1 00:00:01,309 --> 00:00:06,374 حەفتا هەزار ساڵ لەمەوبەر، باپیرانمان ئاژەڵانێکی بێ بایەخ بوون. 2 00:00:06,398 --> 00:00:10,497 گرنگترین شت کە پێویستە بیزانین دەربارەی مرۆڤەکانی پێش مێژوو 3 00:00:10,521 --> 00:00:12,473 ئەوەیە کە ئەوان گرنگ نەبوون. 4 00:00:12,497 --> 00:00:17,631 کاریگەرییان لەسەر جیهان زیاتر نەبوو لە ماسی جەڵی 5 00:00:17,655 --> 00:00:20,016 یان پوشکەبەفڕە و یان دارکونکەرەکان. 6 00:00:20,643 --> 00:00:24,226 ئەمڕۆ، بەپێچەوانەوە، ئێمە جڵەوی زەویمان گرتۆتە دەست. 7 00:00:24,853 --> 00:00:26,195 و پرسیارەکە ئەوەیە: 8 00:00:26,219 --> 00:00:29,341 کە چۆن لەوێوە گەیشتینە ئێرە؟ 9 00:00:29,666 --> 00:00:33,318 چۆن خۆمان گۆڕی لە مەیمونێکی بێ بایەخەوە، 10 00:00:33,342 --> 00:00:36,489 کە بە ئیشی خۆیانەوە سەرقاڵ بوون لە سوچێکی ئەفەریقا، 11 00:00:36,513 --> 00:00:39,003 بۆ فەرمانڕەوای هەسارەی زەوی؟ 12 00:00:39,876 --> 00:00:45,566 هەمیشە، ئێمە دەگەڕێین بۆ جیاوازییەکانمان لەگەڵ ئاژەڵەکانی تر 13 00:00:45,590 --> 00:00:47,071 لەسەر ئاستی تاکەکەسی. 14 00:00:47,412 --> 00:00:50,406 دەمانەوێت باوەڕبکەین - دەمەوێت باوەڕبکەم 15 00:00:50,430 --> 00:00:53,978 کە شتێکی تایبەت لە مندا هەیە. 16 00:00:54,002 --> 00:00:57,128 لە جەستەمدا، لە مێشکمدا، 17 00:00:57,152 --> 00:01:02,435 کە باڵادەستم دەکات بەسەر سەگێک یان بەرازێک، یان شەمپانزییەک. 18 00:01:03,221 --> 00:01:06,482 بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە، کە لەسەر ئاستی تاکەکەسی، 19 00:01:06,506 --> 00:01:09,537 من بەشەرمەزارییەوە هاوشێوەم لەگەڵ شەمپانزییەک. 20 00:01:10,029 --> 00:01:15,264 و ئەگەر تۆ من و شەمپانزییەک ببەیتە سەر دوورگەیەکی چۆل، 21 00:01:15,288 --> 00:01:19,536 کە پێویست بکات بجەنگین بۆ مانەوە تا بزانین کاممان باشتر ڕزگارمان دەبێت، 22 00:01:19,560 --> 00:01:24,776 من بەدڵنیاییەوە گرەو لەسەر باشتر ڕزگاربوونی شامپانزییەکە دەکەم، نەک خۆم، 23 00:01:25,419 --> 00:01:28,445 و ئەمە بەهۆی کەموکوڕییەک نیە لە خودی مندا بە تەنها. 24 00:01:28,469 --> 00:01:32,595 پێموایە گەر هەر یەکێک لە ئێوە، ببرێنە دورگەیەک بە تەنیا 25 00:01:32,619 --> 00:01:34,584 لەگەڵ شامپانزییەک، 26 00:01:34,608 --> 00:01:37,075 شامپانزییەکە زۆر باشتر ڕزگاری دەبێت. 27 00:01:38,823 --> 00:01:43,008 جیاوازی ڕاستەقینە لەنێوان مرۆڤ و هەموو ئاژەڵەکانی تر 28 00:01:43,032 --> 00:01:45,479 لەسەر ئاستی تاکەکەسی نییە؛ 29 00:01:45,503 --> 00:01:47,105 بەڵکو لەسەر ئاستی بە کۆمەڵە. 30 00:01:47,518 --> 00:01:52,324 مرۆڤ کۆنتڕۆڵی زەوی دەکات چونکە ئەوان تاکە ئاژەڵن 31 00:01:52,348 --> 00:01:57,525 کە دەتوانن هاوکاری یەک بکەن بە یەکانگیری و بە ژمارەی گەورە. 32 00:01:58,167 --> 00:01:59,935 ئێستا، هەندێک ئاژەڵی تر هەن -- 33 00:01:59,959 --> 00:02:03,130 وەک مێرووە کۆمەڵایەتییەکان هەنگەکان، مێروولەکان -- 34 00:02:03,154 --> 00:02:07,726 کە دەتوانن هاوکاریی یەک بکەن بە ژمارەی گەورە، بەڵام بە یەکانگیری نا. 35 00:02:08,099 --> 00:02:10,536 هاوکارییەکانیان لاستیکی نییە. 36 00:02:11,012 --> 00:02:15,191 بەشێوەیەکی بنەڕەتی تەنها یەک ڕیگە هەیە بۆ هاوکاری نێوان هەنگەکان. 