لەسەر مێزی ژوورەکەم، مەنجەڵی قوڕی بچوک دادەنێم
که له کۆلێژ دروستم کردوون، ئه‌وه (راکو)ه که جۆرێکه له‌کاری گڵکاری
له یابان چه‌ندین سه‌ده پێش ئێستا ده‌ستی پێ‌کرد به‌هۆی
دروست کردنی ده‌فر بۆ کۆمپانیاکانی چای یابانی
ئه‌مه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (٤٠٠)ساڵ پێش ئێستا
ئه‌م یه‌که‌یان زه‌رد بوو به‌به‌شێکی گه‌وره‌ی قوڕه‌که هاتووه
وه ئه‌وه هێشتا ناته‌واوه که خه‌ڵكی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت
هه‌موو ڕۆژێک کوپێک وه‌ک ئه‌مه پێویستی به (٨ بۆ ١٠) کاتژمێر هه‌یه بۆ گه‌رم کردن
ئه‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ته‌نووره‌که هێنامه ده‌ره‌وه و ته‌ندوره‌که خۆی
ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی ده‌وێت بۆ سارد بوونه‌وه، به‌ڵام ڕاکو
زۆر خێرایه، ده‌توانی له‌ده‌ره‌وه دروستی بکه‌ی و ته‌ندوره‌که
بۆ پله‌یه‌کی گه‌رمی به‌رز بکه‌یته‌وه، له‌ماوه‌ی (١٥)خولەکدا کە ده‌گاته (١،٥٠٠)پلە
هه‌رکاتێک تۆ قوڕه تواوهکهت بینی له ناوه‌وه‌دا
ده‌بینی که بریسکه‌که به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و ته‌ندوره‌که ده‌کوژێته‌وه
و تۆ به‌هۆی مه‌قاشێکی درێژه‌وه دەتوانیت بچیتە ناویەوە
له یابان ئه‌م مه‌نجه‌ڵه گه‌رمه
به‌خێرایی ده‌یخه‌نه ناو چای سه‌وز وه‌ک چاره‌سه‌رێک
بیهێنه پێش چاوت بۆنی ئه‌و هه‌ڵمه چۆنه
به‌ڵام، لێره له ئه‌مه‌ریکا، شێوازه‌که
تاڕاده‌یه‌ک به‌رزتره، مه‌نجه‌ڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه ناو داره‌وه
که ئاگری گرتووه و تۆ سه‌تڵێ خۆڵ ده‌به‌یت
و ده‌یکه‌یت به‌سه‌ریدا و دوکه‌ڵ ده‌ست ده‌کات به‌هاتنه ده‌ره‌وه
من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه بهجلێکهوه که دوکه‌ڵی داره‌که‌ی پێوه‌یه
من ڕاکۆم خۆش ده‌وێت چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه یاری بهتوخمهکان ده‌که‌م
ده‌توانم شێوازێکی مه‌نجه‌ڵی له‌قوڕ دروستبکه‌م وه بریسکه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرم
به‌ڵام، ده‌بێت دوایی له‌ناو ئاگره‌که‌دا به‌جێی بهێڵم و دووکه‌ڵ بکات
ئه‌وه‌ی که زۆر جوانه ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه که ڕووده‌دات
وه‌ک ئه‌م شێوازی سوتانە، چونکه به‌ڕاستی په‌ستانێکی زۆره
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌نجه‌ڵانه، له (١،٥٠٠) پله‌وه ده‌ست پێ ده‌کات
له ژووری پله‌ی گه‌رمییه‌که له‌ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک دا
ڕاکۆ شێوازێکی زۆر جوانه له پرۆسه‌ی دروست کاری‌دا
زۆر ناکۆکی و په‌شۆکاوی ده‌بینم له نێوان
ئه‌وه‌ی کامیان کۆنتڕۆڵ بکه‌م و کامیان واز لێبێنم
ئه‌مه هه‌موو کات ڕوده‌دات، جا ئایا من به‌رنامه‌یه‌کی تازه‌ی ڕادیۆیی دروست بکه‌م
یان له‌ماڵه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه هه‌رزه‌کاره‌که‌م ده‌که‌م
کاتێک من دانیشتم بۆ نوسینی کتێبێک له‌باره‌ی داهێنانه‌وه
ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وت که هه‌نگاوه‌کان پێچه‌وانه بوون
پێویست بوو له‌سه‌ره‌تاوه وازی لێ بهێنم، وه پێویست بوو
خۆم نقوم بکه‌م له‌ناو چیرۆکی سه‌دان هونه‌رمه‌نددا
نوسه‌ر و مۆسیقا ژه‌ن و داهێنه‌رانی فیلم،وه‌ک و گوێم گرت
له‌م چیرۆکانه، ئه‌و داهێنانه‌م بۆ ڕوون بویه‌وه
له‌شاره‌زایی هه‌موو ڕۆژێکدا په‌یدا ده‌بێت
زیاتر له‌وه‌ی که بیری لێده‌که‌یته‌وه، به‌وانه‌ی
که وازیشیان لێ ده‌هێنیت
پێویست بوو بیشکێنم، به‌ڵام قه‌ینا. پێکه‌نین، پێکه‌نین
ئه‌مه به‌شێکه له‌وه‌ی جێی ده‌هێڵیت، هه‌ندێ کات ئه‌وه ڕووده‌دات
وه هه‌ندێ کات ڕوونادات، چونکه داهێنان هه‌میشه له
شوێنی شکاوه‌وه گه‌وره ده‌بێت
باشترین ڕێگه بۆ فێربوونی هه‌ر شتێک
له ڕێگه‌ی چیرۆکه‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌مه‌وێت چیرۆکێکتان بۆ باس بکه‌م
له‌باره‌ی کارکردن و یاریکردن و له‌باره‌ی چوار شتی ژیان
که پێویسته ئێمه باوه‌شی بگرین
بۆئه‌وه‌ی داهێنانه‌کانمان بگه‌شێنه‌وه
یه‌که‌میان، ئه‌وشته‌یه که ئێمه بیری لێده‌که‌ینه‌وه
ئۆو، ئه‌مه زۆر ئاسانه، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌ره‌و قورس بوون ده‌ڕوات
ئه‌وه گرنگیدانه به‌و جیهانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌یه
زۆرێک له هونه‌رمه‌نده‌کان باس له پێویستی کرانه‌وه ده‌که‌ن
بۆ به‌ده‌ست هێنانی شاره‌زایی، ئه‌وه ئه‌نجامدانی قورسه کاتێک
لاکێشه‌یه‌کی ڕوناک کراوه لەناو گیرفانتا هه‌یه که
هه‌موو سه‌رنجێکت ڕاده‌کێشێت
ده‌رهێنانی فیلمی (میرا نایر) له‌باره‌ی گه‌وره بون قسه ده‌کات
له‌شارۆچکه‌یه‌کی بچوکی هندستان، ناوی (باوبانێسوار)ه
ئه‌مه وێنه‌یه‌کی په‌رستگایه‌کی شارۆچکه‌که‌یه
میرانایر: له‌م شارۆچکه بچوکه‌دا، نزیکه‌ی (٢٠٠) په‌رستگا هه‌بوو
ئێمه زۆربه‌ی کات یاری (کریکت)مان ده‌کرد، به‌جۆرێک له‌ناو
پارچه شکاوەکەدا گه‌وره‌بوین، ئه‌و شته سه‌ره‌کییه که کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر من
که ڕێنیشانده‌رم بوو، له‌دوایی کردمی به ده‌رهێنه‌ری فیلم
شانۆی گه‌شه‌کردنی خه‌ڵکی بوو که هاته ناو شارۆچکه‌که‌وه
من چووم بۆ بینینی ئه‌و شه‌ڕه گه‌ورانه‌ی
خه‌ڵکانی باش و خراپ له باخچه‌ی قوتابخانه‌یه‌کدا
به‌بێ پشتگیری به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆرێک، ده‌زانی
هه‌ست و سۆز، هه‌روه‌ها حه‌شیش زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو
ده‌زانی، چیرۆکی خه‌ڵکانی (مههابارات)و ڕامایانا
دوو کتێبه پیرۆزه‌که، ئه‌و شێوازه درێژه‌ی که هه‌موو شتێک
وه‌ک ده‌ڵێن، له هندستان لێوه‌ی دێت، دوای بینینی، خه‌ڵکی شانۆکه، جاترا
ده‌مزانی که ده‌مه‌وێت منیش بچم و نواندن بکه‌م
جولیا بورستین: ئه‌وه چیرۆکێکی زۆر خۆش نییه؟
تۆ ده‌توانی ڕۆژانه جۆرێک له تێک‌شکاندن ببینی
ئه‌وان له‌ناو باخچه‌ی قوتابخانه‌کانن، به‌ڵام ئه‌وه باش و خراپه
ئه‌وه هه‌ست و حه‌شیشه، میرا نایر کچێکی گه‌نج بوو
