سڵاو گەردیلە، من ھایدرۆجینم،
بە ناسینت خۆشحاڵم.
ھەستت چۆنە سەبارەت بە بازدانەکە؟
سڵاو، من دژەھایدۆجینم، دژە گەردیلەی تۆم،
لە ڕاستیدا، ھەست دەکەم بێ لایەنم.
پۆزیتڕۆن و دژەپۆزیتڕۆنم ھاوسەنگن وەک
ھاوسەنگی ئەلیکترۆن و پڕۆتۆنی تۆ، باشە
ھێی، تۆ وەک منی، بەڵام نەختێک جیاوازی،
ئۆو، وریا بە! ئەگەر لێک نزیک ببینەوە،
لە پڕیشکە وزەیەک ون دەبین.
من پێم باشە یەک پارچە بین.
ئوۆ، واو. ببورە.
"ئاساییە. بیرم كردەوە،
سەیرە من و تۆ بەم شێوەیە قسە دەکەین
وەک پێش کاتی بازدانمان لە سەرو سێرن.
ئەمە بۆ وایە؟
باشە، وەک دەست پێک چۆن بزانین
کە ھەر دووکمان بەردەبینەوە؟
بە دڵنیایەوە بەردەبینەوە
بەھۆی ھێزی کێش کردن.
ھێزی کێش کردنی نێوان بارستەکان.
تەنانەت دەزانم بە چ خێراییەک بەردەبینەوە.
گالیلۆ ئەمە خستە روو لە تاقیکردنەوەی
بەردانەوە لە سەر تاوەر،
ئەو ڕوونی کردەوە ھەموو شتێک بە ھەمان
خێرایی دەکەون بەبێ ڕەچاوکرنی بارستەیان.
ئەمە بۆ شتە بارستە گەورەکان.
بەڵام بۆ گەردیلە بچووکەکانی
وەک ئێمە، شتێکی جیاوازە.
بارستەی ئێمە زۆر بچووکە کە دەکەوینە
ژێر باری ھێزی کێش کردن، ھێزێکی کەمە
ئەگەر گەردیلەکە بارگاوی بێت
وەک دژەپڕۆتۆنی پڕۆتۆنەکانت،
تۆمار کردنی ئەم ھێزە ئەستەم دەبێت
بە بەراورد بە ھێزە
ئەلیکترۆموگانیستیەکانی سەر گەردیلەکان.
بەڵام ئەمە بۆ گەردیلە بارگاوییەکان ڕاستە،
من و تۆ جەمسەردار نین.
جەمسەرگیریمان ھاوسەنگە،
بۆیە ھێزە ئەلیکتڕۆموگانتیسیەکانی سەرمان کەمە
بۆیە، دەکرێت ھێزی کێش
کردنی سەرمان بپێورێت.
دەزانم، ئەوەی من پێوراوە.
بەھۆی ئەوەی تۆ لە ھەموو شوێنێک بوونت
ھەیە، بەڵام دۆزینەوەی من ئاسان نییە
باشە، ئەمە بۆ وایە؟
ئایا پێویست ناکات ڕێژەمان یەکسان بێت
لە ماددە و دژەماددە لە
کاتی تەقینەوە گەورەکە؟
تۆ ڕاست دەکەیت، بەڵام ھەموو گەردیلەکان
یەکتر لەناو دەبەن و یەکتر دەکەنە وزە،
لە یادتە؟
و گەروون پڕ لە ماددەیە.
ھیچ کەسێک نازانێت کە بۆچی ڕێژەی
ماددە لە دژەماددە زیاترە.
ھەر بۆیە زاناکان
زۆر پەرۆشی لێکۆڵینەوەن لە بارەی من.
باشە، تۆیان لە کوێ دۆزیوەتەوە؟
لە ڕاستیدا، منیان
لەم تاقیگەیە درووست کردووە.
پێویستیان بە خێراکەرێک ھەبوو بۆ ئەوەی
دژەپڕۆتۆنی من درووست بکەن چونکە زۆر قورسە،
بەھەمان شێوەی پڕۆتۆنی تۆ قورسە.
دەست خستنی پۆزیتڕۆنی من ئاسانتر بوو.
زۆر سووکترە وەک ئەلیکتڕۆنی
تۆ و ھەندێک ماددە ھەیە
کە بە دەردانی لەناو دەچێت.
پێویستیان بە لێکدانی ئەم
دوو بەشە ھەبوو بۆ دەستخستنی من.
بەڵام لەم ماوەیەدا،
توانیان من بۆ ماوەیەک بھێڵنەوە تا
لێکۆڵینەوە لە خەسڵەتەکانم بکەن.
ئێستا، تۆیان ناردوە بۆ ئێرە، بۆ
ئەوەی لەگەڵ من باز بدەیت، بەڵام بووەستە.
ئەمە ڕاستە، ئێمە تاقیکردنەوەکەی
گالیلۆ دووبارە دەکەینەوە.
بەڵام تاقی کردنەوەی ماددە
و دژەماددە لە جێگەی شتیتر.
باشە چی ڕوودەدات؟
ئایا بەرەو ئاسمان دەکەویت، یان چی؟
تەنیا یەک ڕێگە ھەیە بۆ زانینی ئەمە.