WEBVTT 00:00:01.309 --> 00:00:06.374 حەفتا هەزار ساڵ لەمەوبەر، باپیرانمان ئاژەڵانێکی بێ بایەخ بوون. 00:00:06.398 --> 00:00:10.497 گرنگترین شت کە پێویستە بیزانین دەربارەی مرۆڤەکانی پێش مێژوو 00:00:10.521 --> 00:00:12.473 ئەوەیە کە ئەوان گرنگ نەبوون. 00:00:12.497 --> 00:00:17.631 کاریگەرییان لەسەر جیهان زیاتر نەبوو لە ماسی جەڵی 00:00:17.655 --> 00:00:20.016 یان پوشکەبەفڕە و یان دارکونکەرەکان. 00:00:20.643 --> 00:00:24.226 ئەمڕۆ، بەپێچەوانەوە، ئێمە جڵەوی زەویمان گرتۆتە دەست. 00:00:24.853 --> 00:00:26.195 و پرسیارەکە ئەوەیە: 00:00:26.219 --> 00:00:29.341 کە چۆن لەوێوە گەیشتینە ئێرە؟ 00:00:29.666 --> 00:00:33.318 چۆن خۆمان گۆڕی لە مەیمونێکی بێ بایەخەوە، 00:00:33.342 --> 00:00:36.489 کە بە ئیشی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون لە سوچێکی ئەفەریقا، 00:00:36.513 --> 00:00:39.003 بۆ فەرمانڕەوای هەسارەی زەوی؟ NOTE Paragraph 00:00:39.876 --> 00:00:45.566 هەمیشە، ئێمە دەگەڕێین بۆ جیاوازییەکانمان لەگەڵ ئاژەڵەکانی تر 00:00:45.590 --> 00:00:47.071 لەسەر ئاستی تاکەکەسی. 00:00:47.412 --> 00:00:50.406 دەمانەوێت باوەڕبکەین - دەمەوێت باوەڕبکەم 00:00:50.430 --> 00:00:53.978 کە شتێکی تایبەت لە مندا هەیە. 00:00:54.002 --> 00:00:57.128 لە جەستەمدا، لە مێشکمدا، 00:00:57.152 --> 00:01:02.435 کە باڵادەستم دەکات بەسەر سەگێک یان بەرازێک، یان شەمپانزییەک. 00:01:03.221 --> 00:01:06.482 بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە، کە لەسەر ئاستی تاکەکەسی، 00:01:06.506 --> 00:01:09.537 من بەشەرمەزارییەوە هاوشێوەم لەگەڵ شەمپانزییەک. 00:01:10.029 --> 00:01:15.264 و ئەگەر تۆ من و شەمپانزییەک ببەیتە سەر دوورگەیەکی چۆل، 00:01:15.288 --> 00:01:19.536 کە پێویست بکات بجەنگین بۆ مانەوە تا بزانین کاممان باشتر ڕزگارمان دەبێت، 00:01:19.560 --> 00:01:24.776 من بەدڵنیاییەوە گرەو لەسەر باشتر ڕزگاربوونی شامپانزییەکە دەکەم، نەک خۆم، 00:01:25.419 --> 00:01:28.445 و ئەمە بەهۆی کەموکوڕییەک نیە لە خودی مندا بە تەنها. 00:01:28.469 --> 00:01:32.595 پێموایە گەر هەر یەکێک لە ئێوە، ببرێنە دورگەیەک بە تەنیا 00:01:32.619 --> 00:01:34.584 لەگەڵ شامپانزییەک، 00:01:34.608 --> 00:01:37.075 شامپانزییەکە زۆر باشتر ڕزگاری دەبێت. NOTE Paragraph 00:01:38.823 --> 00:01:43.008 جیاوازی ڕاستەقینە لەنێوان مرۆڤ و هەموو ئاژەڵەکانی تر 00:01:43.032 --> 00:01:45.479 لەسەر ئاستی تاکەکەسی نییە؛ 00:01:45.503 --> 00:01:47.105 بەڵکو لەسەر ئاستی بە کۆمەڵە. 00:01:47.518 --> 00:01:52.324 مرۆڤ کۆنتڕۆڵی زەوی دەکات چونکە ئەوان تاکە ئاژەڵن 00:01:52.348 --> 00:01:57.525 کە دەتوانن هاوکاری یەک بکەن بە یەکانگیری و بە ژمارەی گەورە. 00:01:58.167 --> 00:01:59.935 ئێستا، هەندێک ئاژەڵی تر هەن -- 00:01:59.959 --> 00:02:03.130 وەک مێرووە کۆمەڵایەتییەکان هەنگەکان، مێروولەکان -- 00:02:03.154 --> 00:02:07.726 کە دەتوانن هاوکاریی یەک بکەن بە ژمارەی گەورە، بەڵام بە یەکانگیری نا. 00:02:08.099 --> 00:02:10.536 هاوکارییەکانیان لاستیکی نییە. 00:02:11.012 --> 00:02:15.191 بەشێوەیەکی بنەڕەتی تەنها یەک ڕیگە هەیە بۆ هاوکاری نێوان هەنگەکان. 