یەکەمین جار کە نزام دەربڕی لە شوشە ڕەنگاوڕەنگاکانی کاسیدراڵۆپۆژن بوو. بۆ ماوەیەکی درێژ کڕنوشم بردبوو لە کاتێکدا هەموو لەسەر پێ وەستا بوون، دەستم لە ناو ئاوە پیرۆزەکە نقووم کرد، سیانەی پیرۆزم لەسەر سینگم کێشا، جەستە بچووکەکەم وەکو نیشانەیەکی پرسیار لەسەر هەموو کورسییە تەختەکان کەوت. داوام لە عیسا کرد چاکم بکاتەوە، و کاتێک وڵامی نەدامەوە هاوڕێیەتی بێدەنگیم کرد بەهیوای ئەوەی تاوانەکەم ڕەشبکاتەوە و گرێی دەمم چارە بکات وەکو شەکری سەر زمان بتوێتەوە، بەڵام خۆراکی شەرمەزاریم بە ئارامی بۆ دەهات. و لە هەوڵێکدا بۆ دووبارە ناساندنەوەی خۆم بە پیرۆزی، دایکم دەربارەی ئەو پەرجووە پێیوتم کە من بوو، وتی دەتوانیت گەورە بیت و ببی بە هەرشتێک کە دەتەوێ. بڕیارمدا ببم بە کوڕێک. ئەوە ژیکەڵە بوو. من کڵاوم هەبوو، زەردەخەنەی بێ ددان، چەرمی چۆکانم وەک هاوڕێی شەقام ڕاهاتبوو، چاوشارکێم لەگەڵ چی جێهێڵدراوی ئامانجەکەم دەکرد. من ئەوە بووم. لە یارییەک براوە بووم هیچ کەسێکی تر نەیدەتوانی بیکا، من مەتەڵی شیکردنەوەک بووم، پرسیارێکی بێ وەڵام، لە نێوان پەتی بوونم بە کوڕێکی شەرمن و کچێکی لێبوردە دابوم، و کاتێک بوومە ١٢ ساڵ، شێوەی کوڕەکە چیتر وەک پێشووتر بە ژیکەڵە دانەنرا. ئەوە دیدەنێک بوو لەگەڵ پوورە بەسۆزەکانم کە بیری بینینی تەنوورەی چۆکمیان دەکرد، کە بیریان دەهێنامەوە جۆری ڕەفتارەکانم هەرگیز هاوسەر بۆ ماڵ ناهێنێت، کەوا هۆکاری بوونم هاوسەرگیریەتی و منداڵ بوونە. و من ڕیسواکردن و لەکەدارکردنەکانیانم پەسند کرد. سروشتییانە، لە دۆلابەکەم نەهاتمە دەرەوە. منداڵەکانی خوێندنگەکەم بەبێ مۆڵەتی من کردیانەوە. بە ناوێک بانگیان کردم بیرم نەماوە، وتی " هاوڕەگەزخواز،" بەڵام زیاتر کوڕانە بووم وەک کچ، کین بووم وەک لە باڕبی ئەوە پەیوەندی بە ڕق لێبوونەوەی جەستەم نییە، تەنها بەجۆرێکم خۆشمویست کە ڕێگەمدا گەشە بکا، من وەک ماڵ مامەڵەم لەگەڵ کرد، و کاتێک ماڵەکەت دەڕووخێت، تۆ چۆڵی ناکەیت، تۆ بەپێی پێویست ئاسوودەی دەکەیت بۆ پاراستنی هەموو ئەوانەی لە ناوەوە هەیە، دەتوانیت بە پێی پێویست جوانی بکەیت بۆ میوانەکان، تەختەی زەوییەکە بە جۆرێک بەهێز دەکەیت تاوەکو لەسەری بوەستی. دایکم دەترسا کە بەدوای شتانێک بکەوم کە بوونی نییە. لە کاتێکدا دەنگدانەوەکانی دواوەی هۆڵی مایا، لەیلا ئەلکۆڕن، بلەیک برۆکنگتۆنی بیردێتەوە، دەترسا لەوەی من بەبێ ئاگاداری بمرم، کەوا من لە شوێنی وەستانی پاس دەبمە گفتوگۆی " چ شەرمەزاریەکە". بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەوا من خۆمم بۆ نێو گۆڕیووە، کەوا من تابوتێکی ڕۆیشتوم، سەردێڕی هەواڵەکان ناسنامەی منیان بۆ دیمەن گۆڕیووە، بڕۆس جینەر لەسەر زاری هەمووانە لە کاتێکدا دڕندەیی ژیانکردن لەم جەستەیەدا وەک نیشانەی خوارەوەی پەڕە یەکسانەکانی لێهاتبوو. هیچ کەسێک وەک مرۆڤ بیرمان لێناکاتەوە چونکە ئێمە زیاتر خێوێکین وەک لەوەی گۆشت بین، چونکە خەڵک دەترسێ کەوا دەربڕینی جەستەم فێڵکردنێک بێت، کەوا ئەوە بۆ لاساربوون بوونی هەیە، کەوا بەبێ ویستی خۆیان دەیانخاتە تەڵەوە، جەستەم خوانێکە بۆ چاو و دەستیان و هەرکە لە سەیرکردنەکەم تێر بوون، ئەوان بەسەر ئەو پارچانە دەڕشێنەوە کە بەدڵیان نییە. ئەوان من بۆ دۆڵابەکەم دەمگەڕیننەوە، لەگەڵ پەیکەرەکانی تر هەڵمدەواسن. دەبمە سەرنجڕاکێشتریان. دەتوانیت ببینی چەند ئاسانە لەنێو کفن قسە لەگەڵ خەڵکی بکەیت، لە خوێندنەوەی ناوی سەر کێڵی گۆڕەکانیان هەڵە بکەیت. و خەڵکی هێشتا لە هۆکاری خراپ بوونی کوڕەکان دەپرسن، ئەوان لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕادەکەن دەترسێن لە چرکەیەکدا ببنە هاشتاگێکی تر دەترسێن گفتوگۆی ژووری پۆل وەک ڕۆژی دوایی لێبێت و ئێستا هاتوچۆی داهاتوو زیاتر منداڵی هاوڕەگەزخواز لەخۆدەگرێت وەک لە خێزانەکان. پرسیار دەکەم کەی تێبینی دوای خۆکوشتن هەست بە زیادبوونت بکەی، پێش ئەوەی بۆمان دەرکەوێت جەستەمان بووەتە وانەیەک بۆ تاوان پێش ئەوەی فێربین چۆن خۆشمان بوێن. وەک ئەوەی خودا هەموو هەناسە و بەخشندەییەکان، وەک ئەوەی خوێنەکەم مەیەک نیە کەوا قاچەکانی عیسا بشوات. ئێستا نزاکانم دەمخنکێنێت. ڕەنگە لە کۆتاییدا جاکبووبێتمەوە، ڕەنگە تەنها گرنگی پێنەدەم، ڕەنگە لە کۆتاییدا خودا گوێی لە نزاکانم گرتبێت. سوپاس. (چەپڵەلێدان)