1 00:00:00,854 --> 00:00:06,403 یەکەمین جار کە نزام دەربڕی لە شوشە ڕەنگاوڕەنگاکانی کاسیدراڵۆپۆژن بوو. 2 00:00:06,403 --> 00:00:09,793 بۆ ماوەیەکی درێژ کڕنوشم بردبوو لە کاتێکدا هەموو لەسەر پێ وەستا بوون، 3 00:00:09,793 --> 00:00:11,703 دەستم لە ناو ئاوە پیرۆزەکە نقووم کرد، 4 00:00:11,703 --> 00:00:13,553 سیانەی پیرۆزم لەسەر سینگم کێشا، 5 00:00:13,553 --> 00:00:16,379 جەستە بچووکەکەم وەکو نیشانەیەکی پرسیار 6 00:00:16,379 --> 00:00:18,669 لەسەر هەموو کورسییە تەختەکان کەوت. 7 00:00:18,669 --> 00:00:21,339 داوام لە عیسا کرد چاکم بکاتەوە، 8 00:00:21,339 --> 00:00:23,465 و کاتێک وڵامی نەدامەوە 9 00:00:23,465 --> 00:00:26,141 هاوڕێیەتی بێدەنگیم کرد بەهیوای ئەوەی تاوانەکەم ڕەشبکاتەوە 10 00:00:26,141 --> 00:00:27,631 و گرێی دەمم چارە بکات 11 00:00:27,631 --> 00:00:29,461 وەکو شەکری سەر زمان بتوێتەوە، 12 00:00:29,461 --> 00:00:31,556 بەڵام خۆراکی شەرمەزاریم بە ئارامی بۆ دەهات. 13 00:00:31,556 --> 00:00:34,940 و لە هەوڵێکدا بۆ دووبارە ناساندنەوەی خۆم بە پیرۆزی، 14 00:00:34,940 --> 00:00:37,860 دایکم دەربارەی ئەو پەرجووە پێیوتم کە من بوو، 15 00:00:37,860 --> 00:00:40,860 وتی دەتوانیت گەورە بیت و ببی بە هەرشتێک کە دەتەوێ. 16 00:00:40,860 --> 00:00:43,066 بڕیارمدا 17 00:00:43,066 --> 00:00:44,227 ببم بە کوڕێک. 18 00:00:44,227 --> 00:00:45,217 ئەوە ژیکەڵە بوو. 19 00:00:45,217 --> 00:00:47,007 من کڵاوم هەبوو، زەردەخەنەی بێ ددان، 20 00:00:47,007 --> 00:00:48,847 چەرمی چۆکانم وەک هاوڕێی شەقام ڕاهاتبوو، 21 00:00:48,847 --> 00:00:51,277 چاوشارکێم لەگەڵ چی جێهێڵدراوی ئامانجەکەم دەکرد. 22 00:00:51,277 --> 00:00:52,204 من ئەوە بووم. 23 00:00:52,204 --> 00:00:54,629 لە یارییەک براوە بووم هیچ کەسێکی تر نەیدەتوانی بیکا، 24 00:00:54,629 --> 00:00:56,809 من مەتەڵی شیکردنەوەک بووم، 25 00:00:56,809 --> 00:00:58,622 پرسیارێکی بێ وەڵام، 26 00:00:58,622 --> 00:01:02,918 لە نێوان پەتی بوونم بە کوڕێکی شەرمن و کچێکی لێبوردە دابوم، 27 00:01:02,918 --> 00:01:07,655 و کاتێک بوومە ١٢ ساڵ، شێوەی کوڕەکە چیتر وەک پێشووتر بە ژیکەڵە دانەنرا. 28 00:01:07,655 --> 00:01:13,297 ئەوە دیدەنێک بوو لەگەڵ پوورە بەسۆزەکانم کە بیری بینینی تەنوورەی چۆکمیان دەکرد، 29 00:01:13,297 --> 00:01:17,546 کە بیریان دەهێنامەوە جۆری ڕەفتارەکانم هەرگیز هاوسەر بۆ ماڵ ناهێنێت، 30 00:01:17,546 --> 00:01:21,168 کەوا هۆکاری بوونم هاوسەرگیریەتی و منداڵ بوونە. 