00:02:15.215 --> 00:02:19.026 و ئەگەر هەلی نوێ یان مەترسی نوێ هەبێت، 00:02:19.050 --> 00:02:23.593 هەنگەکان ناتوانن سیستەمی کۆمەڵایەتی بە شەو و ڕۆژێک بنیات بنێنەوە. 00:02:23.617 --> 00:02:26.497 بۆ نموونە، ئەوان ناتوانن شاژن لەسێدارە بدەن 00:02:26.521 --> 00:02:28.427 و کۆماری هەنگەکان دابمەزرێنن، 00:02:28.451 --> 00:02:31.553 یان حزبی کۆمونیستی کرێکارانی هەنگ. NOTE Paragraph 00:02:32.442 --> 00:02:34.785 ئاژەڵەکانی تر، وەک شیردەرە کۆمەلایەتییەکان 00:02:34.809 --> 00:02:38.683 گورگ، فیل، دۆلفین و شەمپانزییەکان -- 00:02:38.707 --> 00:02:41.453 دەتوانن بەیەکانگیرانە هاوکاری یەک بکەن، 00:02:41.477 --> 00:02:44.818 بەلام بە ژمارەیەکی کەم، 00:02:44.842 --> 00:02:47.715 لەبەر ئەوەی هاوکاری کردن لەنێوان شامپانزییەکان 00:02:47.739 --> 00:02:51.787 بەندە لەسەر زانیاریی ورد لەسەر ئەوانی تر. 00:02:51.811 --> 00:02:54.579 من شەمپانزییەکم و تۆ شەمپانزییەکی تریت، 00:02:54.603 --> 00:02:56.406 و من دەمەوێت هاوکاریی تۆ بکەم. 00:02:56.430 --> 00:02:59.025 پێویستە شەخسییانە تۆ بناسم. 00:02:59.049 --> 00:03:00.819 جی جۆرە شەمپانزییەکیت؟ 00:03:00.843 --> 00:03:02.256 شەمپانزییەکی باشیت؟ 00:03:02.280 --> 00:03:03.933 یان شەمپانزییەکی خراپەکار؟ 00:03:03.957 --> 00:03:05.401 ئایە جێی متمانەیت؟ 00:03:05.425 --> 00:03:08.478 ئەگەر تۆ نەناسم، چۆن دەتوانم هاوکاری بکەم لەگەڵت؟ NOTE Paragraph 00:03:09.676 --> 00:03:13.427 تاکە ئاژەڵ کە دەتوانێت هەردوو بەهرەکە پێکەوە کۆبکاتەوە 00:03:13.451 --> 00:03:18.747 هاوکاری بکات بە یەکانگیری و بە ژمارەی گەورە 00:03:18.771 --> 00:03:20.401 ئێمەین، هۆمۆ سەیپنەکان. 00:03:20.973 --> 00:03:25.104 یەک دژ بە یەک، یان ١٠ دژ بە ١٠، 00:03:25.128 --> 00:03:27.697 شەمپانزییەکان لەوانەیە لە ئێمە باشتر بن. 00:03:28.112 --> 00:03:33.291 بەڵام، ئەگەر تۆ ١٠٠٠ مرۆڤ دژ بە ١٠٠٠ شەمپانزیی دابنێیت، 00:03:33.315 --> 00:03:36.933 مرۆڤەکان بە ئاسانی دەیبەنەوە، بەهۆی هۆکارێکی سادەوە 00:03:36.957 --> 00:03:40.690 کە هەزار شەمپانزیی ناتوانن ئەسڵەن هاوکاریی یەک بکەن. 00:03:41.337 --> 00:03:45.388 و تۆ گەر ١٠٠ هەزار شەمپانزیی بخەیتە نێو 00:03:45.412 --> 00:03:49.028 شەقامی ئۆکسفۆرد یان نێو یاریگەی وێمبڵی، 00:03:49.052 --> 00:03:51.584 یان گۆڕەپانی تینانمێن یان ڤاتیکان. 00:03:51.608 --> 00:03:54.225 ئەوە ئاژاوەیەکی زۆر دروست دەکەن. 00:03:54.249 --> 00:03:58.108 یاریگای وێمبڵی بهێنە پێش چاوت بە ١٠٠ هەزار مەیمونەوە. 00:03:58.616 --> 00:03:59.806 شێتییەکی تەواوە. NOTE Paragraph 00:04:00.219 --> 00:04:06.161 بەپێچەوانەوە، دەیان هەزار مرۆڤ لە وێمبڵی کۆ دەبنەوە زۆر بە ئاسایی، 00:04:06.185 --> 00:04:09.249 و بە گشتی، هیچ ئاژاوەیەک نانێنەوە. 00:04:09.273 --> 00:04:15.360 ئەوەی هەمانە زۆر ئاڵۆزە و تۆڕێکی کاریگەری هەرەوەز کردنە. 