵەکان بکەین[br]شتێک بکەن کە پێی ئەڵێین بازنە، 0:10:51.137,0:10:52.402 کە هەفتەی جارێک یەکتر ببینن. 0:10:52.402,0:10:54.712 ئینجا ئەڵێین، یاساکان پێکەوەنێن و 0:10:54.712,0:10:57.039 ئینجا بڕیار بەن کە ئەتانەوێ چی لێکەن. 0:10:57.039,0:10:59.221 کەواتە ئەتوانن هەمووتان[br]بکێشن بە سەرتانا؟ 0:10:59.221,0:11:01.543 بێگومان، بۆ هەفتەیەک،[br]تاقیکەنەوە. 0:11:01.543,0:11:05.478 هەمان ئەو یاسایانەی ئێمەیان بۆ هات، 0:11:05.478,0:11:06.869 جگە لەوەی هی خۆیان بوو. 0:11:06.869,0:11:09.114 ئینجا، هێزیشیان هەیە، 0:11:09.114,0:11:14.106 واتا، ئەیانتوانی مناڵەکان ڕاگرن[br]لە دەوام یان دەریانکەن 0:11:14.106,0:11:19.504 بۆ ئەوەی تەنیا یاری بە قوتابخانەکە نەکەن،[br]بەڕاستی بڕیاردەر بن. 0:11:19.504,0:11:22.547 ئینجا، لە هەمان ئەم چوارچێوەیەیا، 0:11:22.547,0:11:24.941 وێنەیەکی پارچەپارچەی ژمارەیی ئەهێڵینەوە، 0:11:24.941,0:11:28.572 چونکە ئەمە بونیادخوازی یان[br]مۆنتیسۆری یان شتێکی لەو بابەتە نییە. 0:11:28.572,0:11:32.110 شتێکە کە مەنهەجی خوێندنی[br]بەرازیلیمان پێهێشتۆتەوە 0:11:32.110,0:11:34.778 بە ٦٠٠ پارچەی وێنەکە، 0:11:34.778,0:11:37.915 کە ئەمانەوێ ئەم مناڵانە بخەینە بەری[br]هەتا ئەوکاتەی ئەبن بە ١٧ ساڵ. 0:11:37.915,0:11:40.750 بەردەوامیش لەسەر ئەمە ئەڕۆین و[br]ئەزانین کە چۆنن تیایا و 0:11:40.750,0:11:44.790 ئەڵێین، ئەگەر ئێستا حەزت لەمە نییە[br]باشە با ساڵێک لەسەری بووەستین. و 0:11:44.804,0:11:49.036 مناڵەکان لە چەند گرووپێکا ئەبن[br]کە بەپێی تەمەن پۆڵێن نەکراون، 0:11:49.036,0:11:52.762 هەر بۆیە مناڵە شەش ساڵانەکە[br]کە ئامادەیە بۆ ئەوە لەگەڵ ١١ ساڵانێک، 0:11:52.762,0:11:55.127 کەواتە مناڵێکی شەش ساڵان[br]ئەگەر ئامادەبێت بۆ بابەتێک لەگەڵ ١١ ساڵێک 0:11:55.127,0:11:59.012 ئەوە هەموو گرووپ و کۆمەڵەکان[br]ناهێڵێت و 0:11:59.012,0:12:01.453 ئەو شتانەی بەشێوەیەکی گشتی[br]کە هەمانە لە قوتابخانەکان. 0:12:01.453,0:12:05.254 نمرەدانانیشیان لە سفر بۆ سەدە، 0:12:05.254,0:12:09.689 کە هەموو دوو کاتژمێرێک ئەیکەن[br]بە ئەپێکی لای خۆیان. 0:12:09.689,0:12:14.584 هەتا ئەوکاتەی ئەزانین لەسەدا ٣٧یان هەیە[br]پێمان خۆشە لەسەر ئەم بەرنامەیە بن، 0:12:14.584,0:12:19.827 بۆ ئەوەی بتوانین بیانێرینە دەرەوە بۆ جیهان [br]بزانین کە وەک پێویست ئەزانن لەسەری. 0:12:19.827,0:12:24.098 خەڵکیش ناویان ئەنوسن بۆ کۆرسێکی[br]٤٥ ڕۆژی لەسەر درووستکردنی پاسکیل. 