که هه‌زاران که‌س ته‌ماشای نواندنه‌که‌ی ده‌کرد
به‌ڵام ئه‌و ئاماده بوو، ئه‌و ئاماده‌بوو بۆ کرانه‌وه
بۆ ئه‌وشته‌ی له ناویدا ده‌دره‌وشایه‌وه و ڕێگه‌ی نیشاندا
خۆی وتی، له‌و ڕێگه‌یه‌وه بۆ بوون
به وه‌رگری خه‌ڵاتی داهێنه‌ری فیلم
که‌واته، هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و شاره‌زاییه که له‌وانه‌یه بتگۆڕێت
ئه‌وه یه‌که‌م شت باوه‌ش پێکردنیه‌تی
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌نده‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن چۆن هه‌ندێک له ئیشه به‌هێزه‌کانیان
له‌و به‌شه قورس و ناڕه‌حه‌تانه‌ی ژیانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه
ڕۆمان نووس، ڕیچارد فۆڕ باسی
نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانی منداڵی ده‌کات که به‌رده‌وام ده‌بێت تا ببێت به شتێک
که ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا زۆرانبازی پێ‌بکات، ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی ناتوانێت بخوێنێته‌وه
ڕیچارد فۆڕد: من زۆر هێواش بووم له فێربوون و خوێندنه‌وه‌دا، هه‌موو ڕێگه‌یه‌کم بڕی
له‌ناو قوتابخانه و زیاتر له شێوه‌یه‌کی ناوه‌ندیم ده‌خوێنده‌وه
هه‌تا ئه‌مڕۆش من ناتوانم به‌بێده‌نگی بخوێنمه‌وه
خێراتر له‌وه‌ی که به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یخوێنمه‌وه
به‌ڵام بۆ من چه‌ندین قازانجم له‌وه وه‌رگرتوه
چونکه کاتێک له کۆتایدا خۆم پێکهێنا تا چه‌ند به‌هێواشی
پێویسته بیخوێنمه‌وه، دوایی وابزانم زۆر هێواشتر بوومه‌وه
به‌ناو هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو باشیه‌کانی زمان
وه ئه‌و ڕستانه‌ی که نه‌ک ته‌نها یه‌ک ڕه‌گی
نیشانه‌کانی زمانن: کێشه‌کان و ده‌نگه‌کانی وشه‌کان
له چی وشه‌یه‌ک ده‌بێت په‌ڕه‌گرافه‌که، له کوێدا جیاده‌بێته‌وه
دێڕه‌کان له‌کوێ ته‌واو ده‌بن، زۆر له خوێندنه‌وه دا خراپ نه‌بوو که
که نه‌توانم هیچ بخوێنمه‌وه، ته‌نها پێویست بوو
به‌هێواشی بیخوێنمه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌مکرد، لهڕستهکاندا دواکه‌وتم
وه‌ک پێویست بوو داوابکهوم، هه‌ست به میراتگری کوالێتی زمانه‌کانی تر ده‌که‌م
که هه‌ستده‌که‌م یارمه‌تی داوم بۆ نوسینی ڕسته‌کان
جولی بورستێن: ئه‌وه زۆر به‌هێزه، ڕیچارد فۆرد، که‌سێکه که خه‌ڵاتی (پولیتزه‌ر)ی وه‌رگرتووه
ده‌ڵێت که ناڕهحهتیم له خوێندنه‌وه و نوسیندا یارمه‌تیداوم له نوسینی ڕسته‌کاندا
پێویست بوو ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه وه‌ربگرێ و ئه‌و وشه
به‌مه‌به‌ست به‌کاری ده‌هێنم، پێویست نه‌بوو به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا سه‌ربکه‌ویت
پێویست بوو لێوه‌ی فێربیت، پێویست بوو فێربیت گوێ له مۆسیقا بگریت
به‌زمان
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌نده‌کان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن چۆن هێز ده‌ده‌نه به‌رخۆیان له دژی