00:04:16.554 --> 00:04:21.144 هەموو دەسکەوتە مەزنەکانی مرۆڤایەتی لە مێژوودا، 00:04:21.168 --> 00:04:24.451 ئیتر ئەگەر بنیاندنای هەڕەمەکان بێت یان فڕین بۆ مانگ، 00:04:24.475 --> 00:04:27.050 بەند نەبوون لەسەر توانای تاکەکەسی، 00:04:27.074 --> 00:04:30.899 بەڵکو بەندبوون بە هەرەوەزکردن بە یەکانگیری و ژمارەی گەورە. NOTE Paragraph 00:04:31.465 --> 00:04:35.122 بیر بکەوە لەم قسانەی من ئێستا دەیانکەم: 00:04:35.146 --> 00:04:41.130 من وەستاوم لێرە لەبەردەم ٣٠٠ یان ٤٠٠ کەس، 00:04:41.154 --> 00:04:44.278 زۆرینەتان کەسی نامۆن بۆ من. 00:04:44.928 --> 00:04:49.912 بەهەمان شێوە، من هەموو ئەوانە ناناسم کە ئەم ئیڤێنتەیان 00:04:49.936 --> 00:04:51.563 ڕێکخستووە. 00:04:51.994 --> 00:04:55.787 نە فڕۆکەوانەکە و نە ئەندامانی ئەو فڕۆکەیە ناناسم 00:04:55.811 --> 00:04:58.722 کە دوێنێ منیان هێنا بۆ ئێرە، بۆ لەندەن. 00:04:59.286 --> 00:05:03.009 ئەو خەڵکانە ناناسم کە ئەم مایکرۆفۆن و کامێرایانەیان 00:05:03.033 --> 00:05:07.543 داهێناوەو درووست کردووە، کە ئەو قسانە تۆماردەکەن کە من دەیانکەم. 00:05:08.123 --> 00:05:11.660 ئەو کەسانە ناناسم کە ئەو کتێب و وتارانەیان نووسیووە 00:05:11.684 --> 00:05:14.077 کە من خوێندنمەوە بۆ ئەم وتارەم. 00:05:14.495 --> 00:05:17.305 و بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوانە ناناسم 00:05:17.329 --> 00:05:20.548 کە لەوانەیە سەیری ئەم وتارە بکەن لەسەر ئینتەرنێت، 00:05:20.572 --> 00:05:23.599 لە شوێنێک لە بۆینس ئایرس یان لە نیو دەلهی. NOTE Paragraph 00:05:24.162 --> 00:05:27.671 هەرچۆنێک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە یەک ناناسین، دەتوانین 00:05:27.695 --> 00:05:33.548 بەیەکەوە کاربکەین و بیروڕا بگۆڕینەوە. 00:05:34.081 --> 00:05:37.132 ئەمە شتێکە شەمپانزیەکان ناتوانن بیکەن. 00:05:37.156 --> 00:05:38.970 ئەوان گفتوگۆ دەکەن، بێگومان، 00:05:38.994 --> 00:05:44.793 بەڵام هەرگیز شەمپانزییەک نابینیت گەشت بکات بۆ ناوچەیەکی دوور 00:05:44.817 --> 00:05:48.937 تا وتارێک بدات بۆ شەمپانزییەکانی ئەوێ لەسەر مۆز یان فیل، 00:05:48.961 --> 00:05:51.969 یان لەسەر هەرشتێک کە لەلای شەمپانزییەکان گرنگە. 00:05:53.389 --> 00:05:56.879 بێگومان، هەرەوەزیکردن هەمووکات ؛باش نییە 00:05:56.903 --> 00:06:00.928 هەموو ئەو شتە بێزراوانەی مرۆڤ کردوێتی بە درێژایی مێژوو -- 00:06:00.952 --> 00:06:03.691 و خەریکین ئێستا ئەنجامی دەدەین -- 00:06:03.715 --> 00:06:08.864 هەموویان بەندن لەسەر هەرەوەزی کردن بە ژمارەی گەورە. 00:06:08.888 --> 00:06:11.484 ؛زیندانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین 00:06:11.508 --> 00:06:14.498 ؛سەربڕخانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین 00:06:14.522 --> 00:06:17.526 ئۆردۆگا زۆرەملێکان سیستەمێکی هەرەوەزین. 00:06:17.907 --> 00:06:23.087 شەمپانزییەکان سەربڕخانە و زیندان و ئۆردگای زۆرە ملێیان نییە. NOTE Paragraph 00:06:24.183 --> 00:06:28.013 ئێستا وا دابنێن من قەناعەتم بە ئێوە کردووە کە بەڵێ، 00:06:28.037 --> 00:06:33.095 ئێمە جڵەوی جیهانمان گرتۆتە دەست لەبەرئەوەی دەتوانین کاربکەین بە ژمارەی زۆرو یەکانگیری 00:06:33.516 --> 00:06:36.464 پرسیاری دواتر کە دێت 00:06:36.488 --> 00:06:39.371 بە مێشكی ئەوانەی زۆر پرسیار دەکەن، 00:06:39.395 --> 00:06:41.679 ئەوەیە، کە چۆن ئەمەمان کرد؟ 