37 00:02:15,215 --> 00:02:19,026 و ئەگەر هەلی نوێ یان مەترسی نوێ هەبێت، 38 00:02:19,050 --> 00:02:23,593 هەنگەکان ناتوانن سیستەمی کۆمەڵایەتی بە شەو و ڕۆژێک بنیات بنێنەوە. 39 00:02:23,617 --> 00:02:26,497 بۆ نموونە، ئەوان ناتوانن شاژن لەسێدارە بدەن 40 00:02:26,521 --> 00:02:28,427 و کۆماری هەنگەکان دابمەزرێنن، 41 00:02:28,451 --> 00:02:31,553 یان حزبی کۆمونیستی کرێکارانی هەنگ. 42 00:02:32,442 --> 00:02:34,785 ئاژەڵەکانی تر، وەک شیردەرە کۆمەلایەتییەکان 43 00:02:34,809 --> 00:02:38,683 گورگ، فیل، دۆلفین و شەمپانزییەکان -- 44 00:02:38,707 --> 00:02:41,453 دەتوانن بەیەکانگیرانە هاوکاری یەک بکەن، 45 00:02:41,477 --> 00:02:44,818 بەلام بە ژمارەیەکی کەم، 46 00:02:44,842 --> 00:02:47,715 لەبەر ئەوەی هاوکاری کردن لەنێوان شامپانزییەکان 47 00:02:47,739 --> 00:02:51,787 بەندە لەسەر زانیاریی ورد لەسەر ئەوانی تر. 48 00:02:51,811 --> 00:02:54,579 من شەمپانزییەکم و تۆ شەمپانزییەکی تریت، 49 00:02:54,603 --> 00:02:56,406 و من دەمەوێت هاوکاریی تۆ بکەم. 50 00:02:56,430 --> 00:02:59,025 پێویستە شەخسییانە تۆ بناسم. 51 00:02:59,049 --> 00:03:00,819 جی جۆرە شەمپانزییەکیت؟ 52 00:03:00,843 --> 00:03:02,256 شەمپانزییەکی باشیت؟ 53 00:03:02,280 --> 00:03:03,933 یان شەمپانزییەکی خراپەکار؟ 54 00:03:03,957 --> 00:03:05,401 ئایە جێی متمانەیت؟ 55 00:03:05,425 --> 00:03:08,478 ئەگەر تۆ نەناسم، چۆن دەتوانم هاوکاری بکەم لەگەڵت؟ 56 00:03:09,676 --> 00:03:13,427 تاکە ئاژەڵ کە دەتوانێت هەردوو بەهرەکە پێکەوە کۆبکاتەوە 57 00:03:13,451 --> 00:03:18,747 هاوکاری بکات بە یەکانگیری و بە ژمارەی گەورە 58 00:03:18,771 --> 00:03:20,401 ئێمەین، هۆمۆ سەیپنەکان. 59 00:03:20,973 --> 00:03:25,104 یەک دژ بە یەک، یان ١٠ دژ بە ١٠، 60 00:03:25,128 --> 00:03:27,697 شەمپانزییەکان لەوانەیە لە ئێمە باشتر بن. 61 00:03:28,112 --> 00:03:33,291 بەڵام، ئەگەر تۆ ١٠٠٠ مرۆڤ دژ بە ١٠٠٠ شەمپانزیی دابنێیت، 62 00:03:33,315 --> 00:03:36,933 مرۆڤەکان بە ئاسانی دەیبەنەوە، بەهۆی هۆکارێکی سادەوە 63 00:03:36,957 --> 00:03:40,690 کە هەزار شەمپانزیی ناتوانن ئەسڵەن هاوکاریی یەک بکەن. 64 00:03:41,337 --> 00:03:45,388 و تۆ گەر ١٠٠ هەزار شەمپانزیی بخەیتە نێو 65 00:03:45,412 --> 00:03:49,028 شەقامی ئۆکسفۆرد یان نێو یاریگەی وێمبڵی، 66 00:03:49,052 --> 00:03:51,584 یان گۆڕەپانی تینانمێن یان ڤاتیکان. 67 00:03:51,608 --> 00:03:54,225 ئەوە ئاژاوەیەکی زۆر دروست دەکەن. 68 00:03:54,249 --> 00:03:58,108 یاریگای وێمبڵی بهێنە پێش چاوت بە ١٠٠ هەزار مەیمونەوە. 69 00:03:58,616 --> 00:03:59,806 شێتییەکی تەواوە. 70 00:04:00,219 --> 00:04:06,161 بەپێچەوانەوە، دەیان هەزار مرۆڤ لە وێمبڵی کۆ دەبنەوە زۆر بە ئاسایی، 71 00:04:06,185 --> 00:04:09,249 و بە گشتی، هیچ ئاژاوەیەک نانێنەوە. 72 00:04:09,273 --> 00:04:15,360 ئەوەی هەمانە زۆر ئاڵۆزە و تۆڕێکی کاریگەری هەرەوەز کردنە. 