ئه‌و سنوره‌ی که ده‌توانن کاربکه‌ن، هه‌ندێ کار خۆیان به‌رزده‌که‌نه‌وه
بۆئه‌وه‌ی که ناتوانن بیکه‌ن، یارمه‌تیان ده‌دات سه‌رنج بده‌ن
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان
په‌یکه‌رسازی (ڕیچارد سێرا) باسی ئه‌وه ده‌کات چۆن
وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی گه‌نج، ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که وێنه کێشه
له‌دوای خوێندنی ماسته‌ر له فلۆره‌نسا ژیاوه
له‌کاتێکدا له‌وێ بووه، گه‌شتی کردووه بۆ مه‌درید
که له‌وێ چووه بۆ (پرادۆ) بۆ بینینی ئه‌م وێنه‌یه
له‌لایەن وێنه‌کێشی ئیسپانی (دیاگۆ ڤێلا کویز) کێشراوه
ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (١٦٥٦) و ناوی (لاس مینیانس)ه
وێنه‌ی خانوویه‌کی بچوکه
خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ستاون و ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای
که قژی کاڵی خانوه‌که بکه‌یت له‌سه‌ر شانی، ئاوێنه‌یه‌ک دایبنێیت
وه ئه‌وه‌ی له دواوه دیاره دایک و باوکیه‌تی، پاشا و شاژنی
ئیسپانیا، که له‌وانه‌یه له‌و شوێنه‌ی ئێوه وهستابووبن
ته‌ماشای وێنه‌که بکه‌ن
وه‌ک کاری هه‌موو کاتیکی، (ڤێلاز کویز) خۆشی خستۆته ناو وێنه‌که
ئه‌و له‌لای چه‌په‌وه که فڵچه‌ی وێنه کێشانه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ستاوه
وه ته‌خته‌که‌ش به‌ده‌سته‌که‌ی تریه‌وه گرتووه
ڕیچارد سێرا: له‌وێ وه‌ستابووم ته‌ماشام ده‌کرد
وه بۆم ده‌رکه‌وت که (ڤێلازکویز) ته‌ماشای من ده‌کات
وه پێم وابوو، ئۆو، من مه‌به‌ستی وێنه کێشانهکهمە
وه باوه‌ڕم وابوو، من ناتوانم ئه‌و وێنه‌یه بکێشم
چوم بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که کاتژمێره‌که‌م به‌کار ده‌هێنا
به‌گرنگیه‌وه بازنه‌که‌م وێنه‌کرد
وه نه‌گه‌یشتمه هیچ شوێنێک، له‌به‌رئه‌وه، گه‌ڕامه‌وه و
هه‌موو وێنه‌کانم له (ئارنۆ)دا کرد به تۆپه‌ڵ باوه‌ڕم وابوو که من ته‌نها یاری ده‌که‌م
جولی بورستێن: ڕیچارد سێرا ده‌ڵێت زۆر به‌هێمنیه‌وه که له‌وانه‌یه
بیری کردبێت، ئه‌و ڕۆشت و ئه‌م وێنه‌یه‌ی بینی له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه
که ماوه‌ی (٣٠٠) ساڵه مردووه، وه بۆی ده‌رکه‌وت
"ناتوانم ئه‌وه بکه‌م" له‌به‌ر ئه‌وه ڕیچارد سێرا گه‌ڕایه‌وه
بۆ ستۆدیۆکه‌ی له فلۆره‌نسا، هه‌موو کاره هونه‌رییه‌کانی
له‌و کاته‌دا هه‌ڵگرت و فڕێی دایه ناو ڕوباره‌که
له‌و کاته‌وه (ڕیچارد سێرا) وازی له وێنه‌کێشان هێنا
به‌ڵام، وازی له کاری هونه‌ری نه‌هێنا، ئه‌و ڕۆشت بۆ شاری نیۆرک
لیستێکی وشه فرمانیهکانی کۆکرده‌وه
لول کردن، لۆچ کردن، پێچانه‌وه
زیاتر له سه‌د وشه، وه‌ک ئه‌و وتی
ته‌نها ده‌ستی کرد به یاری، ئه‌وکارانه‌ی کرد
به‌هه‌موو جۆره ماده‌یه‌ک، پارچه‌یه‌کی قوڕقوشمی هه‌ڵده‌گرت
و لولی ده‌کرد ده‌یکرده‌وه، هه‌مان شتی