00:06:42.083 --> 00:06:47.865 چی وایکرد، ئێمە لە نێو هەموو ئاژەڵانی تردا هاوکاری یەک بکەین بەم شێوەیە؟ 00:06:49.714 --> 00:06:52.260 وەڵامەکە خەیاڵ کردنمانە. 00:06:52.998 --> 00:06:58.430 ئێمە دەتوانین بە یەکانگیری کاربکەین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسی نەناسراو، 00:06:58.454 --> 00:07:02.150 لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها ئاژەڵین لە سەر زەوی کە، 00:07:02.174 --> 00:07:06.797 دەتوانین چیرۆکی خەیاڵی دروست بکەین و بڕوایان پێبهێنین. 00:07:07.326 --> 00:07:11.914 و هەر ئەوەندەی هەموو کەس باوەڕیان کرد بە هەمان چیرۆکی خەیاڵی، 00:07:11.938 --> 00:07:15.480 هەمووان شوێنی دەکەون و گوێڕایەڵی هەمان ئەو یاسایانە دەبن، 00:07:15.504 --> 00:07:17.793 هەمانە نموونە، هەمان بەهای دەبێت. NOTE Paragraph 00:07:18.639 --> 00:07:22.538 هەموو ئاژەڵانی تر سیستەمی گفتوگۆکردنیان بەکاردێنن 00:07:22.562 --> 00:07:25.058 تەنها بۆ باسکردنی واقیع. 00:07:25.590 --> 00:07:29.807 شەمپانزییەک لەوانەیە بڵێت، "سەیر بکە! ئەوە شێرێکە، با ڕا بکەین!" 00:07:29.831 --> 00:07:33.937 یان، "سەیر بکە! ئەوە دار مۆزێکە لەویا با بڕۆین هەندێک مۆز لیبکەینەوە!" 00:07:33.961 --> 00:07:40.238 مرۆڤ، بەپێچەوانەوە، زمانیان بەکارناهێنن بە تەنها بۆ باسکردنی واقیع، 00:07:40.262 --> 00:07:44.786 بەڵکو بەکاریدێنن بۆ دروستکردنی واقیع، واقعی هەڵبەستراو. 00:07:45.278 --> 00:07:49.232 مرۆڤێک دەتوانێت بڵێت، "سەیربکە ئەوە خودایە لە پشت هەورەکانەوە! 00:07:49.256 --> 00:07:51.336 یان بلێت گەر ئەوە نەکەیت کە من پێت دەڵێم، 00:07:51.360 --> 00:07:54.565 کە مردیت، خودا سزات دەدات و دەتنێرێت بۆ دۆزەخ." 00:07:54.986 --> 00:07:58.758 و گەر برواتان هەبێت بەم چیرۆکەی من دروستم کرد، 00:07:58.782 --> 00:08:02.597 ئەوا تۆش شوێن هەمان بنچینە و بەها و یاسا کەوتوویت، 00:08:02.621 --> 00:08:03.913 تۆ دەتوانیت هەرەوەزی بکەیت. 00:08:04.278 --> 00:08:06.628 ئەمە شتێکە تەنها لە توانای مرۆڤدایە. 00:08:07.207 --> 00:08:11.048 هەرگیز ناتوانیت شەمپانزییەک ڕازی بکەیت مۆزێکت بداتێ 00:08:11.072 --> 00:08:14.865 بە بەڵێندان پێی، "... دوای مردنت، تۆ دەچیت بۆ بەهەشت ..." 00:08:14.889 --> 00:08:15.912 (پێکەنین) 00:08:15.936 --> 00:08:19.198 " و لەوێ ژمارەیەکی زۆر مۆز وەردەگریت بۆ کارە چاکەکانت. 00:08:19.222 --> 00:08:20.644 بۆیە ئەم مۆزەم بەرێ." 00:08:20.668 --> 00:08:23.426 هیچ شەمپانزییەک باوەڕ بەم جۆرە چیرۆکانە ناکات. 00:08:23.776 --> 00:08:26.466 تەنها مرۆڤ بڕوایان پێدەکات، 00:08:26.490 --> 00:08:28.573 هەر لەبەر ئەمەیە جڵەوی ئەم جیهانەمان کردوە 00:08:28.597 --> 00:08:33.442 کە تیایدا شەمپانزییەکان زیندانی کراون لە باخچەکانی ئاژەڵان و تاقیگەکانی توێژینەوە. NOTE Paragraph 00:08:34.904 --> 00:08:37.844 ئێستا لەوانەیە بڕوات کردبێت بەڵی، 00:08:37.868 --> 00:08:44.008 لە بواری ئاینیدا، مرۆڤ بە یەکەوە کاردەکەن بە بڕوا بوون بە هەمان خەیاڵ. 