73 00:04:16,554 --> 00:04:21,144 هەموو دەسکەوتە مەزنەکانی مرۆڤایەتی لە مێژوودا، 74 00:04:21,168 --> 00:04:24,451 ئیتر ئەگەر بنیاندنای هەڕەمەکان بێت یان فڕین بۆ مانگ، 75 00:04:24,475 --> 00:04:27,050 بەند نەبوون لەسەر توانای تاکەکەسی، 76 00:04:27,074 --> 00:04:30,899 بەڵکو بەندبوون بە هەرەوەزکردن بە یەکانگیری و ژمارەی گەورە. 77 00:04:31,465 --> 00:04:35,122 بیر بکەوە لەم قسانەی من ئێستا دەیانکەم: 78 00:04:35,146 --> 00:04:41,130 من وەستاوم لێرە لەبەردەم ٣٠٠ یان ٤٠٠ کەس، 79 00:04:41,154 --> 00:04:44,278 زۆرینەتان کەسی نامۆن بۆ من. 80 00:04:44,928 --> 00:04:49,912 بەهەمان شێوە، من هەموو ئەوانە ناناسم کە ئەم ئیڤێنتەیان 81 00:04:49,936 --> 00:04:51,563 ڕێکخستووە. 82 00:04:51,994 --> 00:04:55,787 نە فڕۆکەوانەکە و نە ئەندامانی ئەو فڕۆکەیە ناناسم 83 00:04:55,811 --> 00:04:58,722 کە دوێنێ منیان هێنا بۆ ئێرە، بۆ لەندەن. 84 00:04:59,286 --> 00:05:03,009 ئەو خەڵکانە ناناسم کە ئەم مایکرۆفۆن و کامێرایانەیان 85 00:05:03,033 --> 00:05:07,543 داهێناوەو درووست کردووە، کە ئەو قسانە تۆماردەکەن کە من دەیانکەم. 86 00:05:08,123 --> 00:05:11,660 ئەو کەسانە ناناسم کە ئەو کتێب و وتارانەیان نووسیووە 87 00:05:11,684 --> 00:05:14,077 کە من خوێندنمەوە بۆ ئەم وتارەم. 88 00:05:14,495 --> 00:05:17,305 و بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوانە ناناسم 89 00:05:17,329 --> 00:05:20,548 کە لەوانەیە سەیری ئەم وتارە بکەن لەسەر ئینتەرنێت، 90 00:05:20,572 --> 00:05:23,599 لە شوێنێک لە بۆینس ئایرس یان لە نیو دەلهی. 91 00:05:24,162 --> 00:05:27,671 هەرچۆنێک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە یەک ناناسین، دەتوانین 92 00:05:27,695 --> 00:05:33,548 بەیەکەوە کاربکەین و بیروڕا بگۆڕینەوە. 93 00:05:34,081 --> 00:05:37,132 ئەمە شتێکە شەمپانزیەکان ناتوانن بیکەن. 94 00:05:37,156 --> 00:05:38,970 ئەوان گفتوگۆ دەکەن، بێگومان، 95 00:05:38,994 --> 00:05:44,793 بەڵام هەرگیز شەمپانزییەک نابینیت گەشت بکات بۆ ناوچەیەکی دوور 96 00:05:44,817 --> 00:05:48,937 تا وتارێک بدات بۆ شەمپانزییەکانی ئەوێ لەسەر مۆز یان فیل، 97 00:05:48,961 --> 00:05:51,969 یان لەسەر هەرشتێک کە لەلای شەمپانزییەکان گرنگە. 98 00:05:53,389 --> 00:05:56,879 بێگومان، هەرەوەزیکردن هەمووکات ؛باش نییە 99 00:05:56,903 --> 00:06:00,928 هەموو ئەو شتە بێزراوانەی مرۆڤ کردوێتی بە درێژایی مێژوو -- 100 00:06:00,952 --> 00:06:03,691 و خەریکین ئێستا ئەنجامی دەدەین -- 101 00:06:03,715 --> 00:06:08,864 هەموویان بەندن لەسەر هەرەوەزی کردن بە ژمارەی گەورە. 102 00:06:08,888 --> 00:06:11,484 ؛زیندانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین 103 00:06:11,508 --> 00:06:14,498 ؛سەربڕخانەکان سیستەمێکی هەرەوەزین 104 00:06:14,522 --> 00:06:17,526 ئۆردۆگا زۆرەملێکان سیستەمێکی هەرەوەزین. 105 00:06:17,907 --> 00:06:23,087 شەمپانزییەکان سەربڕخانە و زیندان و ئۆردگای زۆرە ملێیان نییە. 106 00:06:24,183 --> 00:06:28,013 ئێستا وا دابنێن من قەناعەتم بە ئێوە کردووە کە بەڵێ، 107 00:06:28,037 --> 00:06:33,095 ئێمە جڵەوی جیهانمان گرتۆتە دەست لەبەرئەوەی دەتوانین کاربکەین بە ژمارەی زۆرو یەکانگیری 108 00:06:33,516 --> 00:06:36,464 پرسیاری دواتر کە دێت 109 00:06:36,488 --> 00:06:39,371 بە مێشكی ئەوانەی زۆر پرسیار دەکەن، 110 00:06:39,395 --> 00:06:41,679 ئەوەیە، کە چۆن ئەمەمان کرد؟ 