0:12:24.098,0:12:28.667 ئێستا هەوڵی دروستکردنی پاسکیلبە[br]بێ ئەوەی بزانیت پای یەکسانە بە ٣.١٤١٦. 0:12:28.667,0:12:30.431 ناتوانیت. 0:12:30.431,0:12:34.943 هەر یەکێکیش لە ئێوە، با هەوڵبات،[br]٣.١٤١٦ بەکاربێنێت بۆ شتێک. 0:12:35.083,0:12:36.589 چیتر نایزانیت. 0:12:36.589,0:12:39.020 کەواتە ئەمە لەدەستچووە و ئێمەش[br]ئەمانەوێ ئەوە بکەین، 0:12:39.020,0:12:41.134 کە گەڕانە بۆ دانایی لەو قوتابخانەیە. 0:12:41.134,0:12:46.694 ئەوەش ئەمانهێنێتەوە سەر ئەم گرافە و[br]ئەم دابەشکردنە بۆ ژیانمان. 0:12:47.090,0:12:49.751 کە بیری لێئەکەمەوە پارەیەکی زۆرم کۆکردەوە. 0:12:49.751,0:12:53.998 کاتێک بیر ئەکەیتەوە و ئەڵێیت[br]ئێستا کاتی ئەوەیە بیگەڕێنیتەوە -- 0:12:53.998,0:12:56.670 ئەویش ئەگەر بیگەڕێنیتەوە،[br]زۆرت بردووە. 0:12:56.670,0:13:03.722 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 0:13:04.822,0:13:07.402 بەردەوام بیر ئەکەمەوە ئەگەر وارێن بوفێت[br]ڕۆژێک لە خەو هەستێت و 0:13:07.402,0:13:10.786 بۆی دەرکەوێت ٣٠ ملیار دۆلار زیاتری هەیە[br]لەوەی کە خۆی بیری لێئەکردەوە. و 0:13:10.786,0:13:13.578 سەیرکات و بڵێت، باشە[br]چی لەمە بکەم؟ 0:13:13.578,0:13:16.415 ئینجا بڵێت، ئەییەم بە کەسێک[br]کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی. 0:13:16.415,0:13:18.703 ئەییەم بە بیڵ گەیتس. (پێکەنین) 0:13:20.086,0:13:23.236 هاوڕێکەشم، کە ئامۆژگاریکەری[br]داراییمە لە نیو یۆرک، 0:13:23.236,0:13:25.129 ئەڵێت، سیرکە، تۆ کەسێکی سەیریت 0:13:25.129,0:13:28.402 چونکە ئێستا ٤.١ ئەوەنە[br]پارەت زیاتر ئەبوو ئەمڕۆ 0:13:28.402,0:13:32.662 ئەگەر بە پارە پارەت پەیاکردایە لەجیاتی ئەوەی[br]بەم شێوەیەی ئێستات هەر بیبەخشیتەوة. 0:13:32.668,0:13:34.480 بەڵام پێمباشە هەتا زیاتر پەیاکەیت[br]زیاتر ببەخشیت. 0:13:34.480,0:13:37.786 (چەپڵەلێدان) 0:13:37.786,0:13:42.058 ماوەیەک کارگێڕی کارم ئەوتەوە[br]لە زانکۆی ماساچوتس و 0:13:42.058,0:13:44.664 دەرئەنجام ڕۆژێک لە گۆڕستانی [br]ماونت ئۆبێرن خۆم بینییەوە. 0:13:44.664,0:13:46.608 گۆڕستانێکی جوانە لە کامبریدج. و 0:13:46.608,0:13:49.650 بەو ناوەیا ئەسوڕامەوە. [br]ساڵیادی لەدایکبوونم بوو بیرم ئەکردەوە. 