31 00:01:21,168 --> 00:01:24,999 و من ڕیسواکردن و لەکەدارکردنەکانیانم پەسند کرد. 32 00:01:24,999 --> 00:01:27,716 سروشتییانە، لە دۆلابەکەم نەهاتمە دەرەوە. 33 00:01:27,716 --> 00:01:30,432 منداڵەکانی خوێندنگەکەم بەبێ مۆڵەتی من کردیانەوە. 34 00:01:30,432 --> 00:01:32,894 بە ناوێک بانگیان کردم بیرم نەماوە، 35 00:01:32,894 --> 00:01:34,124 وتی " هاوڕەگەزخواز،" 36 00:01:34,124 --> 00:01:36,700 بەڵام زیاتر کوڕانە بووم وەک کچ، کین بووم وەک لە باڕبی 37 00:01:36,700 --> 00:01:38,903 ئەوە پەیوەندی بە ڕق لێبوونەوەی جەستەم نییە، 38 00:01:38,903 --> 00:01:41,023 تەنها بەجۆرێکم خۆشمویست کە ڕێگەمدا گەشە بکا، 39 00:01:41,023 --> 00:01:42,409 من وەک ماڵ مامەڵەم لەگەڵ کرد، 40 00:01:42,409 --> 00:01:44,239 و کاتێک ماڵەکەت دەڕووخێت، 41 00:01:44,239 --> 00:01:45,223 تۆ چۆڵی ناکەیت، 42 00:01:45,223 --> 00:01:49,015 تۆ بەپێی پێویست ئاسوودەی دەکەیت بۆ پاراستنی هەموو ئەوانەی لە ناوەوە هەیە، 43 00:01:49,015 --> 00:01:51,376 دەتوانیت بە پێی پێویست جوانی بکەیت بۆ میوانەکان، 44 00:01:51,376 --> 00:01:55,234 تەختەی زەوییەکە بە جۆرێک بەهێز دەکەیت تاوەکو لەسەری بوەستی. 45 00:01:55,904 --> 00:02:00,919 دایکم دەترسا کە بەدوای شتانێک بکەوم کە بوونی نییە. 46 00:02:00,919 --> 00:02:04,460 لە کاتێکدا دەنگدانەوەکانی دواوەی هۆڵی مایا، 47 00:02:04,460 --> 00:02:06,489 لەیلا ئەلکۆڕن، بلەیک برۆکنگتۆنی بیردێتەوە، 48 00:02:06,489 --> 00:02:08,700 دەترسا لەوەی من بەبێ ئاگاداری بمرم، 49 00:02:08,700 --> 00:02:11,763 کەوا من لە شوێنی وەستانی پاس دەبمە گفتوگۆی " چ شەرمەزاریەکە". 50 00:02:11,763 --> 00:02:14,409 بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەوا من خۆمم بۆ نێو گۆڕیووە، 51 00:02:14,409 --> 00:02:16,035 کەوا من تابوتێکی ڕۆیشتوم، 52 00:02:16,035 --> 00:02:19,239 سەردێڕی هەواڵەکان ناسنامەی منیان بۆ دیمەن گۆڕیووە، 53 00:02:19,239 --> 00:02:22,995 بڕۆس جینەر لەسەر زاری هەمووانە لە کاتێکدا دڕندەیی ژیانکردن لەم جەستەیەدا 54 00:02:22,995 --> 00:02:26,541 وەک نیشانەی خوارەوەی پەڕە یەکسانەکانی لێهاتبوو. 