111 00:06:42,083 --> 00:06:47,865 چی وایکرد، ئێمە لە نێو هەموو ئاژەڵانی تردا هاوکاری یەک بکەین بەم شێوەیە؟ 112 00:06:49,714 --> 00:06:52,260 وەڵامەکە خەیاڵ کردنمانە. 113 00:06:52,998 --> 00:06:58,430 ئێمە دەتوانین بە یەکانگیری کاربکەین لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسی نەناسراو، 114 00:06:58,454 --> 00:07:02,150 لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها ئاژەڵین لە سەر زەوی کە، 115 00:07:02,174 --> 00:07:06,797 دەتوانین چیرۆکی خەیاڵی دروست بکەین و بڕوایان پێبهێنین. 116 00:07:07,326 --> 00:07:11,914 و هەر ئەوەندەی هەموو کەس باوەڕیان کرد بە هەمان چیرۆکی خەیاڵی، 117 00:07:11,938 --> 00:07:15,480 هەمووان شوێنی دەکەون و گوێڕایەڵی هەمان ئەو یاسایانە دەبن، 118 00:07:15,504 --> 00:07:17,793 هەمانە نموونە، هەمان بەهای دەبێت. 119 00:07:18,639 --> 00:07:22,538 هەموو ئاژەڵانی تر سیستەمی گفتوگۆکردنیان بەکاردێنن 120 00:07:22,562 --> 00:07:25,058 تەنها بۆ باسکردنی واقیع. 121 00:07:25,590 --> 00:07:29,807 شەمپانزییەک لەوانەیە بڵێت، "سەیر بکە! ئەوە شێرێکە، با ڕا بکەین!" 122 00:07:29,831 --> 00:07:33,937 یان، "سەیر بکە! ئەوە دار مۆزێکە لەویا با بڕۆین هەندێک مۆز لیبکەینەوە!" 123 00:07:33,961 --> 00:07:40,238 مرۆڤ، بەپێچەوانەوە، زمانیان بەکارناهێنن بە تەنها بۆ باسکردنی واقیع، 124 00:07:40,262 --> 00:07:44,786 بەڵکو بەکاریدێنن بۆ دروستکردنی واقیع، واقعی هەڵبەستراو. 125 00:07:45,278 --> 00:07:49,232 مرۆڤێک دەتوانێت بڵێت، "سەیربکە ئەوە خودایە لە پشت هەورەکانەوە! 126 00:07:49,256 --> 00:07:51,336 یان بلێت گەر ئەوە نەکەیت کە من پێت دەڵێم، 127 00:07:51,360 --> 00:07:54,565 کە مردیت، خودا سزات دەدات و دەتنێرێت بۆ دۆزەخ." 128 00:07:54,986 --> 00:07:58,758 و گەر برواتان هەبێت بەم چیرۆکەی من دروستم کرد، 129 00:07:58,782 --> 00:08:02,597 ئەوا تۆش شوێن هەمان بنچینە و بەها و یاسا کەوتوویت، 130 00:08:02,621 --> 00:08:03,913 تۆ دەتوانیت هەرەوەزی بکەیت. 131 00:08:04,278 --> 00:08:06,628 ئەمە شتێکە تەنها لە توانای مرۆڤدایە. 132 00:08:07,207 --> 00:08:11,048 هەرگیز ناتوانیت شەمپانزییەک ڕازی بکەیت مۆزێکت بداتێ 133 00:08:11,072 --> 00:08:14,865 بە بەڵێندان پێی، "... دوای مردنت، تۆ دەچیت بۆ بەهەشت ..." 134 00:08:14,889 --> 00:08:15,912 (پێکەنین) 135 00:08:15,936 --> 00:08:19,198 " و لەوێ ژمارەیەکی زۆر مۆز وەردەگریت بۆ کارە چاکەکانت. 136 00:08:19,222 --> 00:08:20,644 بۆیە ئەم مۆزەم بەرێ." 137 00:08:20,668 --> 00:08:23,426 هیچ شەمپانزییەک باوەڕ بەم جۆرە چیرۆکانە ناکات. 138 00:08:23,776 --> 00:08:26,466 تەنها مرۆڤ بڕوایان پێدەکات، 139 00:08:26,490 --> 00:08:28,573 هەر لەبەر ئەمەیە جڵەوی ئەم جیهانەمان کردوە 140 00:08:28,597 --> 00:08:33,442 کە تیایدا شەمپانزییەکان زیندانی کراون لە باخچەکانی ئاژەڵان و تاقیگەکانی توێژینەوە. 141 00:08:34,904 --> 00:08:37,844 ئێستا لەوانەیە بڕوات کردبێت بەڵی، 142 00:08:37,868 --> 00:08:44,008 لە بواری ئاینیدا، مرۆڤ بە یەکەوە کاردەکەن بە بڕوا بوون بە هەمان خەیاڵ. 