0:13:49.650,0:13:52.044 بۆ یەکەم جار بوو،[br]ئەم کێلی گۆڕانە ببینم و 0:13:52.044,0:13:54.817 ئەم کەسە سەرسوڕهێنەرانە[br]کە کاری مەزنیان کردووە و 0:13:54.817,0:13:58.699 ئینجا بیرم کردەوە، ئەمەوێ خەڵک[br]منیان چۆن بیربێت؟ و 0:13:58.889,0:14:00.485 ئینجا کەمێکی تر گەڕام، و 0:14:00.485,0:14:02.930 دووەم جار، پرسیارێکی تر[br]هات بە مێشکما، 0:14:02.930,0:14:05.233 کە باشتر بوو بۆم، ئەویش، 0:14:05.233,0:14:08.120 بۆچی هەر بمەوێ منیان بیربێت؟ 0:14:08.120,0:14:10.257 (پێکەنین) 0:14:10.257,0:14:13.078 پێشموابێت ئەوە بۆ شوێنی[br]جیاجیای بردووم. 0:14:13.078,0:14:17.326 کە ٥٠ ساڵ بووم، من و فێرناندای هاوسەرم[br]بۆ تەواوی دواینیوەڕۆیەک دانیشتین، 0:14:17.326,0:14:19.508 کورەیەکی گەورەمان هەبوو ئاگری تیابوو، و 0:14:19.508,0:14:23.084 هەموو ئەوەم فڕێ یایە [br]ناو ئەو ئاگرەوە کە کردبووم. 0:14:23.084,0:14:25.471 ئەمە کتێبێکە بە ٣٨ زمان، 0:14:25.471,0:14:29.018 سەدان نوسراو و دی ڤی دی،[br]هەموو شتێکی تیا بوو. 0:14:29.018,0:14:30.438 ئەوەش دوو شتی کرد. 0:14:30.438,0:14:35.363 یەکەمیان، پێنج مناڵەکەمانی ئازاد کرد[br]لەوەی شوێن پێمان بگرنەوە، سێبەرەکانمان -- 0:14:35.363,0:14:37.019 ئەوان نازانن چی بکەن. 0:14:37.019,0:14:38.243 (پێکەنین) 0:14:38.243,0:14:39.552 کە شتێکی باشە. 0:14:39.552,0:14:41.477 ناشیانبەم بۆ شوێنێک و 0:14:41.477,0:14:43.871 بڵێم، ڕۆژێک یەت هەموو ئەمە[br]ئەبێت بە هی خۆت. 0:14:43.871,0:14:45.428 (پێکەنین) 0:14:45.428,0:14:48.960 پێنج مناڵەکە هیچ نازانن،[br]کە شتێکی باشە. 0:14:48.960,0:14:50.641 دووەم شتیش ئەوەیە، 0:14:50.641,0:14:55.339 خۆشم ئازادکرد لەم لەنگەرەی[br]دەستکەوتەکانی ڕابردووم. 0:14:55.339,0:14:59.837 هەموو جارێک ئامادەم بۆ دەستپێکردنی شتێکی نوێ و[br]بڕیار لەسەر شتەکان بەم لە سەرەتاوە 0:14:59.837,0:15:01.958 لە بەشەکانی ئەو ڕۆژە کۆتاییانە. 0:15:01.958,0:15:03.375 هەندێک خەڵکیش ئەڵێن، 0:15:03.375,0:15:05.913 ئاه، کەواتە ئێستا ئەم کاتەت هەیە،[br]ئەم ڕۆژە کۆتاییانە، و 0:15:05.913,0:15:07.771 ئەتوانی بچیتە دەرەوە و[br]چیت ئەوێت بیکەیت. 0:15:07.771,0:15:10.093 نەخێر، چوین بۆ کەناردەرییاکان 0:15:10.093,0:15:12.655 چوین بۆ سامۆوا و ماڵدیڤس و[br]مۆزەمبیقیش، 0:15:12.655,0:15:14.421 ئەوە تەواو بووە. 0:15:14.421,0:15:16.530 بەسەر چیاکانی هیمالایا سەرکەوتووم. 0:15:16.530,0:15:20.401 ٦٠ مەتر چوومەتە ژێر ئاوەوە[br]بۆ بینینی قرشی سەر چەکوش. 