به‌لاستیک ده‌کرد و کاتێک ده‌گه‌یشته ڕێگه‌ی به‌رزکردنه‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که له مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری سه‌رده‌مه
پێویست بوو (ڕیچارد سێرا) واز له وێنه‌کێشان بهێنێت
بۆ دواکه‌وتنی ئه‌م دۆزه‌ره‌وه‌یه
که ڕێ نیشانده‌ری ئه‌و کاره بوو که ئه‌مڕۆ پێی ده‌ناسرێت
چه‌مانه‌وه‌یه‌کی ئاسنی پێویست بوو له‌کاتی ئێمه بیرۆکه‌یه‌ک
بۆ شاره‌زایی، لهپهیکهر سازیدا
ڕیچارد سێرا توانی ئه‌وه بکات که نه‌یتوانی وێنه‌کێشان بیکات
ئێمه‌ی کردوه به مه‌به‌ستی هونه‌ره‌که‌ی
که‌واته شاره‌زایی و به‌ربه‌رەکانی
سنورداری ئه‌و شتانه‌یه ئێمه پێویسته باوه‌شی پێدا بکه‌ین
بۆئه‌وه‌ی داهێنان له‌به‌رده‌ستا بێت
چواره‌م خاڵ هه‌یه که قورسترینیانه
ئه‌وه بیرۆکه‌ی لهدهستدانە
کۆنترین و شاره‌زایی هه‌میشه‌یی مرۆڤە
بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه دروست بکه‌ین، پێویسته له‌و بۆشاییه‌دا بوه‌ستین
له‌نێوان ئه‌وه‌ی که‌ل هم جیهانه‌دا ده‌یبینین و ئه‌وه‌ی که هیوای بۆ ده‌خوازین
ته‌ماشاکردنی به‌رپه‌رچدانه‌وه، له‌دڵ شکاندندا
له‌جه‌نگدا، له مردن‌دا
ئه‌وه بۆشاییه‌کی زۆر قورسه بۆ مانه‌وه تێیدا
مامۆستا، (پارکه‌ر پارمهر) ناوی ده‌نێت، بۆشاییه تراجیدیه‌که
تراجیک نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ناخۆشه، به‌ڵکوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی شتێکه هه‌ر ده‌بێت ببێت
هاوڕێکه‌م (دیک نۆدڵ) ده‌یه‌وێت بڵێت
تۆ ده‌توانیت ئه‌و ناکۆکیه بهێڵیته‌وه وه‌ک ده‌زوی که‌مانچه
وه شتێکی جوان دروست بکه‌یت
ئه‌و ناکۆکییه کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌کاری فۆتۆگرافدا
جۆیل مێی ڕپتیز: له‌سه‌ره‌تای ئیشکردنهکهیدا
به وێنه‌گری سه‌ر شه‌قامه‌کان ناسراو بوو، بهوێنهگری جوڵه‌یه‌ک
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ وێنه جوانه‌کانی
دیمه‌نی سروشتی -- لهتوسکانی، له کاپی کۆد، ی
ڕوناکی
جۆیل خه‌ڵکی نیۆرکه، بۆ چه‌ندین ساڵ ستۆدیۆکه‌ی
له چێڵسی بوو، له‌گه‌ڵ ڕوانین به‌سه‌ر
سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی و ئه‌و وێنه‌ی
ئه‌و بینایانه‌ی گرتووه به‌هه‌موو جۆرێکی ڕوناکیدا
ئێوه ده‌زانن ئه‌م چیرۆکه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات
له ٩/١١ دا، جۆیل له‌نیۆرک نه‌بوو، ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بوو
به‌ڵام، به‌خێرایی گه‌ڕایه‌وه شاره‌که و به‌خێرایی چووه ئه‌و به‌شه‌ی
ڕوخانهکه
جۆیل مێی ڕۆیتز: وه‌ک هه‌موو ڕێبواره‌کانی تر
له‌ده‌ره‌وه‌ی زنجیره‌ی ده‌وری بیناکه
و ناوچه‌ی سه‌وزه‌که وه‌ستابووم، وه ئه‌وه‌ی که ده‌مبینی ته‌نها دووکه‌ڵ بوو
وه هه‌ندێک به‌رد و کامێره‌که‌م به‌رزکرده‌وه
بۆ گرتنی وێنه‌یه‌ک به چاوی نوقاوه‌وه، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی بزانم که‌شتێک هه‌بوو بیبینین
چه‌ند پۆلیسێک، پۆلیسێکی ئافره‌ت دانه‌یه‌ک بکێشێت به‌شانم دا
وه بڵێت "هێی، وێنه‌گرتن نیه