55 00:02:26,541 --> 00:02:29,637 هیچ کەسێک وەک مرۆڤ بیرمان لێناکاتەوە 56 00:02:29,637 --> 00:02:31,795 چونکە ئێمە زیاتر خێوێکین وەک لەوەی گۆشت بین، 57 00:02:31,795 --> 00:02:34,494 چونکە خەڵک دەترسێ کەوا دەربڕینی جەستەم فێڵکردنێک بێت، 58 00:02:34,494 --> 00:02:36,351 کەوا ئەوە بۆ لاساربوون بوونی هەیە، 59 00:02:36,351 --> 00:02:38,394 کەوا بەبێ ویستی خۆیان دەیانخاتە تەڵەوە، 60 00:02:38,394 --> 00:02:41,088 جەستەم خوانێکە بۆ چاو و دەستیان 61 00:02:41,088 --> 00:02:43,387 و هەرکە لە سەیرکردنەکەم تێر بوون، 62 00:02:43,387 --> 00:02:46,387 ئەوان بەسەر ئەو پارچانە دەڕشێنەوە کە بەدڵیان نییە. 63 00:02:46,387 --> 00:02:50,747 ئەوان من بۆ دۆڵابەکەم دەمگەڕیننەوە، لەگەڵ پەیکەرەکانی تر هەڵمدەواسن. 64 00:02:50,747 --> 00:02:53,162 دەبمە سەرنجڕاکێشتریان. 65 00:02:53,162 --> 00:02:56,241 دەتوانیت ببینی چەند ئاسانە لەنێو کفن قسە لەگەڵ خەڵکی بکەیت، 66 00:02:56,241 --> 00:02:58,811 لە خوێندنەوەی ناوی سەر کێڵی گۆڕەکانیان هەڵە بکەیت. 67 00:02:58,811 --> 00:03:01,266 و خەڵکی هێشتا لە هۆکاری خراپ بوونی کوڕەکان دەپرسن، 68 00:03:01,266 --> 00:03:03,657 ئەوان لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕادەکەن 69 00:03:03,657 --> 00:03:06,559 دەترسێن لە چرکەیەکدا ببنە هاشتاگێکی تر 70 00:03:06,559 --> 00:03:10,437 دەترسێن گفتوگۆی ژووری پۆل وەک ڕۆژی دوایی لێبێت 71 00:03:10,437 --> 00:03:16,172 و ئێستا هاتوچۆی داهاتوو زیاتر منداڵی هاوڕەگەزخواز لەخۆدەگرێت وەک لە خێزانەکان. 72 00:03:17,062 --> 00:03:18,807 پرسیار دەکەم کەی 73 00:03:18,807 --> 00:03:22,487 تێبینی دوای خۆکوشتن هەست بە زیادبوونت بکەی، 74 00:03:22,487 --> 00:03:26,110 پێش ئەوەی بۆمان دەرکەوێت جەستەمان بووەتە وانەیەک بۆ تاوان 75 00:03:26,110 --> 00:03:28,153 پێش ئەوەی فێربین چۆن خۆشمان بوێن. 76 00:03:28,153 --> 00:03:32,077 وەک ئەوەی خودا هەموو هەناسە و بەخشندەییەکان، 77 00:03:32,077 --> 00:03:35,653 وەک ئەوەی خوێنەکەم مەیەک نیە کەوا قاچەکانی عیسا بشوات. 78 00:03:35,653 --> 00:03:39,521 ئێستا نزاکانم دەمخنکێنێت. 79 00:03:40,041 --> 00:03:43,175 ڕەنگە لە کۆتاییدا جاکبووبێتمەوە، 80 00:03:43,175 --> 00:03:45,428 ڕەنگە تەنها گرنگی پێنەدەم، 81 00:03:45,428 --> 00:03:50,139 ڕەنگە لە کۆتاییدا خودا گوێی لە نزاکانم گرتبێت. 82 00:03:50,139 --> 00:03:51,604 سوپاس. 83 00:03:51,604 --> 00:03:53,708 (چەپڵەلێدان)