0:15:20.401,0:15:24.952 ٥٩ ڕۆژم بەسەر بردووە بە سوار پشتی[br]وشترەوە لە چادەوە بۆ تیمبوکتو. 0:15:24.952,0:15:28.943 بە خلیسکێنەی سەر بەفری سەگ[br]چووم بۆ کیشوەری باکور. 0:15:28.943,0:15:30.719 بۆیە سەرقاڵ بووین. 0:15:30.719,0:15:36.722 ئەوەیە کە پێی ئەڵێم لیستی کارەکانی[br]ئەبوو بیکەم و نەمکردووە. 0:15:36.722,0:15:39.701 (پێکەنین) 0:15:39.701,0:15:43.258 بەم لۆجیکەشەوە، سەیری [br]ئەم ڕۆژانە ئەکەم و بیرئەکەمەوە، 0:15:43.258,0:15:45.777 هێشتا خانەنشین نەبووم.[br]هیچ هەست ناکەم خانەنشین بووبێتم. و 0:15:45.777,0:15:47.918 بۆیە کتێبێکی تازە ئەنووسمەوە. 0:15:47.918,0:15:51.731 لە دوو ساڵی ڕابردوودا[br]سێ کۆمپانیای نوێمان کردۆتەوە. 0:15:51.731,0:15:56.934 ئێستا کار ئەکەم لەسەر ئەوەی ئەم سیستمی [br]قوتابخانەیە بێ بەرامبەر بەردەستخەم بۆ جیهان، و 0:15:56.934,0:16:00.363 بۆشم دەرکەوت، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش،[br]کە کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. و 0:16:00.387,0:16:02.325 بۆیە ماوەی ١٠ ساڵە هەوڵ ئەیەم 0:16:02.325,0:16:05.750 سیستمی گشتی والێکەم ئەم سیستمی[br]قوتابخانەیە بەکاربێنێت، 0:16:05.750,0:16:08.145 قوتابخانە گشتییەکانمان خۆیان 0:16:08.145,0:16:12.842 لە سەد ٤٣ێیان پێئەدرێت لە باشیا،[br]کەچی نمرەی قوتابییەکانی 0:16:12.842,0:16:15.531 ٩١ لە ١٠٠ی تێدایە. 0:16:15.531,0:16:17.964 بەڵام کەس بێ بەرامبەر نایەوێت. 0:16:17.964,0:16:21.158 بۆیە لەوانەیە دەستکەین بە پارەسەندن بۆی و[br]ئینجا لەوانەیە لەوێوە بگاتە شوێنێک. 0:16:21.158,0:16:24.939 بەڵام خستنە کاری ئەمە یەکێکە لەو شتانەی[br]کە ئەمانەوێ بیکەین. و 0:16:24.939,0:16:28.256 پێموابێت ئەوە وەک نامەیەک[br]بەجێمان ئەهێڵێت بۆ هەمووتان. 0:16:28.256,0:16:30.008 پێموابێت کەمێک بەم شێوەیەیە: 0:16:30.008,0:16:33.165 هەموومان فێری ئەوەی بووین[br]چۆن شەوانی یەک شەممان 0:16:33.165,0:16:35.582 بچینە سەر ئیمێڵ و کارکردن. 0:16:35.582,0:16:37.292 بەڵام زۆر کەم لە ئێمە فێربوون 0:16:37.292,0:16:40.422 دوای نیوەڕوانی دوو شەممان[br]بڕۆین بۆ سەیرکردنی فلیمەکان. و 0:16:40.422,0:16:44.523 ئەگەر بمانەوێ بۆ دانایی بگەڕێین،[br]پێویستە فێربین ئەوەش بکەین. و 0:16:44.523,0:16:48.173 بۆیە ئەوەی ئەم ساڵانە کردوومانە[br]زۆر سادەیە، 0:16:48.173,0:16:51.345 سێ ئامرازە بچووکەکەیە،[br]ئەویش پرسیارکردنی سێ بۆچییەکەیە پێکەوە. 