تاتۆ زۆرجار پێشکەشکراوە لە میدیای خەڵکی وەکو نیشانەیەکی ترسناک و خراپ یان مۆدێلێکی گەنجانەیە. بەڵام لەهەمان کاتدا شێوازەکانی تاتۆ دێت و دەڕوا، و بەمانای جیاوازی گەورەی کلتورەکان دێت، ڕاهێنانەکە ئەوەندە کۆنە وەکو شارستانێتی. نیشانەی ڕازاندنەوەی پێست دۆزرایەوە لەسەر مرۆڤ لەسەرووی هەموو جیهان، کۆنترینیان دۆزرایەوە لەسەرمۆمیای پیرۆڤیەک کە دەگەڕێتەوە بۆ ٦،٠٠٠ ساڵ پێش زاین. بەڵام ئایا تا ئێستا پرسیوتە تاتۆ چۆن بەڕاستی کاردەکات؟ تۆ ڕەنگە بزانیت کە ئێمە دەیڕێژینە سەر پێستمان، نزیکەی ٣٠-٤٠،٠٠٠ خانەی پێستمان لە یەک کاتژمێر لەدەست دەدەین. ئەوە نزیکەی ١،٠٠٠،٠٠٠ لەهەر ڕۆژێک دا. چۆن تاتۆ بەرەبەرە ڕەشنابێتەوە بەهۆی ئەوانە؟ وەڵامە سادەکە ئەوەیە تاتۆ ڕەنگەکان لەقوڵای پێستەکە لە دوورترین توێژاڵ دەڕێژێ و جێگیردەبێت. بەدرێژای مێژوو، کلتوری جیاواز ڕێگای جیاوازیان بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی. بەڵام یەکەم ئامێری دروستکردنی تاتۆ نموونەی بوو پاش ئامێرە هەڵکۆڵینەکەی تۆماس ئەدیسۆن و بەکاردەهێنرا بۆ کارەبا. ئامێرەکانی تاتۆ ئەمڕۆ بەکاردەهێندرێن بە بردنە ناوەوەی دەرزییەکی بچووک، پڕکردنی لەڕەنگ، بۆ ناو پێستەکە بە لەرەیەکی ٥٠ بۆ ٣،٠٠٠ جار لە یەک خولەکدا. دەرزییەکان پێستت کون دەکەن، ڕێگەدەدەن مەرەکەبەکە بچێتە قوڵای بەشی ناوه‌وەی پێست، کە پێکهاتەی فایبەرەکانی کۆلاجین، دەمارەکان ،لیکەڕژێنەکان، خوێنبەرەکان وهیتر. هەمووکاتێک بڕینی دەرزییەک، دەبێتە هۆکاری برینێک کە جەستە ئاگەداردەکاتەوە بۆ دەستکردن بە هەڵاوسان ، بەرگری لەش ئاگاداردەکاتەوە خانەکان بچن بۆ شوێنی برینەکە بۆ چاکردنەوەی پێستەکە. و ئەوە ئەو رێگەیەیە کە وادەکات دروست بوونی تاتۆ هەمیشەی بێت. یەکەم، خانەکان تایبەتمەند دەبن پێی دەڵێن مایکرۆفەیج ماددەکان دەخوات هەوڵێك بۆ پاکكردنەوەی هەڵاوسانەکە. گەشتکردنی ئەوخانانە لە ناو سیستەمی لمف، هەندێک لەوانە دەگەڕێنەوە لەگەڵ کۆمەڵە ڕەنگێک بۆ ناو گرێی لیمفەکان لە کاتێکدا ئەوانی دی لە بەشی ناوەوەی پێست دەمێننەوە. هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دابەشکردنیان، ڕەنگەکانی ناوەوە لە سەر ڕووی پێست دەبینرێن. هەروەها هەندێک بەشی مەرەکەبەکان نامێنن لەناو قاڵبی جەلی بەشی ناوەوەی پێستن، بەڵام ئەوانی تر نوقم دەبن بە هۆی خانەکانی پێست پێی دەڵێن دایکە ڕیشاڵەخانە. سەرەتا، مەرەکەبەکە دابەشدەبێت لەناو زمانە چکۆلە، بەڵام وەکو چاک بوونەوەی پێست، لەناوبردنی خانەکانی زمانە چکۆلە دەیڕێژێت و جێگرتنەوەی بە خانەی نوێ، خانە ئازادەکان ڕەنگ دەکات لەگەڵ لابردنی بەرزترین چین وەکو چاک بوونەوە لەسووتانەوه‌ی بەر خۆر. سوربوونەوەی توێکڵی دەرەوە نابینرێ ئەگەر بە تاتۆکردنێکی کارامە بکرێت و نوێ بوونەوەی پێست بەتەواوی پێویستی بە ٢بۆ ٤ هەفتەیە، لەم ماوەیەدا زۆر خۆدانە بەرخۆر و مەلەکردن پێویستە دووربکەویتەوە نەیکەیت. خانەکانی پێست، پاشماوەی لە شوێنەکە دەمێنێت تاوەکو دەمرن. کاتێک دەیکەن، خوی پێوەدەگرن، مەرەکەب و هەمووی، لە نزیک خانە نوێترەکان دادەنێن، هەروەها مەرەکەبەکە لەوێ دەمێنێتەوە. بەڵام لەگەڵ کاتدا، سروشتییانە کاڵ دەبێتەوە هه‌ركه‌ جه‌سته‌ له‌گه‌ڵ ته‌نۆلكه‌ جیاوازه‌كانی ره‌نگ كارلێك ده‌كات، لەسەرخۆ لە کار دەکەون بۆ ئەوەی سەربکەوێت بەسەری بە سیستەمی بەرگری مایکرۆفەیج. هەروەها تیشکی سەروو بنەوشەیی بەشداری دەکات لە کاڵ کردنەوەی ئەم ڕەنگە، هەرچەندە دەتوانی ئازارەکەی بشکێنی بە بەکارهێنانی دژەخۆر. بەڵام لەو ماوەیەدا خانەی پێستەکان جێگیردەبن، زۆربەی مەرەکەبەکان لە قوڵای پێستی کەسەکە دەمێنێتەوە لە تەواوی ژیانی. بەڵام ئەگەرتاتۆ چەسپ کرابێت له‌سه‌رپێستت بۆ تەواوی ژیانت,هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ سڕینەوەی؟ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ڵێ. ئەمڕۆ، لەیزەرێک بەکاردەهێندرێت بۆ چوونە ناو پێست و ڕەشکردنەوەی بەشەکانی ژێرەوەی ڕەنگی جیاوازی درێژی شەپۆل، ڕەش دەبێتە ئاسانترین ئامانج. لیزەرەکە تیشکەکەی دڵۆپە مەرەکەبەکە دەشکێنێت بۆ بەشی بچووکتر کە دواتر لادەبردێت لەلایەن مایکرۆفەیج. بەڵام هەندێک ڕەنگ مەرەکەبەکانی قورسترە لابردنیان لەوانی تر، و ئاڵۆزدەبێت. بۆ ئەم مەبەستە، لابردنی تاتۆ زۆر زەحمەتترە لە دروستکردنی، بەڵام مەحاڵیش نییە. هەروەها یەک تاتۆ ڕەنگە نەمێنێت بۆ هەتاهەتایە، بەڵام تاتۆکان لەهەر کلتورێک زیاتر ماونەتەوە. و بەردەوام بوونی گەلێتی واتا هونەری تاتۆ لێرە دەمێنێتەوە.