143 00:08:44,032 --> 00:08:48,984 ملیۆنان کەس کۆدەبنەوە بۆ بنیادنانی مەتراخانەیەک یان مزگەوتێک 144 00:08:49,008 --> 00:08:54,750 یان شەڕدەکەن دژ بە خاکپەرستان یان جیهاد دەکەن، لەبەرئەوەی هەموویان بڕوایان بە 145 00:08:54,774 --> 00:08:57,487 هەمان شتە دەربارەی خودا و بەهەشت و دۆزەخ. 146 00:08:57,979 --> 00:09:03,218 بەڵام ئەوەی من دەمەوێت جەخت بکەمەوە لەسەری ڕێک ھەمان میکانیزمە 147 00:09:03,242 --> 00:09:09,106 کە بریتیە لە ھەموو بوارە پاڵنەرەکانی تری ھاوکاریکردنی نێوان مرۆڤەکان، 148 00:09:09,130 --> 00:09:11,650 نەک تەنھا لە ڕێی ئاینەوە. 149 00:09:11,674 --> 00:09:13,952 بۆ نموونە، بواری یاسایی وەربگرە. 150 00:09:14,531 --> 00:09:20,508 زۆربەی سیستەمە یاساییەکانی ئەمڕۆ بەندە لەسەر بڕوا بوون بە مافەکانی مرۆڤ. 151 00:09:21,247 --> 00:09:23,024 بەڵام مافەکانی مرۆڤ کامانەن؟ 152 00:09:23,596 --> 00:09:28,298 مافەکانی مرۆڤ، ھەروەک خودا و بەھەشت، چیرۆکێکە و ئێمە دروستمان کردووە. 153 00:09:28,322 --> 00:09:30,640 ئەوان ڕاستییەکی ماددی نیـن، 154 00:09:30,664 --> 00:09:34,330 ئەوان ھەندێک کاریگەری بایۆلۆجی نین لەسەر ھۆمۆ سەیپنەکان، 155 00:09:34,719 --> 00:09:38,518 مرۆڤێک بێنە، هەڵی بدڕە سەیری ناوەوەی بکە، 156 00:09:38,542 --> 00:09:43,669 دڵ و گورچیلە و دەمار هۆرمۆنەکانی، لەگەڵ دی ئێن ئەی دەدۆزیتەوە، 157 00:09:43,693 --> 00:09:45,581 بەڵام هیچ مافێک نادۆزیتەوە. 158 00:09:46,200 --> 00:09:50,121 تاکە شوێن کە دەتوانیت مافی تیادا بدۆزیتەوە نێو چیرۆکەکانە 159 00:09:50,145 --> 00:09:54,278 کە ئێمە دامان هێناوەو بڵاومان کردۆتەوە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا. 160 00:09:54,607 --> 00:09:59,537 لەوانەیە چیرۆکەکان زۆر ئەرێنی و باش بن، 161 00:09:59,561 --> 00:10:03,124 بەڵام هەر چیرۆکی خەیاڵین و ئێمە دامان هێناون. 162 00:10:03,664 --> 00:10:06,184 هەمان شت دروستە لە بواری سیاسەتدا. 163 00:10:06,565 --> 00:10:12,935 گرنگترین پاڵنەر لە سیاسەتی مۆدێرندا دەوڵەت و نەتەوەکانن. 164 00:10:13,333 --> 00:10:15,133 بەڵام دەوڵەت و نەتەوەکان چین؟ 165 00:10:15,593 --> 00:10:17,718 ئەوان ڕاستییەکی ماددی نین. 166 00:10:17,742 --> 00:10:20,455 شاخێک ڕاستییەکی مادییە. 167 00:10:20,479 --> 00:10:23,763 دەتوانیت ببینیت، دەستی لێبدەیت، تەنانەت دەتوانیت بۆنی بکەیت. 168 00:10:24,223 --> 00:10:25,995 بەڵام دەوڵەت و نەتەوە، 169 00:10:26,019 --> 00:10:29,799 وەک ئیسڕائیل و ئێران و فەرەنسا و ئەڵمانیا، 170 00:10:29,823 --> 00:10:32,563 تەنها چیرۆکێکن ئێمە هەڵمان بەستوون 171 00:10:32,587 --> 00:10:34,561 و بە تووندی پێیانەوە پابەند بووین. 172 00:10:34,949 --> 00:10:37,453 هەمان شت ڕاستە لە بواری ئابووریدا. 173 00:10:37,892 --> 00:10:41,598 ئەمڕۆ گەورەترین ئەکتەری ئابووری جیهانی 174 00:10:41,622 --> 00:10:43,884 کۆمپانیا زەبەلاحەکانن. 175 00:10:44,407 --> 00:10:48,138 زۆرێک لە ئێوە ئەمڕۆ، لەوانەیە کار بکەن بۆ کۆمپانیایەکی زەبەلاح، 176 00:10:48,162 --> 00:10:51,212 وەک تۆیۆتا یان ماکدۆناڵد. 