من بلۆکگەرێکم، دەڕهێنەری فیلم و قەسابیشم،
و ڕوونی دەکەمەوە چۆن
ئەمانە بەیەکەوە دەگونجێن.
چوار ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد،
کاتێک من وهاوڕێکەم
یەکەم ڕۆژوی ڕەمەزانمان
لە یەکێک لە مزگەوتە قەڵەباڵغەکانی
شاری نیویۆڕک شکاند.
قەرەباڵغی پیاوان بە ڕیش وکڵاوەکانیانەوە
بە کۆمەڵ لەسەر شەقامەکان وەستابوون.
خەونی FBI بوو.
(پێکەنین)
بەڵام بووین بە بەشێک لەم کۆمەڵگەیە،
دەمانزانی ئەم گەردوونە چەند میهرەبانە.
ساڵانێک، وێنەکانی ئەم گەردوونەم
هەروەک بەردێکی سارد و بێ گیان دەدیت،
هەروەک تێروانینی باوی ئەمریکییەکان
لە یادەوەری موسڵمانەکان.
بەم ڕوانینە کورت بینیە نائومێد بوو ،
من و هاوڕێکەم ئەم بیرۆکە شێتانەمان هەبوو:
با هەر شەوێکی ڕەمەزان
لە مزگەوتێکی جیاواز
لە ویلایەتێکی جیاواز
ڕۆژوەکانمان بشکێنین
و ئەم چیڕۆکانە لەسەر
بلۆگێک بڵاو بکەینەوە.
"،ناوی دەبەین بە" سی مزگەوت لە سی ڕۆژدا
ئێمە بۆ ٥٠ ویلایەت ڕۆیشتین
چیڕۆکەکانمان بەسەر ۱۰۰ کۆمەڵگەی
جیاوازی موسڵماناندا هاوبەشی پێکرد،
لە کەمپی پەنابەرە کەمبۆدییەکان لە
لۆس ئەنجلۆس درێژ دەبێتەوە
تا دەگاتە ئەو سۆفییە پێست ڕەشانەی لە
دارستانەکانی باشوری کارۆلینا دەژیان.
ئەوەی دەرکەوت وێنەیەکی جوان
و ئاڵۆزی ئەمریکا بوو.
ڕۆمالی میدیایی ڕۆژنامە
نووسەکانی ناوخۆیی ناچار کرد
تا سەر لە کۆمەڵگەکانی
مسوڵمانان بدەنەوە،
بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو
بینینی خەڵک بوو لە هەموو جیهان
هاندرابوون بۆخۆیان گەشت بۆ ٣٠ مزگەوت بکەن
تەنانەت دوو یایزانی دەستەی
تۆپی پێ نیشتمانی لێبوو
کە مۆڵەتیان لە یانەکە وەرگرت بوو.
و بۆیە ئەم بیرۆکەی۳۰ مزگەوتەکان
لە جیهاندا خونچەی کردبوو،
لە پاکستان لە دەرهێنانی
فیلمێک گیرم خوارد بوو.
من و دەرهێنەرەکەم عمر،
لەگەڵ زۆربەی هاوڕێکانمان
سەبارەت بە پێگەی فیلمەکە
لە پشووێکدا بووین.
"،فلیمەکە بە ناوی "ئەو باڵندانەی دەڕۆن
و باس لە سەرکێشی
منداڵانی سەر شەقام دەکات
ئەوانەی بەڕەنگاری هەندێک
بارودۆخی خێزان دەبن .
جەخت لەسەر ئاڵۆزی گەنج و
ناکۆکی خێزان دەکەینەوە،
هاوڕێکەمان بەردەوام بوو لە پاڵدانمان تا
لێدوانی لەسەر ئامانجى کوشتنەکە بدەین
"،بۆ ئەوەی فلیمەکە "زیاتر گرنگ بێت
بەشێوەیەکی سەرەکی کەمبوونەوەی ئەو کەسانەی
لەگەڵ چیڕۆکەکانیان بە ئێمە سپێردراون
بۆ دروشمی ڕامیاری کۆمەڵایەتی.
بێگومان، گوێمان لە ئەوان ڕانەگرتوە،
لەجیاتی ئەمە، بووینە پشتیوانی
هێمایەکی بەسۆزی خۆشەویستی
و توڕەبوونی خێرای گەنجان.
کارنامەی ئێمە لەپشتی ئەو
سینەمایە تەنها هاوسۆزی بوو،
لەسەر ئەو هەستەی بە ڕادەیەکی
بەرچاو لە فیلمەکاندا کەمە
لە ناوچەکانی خۆمان لە جیهاندا دێت.