00:08:44.032 --> 00:08:48.984 ملیۆنان کەس کۆدەبنەوە بۆ بنیادنانی مەتراخانەیەک یان مزگەوتێک 00:08:49.008 --> 00:08:54.750 یان شەڕدەکەن دژ بە خاکپەرستان یان جیهاد دەکەن، لەبەرئەوەی هەموویان بڕوایان بە 00:08:54.774 --> 00:08:57.487 هەمان شتە دەربارەی خودا و بەهەشت و دۆزەخ. 00:08:57.979 --> 00:09:03.218 بەڵام ئەوەی من دەمەوێت جەخت بکەمەوە لەسەری ڕێک ھەمان میکانیزمە 00:09:03.242 --> 00:09:09.106 کە بریتیە لە ھەموو بوارە پاڵنەرەکانی تری ھاوکاریکردنی نێوان مرۆڤەکان، 00:09:09.130 --> 00:09:11.650 نەک تەنھا لە ڕێی ئاینەوە. NOTE Paragraph 00:09:11.674 --> 00:09:13.952 بۆ نموونە، بواری یاسایی وەربگرە. 00:09:14.531 --> 00:09:20.508 زۆربەی سیستەمە یاساییەکانی ئەمڕۆ بەندە لەسەر بڕوا بوون بە مافەکانی مرۆڤ. 00:09:21.247 --> 00:09:23.024 بەڵام مافەکانی مرۆڤ کامانەن؟ 00:09:23.596 --> 00:09:28.298 مافەکانی مرۆڤ، ھەروەک خودا و بەھەشت، چیرۆکێکە و ئێمە دروستمان کردووە. 00:09:28.322 --> 00:09:30.640 ئەوان ڕاستییەکی ماددی نیـن، 00:09:30.664 --> 00:09:34.330 ئەوان ھەندێک کاریگەری بایۆلۆجی نین لەسەر ھۆمۆ سەیپنەکان، 00:09:34.719 --> 00:09:38.518 مرۆڤێک بێنە، هەڵی بدڕە سەیری ناوەوەی بکە، 00:09:38.542 --> 00:09:43.669 دڵ و گورچیلە و دەمار هۆرمۆنەکانی، لەگەڵ دی ئێن ئەی دەدۆزیتەوە، 00:09:43.693 --> 00:09:45.581 بەڵام هیچ مافێک نادۆزیتەوە. 00:09:46.200 --> 00:09:50.121 تاکە شوێن کە دەتوانیت مافی تیادا بدۆزیتەوە نێو چیرۆکەکانە 00:09:50.145 --> 00:09:54.278 کە ئێمە دامان هێناوەو بڵاومان کردۆتەوە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا. 00:09:54.607 --> 00:09:59.537 لەوانەیە چیرۆکەکان زۆر ئەرێنی و باش بن، 00:09:59.561 --> 00:10:03.124 بەڵام هەر چیرۆکی خەیاڵین و ئێمە دامان هێناون. NOTE Paragraph 00:10:03.664 --> 00:10:06.184 هەمان شت دروستە لە بواری سیاسەتدا. 00:10:06.565 --> 00:10:12.935 گرنگترین پاڵنەر لە سیاسەتی مۆدێرندا دەوڵەت و نەتەوەکانن. 00:10:13.333 --> 00:10:15.133 بەڵام دەوڵەت و نەتەوەکان چین؟ 00:10:15.593 --> 00:10:17.718 ئەوان ڕاستییەکی ماددی نین. 00:10:17.742 --> 00:10:20.455 شاخێک ڕاستییەکی مادییە. 00:10:20.479 --> 00:10:23.763 دەتوانیت ببینیت، دەستی لێبدەیت، تەنانەت دەتوانیت بۆنی بکەیت. 00:10:24.223 --> 00:10:25.995 بەڵام دەوڵەت و نەتەوە، 00:10:26.019 --> 00:10:29.799 وەک ئیسڕائیل و ئێران و فەرەنسا و ئەڵمانیا، 00:10:29.823 --> 00:10:32.563 تەنها چیرۆکێکن ئێمە هەڵمان بەستوون 00:10:32.587 --> 00:10:34.561 و بە تووندی پێیانەوە پابەند بووین. NOTE Paragraph 00:10:34.949 --> 00:10:37.453 هەمان شت ڕاستە لە بواری ئابووریدا. 00:10:37.892 --> 00:10:41.598 ئەمڕۆ گەورەترین ئەکتەری ئابووری جیهانی 00:10:41.622 --> 00:10:43.884 کۆمپانیا زەبەلاحەکانن. 00:10:44.407 --> 00:10:48.138 زۆرێک لە ئێوە ئەمڕۆ، لەوانەیە کار بکەن بۆ کۆمپانیایەکی زەبەلاح، 00:10:48.162 --> 00:10:51.212 وەک تۆیۆتا یان ماکدۆناڵد. 00:10:51.577 --> 00:10:53.395 ئەم شتانە لەڕاستیدا چین؟ 