0:16:51.345,0:16:54.106 چونکە یەکەم بۆچی هەموو جارێک[br]وەڵامێکی باشت دەستئەکەوێت بۆی. 0:16:54.106,0:16:56.521 دووەم بۆچی، ئیتر لەوەوە[br]قورستر ئەبێت. 0:16:56.521,0:17:00.460 هەتا سێیەم بۆچی، هەر بەڕاستی نازانیت[br]بۆچی ئەوە ئەکەیت کە ئەیکەیت. 0:17:00.460,0:17:06.688 ئەوەی ئەمەوێ بۆتان بەجێبێڵم تۆوەکەیە و[br]بیرکردنەوەکەیە کە ئەگەر ئەمە بکەیت، 0:17:06.688,0:17:09.444 یەیتە سەر پرسیارەکە، ئەوە بۆچی؟ 0:17:09.444,0:17:10.946 ئەمە بۆ چی ئەکەم؟ 0:17:10.946,0:17:13.827 بەو هیوایەی، دەرئەنجامی ئەوە، و[br]بە تێپەڕبوونی کاتیش، 0:17:13.827,0:17:16.960 هیوادارم کە بەمە، و[br]هیوای ئەوە ئەخوازم، 0:17:16.960,0:17:19.663 داهاتووێکی زۆر دانایانەترتان هەبێت. 0:17:19.663,0:17:21.448 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 0:17:21.448,0:17:28.987 (چەپڵەلێدان) 0:17:33.957,0:17:39.044 ریکاردۆ، تۆ بەجۆرێک شێتیت. 0:17:39.044,0:17:40.869 (پێکەنین) 0:17:40.869,0:17:44.049 بۆ زۆر کەس، ئەمە لە شێتانە ئەچێت. و 0:17:44.049,0:17:47.438 کەچی بە قوڵی دانایانەیە. 0:17:47.438,0:17:50.347 پارچەکانی کە ئەمەوێت[br]پێکیانەوە بنێم ئەمەن: 0:17:50.347,0:17:52.442 بیرۆکەکانت زۆر رادیکاڵن. 0:17:52.442,0:17:57.491 کە چۆن لە بزنسا بۆ نموونە،[br]ئەم بیرۆکانە ماوەیەکە هەیە، 0:17:58.191,0:18:01.401 لەوانەیە بەشێکی بزنسەکان هەندێک[br]لەم بیرۆکانەیان بەکارهێنابێت 0:18:01.401,0:18:03.303 کە هێشتا زۆر کەمن. 0:18:03.303,0:18:06.201 هیچ جارێک ڕوویداوە کە[br]کۆمپانیایەکی گەورە 0:18:06.201,0:18:09.830 یەکێک لە بیرۆکەکانی تۆی وەرگرتبێت و[br]تۆش دڵ خۆشبووبێت؟ 0:18:09.830,0:18:12.627 ڕووئەیات، دوو هەفتە لەمەوبەر ڕوویدا 0:18:12.627,0:18:14.837 لەگەڵ ریچارد برانسن،[br]ئێستا ئەڵێن، 0:18:14.837,0:18:17.369 ئاه، چیتر نامەوێ کۆنترۆڵی[br]ڕۆژەکانی پشووت بکەم، 0:18:17.369,0:18:19.553 یان نێتفلیکس هەتا ڕادەیەک[br]هەنێکی جێبەجێ ئەکات، 0:18:19.553,0:18:21.880 بەڵام پێموانییە زۆر گرنگ بێت. 0:18:21.880,0:18:25.634 حەز ئەکەم زیاتر ببینم ڕووبات زیاتر[br]بەشێوەیەکی پەرۆشی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامێ:، 0:18:25.634,0:18:27.208 بەڵام ئەوە شتێکی زۆر کەسییە. 0:18:27.208,0:18:31.420 ڕاستییەکە ئەوەیە خۆت ئەخەیتە بەر مەترسی[br]ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست بەیت. و 0:18:31.420,0:18:34.716 هیچ کەسێکیش نییە لە کۆنترۆڵا بێت[br]ئامادە بێت بیخاتە مەترسییەوە. 