177 00:10:51,577 --> 00:10:53,395 ئەم شتانە لەڕاستیدا چین؟ 178 00:10:53,982 --> 00:10:57,929 پارێزەرەکان بەمانە دەڵێن خەیاڵی ئابوری. 179 00:10:58,359 --> 00:11:01,835 ئەوان چیرۆکن هەڵبەستراون و وتراونەتەوە 180 00:11:01,859 --> 00:11:05,192 لەلایەن جادوگەرە بەهێزەکان ئێمە پێیان دەڵێین پارێزەرەکان. 181 00:11:05,216 --> 00:11:06,661 (پێکەنین) 182 00:11:06,685 --> 00:11:10,104 و ئەم کۆمپانیایانە چی دەکەن ڕۆژانە؟ 183 00:11:10,128 --> 00:11:11,825 بەزۆری، هەوڵی دەستخستنی پارە دەدەن. 184 00:11:13,411 --> 00:11:14,744 بەڵام، پارە چییە؟ 185 00:11:14,768 --> 00:11:19,934 دوبارە، پارە ڕاستیەکی مادیی نیە؛ هیچ بەهایەکی مادیی نیە. 186 00:11:19,958 --> 00:11:23,275 ئەم کاغەزە زەردەی دۆلار بە نموونە وەربگرە. 187 00:11:23,299 --> 00:11:25,148 سەیری بکە -- هیچ بەهایەکی نییە. 188 00:11:25,700 --> 00:11:27,934 ناتوانیت بیخۆیت، ناتوانیت بیخۆیتەوە، 189 00:11:27,958 --> 00:11:29,250 ناتوانیت لەبەری بکەیت. 190 00:11:29,633 --> 00:11:33,674 بەڵام دواتر ئەم چیرۆکخوانە لێزانانە دێن -- 191 00:11:33,698 --> 00:11:35,182 خاوەن بانکە گەورەکان، 192 00:11:35,206 --> 00:11:36,646 وەزیرانی ئابووری، 193 00:11:36,670 --> 00:11:38,024 سەرۆک وەزیران -- 194 00:11:38,048 --> 00:11:40,526 و چیرۆکێکی بڕواپێکەرمان پێدەڵێن: 195 00:11:40,550 --> 00:11:42,508 " سەیربکە، ئەو پارچە کاغەزە سەوزە دەبینی؟ 196 00:11:42,532 --> 00:11:45,115 ئەوە بەهای ١٠ مۆز دەکات." 197 00:11:45,591 --> 00:11:47,700 و ئەگەر من باوەڕی پێبکەم، تۆ باوەڕی پێبکەی، 198 00:11:47,724 --> 00:11:49,240 و هەمووان باوەڕی پێبکەن، 199 00:11:49,264 --> 00:11:51,128 ئەوە چیرۆکەکەی سەردەگرێت . 200 00:11:51,152 --> 00:11:54,065 من دەتوانم ئەم پارچە کاغەزە بێبەهایە ببەم، 201 00:11:54,089 --> 00:11:55,726 بچمە سوپەرمارکێتێک، 202 00:11:55,750 --> 00:11:59,757 بیدەم بە کەسێکی تەواو نەناسراو کە هەرگیز پێشتر نەمدیوە، 203 00:11:59,781 --> 00:12:04,466 و لە بەرامبەردا، مۆزی لێبسەنم کە دەتوانم بیخۆم. 204 00:12:04,870 --> 00:12:06,591 ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە. 205 00:12:06,615 --> 00:12:08,693 قەت ناتوانیت ئەمە لەگەڵ شەمپانزییەک بکەیت. 206 00:12:08,717 --> 00:12:10,662 بێگومان، لە بازرگانی شەمپانزییەکان: 207 00:12:10,686 --> 00:12:13,436 "تۆ گوێزی هندیم بەرێ من مۆزت دەدەمێ." 208 00:12:13,460 --> 00:12:14,698 ئەمە دەکرێت ڕووبدات. 209 00:12:14,722 --> 00:12:17,714 بەڵام، تۆ پارچە کاغەزێکی بێبەهام بدەیتێ 210 00:12:17,738 --> 00:12:19,752 و چاوەڕی دەکەیت من مۆزت بدەمێ؟ 211 00:12:19,776 --> 00:12:20,928 بەهیچ شێوەیەک! 212 00:12:20,952 --> 00:12:22,533 چیە من بە مرۆڤ تێگەشتوویت؟ 213 00:12:22,557 --> 00:12:24,930 (پێکەنین) 214 00:12:24,954 --> 00:12:29,073 لەڕاستیدا، پارە، سەرکەوتووترین چیرۆکە 215 00:12:29,097 --> 00:12:31,753 کە مرۆڤ دایهێنابێت تا ئێستا، 216 00:12:31,777 --> 00:12:36,120 لەبەر ئەوەی تاکە چیرۆکە هەمووان باوەڕییان پێیەتی. 