00:10:53.982 --> 00:10:57.929 پارێزەرەکان بەمانە دەڵێن خەیاڵی ئابوری. 00:10:58.359 --> 00:11:01.835 ئەوان چیرۆکن هەڵبەستراون و وتراونەتەوە 00:11:01.859 --> 00:11:05.192 لەلایەن جادوگەرە بەهێزەکان ئێمە پێیان دەڵێین پارێزەرەکان. 00:11:05.216 --> 00:11:06.661 (پێکەنین) 00:11:06.685 --> 00:11:10.104 و ئەم کۆمپانیایانە چی دەکەن ڕۆژانە؟ 00:11:10.128 --> 00:11:11.825 بەزۆری، هەوڵی دەستخستنی پارە دەدەن. 00:11:13.411 --> 00:11:14.744 بەڵام، پارە چییە؟ 00:11:14.768 --> 00:11:19.934 دوبارە، پارە ڕاستیەکی مادیی نیە؛ هیچ بەهایەکی مادیی نیە. 00:11:19.958 --> 00:11:23.275 ئەم کاغەزە زەردەی دۆلار بە نموونە وەربگرە. 00:11:23.299 --> 00:11:25.148 سەیری بکە -- هیچ بەهایەکی نییە. 00:11:25.700 --> 00:11:27.934 ناتوانیت بیخۆیت، ناتوانیت بیخۆیتەوە، 00:11:27.958 --> 00:11:29.250 ناتوانیت لەبەری بکەیت. 00:11:29.633 --> 00:11:33.674 بەڵام دواتر ئەم چیرۆکخوانە لێزانانە دێن -- 00:11:33.698 --> 00:11:35.182 خاوەن بانکە گەورەکان، 00:11:35.206 --> 00:11:36.646 وەزیرانی ئابووری، 00:11:36.670 --> 00:11:38.024 سەرۆک وەزیران -- 00:11:38.048 --> 00:11:40.526 و چیرۆکێکی بڕواپێکەرمان پێدەڵێن: 00:11:40.550 --> 00:11:42.508 " سەیربکە، ئەو پارچە کاغەزە سەوزە دەبینی؟ 00:11:42.532 --> 00:11:45.115 ئەوە بەهای ١٠ مۆز دەکات." 00:11:45.591 --> 00:11:47.700 و ئەگەر من باوەڕی پێبکەم، تۆ باوەڕی پێبکەی، 00:11:47.724 --> 00:11:49.240 و هەمووان باوەڕی پێبکەن، 00:11:49.264 --> 00:11:51.128 ئەوە چیرۆکەکەی سەردەگرێت . 00:11:51.152 --> 00:11:54.065 من دەتوانم ئەم پارچە کاغەزە بێبەهایە ببەم، 00:11:54.089 --> 00:11:55.726 بچمە سوپەرمارکێتێک، 00:11:55.750 --> 00:11:59.757 بیدەم بە کەسێکی تەواو نەناسراو کە هەرگیز پێشتر نەمدیوە، 00:11:59.781 --> 00:12:04.466 و لە بەرامبەردا، مۆزی لێبسەنم کە دەتوانم بیخۆم. 00:12:04.870 --> 00:12:06.591 ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە. 00:12:06.615 --> 00:12:08.693 قەت ناتوانیت ئەمە لەگەڵ شەمپانزییەک بکەیت. 00:12:08.717 --> 00:12:10.662 بێگومان، لە بازرگانی شەمپانزییەکان: 00:12:10.686 --> 00:12:13.436 "تۆ گوێزی هندیم بەرێ من مۆزت دەدەمێ." 00:12:13.460 --> 00:12:14.698 ئەمە دەکرێت ڕووبدات. 00:12:14.722 --> 00:12:17.714 بەڵام، تۆ پارچە کاغەزێکی بێبەهام بدەیتێ 00:12:17.738 --> 00:12:19.752 و چاوەڕی دەکەیت من مۆزت بدەمێ؟ 00:12:19.776 --> 00:12:20.928 بەهیچ شێوەیەک! 00:12:20.952 --> 00:12:22.533 چیە من بە مرۆڤ تێگەشتوویت؟ 00:12:22.557 --> 00:12:24.930 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:12:24.954 --> 00:12:29.073 لەڕاستیدا، پارە، سەرکەوتووترین چیرۆکە 00:12:29.097 --> 00:12:31.753 کە مرۆڤ دایهێنابێت تا ئێستا، 00:12:31.777 --> 00:12:36.120 لەبەر ئەوەی تاکە چیرۆکە هەمووان باوەڕییان پێیەتی. 