0:18:34.716,0:18:37.056 پێویستە لە منداڵەکان و[br]خەڵکی ترەوە بێت 0:18:37.056,0:18:39.298 کە بە شێوەی جیا جیا[br]دەست بە کۆمپانیاکان ئەکەن. 0:18:39.298,0:18:40.806 کەواتە ئەوە شتە سەرەکییەکەیە؟ 0:18:40.806,0:18:43.005 لە ڕوانگەی تۆوە بەڵگەکە هەیە، 0:18:43.005,0:18:45.001 لە ڕوانگەی بزنسەوە ئەمە کار ئەکات، 0:18:45.001,0:18:47.709 بەڵام خەڵک بوێری ئەوەیان نییە[br]کە بیکەن - 0:18:47.709,0:18:49.831 تەنانەت پاڵنەریشیان هەیە. 0:18:49.831,0:18:52.587 کۆمپانیایەک بەڕێوە ئەبەیت داواکارییەکەی[br]گەشتنە ئامانجە لە ٩٠ ڕۆژدا. 0:18:52.587,0:18:54.466 ڕاپۆرتی چارەکی ساڵ. 0:18:54.466,0:18:56.684 ئەگەر لە ٩٠ ڕۆژدا باش نەبیت،[br]تەواو دەرئەکرێیت. 0:18:56.684,0:19:00.605 تۆش ئەڵێیت، ئەمە پرۆگرامێکی مەزنە،[br]کە لە کەمتر لە نەوەیەکا -- 0:19:00.605,0:19:02.529 یەکسەر پێت بڵێن، "لێرە بڕۆ دەر." 0:19:02.529,0:19:04.420 کەواتە ئەمە کێشەکەیە. 0:19:04.420,0:19:07.335 (پێکەنین) 0:19:07.335,0:19:12.651 ئەوەی ئەتەوێ بیکەیت لە پەروەردەیا[br]بەلای منەوە زۆر کاریگەرە. 0:19:12.651,0:19:17.149 هەمووان بێزارن لە سیستمی[br]پەروەردەی وڵاتەکەیان. 0:19:17.149,0:19:19.922 کەس وا بیرناکاتەوە کە توانیبێتمان[br]بگەینە جۆرە جیهانێک 0:19:19.922,0:19:22.872 کە تیایا گوگڵ و هەموو ئەم[br]هەڵبژاردنە تەکنەلۆجیاییانە هەبن. 0:19:22.872,0:19:26.742 کەواتە بەڵگەتان هەیە لەسەر ئەوەی[br]منأڵەکانی ئەچن سی سیستمەکەی ئێوە، 0:19:26.742,0:19:29.294 باشتربوونێکی بەرچاویان هەیە[br]لە ئاستی زانیارییەکانیان. 0:19:29.294,0:19:31.859 چۆن کارێک بکەین[br]ئەم بیرۆکانە بڕۆنە پێشەوە؟ 0:19:31.859,0:19:35.843 پێموابێت کێشەی بیرۆکەکانە[br]کە کاتی هاتووە. و 0:19:36.750,0:19:40.252 هەرگیز پێشتر ئەوەندە ئینجیلی نەبووم[br]دەربارەی ئەم شتانە. 0:19:40.252,0:19:41.793 خۆمان بەردەستی ئەکەین. 0:19:41.793,0:19:43.238 لەپڕ، کۆمەڵێک خەڵک ئەدۆزیتەوە -- 0:19:43.238,0:19:45.753 کۆمەڵێک هەن لە ژاپۆن،[br]کە زۆر ئەمترسێنن، 0:19:45.753,0:19:48.918 پێیان ئەوترێت سملێریستەکان، و[br]١٢٠ کۆمپانیایان هەیە. 0:19:48.918,0:19:53.289 بانگێشتیان کردووم.[br]هەمووکات ترساوم لە ڕۆشتن بۆی. و 0:19:53.289,0:19:58.464 گروپێکیش هەیە لە هۆڵەندا[br]کە ٦٠٠ کۆمانپای هۆڵەندی بچووکی هەیە. 0:19:58.464,0:20:01.141 شتێکە کە هەر بۆخۆی[br]زیاتر ئەبووژێتەوە. 