ئه‌وه وه‌ک جۆره ده‌نگێگ بوو که خه‌به‌ری هێنامه‌وه
وابزانم به‌و شێوه‌یه‌ی که پێویست بوو
کاتێک پرسیارم لێکرد بۆچی وێنه نه‌گرم، ئه‌و وتی
ئه‌وه ناوچه‌ی تاوانه، ڕێگه به‌وێنه گرتن نادرێت
پرسیارم لێکرد، چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر من ئه‌ندام بووبم
له ڕۆژنامه‌و میدیادا؟ ئه‌و پێی وتم
ئۆو، ته‌ماشای ئه‌وێ بکه، له‌و به‌شه‌ی دواوه ڕۆژنامه نوسان کۆبونەتەوە
له‌ناوچه‌یه‌کی بچوک بوه‌ستن
منیش وتم، باشه که‌ی ئه‌وان ده‌توانن بچنه ئه‌و شوێنه؟
ئه‌و وتی، له‌وانه‌یه هه‌رگیز
هه‌ر که ئه‌وێم به‌جێهێشت، ئه‌وه‌م لهلاڕوون بوو
له‌وانه‌یه به‌هۆی ده‌نگه‌که‌وه، چونکه ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک ڕیسواکردن بوو
پێم وابوو، ئه‌گه‌ر وێنه نه‌بێت
دوایی هیچ تۆمارێک نابێت، پێویستمان به ڕیکۆرده
وه باوه‌ڕم وابوو، من ئه‌وه تۆمار ده‌که‌م
ڕێگه‌یه‌ک ده‌دۆزمه‌وه بۆ چونه ناوه‌وه چونکه نامه‌وێت
مێژووی بینینم که ون ده‌بێت
جولی بورستێن:: ئه‌و کاره‌ی کرد، هه‌موو پشتگیریه‌کی به‌کارهێنا
ڕێگه‌یه‌کی دۆزییه‌وه بۆ ناو شوێنی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی
شوێنێک که ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی (٩)مانگ وێنه‌ی گرت
ته‌ماشاکردنی ئه‌و وێنانه له‌مڕۆدا
بۆنی ئه‌و دوکه‌ڵه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که له‌سه‌ر جله‌کانم بوون
کاتێک گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه بۆ لای خێزانه‌که‌م له‌و شه‌وه‌دا
نوسینگه‌که‌م چه‌ند بینایه‌ک دووره لێوه‌ی
به‌ڵام هه‌ندێک له‌و وێنانه جوان ده‌رچوون
ئێمه ده‌مان پرسی، ئایا بۆ (جۆیل مێی ڕۆیتز) قورس بوو
بۆ دروست کردنی ئه‌و جوانیه له‌و وێرانهیەدا؟
جه‌ی- ئێم، ده‌زانن، ناشرین مه‌به‌ستم به توانایه
ترسناک و ترسێنه‌ر و هه‌موو شتێکه، به‌ڵام
هه‌روه‌ها، له‌سروشتدا بۆنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
که گوازرایەوەتەوە دوای ئه‌و ڕاستیه بۆ ئه‌م پاشماوه‌یه
وه‌ک چه‌ندین بینای تر
تۆ ده‌چیت بۆ بینا کۆلۆسیۆمهکان یان بۆ بیناکانی ناوه‌ڕاست
ئه‌وان مانایه‌کی تازه وه‌رده‌گرن کاتێک ته‌ماشای که‌ش و هه‌وا ده‌که‌یت
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، دوای چەند نیوه‌ڕۆیه‌ک من چومه ئه‌وێ
وه ڕوناکیه‌که به‌ره‌و په‌مه‌یی ده‌ڕۆشت و ته‌مێک له‌هه‌وادا ده‌بینرێ
وە تۆ له‌سه‌ر به‌رده‌کان ده‌وه‌ستیت، و خۆم به‌و شێوه‌یه بینی
که هه‌ردوو، بینینی جوانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سروشتی
ئه‌و ڕاستیه‌ی که سروشت، وه‌ک کات
ئه‌و بیر ده‌سڕێته‌وه
کات ناوه‌ستێت، بۆنه‌که ده‌گوازرێته‌وه
به‌ره‌و دووریه‌کی زۆر ده‌ڕوات له‌و ڕۆژه‌دا
ڕوناکی و وه‌رزه‌کان به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که‌من ڕۆمانسیم، من به‌ڕاستی ڕاسته‌قینه خوازم
ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه که بینایه‌ک هه‌یه به‌ناوی بینای، ووڵ ۆرت