00:12:36.692 --> 00:12:39.482 هەموو کەس باوەڕی بە خوا نییە، 00:12:39.506 --> 00:12:42.531 هەموو کەس باوەڕی بە مافی مرۆڤ نییە، 00:12:42.555 --> 00:12:45.340 هەموو کەس باوەڕی بە نەتەوە پەرستی نییە، 00:12:45.364 --> 00:12:49.107 بەڵام هەموو کەسێک باوەڕی بە پارە ، و کاغەزی دۆلاریش هەیە. 00:12:49.514 --> 00:12:51.495 تەنانەت، ئوسامە بن لادن بە نموونە وەربگرن. 00:12:51.519 --> 00:12:55.206 ئەو ڕقی لە سیاسەتی ئەمەریکا و دینی ئەمەریکییەکان بوو 00:12:55.230 --> 00:12:56.679 ڕقی لە کلتورەکەیان بوو، 00:12:56.703 --> 00:12:59.509 بەڵام هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دۆلاری ئەمەریکی نەبوو. 00:12:59.533 --> 00:13:01.628 بگرە زۆر پەیوەست بوو پێیەوە. 00:13:01.652 --> 00:13:03.555 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:13:04.166 --> 00:13:05.866 بۆ ئەنجامگرتن لەمە: 00:13:05.890 --> 00:13:11.658 ئێمەی مرۆڤ جڵەوی جیهانمان کردووە چونکە لە جیهانێکی دوولایەنەدا دەژین. 00:13:12.531 --> 00:13:16.444 هەموو ئاژەڵەکانی تر لە جیهانی مادییدا دەژین. 00:13:16.992 --> 00:13:21.544 واقع لای ئەوان پێکهاتووە لە بوونە مادییەکان، 00:13:21.568 --> 00:13:25.511 وەک ڕوبار و دار و شێر و فیلەکان. 00:13:26.067 --> 00:13:29.750 ئێمەی مرۆڤیش بە هەمان شیوە، لە جیهانی مادییدا دەژین. 00:13:29.774 --> 00:13:34.842 لە جیهانی ئێمەشدا، ڕوبار و درەخت و فیل و شێر هەن. 00:13:35.421 --> 00:13:37.266 بەڵام سەدان ساڵ لەمەوبەر، 00:13:37.290 --> 00:13:42.017 لەسەروو هەموو ئەم ڕاستییانەوە 00:13:42.041 --> 00:13:45.534 چینی دووەمی ڕاستی خەیاڵیمان بنیاد ناوە، 00:13:45.558 --> 00:13:49.122 ڕاستییەک کە پێکهاتووە لە بوونی خەیاڵی، 00:13:49.146 --> 00:13:53.679 وەک نەتەوە، خوداکان، پارە، وەک کۆمپانیا زەبەلاحەکان. 00:13:54.481 --> 00:13:59.115 و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە لەگەڵ بەردەوامبوونی مێژوودا، 00:13:59.139 --> 00:14:04.535 ئەم ڕاستییە خەیاڵیانە بەهێزتر و بەهێزتر بوون 00:14:04.559 --> 00:14:09.060 کە ئەمڕۆ، بەهێزترین هێز لە جیهاندا 00:14:09.084 --> 00:14:11.049 ئەم بوونە خەیاڵیانەن. 00:14:11.715 --> 00:14:18.509 ئەمڕۆ، مانەوەی ڕوبار و درەخت و شێر وفیلەکان 00:14:18.533 --> 00:14:23.638 بەندە لەسەر بڕیار و ویستی بوونە خەیاڵییەکانە، 00:14:23.662 --> 00:14:28.199 وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک گووگڵ وەک بانکی جیهانی -- 00:14:28.223 --> 00:14:32.262 ئەو بوونانەی کە تەنها لە خەیاڵی ئێمەدا هەن. NOTE Paragraph 00:14:32.929 --> 00:14:34.081 سوپاس بۆ ئێوە. 00:14:34.105 --> 00:14:38.676 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:14:44.299 --> 00:14:46.509 بڕونۆ گیوسانی؛ یوڤاڵ تۆ کتێبێکی نوێت دەرکردووە. 00:14:46.533 --> 00:14:48.336 دوای سەیپنەکان، یەکێکی دیت نووسیوە، 00:14:48.360 --> 00:14:50.947 و بە یۆنانی بڵاوبۆتەوە، بەڵام ‌هێشتا وەرنەگێڕدراوە ... NOTE Paragraph 00:14:50.971 --> 00:14:53.900 یوڤاڵ نوح حەراری: ئێستا خەریکی کارکردنم لەسەر وەرگێڕانی. NOTE Paragraph 00:14:53.924 --> 00:14:56.092 لە کتێبەکەدا، گەر درووست لێی تێگەشتبم، 00:14:56.116 --> 00:15:01.745 گفتوگۆی ئەو پێشکەوتنە ناوازەیە دەکەیت کە ئێستا پیایدا دەڕۆین 00:15:01.769 --> 00:15:04.028 تەنها بە شاراوەیی ژیانمان باش ناکات، 00:15:04.052 --> 00:15:06.288 بەڵکو دروستی دەکات -- وتەیەکت دەڵێت -- 00:15:06.312 --> 00:15:10.930 ".. چینە نوێیەکان و کێشە خەیاڵییەکان، هاوشێوەی شۆڕشی پیشەسازین." 