217 00:12:36,692 --> 00:12:39,482 هەموو کەس باوەڕی بە خوا نییە، 218 00:12:39,506 --> 00:12:42,531 هەموو کەس باوەڕی بە مافی مرۆڤ نییە، 219 00:12:42,555 --> 00:12:45,340 هەموو کەس باوەڕی بە نەتەوە پەرستی نییە، 220 00:12:45,364 --> 00:12:49,107 بەڵام هەموو کەسێک باوەڕی بە پارە ، و کاغەزی دۆلاریش هەیە. 221 00:12:49,514 --> 00:12:51,495 تەنانەت، ئوسامە بن لادن بە نموونە وەربگرن. 222 00:12:51,519 --> 00:12:55,206 ئەو ڕقی لە سیاسەتی ئەمەریکا و دینی ئەمەریکییەکان بوو 223 00:12:55,230 --> 00:12:56,679 ڕقی لە کلتورەکەیان بوو، 224 00:12:56,703 --> 00:12:59,509 بەڵام هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دۆلاری ئەمەریکی نەبوو. 225 00:12:59,533 --> 00:13:01,628 بگرە زۆر پەیوەست بوو پێیەوە. 226 00:13:01,652 --> 00:13:03,555 (پێکەنین) 227 00:13:04,166 --> 00:13:05,866 بۆ ئەنجامگرتن لەمە: 228 00:13:05,890 --> 00:13:11,658 ئێمەی مرۆڤ جڵەوی جیهانمان کردووە چونکە لە جیهانێکی دوولایەنەدا دەژین. 229 00:13:12,531 --> 00:13:16,444 هەموو ئاژەڵەکانی تر لە جیهانی مادییدا دەژین. 230 00:13:16,992 --> 00:13:21,544 واقع لای ئەوان پێکهاتووە لە بوونە مادییەکان، 231 00:13:21,568 --> 00:13:25,511 وەک ڕوبار و دار و شێر و فیلەکان. 232 00:13:26,067 --> 00:13:29,750 ئێمەی مرۆڤیش بە هەمان شیوە، لە جیهانی مادییدا دەژین. 233 00:13:29,774 --> 00:13:34,842 لە جیهانی ئێمەشدا، ڕوبار و درەخت و فیل و شێر هەن. 234 00:13:35,421 --> 00:13:37,266 بەڵام سەدان ساڵ لەمەوبەر، 235 00:13:37,290 --> 00:13:42,017 لەسەروو هەموو ئەم ڕاستییانەوە 236 00:13:42,041 --> 00:13:45,534 چینی دووەمی ڕاستی خەیاڵیمان بنیاد ناوە، 237 00:13:45,558 --> 00:13:49,122 ڕاستییەک کە پێکهاتووە لە بوونی خەیاڵی، 238 00:13:49,146 --> 00:13:53,679 وەک نەتەوە، خوداکان، پارە، وەک کۆمپانیا زەبەلاحەکان. 239 00:13:54,481 --> 00:13:59,115 و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە لەگەڵ بەردەوامبوونی مێژوودا، 240 00:13:59,139 --> 00:14:04,535 ئەم ڕاستییە خەیاڵیانە بەهێزتر و بەهێزتر بوون 241 00:14:04,559 --> 00:14:09,060 کە ئەمڕۆ، بەهێزترین هێز لە جیهاندا 242 00:14:09,084 --> 00:14:11,049 ئەم بوونە خەیاڵیانەن. 243 00:14:11,715 --> 00:14:18,509 ئەمڕۆ، مانەوەی ڕوبار و درەخت و شێر وفیلەکان 244 00:14:18,533 --> 00:14:23,638 بەندە لەسەر بڕیار و ویستی بوونە خەیاڵییەکانە، 245 00:14:23,662 --> 00:14:28,199 وەک ویلایەتە یەکگرتووەکان، وەک گووگڵ وەک بانکی جیهانی -- 246 00:14:28,223 --> 00:14:32,262 ئەو بوونانەی کە تەنها لە خەیاڵی ئێمەدا هەن. 247 00:14:32,929 --> 00:14:34,081 سوپاس بۆ ئێوە. 248 00:14:34,105 --> 00:14:38,676 (چەپڵەلێدان) 249 00:14:44,299 --> 00:14:46,509 بڕونۆ گیوسانی؛ یوڤاڵ تۆ کتێبێکی نوێت دەرکردووە. 250 00:14:46,533 --> 00:14:48,336 دوای سەیپنەکان، یەکێکی دیت نووسیوە، 251 00:14:48,360 --> 00:14:50,947 و بە یۆنانی بڵاوبۆتەوە، بەڵام ‌هێشتا وەرنەگێڕدراوە ... 252 00:14:50,971 --> 00:14:53,900 یوڤاڵ نوح حەراری: ئێستا خەریکی کارکردنم لەسەر وەرگێڕانی. 