که به‌دوکه‌ڵ داپۆشراوه له‌و شوێنه‌دا، به‌ڵام ئێستا وه‌ک قوماشی
ده‌وری شانۆ وایه، به‌ره‌و به‌های بوون ده‌ڕوات
ده‌زانی، له‌خوار ئه‌وه‌وه بۆری بڵاوکردنه‌وه هه‌یه
ڕوناکیه‌که بۆ ئێواره‌که دانراوه و ئاوه‌که
بۆ ترشی سه‌وز ده‌گۆڕێت چونکه گڵۆپه صۆدیۆمییهکان هه‌ڵکراون
من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، خوای من، کێ خه‌ون به‌مه‌وه ده‌یبینیت؟
به‌ڵام، ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه، له‌وه‌ده‌چێت
پێویسته وێنه‌یه‌ک بگریت
جولی بورستێن: پێویسته وێنه‌یه‌ک بگری، ئه‌وە هه‌ستی فریاکه‌وتنه
بۆ ئه‌و داوایه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکار، زۆر دیاره له چیرۆکه‌که‌ی جوێل دا
کاتێک به‌م نزیکانه (جویل مێی ڕۆیز)م بینی، پێم وت که‌چه‌ند
سه‌رسام بووم به هه‌ست و سۆزی که‌له‌ڕه‌قی تۆ، هه‌وڵدانه‌که‌ت
بۆ په‌ستان خستنه‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاکانی تیپه سوره‌که بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکار
ئه‌و پێکه‌نی، وتی، من که‌له‌ڕه‌قم
به‌ڵام وابزانم ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه
ئه‌وه‌یه که هه‌ست و سۆزه‌که‌م گه‌شبینه
یه‌که‌م جار که ئه‌م چیرۆکانه‌م گێڕایه‌وه، پیاوێک له‌ناو ئاماده‌بوان
ده‌ستی به‌رزکرده‌وه‌و وتی، هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌کان باسی
کاره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، نه‌ک هونه‌ری ئه‌وان، که چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی لا دروست کردم له‌باره‌ی
کاره‌که‌ی خۆم داهێنان له‌کوێی ئه‌وه‌دایه
من هونه‌رمه‌ند نیم، ئه‌وه ڕاسته، هه‌موومان زۆرانبازی ده‌که‌ین
له‌گه‌ڵ شاره‌زایی و بهربهرەکانێدا، سنورداری و له‌ده‌ست چون
داهێنان بۆ هه‌موومان گرنگه
جات ۆ زانا، یان مامۆستا
دایک و باوک یان قۆنه‌ره چی بیت
ده‌مه‌وێت به‌جێتان بهێڵم له‌گه‌ڵ
وێنه‌ی پیاڵەی چای یابانی، ئه‌مه‌یان
ئه‌وه‌یه که له (گه‌له‌ری مزیر)ه له‌واشنتۆن دی سی
ئه‌وه ته‌مه‌نی زیاتر له سه‌د ساڵه و تۆ هێشتا ده‌یبینی
جێ په‌نجه‌ی وه‌ستای قوڕه‌که که دیاره پێوه‌ی
به‌ڵام، هه‌روه‌ها ده‌بینی که ئه‌مه‌یان شکاوه
له کاتێکدا له‌سه‌د ساڵه‌که‌یدا
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که دروستی کردۆته‌وه
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شکانه‌که بشارێته‌وه
بڕیاریداوه که ده‌ریبخات، به‌به‌کارهێنانی خه‌تێکی ئاڵتون له چاککردنهوهکهیدا
ئێستا ده‌فره‌که جوانتره، دوای شکاندنی
وه‌ک له‌وه‌ی یه‌که‌م جار دروست کراوه
وه ده‌توانیت ته‌ماشای ئه‌و شکاوییه بکه‌ی چونکه
ئه‌و چیرۆکانه ده‌گێڕنه‌وه که ئێمه تیایاندا ده‌ژین
له‌باره‌ی دروست کردن و ڕوخاندنه‌وه
له کۆنتڕۆڵ کردن و وازهێناندا، له‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پارچه‌کاندا
و دروست کردنی شتێکی تازه
سوپاس، چه‌پڵه لێدان