00:15:10.954 --> 00:15:12.177 دەتوانیت لەسەرئەمە بڕۆیت؟ NOTE Paragraph 00:15:12.670 --> 00:15:14.594 بەڵێ. لە شۆڕشی پیشەسازیدا، 00:15:14.618 --> 00:15:19.520 درووستبوونی چینی کرێکارانی شارمان بینی. 00:15:19.544 --> 00:15:24.654 زۆربەی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوو پێکهاتووە لە 00:15:24.678 --> 00:15:28.304 چی لەگەڵ ئەم چینە و کێشە و دەرفەتە نوێیەکان بکرێت . 00:15:28.328 --> 00:15:32.960 ئێستا، درووستبوونی چینێکی گەورەی نوێ لە خەڵکی بێکەڵک دەبینین. 00:15:32.984 --> 00:15:33.985 (پێکەنین) 00:15:34.009 --> 00:15:39.370 لەگەڵ باشتر بوون و باشتر بوونی کۆمپیوتەر لە بواری زیاتر و زیاتر، 00:15:39.394 --> 00:15:44.286 ئەگەرێکی ئاشکرا هەیە کە لەوانەیە کۆمپیوتەر پێشی ئێمە بداتەوە 00:15:44.310 --> 00:15:47.913 لەزۆربەی کارەکاندا و ئێمە بکاتە زیادە. 00:15:47.937 --> 00:15:50.674 و دواتر پرسیارە سیاسیە ئابووریە گەورەکەی 00:15:50.698 --> 00:15:53.061 سەدەی ٢١ ئەمە دەبێت، 00:15:53.085 --> 00:15:55.247 "ئێمە مرۆڤمان بۆچی پێویستە؟" 00:15:55.271 --> 00:15:58.638 یان لانیکەم، "ئەم هەموو مرۆڤە زۆرەمان بۆچییە؟" NOTE Paragraph 00:15:58.662 --> 00:16:01.120 تۆ وەڵامی ئەمەت داوەتەوە لە کتێبەکەت؟ NOTE Paragraph 00:16:01.144 --> 00:16:05.164 لە ئێستادا، باشترین شت کە ئێمە بیکەین دڵخؤش هێشتنەوەیانە 00:16:05.188 --> 00:16:06.985 بە هۆشبەر و یارییەکانی کۆمپیوتەرەوە . 00:16:07.009 --> 00:16:08.010 (پێکەنین) 00:16:08.034 --> 00:16:11.305 بەڵام ئەمە لەوە ناچێت داهاتوویەکی خۆشی هەبێت. NOTE Paragraph 00:16:11.329 --> 00:16:14.138 باش،کەواتە بەشێوەیەکی بنەڕەتی تۆ لەم کتێبە و ئێستادا دەڵییت، 00:16:14.162 --> 00:16:16.948 ئەوە بۆ هەموو ئەو گفتوگۆیانەی باس دەکەن لە 00:16:16.972 --> 00:16:20.735 نایەکسانی گەورەی ئابووری، کو ئێمە هێشتا لە سەرەتاکەیداین 00:16:20.759 --> 00:16:21.916 سەرەتای پڕۆسەکە؟ NOTE Paragraph 00:16:22.225 --> 00:16:23.751 ؛دووبارە ئەوە پێشبینی کردن نییە 00:16:23.775 --> 00:16:27.718 ئەوە بینینی هەموو ئەگەرەکانی بەردەممانە. 00:16:27.742 --> 00:16:32.724 ئەگەرێکیان دروستبوونی ئەم ژمارە زۆرەیە لە خەڵكی بێکەڵك. 00:16:32.748 --> 00:16:35.888 ئەگەرێکی تر دابەشبوونی مرۆڤایەتییە 00:16:35.912 --> 00:16:38.903 بۆ چەند تیرەیەکی بایەلۆجی جیاواز، 00:16:38.927 --> 00:16:43.218 کە تێیدا دەوڵەمەندەکان بەرزدەبنەوە بۆ پلەیەکی خودایی، 00:16:43.242 --> 00:16:47.550 و هەژارەکان نزم دەبنەوە بۆ ئاستی ئەم خەڵکە بێکەڵکانە. NOTE Paragraph 00:16:47.574 --> 00:16:50.596 پێم وایە تێد تۆکێکی ترمان دەبێت لە ماوەی ساڵێک یان دوانی تردا. 00:16:50.620 --> 00:16:52.442 سوپاس، یوڤاڵ، بۆ ئامادەبوونت. NOTE Paragraph 00:16:52.466 --> 00:16:53.622 سوپاس! 00:16:53.646 --> 00:16:55.311 (چەپڵەلێدان)