253 00:14:53,924 --> 00:14:56,092 لە کتێبەکەدا، گەر درووست لێی تێگەشتبم، 254 00:14:56,116 --> 00:15:01,745 گفتوگۆی ئەو پێشکەوتنە ناوازەیە دەکەیت کە ئێستا پیایدا دەڕۆین 255 00:15:01,769 --> 00:15:04,028 تەنها بە شاراوەیی ژیانمان باش ناکات، 256 00:15:04,052 --> 00:15:06,288 بەڵکو دروستی دەکات -- وتەیەکت دەڵێت -- 257 00:15:06,312 --> 00:15:10,930 ".. چینە نوێیەکان و کێشە خەیاڵییەکان، هاوشێوەی شۆڕشی پیشەسازین." 258 00:15:10,954 --> 00:15:12,177 دەتوانیت لەسەرئەمە بڕۆیت؟ 259 00:15:12,670 --> 00:15:14,594 بەڵێ. لە شۆڕشی پیشەسازیدا، 260 00:15:14,618 --> 00:15:19,520 درووستبوونی چینی کرێکارانی شارمان بینی. 261 00:15:19,544 --> 00:15:24,654 زۆربەی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوو پێکهاتووە لە 262 00:15:24,678 --> 00:15:28,304 چی لەگەڵ ئەم چینە و کێشە و دەرفەتە نوێیەکان بکرێت . 263 00:15:28,328 --> 00:15:32,960 ئێستا، درووستبوونی چینێکی گەورەی نوێ لە خەڵکی بێکەڵک دەبینین. 264 00:15:32,984 --> 00:15:33,985 (پێکەنین) 265 00:15:34,009 --> 00:15:39,370 لەگەڵ باشتر بوون و باشتر بوونی کۆمپیوتەر لە بواری زیاتر و زیاتر، 266 00:15:39,394 --> 00:15:44,286 ئەگەرێکی ئاشکرا هەیە کە لەوانەیە کۆمپیوتەر پێشی ئێمە بداتەوە 267 00:15:44,310 --> 00:15:47,913 لەزۆربەی کارەکاندا و ئێمە بکاتە زیادە. 268 00:15:47,937 --> 00:15:50,674 و دواتر پرسیارە سیاسیە ئابووریە گەورەکەی 269 00:15:50,698 --> 00:15:53,061 سەدەی ٢١ ئەمە دەبێت، 270 00:15:53,085 --> 00:15:55,247 "ئێمە مرۆڤمان بۆچی پێویستە؟" 271 00:15:55,271 --> 00:15:58,638 یان لانیکەم، "ئەم هەموو مرۆڤە زۆرەمان بۆچییە؟" 272 00:15:58,662 --> 00:16:01,120 تۆ وەڵامی ئەمەت داوەتەوە لە کتێبەکەت؟ 273 00:16:01,144 --> 00:16:05,164 لە ئێستادا، باشترین شت کە ئێمە بیکەین دڵخؤش هێشتنەوەیانە 274 00:16:05,188 --> 00:16:06,985 بە هۆشبەر و یارییەکانی کۆمپیوتەرەوە . 275 00:16:07,009 --> 00:16:08,010 (پێکەنین) 276 00:16:08,034 --> 00:16:11,305 بەڵام ئەمە لەوە ناچێت داهاتوویەکی خۆشی هەبێت. 277 00:16:11,329 --> 00:16:14,138 باش،کەواتە بەشێوەیەکی بنەڕەتی تۆ لەم کتێبە و ئێستادا دەڵییت، 278 00:16:14,162 --> 00:16:16,948 ئەوە بۆ هەموو ئەو گفتوگۆیانەی باس دەکەن لە 279 00:16:16,972 --> 00:16:20,735 نایەکسانی گەورەی ئابووری، کو ئێمە هێشتا لە سەرەتاکەیداین 280 00:16:20,759 --> 00:16:21,916 سەرەتای پڕۆسەکە؟ 281 00:16:22,225 --> 00:16:23,751 ؛دووبارە ئەوە پێشبینی کردن نییە 282 00:16:23,775 --> 00:16:27,718 ئەوە بینینی هەموو ئەگەرەکانی بەردەممانە. 283 00:16:27,742 --> 00:16:32,724 ئەگەرێکیان دروستبوونی ئەم ژمارە زۆرەیە لە خەڵكی بێکەڵك. 284 00:16:32,748 --> 00:16:35,888 ئەگەرێکی تر دابەشبوونی مرۆڤایەتییە 285 00:16:35,912 --> 00:16:38,903 بۆ چەند تیرەیەکی بایەلۆجی جیاواز، 286 00:16:38,927 --> 00:16:43,218 کە تێیدا دەوڵەمەندەکان بەرزدەبنەوە بۆ پلەیەکی خودایی، 287 00:16:43,242 --> 00:16:47,550 و هەژارەکان نزم دەبنەوە بۆ ئاستی ئەم خەڵکە بێکەڵکانە. 288 00:16:47,574 --> 00:16:50,596 پێم وایە تێد تۆکێکی ترمان دەبێت لە ماوەی ساڵێک یان دوانی تردا. 289 00:16:50,620 --> 00:16:52,442 سوپاس، یوڤاڵ، بۆ ئامادەبوونت. 290 00:16:52,466 --> 00:16:53,622 سوپاس! 291 00:16:53,646 --> 00:16:55,311 (چەپڵەلێدان)