0:20:01.141,0:20:03.632 بەشێکی هەڵە ئەبێت، و[br]ئەوەش گرنگ نییە. 0:20:03.632,0:20:05.709 ئەمە شوێنی خۆی ئەدۆزێتەوە. و 0:20:05.709,0:20:08.194 من لەوەی تریان ئەترسم، کە ئەڵێت، 0:20:08.194,0:20:10.126 ئەمە زۆر باشە پێویستە ئەمە بکەیت 0:20:10.126,0:20:12.792 با سیستمێک درووستکەین و[br]پارەیەکی زۆری تێکەین و 0:20:12.792,0:20:15.319 ئیتر هەرچۆنێک بێت خەڵک ئەیکەن 0:20:15.319,0:20:18.563 کەواتە بەدرێژایی ژیانت[br]پرسیاری نائاساییت کردووە. 0:20:18.563,0:20:21.396 پێموابێت ئەوە سووتەمەنییەکەیە[br]کە پاڵنەر بووە بۆ زۆرێک لەمە. 0:20:21.396,0:20:27.265 هیچ پرسیارێکی ترت پێیە بۆمان،[br]بۆ تێد، بۆ ئەم گروپەی ئێرە؟ 0:20:27.265,0:20:31.854 هەموو جارێک ئەگەڕێمەوە[br]سەر هەمەجۆری پرسیارەکەی 0:20:31.854,0:20:35.105 کوڕەکەم کردی کاتێک سێ ساڵ بوو. 0:20:35.105,0:20:39.046 لە جاکوزییەکا دانیشتبووین، و[br]ئەویش وتی، "باوکە، ئێمە بۆ هەین؟" 0:20:39.056,0:20:40.620 هیچ پرسیارێکی تر نییە. 0:20:40.620,0:20:42.134 کەس هیچ پرسیارێکی تری نییە. 0:20:42.134,0:20:46.123 هەمەجۆری ئەم یەک پرسیارەمان هەیە،[br]لە سێ بەدواوە. 0:20:46.123,0:20:51.519 بۆیە کاتێک کات بەسەر ئەبەیت لە کۆمپانیایەک،[br]لە ڕێکخراوێک، بیرۆکراسییەک و 0:20:51.519,0:20:53.142 ئەڵێیت، کوڕە -- 0:20:53.142,0:20:55.859 چەند کەس ئەناسیت کە لە کاتی[br]سەرەمەرگیانا وتویانە، 0:20:55.859,0:20:58.264 کوڕە، خۆزگە کاتی زیاترم[br]بەسەر ئەبرد لەسەر کارەکەم؟ 0:20:58.264,0:21:03.314 کەواتە زۆر گرنگە کە ئێستا[br]ئەو بوێرییەت هەبێت -- 0:21:03.314,0:21:05.222 نەک هەفتەیەکی تر، نەک دوو مانگی تر، 0:21:05.222,0:21:07.516 نەک کاتێک شتێکت بۆ دەرئەکەوێت -- 0:21:07.516,0:21:10.388 ئینجا بڵێیت، نا، باشە من ئەمە بۆ ئەکەم؟ 0:21:10.388,0:21:12.505 هەموو شتێک بووەستێنە.[br]با شتێکی تر بکەم. و 0:21:12.505,0:21:14.070 ئیتر کێشە نامێنێت، 0:21:14.070,0:21:16.341 زۆر باشتر ئەبێت لەوەی ئەیکەیت، 0:21:16.341,0:21:19.449 ئەگەر لە پرۆسەیەکا گیرت خواردبێت. 0:21:19.449,0:21:22.651 کەواتە ئەمەش واملێئەکات بەشێوەیەکی جوان 0:21:22.651,0:21:24.277 کۆتایی بەم ڕۆژە بەسوودەی تێد بێ،م. 0:21:24.277,0:21:25.955 ریکاردۆ سێملەر، زۆر سوپاس بۆتۆ. 0:21:25.955,0:21:27.532 زۆر سوپاس. 0:21:27.532,0:21:29.184 (چەپڵەلێدان)