بۆیە فیلمی "ئەو باڵندانەی دەڕۆن" لە
ڤیستیڤاڵ وشانۆییە جیهانییەکان نمایش کرا،
لە کۆتاییدا هەنگاوم نا بەرە
ماڵەکەم لە نیویۆڕک،
لە هەموو کاتە بەتاڵەکاندا
بەبێ هیچ پاداشتێکی مادی،
خێزانەکەم ڕایسپاردوم بۆ ئەوەی
چێشتی زیاتر بۆ خۆمان لێبنێم.
و هەر کاتێک بۆلای قەسابەکە دەچم
بۆ ئەوەی گۆشتی حەڵال بکڕم،
هەستم بەباشی نەدەکرد.
بۆ ئەو کەسانەی نازانن، حەڵال
وشەیەکە بۆ گۆشت بەکاردێت
بە شێوەیەکی مڕۆڤانە گەورە دەبێت و بەپێی
ڕێنمایەکانی ئاینی ئیسلام سەر دەبڕدڕێت.
بەداخەوە، زۆربەی گۆشتی حەڵال لە ئەمریکا
بە پێی ئەو ئاستە نییە
کە من بڕوام پێی هەیە،
ئەوەی کە زیاتر لێوەی فێربووم
کارە نائەخڵاقیەکان بوو،
کە هەستم بە پێشێلکاریەکی زۆر دەکرد،
بەتایبەتی بەهۆی بازرگانی لە کۆمەڵگەی خۆم
ئەوانەی کە سودیان وەرگرتوە
لە بیرکردنەوەکەم.
هەروەها، لەگەڵ ئەو هەستە زۆرە و،
نەبوونی هیچ شارەزایەک لە قەسابیدا،
لەگەڵ هەندێک هاوڕێم
دوکانێکی گۆشتمان کردەوە
لە نێوجەرگەی ڕۆژهەڵاتی گوندی مۆدە.
(پێکەنین)
ناومان نا هۆنێست چۆپس،
ئێمە حەڵال دەگێڕینەوە لە سەرچاوە ئەندامی،
و مرۆیەکانەوە کە ئاژەڵ بەخێو دەکەن،
بە ئاسانکاری و هەرزانی بۆ
خێزانەکانی چینی کرێکاران.
لە ڕاستیدا هیچ شتێکى
لەم شێوەیە لە ئەمریکا نییە.
ئەوەی لە ڕاستیدا سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە
لە سەدا ۹۰ کڕیارەکانمان لە دوکانەکانمان
موسڵمان نین.
زۆریان، ئەوە یەکەم جاریانە
پەیوەندی دەکەن لەگەڵ مسوڵماندا
لەم ئاستە بەهێزەدا.
_ _هەموو پڕۆژە جیاوازەکان
_ _(پێکەنین)
هۆکارێکن بۆ ئەم بێ ئارامیە.
ئەوان وەڵامێکی هەناوین
بۆ بازرگانەکان و چاودێران
بە سەختی کاردەکەن بۆ شێواندنی
بیروباوڕەکانی من و کۆمەڵگەکەم،
تاکە ڕێگە بۆ هێرشکردنە سەر
ئامێرەکانیان کارکردنە بە یاسا جیاوازەکان.
پێویستە بجەنگێین لەگەڵ
ئەم بۆچونە داهێنەرانە.
لەگەڵ متمانە و گەیشتن و
خۆشەویستی تاکە شتە کە بیهێنین،
پێویستە بیروباوەڕەکانمان زیندوو بکەینەوە
لەهەر وێنەیەکی جوڵاودا،
لەهەر بڕینێکی گۆشتدا،
چونکە ئەگەر ئێمە چیڕۆکەکانمان پاک
بکەینەوە لەبەر خاتری دەرکەوتنی بەکۆمەڵ،
نەک تەنها دەکەوین،
بەڵکو دەبەزین لە لایەن ئەوانەی پارە و
سەرچاوەی زۆریان هەیە
تا بە چیڕۆکەکانمان بڵێین.
بەڵام زەنگەکە بۆ بوێری داهێنەرانەیە
بۆ تازەگەری و پەیوەندی نییە.
لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەکانی ئێمە ئەوەندە
بێهاوتا وجوانن.
داوامان لێدەکەن ڕێگە سەختەکان
بدۆزینەوە کە پێی بزانن و ڕێزی بگرن.
سوپاس.
(چەپڵە)